15‏/07‏/2021

كيشوەری ھەشتەم!!

 


لە قوتابخانە فێربووین کە کشوەرکان و ڕووبەرەکانی وشاکانی لەسەر ھەسارە شینەکە حەوتە، ئەم زانیارییە دروستە تا ساڵی ١٩٩٧ دۆزەوەوی بەناوبانگ چارڵز مۆر کیشوەری ھەشتەمی بە سودفە دۆزییەوە، لێرەدا ئەگەر بیرت بۆ کیشوەری زیلاندیا چوبێت، کە بەکیشوەرە ونەکە ناوبانگەو بەتەواوەتی لەژێر ئاوە، ئەوا ھەڵە بویتە.
ئەم کیشوەرە کە تەمەنی نزیک دەبێتەوە لە ٥٠ ساڵ و ڕووبەرەکەی لە ساڵی ٢٠٠٠ بەقەد ٦ ھێندەی وڵاتی فەرەنسایە واتا ٣.٤ ملیۆن کێلۆمەتر چوارگۆشە، پێشبینی دەکرێت تا ٢.٤٥ گەورە ببێتەوە تا دەگاتە ڕووبەری کیشوەری ئەوروپا.
ئێستا دڵنیام دەپرسیت، ئەم کیشورە کامە بێت وا وەک پلاستیک کێشی دێت، لەبنەڕەتیشدا ھەر وایە کیشوەرەکە ناوی کیشوەری پلاستیک یان کیشوەری خاشاکە.
ئەم کێشوەر لە ئەنجامی کۆبوونەوەی پاشماوە پلاستیکییەکان لە ٥٠ ڕابردووەوە دروستبووەو پەیتا پەیتا لە گەورەبووندایەو مەترسییەکی کوشندیە لەسەر ژیان.
ئەم کیشوەرە بەھۆی کۆبوونەوەو کەڵەکەبوونی خاشاکی پلاستیکی لەڕێگەی ھەڵگرتنیانەوە لە لایەن شەپۆلە دەریاییەکانەوە لە ڕۆژئاوای ھاوای تا دەگاتە کەنارەکانی کالیفۆڕنیا لە ڕۆژئاوای کیشوەری ئەمریکا دروستبووەو درێژ دەبێتەوە تا ڕۆژھەڵاتی وڵاتی ژاپون، واتا لە ناوەندی زەریای ئارامە.
 

 بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تیمەکانی ڕێکخراوی گرین پیسی جیھانی، کیشوەری پلاستێک تەنھا مەترسی لەسەر گیاندارانی ناو ئاوو ژیان لە زەریاکان نییە، بگرە مەترسی لەسەر ژیان بەگشتی ھەیە بەو پێیەی بەردەوام ڕووبەرەکەی لەفراوانبووندایەو ھاوکات بۆتە شوێنی دەرکەوتنی دیان جۆر ڤایرۆس و بەکتیریای کوشندە.
وەک وتمان ھۆکاری سەرەکی دروستبوونی ئەم کیشوەر خاشاکی پلاستیکییە، کە لە نێوان ٥٠٠ ساڵ تا ١٠٠٠ ساڵی گەرەکە بۆ ئەوەی شی ببێتەوە، ھاوکات بەدرێژایی ساڵانی بەرھەمھێنانی پلاستیک لەسەر ئاستی جیھان ٧٥٪‏ پلاستیک دەبێتە خاشاک و تەنھا ٢٥٪‏ دەچێتە پرۆسەی ریسایکلین و دووبارە بەرھەمھێنانەوە.

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق