05‏/07‏/2021

جێگرەوە سەرچاوە کراوەکان Open-Source Alternatives


بەشی (١)




تەکنەلۆژیا جیھانێکی قوڵە، کەس ناتوانێت شارەزایی ھەموو کون وقوژبنەکانی بێت، لە گەڵ نەبوونی پەروەردەی دیجیتاڵی و لاوازی ھۆشیاری دیجیتاڵی بابەتەکە ھێندەی تر ئاڵۆز دەبێت. بۆ؟

لەو کاتەی شارەزایان بانگەشە بۆ ئینتەرنتێکی کراوەو ئازاد دەکەن، کە ھەڵمەتەکە لە دەستپێشخەرییەکی گوگڵەوە دەستی پێکرد لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی بواری ئازادییە دیجیتاڵییەکان، دەبێت درکت بەوە کردبێت، ئەو ھەموو ھاتووچۆیەت لەناو ئینتەرنت بە مۆبایلەکەتەوە، ئازادانە نییەو بەردەوام ھەرکێیەک و شوناس و پلەو پایەت ھەرچییەک بێت تۆ ھەم چاودێری دەکرێت و ھەم سیخوڕیت بەسەرەوە دەکرێت و ھەم وەکو کاڵایەک دەفرۆشرێیتەوە.
وەک وتم بابەتەکە ئاڵۆزە، وتارێک و دووان بەرچاوڕوونی تەواوت پێنابەخشێت. بۆیە لەسەررتاوە جەختم لەسەر پەروەردەی دیجیتاڵی کردەوە.
بۆ ئەوەی سەرت نەئێشێنم، دەمەوێ پێت بڵێم، ھەر شتێک لەناو ئینتەرنت بەخۆڕایی بەکارت ھێنا، ئەوا ١٠٠٪‏ تۆو زانیارییەکانت مامەڵەت پێوە دەکرێت.
زانیاری نەوتی سەردەمەی شەپۆلی شارستانییەتی زانیارییە، وەک ئەلفین تۆفلەر ناوی دەبات، ئەم نەوتە نەک تەنھا شێوازی ژیان و کۆی کلتورو نەریت دەگۆڕێت، بگرە کاریگەری بایلۆژی و بۆماوەییشی ھەیەو بەکورتی و بەکوردی، ئەوەی دەست بەسەر زۆرترین بڕی زانیاری بگرێت، دەست بە سەر جیۆپۆلۆتیکای فەزای گریمانەیی دەگرێت و کە ئەمەیشی کرد دەست بەسەر ھەموو دونیا دەگرێت، گەوھەری شەڕی ئەمریکاو چین ئەم بابەتەیە.



بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئێمنایەتی لەسەر ئینتەرنت سەردانی ئێرە بکە


Related Posts:

  • مۆدێرنەو ئەدەبئاسۆ وەهابئەگەر فەلسەفە "گەڕان بێت بەدوای كڵاوێكی رەش لەژوورێكی تاریكدا، كڵاوەكەش لەوێدا نەبێت"، ئەوا مۆدێرنە بەگوتەی ئەنتۆنیۆ باژ:"لەپشت وشەو لە پشت ژمارە ماتماتیكییەكانەوەیە، كە لەویشدا هیچ نییە".لەراستیدا دیاریكردنی ماناو … زیاتر بخوێنه‌وه‌
  • رێكخراوی ( ئیپاك ) دابەشبوونی ئینتما لە نێوان ئەمریكا‌و ئیسرائیل لێژنەی ئەمریكی – ئیسرائیلی بۆ كاروباری گشتی Committee Affairs American-Israeli Public كە بە كۆمەڵەی ئیپاك AIPAC دەناسرێتەوە، یەكێكە لە بەناوبانگترین گروپەكانی… زیاتر بخوێنه‌وه‌
  • نووسین وئازار .. نووسینەوەی ئازار یان ئازاری نووسینئاسۆ وەهاب – كەلاربۆ قسەكردن لەبارەی ئەو گرێ‌ زمانییانەی سەرەوە، دەكرێت لەرووی مانای ماددی ومانای خەیاڵكراوەوە لێكیان بدەینەوە، بەوەی كە (و) ئەو پەیوەندییەیە كە بوارمان پێدەدات بۆ دەرخستنی ئەو ئیشكالییەتانەی كە پەیوەندییە جیا… زیاتر بخوێنه‌وه‌
  • زمانی فارسی‌و پەرەسەندنی مێژووییئاسۆ وەهاب – كەلارزمانی فارسی یەكێكە لە زمانە زیندووەكانی جیهانە كە بە درێژایی مێژوو شارستانییەتی ئێرانی كۆن (باستان)‌و شارستانییەتی ئیسلامی بە زیندوویی رایانگرتووە .بەدرێَژایی مێژوو زانایان‌و ئەدیبانی ، زاناو دانا ئەبو قاسمی… زیاتر بخوێنه‌وه‌
  • خوێندنەوەیەك بۆ ستراتیژیەتی ئاسایشی نەتەوەیی روسیا (2010 – 2020)لە نێوان گەورەكاندا كات نەماوە بۆ گفتوگۆكردن‌و پاشگەزبوونەوە لەبارەی دابەشكردنی هەژموونی جیهانی بەسەر رووبەری شەترەنجی نێودەوڵەتی، هەمووان بڕیاریان لەبارەی روانی… زیاتر بخوێنه‌وه‌

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق