پێموایە ئەوەی ڕوویدا، كارێكی سەركێشانەی توركیایە بە تایبەت دوای ئەو زانیارییە سەربازییانەی كە سەرۆكی روسیا لە دیداریدا لەگەڵ شا عەبدوڵڵا ئاشكرای كرد كە فڕۆكە روسییەكە (سۆ 24) یەك كیلۆ مەتر لە ئاسمانی توركیا دوور بووەوە بە دووری 4 كیلۆمەتر لە سنووری توركیا سوریا كەوتووە، ڕاستەوخۆ توركیا بە بازرگانیكردنی نەوت لەگەڵ داعش تۆمەتباركردو رووداوەكەی بە زۆر مەترسیدار خستەڕوو وتی روسیا بێ وەڵام نابێت، بەڵام ئایا روسیا هێزی سەربازی دژی توركیا بەكار دەهێنێت ؟ ئەمەیان جێگەی گومانە نەك تەنها لەبەر ئەوەی توركیا ئەندامی ناتۆیە، بگرە لەبەر ئەوەی بەرژەوەندییەكی ئابووری زۆر لە نێوان روسیاو توركیا هەیە وەك بۆڕی غازی روسیا توركیا ئەوروپا و دروستكردن ویستگەیەكی ئەتۆمی لە لایەن روسیاوە لە توركیا . بەڵام توركیا باجی سەركێشییەكەی لە سوریا دەدات، یەكەمیان لە ناوچەی كەوتنی فڕۆكەكە (لازقییە) كە بە جبل توركمان ناسراوەو تیایدا بە پاڵپشتی توركیا (سوپای تركومانستانی) چالاكی سەربازی ئەنجام دەدات، پاككردنەوەی ئەم ناوچە ستراتیژییە زەبرێكی كوشندەیە لە توركیا دەدات بەو پێەی زۆرینەی نیشتەجێبووانی ناوچەكە توركماننو ناوچەی هەژموونی هێز توركمانییەكانە لەبەرامبەریشدا نەك تەنها ڕوسیا بگرە وڵاتی جینیش سوودمەند دەبن بەو پێەی نزیكەی 6000 تیرۆریستی ڕوسی و 1000 تیرۆریستی چینی لەو ناوچەیە هەن .
وێنە : RT arabic |
دەهاوێشتەیەكی تری ئەم كێشەیە بڕینی دەستی توركیایە لە سوریا لە لایەن ڕوسیا بە هاوكاری ناتۆ، لە بیرمان نەچێت تێگەیشتنێكی زۆر هەیە لە نێوان وڵاتانی وەك ئەڵمانیاو فەرەنساو بریتانیا هەیە، هاودیدن لەبارەی سوریاوە، گەڕانەوە بۆ ڕووداوەكانی ڕابردوو باشترین بەڵگەن كە فەرەنسییەكان دەستیان كردە بۆردومانی هێزە توندڕەوەكانی سوریا، ڕوسیا لەو بارەیەوە وتی (فەرەنسا وڵاتێكی هاوپەیمانەو دەدات لە دوژمنێكی هاوبەش)، هاوكات لە لەندەن كە نیازی هەیە سبەی پەرلەمانەكەی سەرۆك وەزیران سەرپشك بكات بۆ لێدانی تیرۆریستان كامیرۆن ڕایگەیاند (تەنسیق لەگەڵ روسەكان دەكەین بۆ لێدانی تیرۆریستان) .
بڕوام وایە رووداوەكەی ئەمڕۆ كۆتایی خەونی توركیایە بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی ئارامو هاوكات بۆ هێوركردنەوەی ڕەوشەكە ئەمڕۆ بە دەستپێشخەری ناتۆ توركیا لە هاوكێشەی سوریا دەكرێتە دەرەوەو لەگەڵ رێگەدان بە ناتۆ تا بە هاوبەشی لە سوریا كاری خۆیان بكەن .
0 كۆمێنت:
إرسال تعليق