15‏/07‏/2021

كيشوەری ھەشتەم!!

 


لە قوتابخانە فێربووین کە کشوەرکان و ڕووبەرەکانی وشاکانی لەسەر ھەسارە شینەکە حەوتە، ئەم زانیارییە دروستە تا ساڵی ١٩٩٧ دۆزەوەوی بەناوبانگ چارڵز مۆر کیشوەری ھەشتەمی بە سودفە دۆزییەوە، لێرەدا ئەگەر بیرت بۆ کیشوەری زیلاندیا چوبێت، کە بەکیشوەرە ونەکە ناوبانگەو بەتەواوەتی لەژێر ئاوە، ئەوا ھەڵە بویتە.
ئەم کیشوەرە کە تەمەنی نزیک دەبێتەوە لە ٥٠ ساڵ و ڕووبەرەکەی لە ساڵی ٢٠٠٠ بەقەد ٦ ھێندەی وڵاتی فەرەنسایە واتا ٣.٤ ملیۆن کێلۆمەتر چوارگۆشە، پێشبینی دەکرێت تا ٢.٤٥ گەورە ببێتەوە تا دەگاتە ڕووبەری کیشوەری ئەوروپا.
ئێستا دڵنیام دەپرسیت، ئەم کیشورە کامە بێت وا وەک پلاستیک کێشی دێت، لەبنەڕەتیشدا ھەر وایە کیشوەرەکە ناوی کیشوەری پلاستیک یان کیشوەری خاشاکە.
ئەم کێشوەر لە ئەنجامی کۆبوونەوەی پاشماوە پلاستیکییەکان لە ٥٠ ڕابردووەوە دروستبووەو پەیتا پەیتا لە گەورەبووندایەو مەترسییەکی کوشندیە لەسەر ژیان.
ئەم کیشوەرە بەھۆی کۆبوونەوەو کەڵەکەبوونی خاشاکی پلاستیکی لەڕێگەی ھەڵگرتنیانەوە لە لایەن شەپۆلە دەریاییەکانەوە لە ڕۆژئاوای ھاوای تا دەگاتە کەنارەکانی کالیفۆڕنیا لە ڕۆژئاوای کیشوەری ئەمریکا دروستبووەو درێژ دەبێتەوە تا ڕۆژھەڵاتی وڵاتی ژاپون، واتا لە ناوەندی زەریای ئارامە.
 

 بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تیمەکانی ڕێکخراوی گرین پیسی جیھانی، کیشوەری پلاستێک تەنھا مەترسی لەسەر گیاندارانی ناو ئاوو ژیان لە زەریاکان نییە، بگرە مەترسی لەسەر ژیان بەگشتی ھەیە بەو پێیەی بەردەوام ڕووبەرەکەی لەفراوانبووندایەو ھاوکات بۆتە شوێنی دەرکەوتنی دیان جۆر ڤایرۆس و بەکتیریای کوشندە.
وەک وتمان ھۆکاری سەرەکی دروستبوونی ئەم کیشوەر خاشاکی پلاستیکییە، کە لە نێوان ٥٠٠ ساڵ تا ١٠٠٠ ساڵی گەرەکە بۆ ئەوەی شی ببێتەوە، ھاوکات بەدرێژایی ساڵانی بەرھەمھێنانی پلاستیک لەسەر ئاستی جیھان ٧٥٪‏ پلاستیک دەبێتە خاشاک و تەنھا ٢٥٪‏ دەچێتە پرۆسەی ریسایکلین و دووبارە بەرھەمھێنانەوە.

جێگرەوە سەرچاوە کراوەکان Open-Source Alternatives

بەشی (٢) 
 
 
لەبەشی یەکەم وتمان ھەر شتێک لەناو ئینتەرنت بەخۆڕایی بەکارت ھێنا، ئەوا ١٠٠٪‏ تۆو زانیارییەکانت مامەڵەت پێوە دەکرێت.
سەلامەتی دیجیتاڵی، لە دوو ھێڵی تەریب بە یەک خۆی ڕادەگرێت ئەوانیش بەشی ئێمنایەتی security و بەشی تایبەتمەندێتی Privacy. لەنگی لە ھەر بەشێکی لەنگییە لەبەشەکەی تری. 
 
 
بەداخەوە کەس بایەخ بەم مەسەلەیە نادات و لە مەترسییەکانی بەھەدەردانی زانیاریی تایبەتی نازانێت.
بۆیە دەمەوێت بە نموونەیەکی کۆمەڵایەتی بۆتانی باس بکەم.
کاتێک دوو ھاوسەر پێکەوە دەچنە ژووری نووستنەوەو وایفای ماڵەوەیان کاردەکات و مۆبایلەکانیان دەبەنە ژووەوە دەبێت ئەو ڕاستییە بزانن کە لە ناو ژوورەکە تەنھا بە تەنھا نین.
ئەوان لەبەر ئەوەی مافی گەیشتنیان بە سیستەم و بەرنامەکان داوە، دەبێت بزانن کە:
- ھەردوو کۆمپانیای دروستکەری ھاردوێری مۆبایلەکان. (دوان)
- ھەردوو کۆمپانیای دروستکەری سیستەمی مۆبایلەکان. (دوان)
- ھەردوو کۆمپانیای دابینکەری sim ی مۆبایلەکان. (تۆ بڵێ یەک)
- ھەر یەکێکیان ٢٠ بەرنامە لەسەر مۆبایلەکانیان ھەیە، بە ھەردوکیانەوە (٤٠ بەرنامە)
- کۆمپانیای دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنتەکە. (تۆ بڵێ یەک)
ئینجا برا نەک شوێنتان لەسەر سیسەمەکە نابێتەوە، بگرە لە ناو ژوورەکە بە پێیشەوە شوێنی ھەردوکتان نابێتەوە.
بۆ؟
چونکە لەکاتی داگرتنی بەرنامەکان، بەرنامەکان داوای مافی گەیشتنیان کردووەو تۆیش ڕازی بویتە، بۆیە ئەوان دەتوانن بتبینن و بتبیسن و ھەرشتێک لەسەر یادەوەری کاتی و ھەمیشەیی مۆبایلەکەت ھەیە ببینن و ببەن.
ھەندێک جار ھەندێک کەس دەڵێن ( من ھیچم نییە لێی بترسم!! یان من چیم ھەیە!!
باشە عەزیزم بە ئەرک نەبێت دەتوانیت بۆ کەمتر لە ٥ خولەک یوزەرو پاسوێردەکەی خۆتم پێندەیت؟؟
دەتوانیت بۆ کەمتر لە دوو خولەک مۆبایلەکەت بەکراوەیی پێمبدەیت؟؟
یەک، نەکەن ھەڵەی وا بکەن، دوو وریای ئەو مافانە بن کە بە بەرنامەکان دەیدەن، ھەرچی بەرنامەیەک سەلامەت نییە، ئێمنایەتی و تایبەتمەندێتی ناپارێزێت بیسڕنەوە.
 
 
 
بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم کلیک لێرە بکە

05‏/07‏/2021

جێگرەوە سەرچاوە کراوەکان Open-Source Alternatives


بەشی (١)




تەکنەلۆژیا جیھانێکی قوڵە، کەس ناتوانێت شارەزایی ھەموو کون وقوژبنەکانی بێت، لە گەڵ نەبوونی پەروەردەی دیجیتاڵی و لاوازی ھۆشیاری دیجیتاڵی بابەتەکە ھێندەی تر ئاڵۆز دەبێت. بۆ؟

لەو کاتەی شارەزایان بانگەشە بۆ ئینتەرنتێکی کراوەو ئازاد دەکەن، کە ھەڵمەتەکە لە دەستپێشخەرییەکی گوگڵەوە دەستی پێکرد لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی بواری ئازادییە دیجیتاڵییەکان، دەبێت درکت بەوە کردبێت، ئەو ھەموو ھاتووچۆیەت لەناو ئینتەرنت بە مۆبایلەکەتەوە، ئازادانە نییەو بەردەوام ھەرکێیەک و شوناس و پلەو پایەت ھەرچییەک بێت تۆ ھەم چاودێری دەکرێت و ھەم سیخوڕیت بەسەرەوە دەکرێت و ھەم وەکو کاڵایەک دەفرۆشرێیتەوە.
وەک وتم بابەتەکە ئاڵۆزە، وتارێک و دووان بەرچاوڕوونی تەواوت پێنابەخشێت. بۆیە لەسەررتاوە جەختم لەسەر پەروەردەی دیجیتاڵی کردەوە.
بۆ ئەوەی سەرت نەئێشێنم، دەمەوێ پێت بڵێم، ھەر شتێک لەناو ئینتەرنت بەخۆڕایی بەکارت ھێنا، ئەوا ١٠٠٪‏ تۆو زانیارییەکانت مامەڵەت پێوە دەکرێت.
زانیاری نەوتی سەردەمەی شەپۆلی شارستانییەتی زانیارییە، وەک ئەلفین تۆفلەر ناوی دەبات، ئەم نەوتە نەک تەنھا شێوازی ژیان و کۆی کلتورو نەریت دەگۆڕێت، بگرە کاریگەری بایلۆژی و بۆماوەییشی ھەیەو بەکورتی و بەکوردی، ئەوەی دەست بەسەر زۆرترین بڕی زانیاری بگرێت، دەست بە سەر جیۆپۆلۆتیکای فەزای گریمانەیی دەگرێت و کە ئەمەیشی کرد دەست بەسەر ھەموو دونیا دەگرێت، گەوھەری شەڕی ئەمریکاو چین ئەم بابەتەیە.



بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئێمنایەتی لەسەر ئینتەرنت سەردانی ئێرە بکە


04‏/01‏/2021

چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ لینکەکان بەهەموو جۆرەکانییەوە

چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ لینکەکان بەهەموو جۆرەکانییەوە:


١- لەکاتی گەیشتنی هەر لینکێک پێت لەڕێگەی هەر ئامرازێکی پەیوەندییەوە بێت، تکایە بەهیچ شێوەیەک لەخۆتەوە پێش پشکنین مەیکەرەوە.

سەرەتا ماوسەکەت بەسەر لینکەکە بجوڵێنە بەبێ ئەوەی کلیکی لەسەر بکەیت، بەنموونە ئەم لینکەی خوارەوە تاقیبکەرەوە:

 https://www.google.com


لەناو ئینتەرنت بە هەمان شێوە ماوسەکە لەسەر لینکەکە بجولێنە بەبێ ئەوەی کلیکی لەسەر بکەیت، سەرنج بدە وەک ئەوەی لە وێنەکەدا هەیە دەردەکەوێت..


٢- پشکنین بۆ لینکەکان بکە:

هەر لینکێک پێت گەیشت پێشکردنەوەی لەڕێگەی بەکارهێنانی ماڵپەڕی تۆتاڵ ڤایرۆس بیپشکنە. بەبێ ئەوەی بیکەیتەوە کۆپێ بکە و سەردانی ماڵپەڕی خوارەوە بکە:

https://www.virustotal.com/gui/home/url




لە خانەی URL دایبنێ و بیپشکنە، ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکە سوور بوو ئەوا لینکەکە خەوشدارەو مەیکەرەوە. ئەگەر سەوزبوو ئەوە سەلامەتە لەگەڵ ئەوەیشدا هەر وریا بە لە کردنەوەی.


 ٣- وریای لینکە کورتکراوەکراوەکان بە، زۆرجار بۆ مەبەستی هەڵخەڵەتاندن، پەنا دەبریتە بەر کورتکردنەوەی لینکەکان لە ڕێگەی ئەو ماڵپەڕانەی کە تایبەتن بە کورتکردنەوەی لینکە درێژەکان وەک :



The 10 best URL shortener servioticfications

       Bitly for the best all-round URL shortener

       Rebrandly for creating branded links

      Polr for a minimal self-hosted URL shortener

       TinyURL for fast and anonymous short URLs

      BL.INK for small business owners

       Hyperlink for tracking links via push notifications

      T2M for creating QR codes and short URLs together

       URL Shortener by Zapier for automatically creating links

      Yourls for a highly customizable self-hosted URL shortener

       Shorby for Instagram users


لینکە کورتەکان باچاوی ئاسایی ناتوانرێت بخوێنرێنەوە، بۆیە بۆ خۆپاراستن لەم لینکانە دەتوانرێت لینکە کورتەکراوەکان ببرێنەوە بۆ دۆخی جارنیان لەڕێگەی بەکارهێنانی ماڵپەڕێکی وەک:

https://checkshorturl.com/

بۆ زانینی ڕاستی لینکەکە و دواتر پشکنینی..



* سەرەتا ماڵپەڕی سەرەوە بکەرەوە:



* لینکەکە کۆپی بکەو دواتر پێستی بکەو ئینجا Expand :



دوای پشکنین ڕاستی لینکەکەت بۆ دەردەکەوێت وەک لە وێنەی خوارەوە خراوەتەڕوو:

 

٤- بەکار‌هێنانی (search engines) بۆ گەڕان بەدوای ناوەڕۆکی لینکەکە، لەبنەڕەتدا (search engines) کاریان پۆلێنکردنی ناوەڕۆک و ماڵپەڕەکانە، زۆرجار ئەو ماڵپەڕانەی خەوشدارن پۆلێن ناکرێن و لەگەڕانەکاندا دەرناکەون، ئەمەیش بۆ خۆی گرنگە بۆ ئەوەی لەکاتی دەرنەکەوتنی هیچ ئەنجامێک گومان لە لینکەکە بکەین.

تێبینی گشتی :-

١- هەر لینکێک ئاڕاستەتی کرد بۆ ماڵپەڕێک و ماڵپەڕەکە داوای زانیاری تایبەتی کرد ڕاستەوخۆ دایبخە.

٢-  ئاپ و بەرنامەکانی قەڵاچۆکردنی بەرنامە مەترسیدارەکان بەکاربهێنە :

- بۆ داگرتنی بەرنامەی مالوێربیتس بۆ ویندۆز کلیک لێرە بکە :

https://www.malwarebytes.com/

بۆ داگرتنی بەرنامەی مالوێربیتس بۆ مۆبایل کلیک لێرە بکە :

https://www.malwarebytes.com/mobile/

- بۆ داگرتنی زیادەی ویبگەڕ کرۆم Malwarebytes Browser Guard کلیک لێرە بکە :

https://chrome.google.com/webstore/search/Malwarebytes%20Browser%20Guard?hl=en-US

 

- بۆ داگرتنی زیادەی ویبگەری کرۆم، فایرفۆکس، ئیکسپرولەر، چێکرکردنی داونلۆدکردنی هەرشتێک کە دایدەگریت کلیک لێرە بکە :

https://support.virustotal.com/hc/en-us/articles/115002700745-Browser-Extensions







30‏/08‏/2019