06‏/04‏/2016

بەڵگەنامەكانی پەنەما .. وثائق بنما .. panama papers

وێنەی panamapapers.icij.org

بەڵگەنامەكانی پەنەما / وثائق بنما / panama papers :

تەواوی دونیا سەرقاڵە بە وردەكارییەكانی گەورەترین دزەكردنی بەڵگەنامەی گەندەڵی لە مێژوودا، كە بە دۆسێی بەڵگەنامەكانی پەناما دەناسرێتەوە، بەداخەوە لە وڵاتی خۆمان بەهۆی ئەو هەموو گەندەڵییەی هەیە كەم یان هەر هیچ ڕۆشنایی نەخرایە سەر ئەم بابەتە‌و شوێنەوارەكانی . لێرەدا هەوڵدەدەین ئاشناتان بە دۆسێكە بكەین . 

لەبارەی بەڵگەنامەكانەوە :

رێك ساڵێك پێش ئێستا كەسێكی نادیار پەیوەندی بە رۆژنامەی Süddeutsche Zeitung ی ئەڵمانییەوە كردو بەڵگەنامە سەرەتاییەكانی خستەبەر دەستی رۆژنامەكە كە هەمووی زانیاری بە كۆدكراو بوون لە بارەی مامەڵەی كۆمپانیا ساختەكان . ئەو زانیارییانە لە ئۆفیسی سەرەكی كۆمپانیای مۆساك فۆنسیكا لە وڵاتی پەنەما دەستی بەسەردا گیرابوو، بە بێ‌ بەرامبەر كەسە نادیارەكە دایە رۆژنامە ئەڵمانییەكە . 
دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێك هەمووان لە قەبارەی زانیارییە وەدەستهاتووەكان سەرسام بوون 2.6 تێرا بایت زانیاری ! ئەمە وایكرد بە گەورەترین دزەكردنی زانیاری لە مێژوودا بناسرێتەوە .
زانیارییە بەردەستەكان ڕوانینێك لەبارەی دونیای شاراوەی سەرمایەو كاری بانكەكان‌و كۆمپانیا یاساییەكان ‌و كۆمپانیاكانی بەڕێوەبردنی قەواڵەو خانوبەرە كە سیاسیی و كەسایەتییە بەناوبانگەكانی بواری هونەرو وەرزش‌و مافیاو كارتیلا بەڕێوەی دەبەن دەخاتەڕوو .

تیمی كار : 

قەبارەی زانیارییەكان 2.6 تێرا بایت، وایخواست لایەنی تر هاوبەشی رۆژنامە ئەڵمانییەكە بكات لە پۆلێنكردن و شیكردنەوەی زانیارییەكان سەرەتا پەیوەندی كرا بە یەكێتی رۆژنامەوانانی بنكۆڵیكردنی نێودەوڵەتی ICIJ كە بارەگاكەی لە (ئەمریكا/واشنتن)ـە، بەتایبەت یەكێتییەكە پێشتر لە گەڵ (SZ رۆژنامە ئەڵمانییەكە) كاریان لەسەر دزەكردنی بەڵگەنامەی تر كاریان كردووە .
لەموەی 12 مانگدا 400 رۆژنامەوان لە 100 رێكخراوو دامەزراوەی میدیای سەر بە 80 وڵات بەشداریان لە لێكۆڵینەوەكردن كرد، هاوبەشەكان ئەمانەن .

زانیارییەكان :

وەك پێشتر ئاماژەمان پێی كرد قەبارەی زانیارییەكان 2.6 تیرا بایت زانیارییە، 11.5 ملیۆن بەڵگەنامە، زیاتر لە قەبارەی بەڵگەنامەكانی ویكیلیكس‌و دزەكردنەكانی دەریاوانی و لۆكس و بەڵگەنامە سویسرییەكان، ئیمێڵ‌و وێنەو فایلی PDFو Doc تێدایە زانیاری تێدایە لەبارەی 214.000 كۆمپانیای بێسنوور، و هەزاران لقی بانكی گەورە لە ئەمریكا و بریتانیا و سویسرا، كە پارەیان هەواڵەكردەوە . 

سەرچاوە sueddeutsche.de


سەرچاوە sueddeutsche.de

كۆمپانیای مۆساك فۆنسیكا :

یەكێكە لە چوار گەورەترین كۆمپانیا لەسەر ئاستی جیهان لە بواری (خزمەتگوزاری یاسایی) بە هاوبەشی هەردوو پارێزەر گۆردگان مۆساكی ئەڵمانی و ڕامۆن فۆنسیكای پەنەمی دامەزراوە، بارەگای سەرەكی لە پەنەمایە (ئەمریكای ناوڕاست) كارەكانی بە 214.000 كۆمپانیای بێسنووری ساختە (Offshore) بەڕێوە بردووەو ئۆفیسی لە زۆر وڵاتدا هەیە دیارترینیان ئۆفیسی پەنەما، زیورخ، لەندەن، هۆنگ كۆنگە . ئەو زانیارییانەی دزەیان كردووە كاری كۆمپانیاكەیە لە نێوان ساڵانی 1970 تا 2015  . 

سەرچاوە sueddeutsche.de

بۆچی پەنەما ؟ 

پێش قسەكردن لەسەر ناوی تۆمەتبارەكان‌و شوناسیان‌و وردەكاری پارە گومان لێكراوەكانیان، دەبێت ئەوە بپرسین بۆ هەمووان ڕوو لە مۆساك فۆنسیكا و پەنەما (ئەو دوورگە بچوكەی ئەنریكای ناوڕاست لە كاریبی) دەكەن . 
ئەوانەی دەیانەوێت زانیاری لە بارەی ئەم كێشەیە بزانن لە رۆژانی دادێ‌ بە زۆری گوێبیستی دوو چەمك دەبن (خەڵوەتگەی باج/ملاذ ضريبي/Offshore Tax Haven) و (كۆمپانیای ساختە/ شركات وهمیە/Shell Companies) بە وردی ئەو دوو چەمكە وەڵامی بۆ چی پەنەما ؟ سپیكردنەوە/شۆردنەوەی هەروەك لە پبەڵگەنامەكاندا هاتووە لە رێگەی تۆڕیك لە كۆمپانیای ساختەوە لەو وڵاتانە ئەنجام دەدرێت كە خەڵوەتگەی باجن.


خەڵوەتگەكانی باج :
لە جیهاندا چەندان وڵات و هەرێم هەیە كە وەك خەڵەوەتگەی باج دەناسرێنەوە، تیایاندا كرداری سپیكردنەوەی پارەو شاردنەوەی سامان ئەنجام دەدرێت. تیایاندا بە ئاسانی كۆمپانیا‌و حیسابی بەنكی ساختە دادەنرێت كە یارەتیدەرن بۆ ڕاكردن لەباج خۆ شاردنەوە لە چاودێریكردن بە تایبەت سوودمەندانی پیشە گشتییەكان ‌و سیاسییەكان‌و كەسایەتییە نێودەوڵەتییەكان ، بەنەما و سویسرا و قوبرس و دوورگە بریتانییەكان ‌و دوورگەكانی كاریبی دیارترین خەڵوەتگەكانی باجن . 

سەرچاوە sueddeutsche.de


كۆمپانیا ساختەكان :

ئەو كۆمپانیایانەن كە كاریان نییە، هیچ شمەك و خزمەتگوزارییەك بەرهەم ناهێنن، كاری ڕاستەقینەیان بەڕێوەبردنی ئەو پارەیەیە كە پێیان دەگات، پاشان هەواڵەكردنی بۆ سەرچاوەیەكی تر لەگەڵ شاردنەوەی ناوی ڕاستەقینەی خاوەنەكانیان‌و هەموو كارە یاساییەكان بەناوی كۆمپانیاكەوە ئەنجام دەرێت . باشە حەز دەكەیت لە كوێ كۆمپانیایەكی ساختە دامەزرێنیت ؟ بێگومان لەو  وڵاتانەی كە كەمترین لێپرسینەوە دەكەن‌و ئاستی چاودێریكردن‌و وردبوونەوە لە خاوەن‌و كاری كۆمپانیاكان وردە . 



بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئێرە بكە :

https://panamapapers.icij.org

http://panamapapers.sueddeutsche.de/en/


تێبینی : لە رێگەی ئەكاونتی تایبەتیمان لەسەر فەیسبوك fb/aso.wahab ، بەردەوام رووماڵی زانیارییەكان دەكەین و هەموو هەواڵێكی نوێ لەبارەی كەیسەكەوە بڵاو دكەینەوە





0 كۆمێنت:

إرسال تعليق