19‏/01‏/2016

هۆكارەكانی دابەزینی نرخی نەوت ؟



بە پێی نوێترین پێشبینی شارەزایانی بوری نەوت لەبارەی دابەزینی نرخی نەوت ئەوەیە كە لەو ناوەندەی كە پێشتر پێشبینیكراوە واتا نیوان 14 بۆ 16 دۆلار خۆی ڕاناگرێت، بگرە لەوانەیە بگاتە 10 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، ئەم دۆخە لەوانەیە 3 ساڵ بخایەنێت . بەڵام چی وایكرد نرخەكە بەو شێوەیە دابەزێت ؟ 
ئەو هۆكارانە بوونەتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت بریتین لە بەرزبوونەوەی رێژەی نەوتی ئەمباركراو لە ئەمریكاو ئەوروپاو ژاپون بۆ بەرزترین رێژە لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە، پابەندنەبوونی ولاتانی ئۆپیك بە رێژەی فرۆشتنی دیاریكراوی خۆیان كە سێ‌ یەكی نەوتی بازاڕ دابین دەكات . 


پاشەكشێی گەشەی ئابووری چین، بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لە ئەمریكا‌و هەڵگرتنی یاسای قەدەغەكردنی هەناردەكردنی نەوتی ئەمریكا لە چوار دەیەی ڕابردووەوە . ئەوەی كە ئەم بارە گرانتر دەكات هاتنەوەی ئێرانە بۆ ناو بازاڕ دوای هەڵگرتنی سزاكان لەسەری كە لە ماوەی 13ساڵی ڕابردوودا بەسەریدا سەپینرابوو . هەروەها كاریگەر نەبوونی ئەو وڵاتانەی كە هەناردەی نەوت دەكەن بە گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییە بەتایبەت بەهاری عەرەبی و جەنگی یەمەن و سوریاو ئەو بشێویەیی لە ێوان ئێران و سعودییە هەیە . 
تا ئێرە دەم هەركێیەك دەكەیتەوە هەر ئەم هۆكارانەت بۆ باس دەكات، بەڵام ئایا ئەمە هەموو مەسەلەكەیە ؟! بەتایبەت نەوتی بەردینی ئەمریكی؟ بۆیە پێمباشە هەندێك زانیاری لە بارەیەوە بخەمەڕوو 
لەبواری ئابووری پەرەپێدانی نەوتی بەردینی ئەمریكی ئەوەمان پێدەڵێت كە تێچوون‌و كامڵكردنی هەر بیرێكی نەوتی بەردین لە نێوان 4بۆ6 ملیۆن دۆلارە، بەهۆی بەرزی تیچوونی دەرهێنانی نەوتەكە، ڕادەی پاشەكشێی بەرهەمهێنان لە یەكەم ساڵدا گەیشتە نێوان 70بۆ90%، وا پێشبینی دەكرێت كۆی دەرهێنانی نەوت لە 2019 بگاتە 8 ملیۆن بەرمیل، دواتر لە 2020 بەرهەمهێنان پاشەكشێ دەكات و بۆ 2035 بگاتە 6.1 ملیۆن بەرمیل . سەرنجێكی تر ئەوەیە كە ئەو ئامێرانەی نەوت دەردەهێنن لە ئەمریكا لە 2014 لە 1609 ئامێرەوە بووەتە 788 ئامێر . كەواتە كێشەكە چییە ؟ 
وێڕای رێكەوتنی ئەمریكاوئەوروپا و روسیا بە پێی رێكەوتنی سواپ بۆ چارەسەری كێشەی سوریا، هەروەها رێكەوتنی ئەمریكاو ئەوروپا و ئێران لەبارەی كێشە ئەتۆمییەكەیەوە، بەڵام ململانییە هەر بەردەوامە، هەمووان چاویان لەسەر جەنگە لە رۆژهەڵاتی ناوڕاست تەنها ئەمریكا و روسیا نەبێت كە چاویان لە شوێنی ترەو ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ خەرجی سەربازی هەردوولا شتێكی سەیر دەبینین، باشە بۆ پارەیەكی زۆر بۆ دروستكردنی كەشتی سەربازی بەفر شكێن دانراوەو دروستدەكرێت ؟؟ هەردوو چیان لە جەمسەرەكان دەوێت (جەمسەری باكوورو باشوور) ؟؟ وەڵام ئەوەیە ئاییندەی نەوت لە هەردوو جەمسەرەكەیە . 
ئەی ئەمە حەقی چییە بە دابەزینی نرخی نەوت ؟ 
لە ڕاستیدا نەوت‌و غاز دوو سەرچاوەی گرنگی هەڵسانەوەی روسیای نوێیە، پەك خستنی ئەم دوو كەرتە واتا دروستكردنی كورتهێنان لە بودجەی گشتی، كە بودجەیش كورتی هێنا خەرجییە سەربازییەكان كەم دەبێتەوە، كە خەرجییەكان كەمبوونەوە ناتوانی بەفر شكێن دروست بكەیت، كەواتا باڵا دەستی لە دەست دەدەیت . 
ئینجا با بگەڕینەوە بۆ دابەزینی نرخی نەوت، سەرەتا با بپرسین داعش چی دەكات ؟ نەوتیش بە چەند دەفرۆشێت ؟ كێ‌ دەیپارێزێت ؟ كێ‌ هاوكاری دەكات بۆ فرۆشتنی نەوت ؟ لە كوێوە دەیفرۆشێت ؟ چەندیش دەفرۆشێت ؟ پێموایە وەڵامی ئەمانە تا ڕادەیەك دیارە ؟! 
ئەی عەربستانی سعودی ؟ هەر لە پێش ئەو كێشانەی كە ناوچەكەی گرتەوە سعودییەكان بەهۆی گەندەڵی و خەرجییەكی زۆری خێزانی فەرمانڕەوا یەكێكە لە فرۆشیارانی نەوت لە بازاڕی ڕەش نەك هەر ئەمە بگرە پابەندی وەڵاتانی كەنداویشی كردووە بۆ فرۆشتنی نەوتی زیاتر لە بەشی دیاریكراوی خۆیان، بە بیانووی ئەوەی وەك فشار بەكاری بهێنن دژی ئێران . بەڵام ئەمە بەشێكە لە ڕاستییەكە ئەو دەیەوێت هاوكات دژی روسیایش بەكاری بێنێت و خەرجی خێزانی فەرمانڕەوایشی پێدابین بكات كە ژمارەیان نزیك 3000 میرو شازادەیە . 
ئەمریكا تەنها نەوتی بەردینی خۆی نافرۆشێت كە تەنها لە مانگ ئەكتۆبەری 2015 و بەپێی ئامارەكان 9.35 ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی فرۆشتووە و تێچوونی هەر بەرمیلێك دەرهێنانی نەوتەكە 30 تا 70 دۆلارە، بگرە دەستی لەگەڵ فینزویلییەكانیش تێكەڵكردووەو رۆژانە زیاد لە دوو ملیۆن بەرمیل بە قاچاخ دەفرۆشن، دیارە سوودی بۆ هەردوو لا هەیە . 


بە پێی ئامارەكانی ئۆپیك بازاڕی جیهانی رۆژانە پێویستی بە 30 ملیۆن بەرمیل هەیەو ئێستا بە فەرەمی 32.5 بەرهەمدێت كە ئەمەیش ئەگەر ئەندامەكانی و ئەوانی تریش لەسەری رێكەون كە لە دەرەوەی ئۆپیكن ئەوا بە كەمردنەوەی تەەنها 5% لەبەرەهەمهێنان كێشەكە چارەسەر دەبێت . بەڵام لەبەر ئەوەی كێشەكە ئابووری ڕووت نییەو سیاسەتی تێكەوتووە ئەوا بەم شێوەیەی لێهاتووە . 
ئینجا با بپرسین كێ‌ نەوت بە زەرەر دەفرۆشێت و باكی نییەو بەردەوامە لە فرۆشتنی ؟ بە پێی ڕاپۆرتێكی كۆمپانیای نێودەوڵەتی ریستاد ئینرجی بۆ لێكۆڵینەوە و راوێژكاری لە بواری وزە، هەشت وڵات هەن نەوت بە زەرەر دەفرۆشن‌و بەردەوامن لە زەرەر (كەمتر لە بەهای دەرهێنانی) بە پێی ڕاپۆرتەكە بریتانیا لە سەروی ئەو دەوڵەتانەیە كە زەرەر دەكات، ناوەندی تێچوونی دەرهێنانی هەر بەرمیلێك 52.5 دۆلارە، تێچووی نەوتی بەرازیل 49 دۆلارە، كەنەدا 41 دۆلارە، ئەمریكاو نەرویج بە 36 دۆلار، هەر بەرمیلیكی نەوتی بەردینی ئەمریكا 30 بۆ 70 دولار تێچووی دەرهێنانێتی . نەیجیریاو چین لە نێوان 31.60 بۆ 29.90 دۆلارە . بەڵام ئەوەی ئەوەی جێگەی سەرنجە تێچوونی دەرهێنانی هەر بەرمیلێكی نەوت لە روسیا 17 دۆلارە، كەواتە پێویستە بۆ ئەوەی كۆرتهێنان لە بودجەی رۆسیا بێتە دی نرخی نەوت دابەزێتە خوار 17 دۆلار، ئەوەی شارەزایان پێشبینیان كردووە دێتە 10.2 دۆلار . 

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق