31‏/07‏/2011

پژاك تەنها بیانووە

پژاك تەنها بیانووە
ئاسۆ وەهاب – كەلار
پژاك لە سەر سنوور بوایا یان نەبووایا ئێران هەر بۆردومانی ناوچە سنوورییەكانی باشووری كوردستانی دەكرد، ئەو چاودێرە سیاسییە كورت بینانە‌و سیاسەتمەندارە ئەنتیكەكانی ئێمە كە لەگەڵا ئاوازی جمهوری بەناو ئیسلامی ئێراندا سەما دەكەن، بە ڕاستی جێگەی پێكەنین .
ئەی رووداوەكە لە كوێوە دەست بێدەكات ؟؟ بێ‌ دوو دڵی لەو كاتەوەی ئەمریكا هاتووەتە عێراق 2003، سەرنج بەن هەر كە ئێران تووشی قەیرانی سیاسی دەبێت‌و پەستانی سیاسی لە سەری زیاد دەبێت لە لایەن ئەمریكاو رۆژئاواوە عێراق‌و ئەفگانستان‌و باشووری لوبنان گڕ دەگرێت .
ناگەڕێمەوە بۆ مێژووی روداوكانی ڕابردوو بەڵام با قسە لەسەر ئەمجارەیان بدەین‌و زانیارییەكان بخەینەڕوو، سەرەتا با لە ئەفگانستانەوە بێت، هەم ناتۆو هەم ئەمریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە بەحێهێشتنی ئەفگانستان تەنها كاتی گونجاوی دەوێت، هەروەها زانیارییەكان باس لەوە دەكەن كە هاوپەیمانەكان خوازیاری ئەوەن تالیبان رازی بێت بەوەی چەك فڕێ‌ بدات‌و كارگێڕی ناوچەكانی پشتۆن بكەن، كەواتە ئێران لە سنووری رۆژهەڵاتیدا تووشی سەر ئێشەیەكی زۆر دەبێت .
لە لوبنانیش هاوپەیمانەكانی بەتایبەت حیزبوڵڵا بەهۆی خستنەڕوی دەرئەنجامەكانی لێكۆڵینەوە لە كەیسی بكوژانی حەریری تووشی سەرئێشەیەكی زۆری كردووە، لە سوریاشدا ئیسلامییە سوننە مەزهەبەكان داینەمۆی شۆڕشن دژی هاوپەیمانە ستراتیژییەكەیان، سوریا لەكاتێكدا قوڵایی بەرەی دواوەی حیزبوڵڵایە، هاوكات تاكە رێگەی پەیوەندی ئێرانە لەگەڵا حیزبوڵڵا‌و حەماس، كە ئەمەی دووەمیان‌و لەژێر پەستانی ئەنجومەنی باڵای سەربازی میسر ملكەچی گفتوگۆیە لەگەڵا فەتح .
ستراتیژی نوێ‌ ناتۆ لە بەگژاچونەوەی پەرەسەندنی سەربازی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوین‌و دانانی سیستەمی بەرگری موشەكی لە توركیا سەرئێشەیەكی تری بۆ ئێران دروستكردووە‌و بە خەتەرێكی جددی دایدەنێت بۆ سەر خۆی، كە لە ڕاستیشدا هەروایە .
ئینجا با سەرنجی رووداوەكانی تر بدەین، لە عێراق : خراپی ناوبانگی ئێران لە عێراق‌و كوردستان لە سەر ئاستی جەماوەری‌و داواكەی سوننەكانی عێراق بۆ پێكهێنانی هەرێمێكی سەربەخۆ، رۆڵی كارای كورد لە چەلەحانییەكانی بەغا، بەشداری وەفدی كوردی لە دانیشتنی ئەنجومەنی ناتۆ، بڕیاری ئاشكرای كورد بۆ پشتگیری لەمانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، لە ئاستی جیهانی: سازشەكانی قەزافی لە لیبیا بۆ بەرژەوەندی ئەمریكا كە بە زیانی سەرمایەگوزارییەكانی ئێران لەو وڵاتە دەشكێتەوە، نیازی كوێت بۆ دروستكردنی ویستگەیەكی ئەتۆمی، رۆڵی كارای عەرەبستانی سعودی لە بەحرین، دەرئەنجام بۆ دەربازبوون لە كەشی گەمارۆدان پێویست بوو ئێران گڕ لەشوێنێك بەردا كە باشووری كوردستان‌و باشترین بیانوویش بۆ ئەم هەڵمەتە پژاكە ..

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق