پێشنیار لە بۆ پەرلەمانی كوردستان ئاسۆ وەهاب – كەلار لە هەموو دونیادا ئەندام پەرلەمان كە دەچێتە پەرلەمان لەوێ دانامەزرێت، بەڵكۆ جەماوەری دەنگدەر ئەركێكی پێدەسپێرێت تا ئەو وەكو تاكە كەسێك نوێنەرایەتی دەنگی ئەوان بكاتو ئەو ئەركە قورسە راپەڕێنێت، بەداخەوە ئەم هاوكێشەیە لە كووردستاندا ئاوەژوو بووەتەوەو بوون بە ئەندام پەرلەمان بووەتە پۆستێك بۆ خۆ دەوڵەمەندكردنو دروستكردنی پێگەی كۆمەڵایەتیو سیاسی، تەنانەت زۆرێك لەو ئەندامانە درێژبوونەوەی ئەم كەسایەتیو ئەو كەسایەتی ناو پارتەكانی خۆیانن، بە واتایەكی تر سێبەری ئەوانن لەناو پەرلەماندا । سەمەرەترین مەسەلەكانی مەملەكەتی ئێمە كە جێگەی پێكەنینی دامەزراندنی ئەندام پەرلەمانە . ئەگەریش كەسێك هەیە دەڵێت وا نییە . باشە بۆ چی دوای تەواوبوونی ماوەی ئەندامبوونیان خانەنشێن دەكرێت، ئەمە لە كاتێكدا وا باوە كە ئەندام پەرلەمان دوای تەواوبوونی ماوەی یاساییەكەی دەچێتەوە سەر ئەو وەزیفەیەی كە پێشتر كاری تێدا كردووە . هەروەها هەندێك لەوان بەهۆی چالاكبوونیان جارێكی تر لە رێگەی سەندووقەكانی هەڵبژاردنەوە دەچنەوە ناو حەرەمی پەرلەمان !؟ لە راستیدا لەبەر ئەوەی زۆرێك لەوان سێبەرو جەماعەتی ئەشمابللان بۆیە بە رەها ئیمانیان بەوە نییە جارێكی تر بچنەوە ئەو شوێنە، بۆیە دڵی كەس نائێشێنن تا دواتر لە ناو حیزبەكانیان پلەو پایەی تر وەرگرنەوە، لە ئەمرۆیشدا فیلمێكی تریان دەرهێنانەوە ئەویش زیاد كردنی ژمارەی پاسەوانەكانیانە، ئاخر خوا بتانگرێ لە جیاتی ئەوەی داوای ئەوە بكەن ژمارەی پاسەوان كەم بكەنەوەو ژمارەی راوێژكارەكانیان زیاد بكەن، داوای پاسەوانی تر دەكەن ؟؟ بۆ ॥ بیانووەكەی لای خۆیان، بەڵام من پێشنیارێكم هەیە ئەویش ئەوەیە هەر ئەندام پەرلەمانێك با لە مۆچەكەی خۆی پاسەوانی تایبەت بۆ خۆی دانێت ئەڵڵامی دەكرد 50 دانەیان دادەنا، ئەگەریش بیانوو ئەوەیە بۆ هەندێك بەرپرس 100 یان فەوجێك حیمایەیەتی، ئەوا وەڵام ئاسانە، كاكە گریمان ئەو هێندە پیاو باش نیین، گەندەڵن، ووووووو، باشە برا ئێوە پیاو باشبنو سەڵاواتی لێبێرنو پێشنیار بكەن لە پەرلەمان تا ژمارەی پاسەوانی هەموو بەرپرسێكی حكومی بە پێی پلەكەی رێكبخرێت، سەرۆك وەزیران 20 پاسەوان، جێگر 15 ، وەزیر 5 ، سەرۆك پەرلەمان 15 ، جێگرەكانی 10، ئەندام پەرلەمان 3 + 2 راوێژكار ، بە مەرجێ دەرچووی بەشی زانستە سیاسییەكان یان یاسا بن بەمەش چارەسەری دامەزراندنی ئەو گەنجانەش دەبن كە دەرچووی ئەو دوو بەشەن ، چونكە 111 + 2 = 222 گەنج، وەسەلام .
0 كۆمێنت:
إرسال تعليق