20‏/10‏/2013

جیهانی ئیسلامی لە بەردەم وەرچەرخانێكی گەورە

وێنەكە لە گۆگڵەوە وەرگیراوە 
بە درێژایی مێژوو توندڕەوەكان بە ڕاست‌و چەپەوە لە گەمەیەكی ترسناكدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەوی بەرامبەر، مێژووی سیاسی كۆمەڵایەتی ئایینی مرۆڤایەتی هەڵدەرەوە گەواهی ئەو راستییە دەدەن كە غەریزەی ژیان هەمیشە زاڵتر بووەو ئەگەر تا ماوەیەكیش بە هۆی تۆقاندن‌و ترساندنەوە ئەوی بەرامبەر چەوسێنرابێتەوە ئەوا كورد واتەنی (كە كاسە پڕبوو لێیدەرژێت) پەرچە كردارەكان چاوەڕوان نەكراوبوونەوە بە دوای خۆیاندا چەپكێك گۆڕانكاری ریشەییان   هێناوە .
بە بڕوای من لە ئێستادا جیهانی ئیسلامی بەتایبەت دوای ئەزموون كردنی دەسەڵاتی ئیسلامی لە ئەفگانستان – ئێران- پاكستان- سعودییە- سۆمال- سوریا-میسرو ئەزموونە تاڵەكانی رەوتە جیهادییەكان، لەبەردەم گەورەترین وەرچەرخانی مێژووییە كە كەمتر نابێت لە شۆڕشی ئایینی ئەوروپا(مارتن لوسه ر 1483-1546 ئەڵمانیا) ئەم ساتە مێژووییەی تیایدا دەژین هەمان ئەو زەمینەییە كە ئەوروپا ژیاوییەتی، بە جیاوازی تایبەتمەندی ئێرەو ئەوێ .

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق