30/08/2019
جۆره‌كانی سه‌ركرده‌و سه‌ركردایه‌تیكردن
جۆره‌كانی سه‌ركرده‌و سه‌ركردایه‌تیكردن
١- سه‌ركرده‌ی ئۆتۆكرات: چه‌ند ناوێكی تری لێنراوه وه‌ك سه‌ركرده‌ی دیكتاتۆر، ئه‌م جۆره‌ی سه‌ركرده مافی به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی له ده‌سه‌ڵاتی فهرهمییهوه به‌ده‌ست ده‌هێنێت، به‌پێی یاسا‌و سیسته‌م، له‌م جۆره ده‌سه‌ڵات ته‌نها به ده‌ستی سه‌ركرده‌یه‌و ته‌واو ته‌واو ئازاده له بڕیاردان و دانانی پلان و سیاسه‌ته‌كان بێ ئه‌وه‌ی به‌شداری به‌وانی تر بكه‌ن له ڕاگۆڕینه‌وه‌و پرس پێكردن و وتووێژكردن له‌گه‌ڵیان.
سێ جۆر سه‌ركردی ئۆتۆكراتی هه‌ن:
- سه‌ركرده‌ی ئۆتوكراتی كه‌له‌ڕه‌ق و توندڕه‌و.
- سه‌ركرده‌ی ئۆتوكراتی كه پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی یاسا.
- سه‌ركرده‌ی خێرومه‌ند (دادپه‌روه‌ر)
سه‌ركرده‌ی دیموكراتخواز
پێچه‌وانه‌ی سه‌ركرده‌ی ئۆتوكراته، پشت به ڕازیبوونی هه‌مووان ده‌به‌ستێت به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان ده‌دات، ڕێزی سه‌روی خۆی و خوارووی وه‌رده‌گرێت، بیروڕاو بۆچونیان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت، باوه‌ڕی به پشتیوانی گروپ و ده‌سته‌و تاقمه‌كان هه‌یه‌و هانی هه‌مووان ده‌دات به‌گیانی یه‌ك تیم كار بكه‌ن.
گرنگترین تایبهمهندییهكانی:
- باوه‌ڕهێنان به‌وانی تر تا شوێنی بكه‌ون.
- بایه‌خدان به هه‌ستی هاوكارانی.
- ڕێزی خۆی و ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی ده‌گرێت.
- ئامۆژگاری ده‌كات و كارایانه پشتیوانی ئه‌و كه‌سانه‌یه داهێنه‌رانه بیرده‌كه‌نه‌وه.
- هانی هه‌مووان ده‌دات تواناكانیان بخه‌نه گه‌ڕ تا كاره‌كان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.
سه‌ركرده‌ی ئازاد
ناوی تری هه‌یه وه‌ك سه‌ركرده‌ی دهستێوهرنهدهر، سه‌ركرده‌ی ئاسانكا، سه‌ركرده‌ی په‌یامگه‌یه‌نه‌ر، له‌م جۆره‌دا ڕۆڵی سه‌ركرده لاوه‌كییه، ته‌نها كاری گه‌یاندنی زانیارییه له‌باره‌ی كاره‌كان و به‌ڕێوه‌چونیان بۆ سه‌روی خۆی، ده‌ست له خواره‌وه‌ی خۆی وه‌رنادات، ئیدی ئه‌نجامی كاره‌كه‌یان ئه‌رێنی بێت یان نه‌رێنی.
لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌م جۆره زیاتره له لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كان له‌وانه:
- سه‌قامگیر نه‌بوونی دۆخی كار.
- ڕاسپارده‌كان گشتگیرن.
- بایه‌خ نه‌دان به چالاكی كرداری (پراكتیكی)
- هاوشێوه‌بوونی كاره‌كان.
- پابه‌ند نه‌بوون به ئه‌ركه‌كان.
- پشتبه‌ستن به‌وانی تر له ئه‌نجامگه‌یاندنی كاره‌كان.
- نه‌بوونی ته‌نسیق له نێوان هه‌مووان.
سه‌ركرده‌ی هه‌ل و هه‌ڵوێسته‌كان
ئه‌م شێوازه پشت به هه‌ل و دۆخ و هه‌ڵوێست ده‌به‌ستێت، به پێی هه‌ل و دۆخ و هه‌ڵوێسته‌كان جۆرێك له‌و جۆرانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردن هه‌ڵده‌بژێرێت، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌ره‌پێدان كام جۆره گونجاو بێت كاری پێ ده‌كات، له‌وانه‌یه ماوه نه ماوه شێوازه‌كه بگۆڕێت.
سه‌ركرده‌ی گۆڕاو
له‌م جۆره‌ی سه‌ركردایه‌تیكردن ڕۆڵی سه‌ركرده‌و ئه‌ندامانی تیم به پێی دۆخ و هه‌ل وههڵوێستهكان ده‌گوڕدرێت، به‌پێی هه‌ڵوێسته‌كان و دۆخی كار‌و هه‌لومه‌رجه‌كان ئه‌ندامانی تیم ڕۆڵی سه‌ركرده ده‌گێڕن، به پێی پسپۆڕێتی هه‌ر یه‌كێكیان.
#Leadership #youth #القيادة
#Leadership #youth #القيادة
07/02/2019
لێهاتوویی نووسین بۆ ئینتەرنت
نووسین بۆ ئینتەرنت (ماڵپەڕ، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان)، جیاوازە لە نووسین بۆ کەناڵەکانی تری ڕاگەیاندنی (بینراو، بیستراو، خوێنراو)، خوێنەر لە جیهانی ئینتەرنت ڕوبەرێکی سنووردارکراو یان بژاردەی دیاریکراوی نییە، ئەگەر هەر لە سەرەتاوە یەخسیر (دیل)ی بابەتەکە نەبێت، لەپێناو گەیشتن بەو زانیارییانەی خۆی دەیەوێت بە کلیکێک (پەنجەرە-Tab)ی ماڵپەڕەکە دادەخات یان دەچێتەوە لاپەڕەی سەرەکی یان سەردانی مەڵپەڕێکی تر دەکات.
![]() |
| وێنه‌كه له blog.hootsuite.com وه‌رگیراوه |
بۆ ئەوەی خوێنەر لە بابەتەکە دوور نەکەوێتەوە، پێویستە هەر لە سەرەتاوە ئەوەی پێشکەش بکرێت کە دەیبەستێتەوە بە بابەتەکە تا یەخسیری خوێندنەوەی بکات، بەتایبەت لەو دێڕانەی ڕەش دەکرێنەوە یان دەکرێنە دەروازەی بابەتەکە یان لە بۆکسی تەنیشت بابەتەکان دادەنرێن، یان ئەو پوختەیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دادەنرێن تا هانی خوێنەر بدات بۆ کردنەوەی لینکی ماڵپەڕەکەو خوێندنەوەی بابەتەکە لەسەر ماڵپەڕەکە.
کاتێک باسی دیلکردنی خوێنەر دەکەین تەنها مەبەست یەکسەر خوێندنەوەی بابەتەکە نییە، بگرە هەڵگرتنی بابەتەکەیەش دەگرێتەوە لە ڕێگەی تایبەتمەندی (پەسەندکردن-Favorites) یان (هەڵگرتن-Bookmark page) بەتایبەت لەو کاتەی خوێنەر کاتی نییەو دەیەوێت دواتر بێتەوە سەری و بیخوێنێتەوە، یان هەناردنی بە )ئیمیڵ Email) یان لینکی بابەتەکە بنێرێت بۆ ماسنجەر یان هەر تۆڕێکی کۆمەڵایەتی تر لەڕێگەی (شێرکردن-Share)، (هەناردن-send link to) یان (زەخیرەکردن-Save)ی لینکی بابەتەکە (copy link) لەسەر بەرنامەکانی سەر مۆبایلەکانمان وەک بەرنامەکانی (notes – evernote – pocket – keeply – instapaper – Diigo). ئەمەش بۆ خۆی سەرکەوتنە لە سەرنجڕاکێشان و دیلکردنی خوێنەر بە نووسین و ماڵپەڕەکە یان هەژمارەکە لەسەرتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یەکەم: بەهۆی گەڕانەوەی بۆ بینینی نووسین و ماڵپەڕەکەو هەواڵ و نووسینەکانی تر. دووەم: ماڵپەڕو هەژمارەکە دەبنە سەرچاوەی سەرەکی زانینی هەواڵەکان و زانینی ڕاستی ڕووداوەکان و لە لیستی گەیشتنی خيرا لەسەر ئامرازی گەڕان (Browser)، یان لەتایبەتمەندی (Add shortcut) دایدەنيت یان تایبەتمەندی (see first time) لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کارا دەکات بۆ هەژمارەکە. یان وەکو (App) لەسەر مۆبایلەکەی دایدەگرێت و تایبەتمەندی ئاگادارکردنەوە (notifications) کارا دەکات.
لەنووسین بۆئینتەرنت؛ بۆ سەرنجڕاکيشانی خوێنەر؛ ناونیشان سیحری خۆی هەیە، ئیدی بابەتەکە سیاسی بيت یان ئابووری، کۆمەڵایەتی، وەرزشی یان ڕووناک‌بیری. ناونیشان یەکەمین خاڵی دیلکردنی خوێنەرە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە، ناونیشان دەبێت گوزارشت لە ناوەڕۆک بکات، ئەگەر نا ئەوا خوێنەر تووشی بێزاری دەبێت و جارێکی تر نە سەردانی ماڵپەڕەکە دەکات نە هەژمارەکە دەبێتە جێگەی سەرنجی، بۆیە گرنگە دوو خاڵ لە دانانی ناونیشان ڕەچاو بکرێت؛ یەکەم: ئاماژە بێت بۆ ناوەڕۆک و دوور نەبێت لێوە. دووەم: سەرنجڕاکێش و هاندەر بێت بۆ خوێندنەوە.
گێڕانەوەی چڕ‌و کورت‌بڕی لەنووسین، تایبەتمەندییەکی تری نووسینە بۆ ئینتەرنت، چونکە خوێندنەوە لەسەر شاشە (کۆمپیوتەر"دیسکتۆپ/لاپ‌تۆپ"، مۆبایل، فابلێت، ئایپاد، تابلێت) زۆر جیاوازە لە خوێندنەوە لەسەر کاغەز، نەبوونی ڕووناکی ژیر وەک تایبەتمەندییەکی ئامێرەکە، لەگەڵ نەبوونی مەیلی بەردەوام بۆ خوێندنەوەی بابەتە دوورودرێژەکان کەم دەکاتەوەو هەر زوو واز لە خوێندنەوە دەهێنێت.
خوێنەر حەزی لە بابەتی چڕ‌و کورت و پڕ زانیارییە، هاوکات تایبەتمەندییەکانی ویب (web) لە وەشانی (0.02) یارمەتیدەرە بۆ دوور گرتن لە گێڕانەوەی درێژ دادڕانە لە ڕێگەی دانانی لینکی پەیوەندیدار لەناو بابەتەکە یان لە کۆتایی بابەتەکە یان لە کۆمێنتەکان، ئەمەش خوێنەر سەرپشک دەکات بۆ قوڵبوونەوە لە بابەتەکە یان نە. لەگەڵ دانانی چیرۆکی ڕۆژنامەوانی دەکڕێت بابەتەکە بەش بەش بکريت و لینکی بەشەکانی تر دابنرێت.
نووسین بۆ ئینتەرنت جیاوازە؛ لەنووسین بۆ کەناڵەکانی تر تۆ پابەندی بە تۆانای کەناڵەکە (بینراو، بیستراو، نووسراو)، بەڵام ئینتەرنت هەموو ئەمانەی لەخۆیدا کۆکردووەتەوە بە زیادەی تەکنیکی ترەوە، لە نووسین بۆ ئینتەرنت دەتوانیت سوود لە ڤیدیۆ (video, live) ببینیت، لەگەڵ نووستنەکەت دەنگ (audio, podcast) بەکاربێنیت، سوود لە خزمەتگوزارییەکانی نەخشە (map)، ئینفۆگرافکس (infographic)، زانیاری (datawrapper)ودەیان تەکنیکی تر وەربگریت، هاوکات زیاتر لە یەک لینک لە ناوەڕۆک و کۆتایی دابنێت.
گرنگە لە نووسین بۆ ئینتەرنت، نووسینەکە وەک بوونەوەرێکی زیندوو بێت، ئاسان، ڕەوان، کورت، سادە بێت و هەڵەی ڕێنووس و تایپی تیا نەبێت. لینک و ڤیدیۆ‌و دەنگ و دوگمەی بەشداریپێکردن لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کارا بن.
10/07/2018
سه‌فه‌وییه‌كان چۆن هه‌تا هه‌تایه ڕووی ئایینی و سیاسی ئێرانیان گۆڕی؟
سامی ئه‌بو داود
لێكۆڵه‌ری ئه‌رده‌نی و پسپۆڕ له دیراساتی ئێرانی
هه‌ڵه تێگه‌یشتنێك هه‌یه له باره‌ی دینداری له ئێران، وا وێنا ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ فتوحاتی ئیسلامی‌دا لانكه‌ی ته‌شه‌یوع بوو بێت، له‌ڕووی مێژووییه‌وه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، سه‌رزه‌مینی ئێران، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خانه‌واده توركمان و عاره‌بی سوونه زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی سوننه مه‌زهه‌ب بوونه، هه‌ندێك ماوه‌ی كورت كورت نه‌بێت كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خانه‌واده شیعه مه‌زهه‌به‌كان بووه، به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌ر سوننه بوونه، نه‌ژادی توركی و مه‌غۆلی دیارترین ئه‌و نه‌ژاده موسڵمانانه بوونه كه نزیكه‌ی هه‌زار ساڵ ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی فارسیان گرتووه‌ته ده‌ست.
![]() |
| وێنه‌كه له ماڵپه‌ڕی حفریات وه‌رگیراوه |
وڵاتی فارس (ئێران) له‌سه‌رده‌می خیلافه‌تی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب(ر.خ) كه‌وتووه‌ته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی ئیسلامی، پاشان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌وی، ئینجا عه‌بباسی، كاتێكیش ده‌سه‌ڵاتی خیلافه‌ت و خانه‌واده‌ی به‌نو عه‌بباس لاواز بوو، چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی به‌ناوی خه‌لیفه‌ی عه‌بباسییه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی ئێرانیان كردووه، كه هه‌ر یه‌كه‌و هه‌ژموونی كه‌مینه‌یه‌ك تیایدا زاڵ بووه، وه‌ك: ده‌وڵه‌تی تاهیری (عاره‌ب)، ده‌وڵه‌تی سه‌فاری (فارس)، ده‌وڵه‌تی سامانی (كورد)، خانه‌واده‌ی زیاری و بویهی(فارس)، دوای ئه‌مانه‌یش زنجیره خانه‌واده‌كانی تورك هاتوون: غزنهوییهكان، گورییهكان، سه‌لجوقییه‌كان، خوارزمییهكان، له‌كۆتاییدا مهغولهكان هاتن و كۆتاییان به ده‌وڵه‌تی سه‌لجوقی و خیلافه‌تی عه‌بباسی هێنا.
له‌و ماوانه ئێران ده‌وڵه‌تێكی سوننه بووه له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی ئیمامی شافعی، ناوبهنگترین كه‌سایه‌تییه‌كانی مه‌زهه‌بی سوننی ئه‌شعه‌ری خه‌ڵكی وڵاتی فارس بوونه وه‌ك: ئیجی و جرجانی، تهفتهزانی، غه‌زالی، به‌غه‌وی، به‌یزاوی، ئینب فۆرك، جوه‌ینی، حاكمی نه‌یسابووری، ئیسفرینی، شه‌هرستانی..هتد. به‌ڵام كه سه‌فه‌وییه‌كان هاتن به ته‌واوه‌تی ڕووی سوننی ئێرانیان بۆ شیعی ١٢ئیمامی گۆڕی.
به‌ڵام ئه‌و خانه‌واده‌یه كامه‌یه كه تا هه‌تاهه‌تایه ڕێڕه‌وی مێژووی ئایینی و سیاسی ئێرانی گۆڕی؟
ئه‌و خانه‌واده‌یه له توركمانی ئه‌رده‌بیلی هه‌رێمی ئازهرباینجانن، به بنه‌چه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌فی ئهلدینی ئه‌رده‌بیلی، ئه‌م پیاوه شێخی تهریقهتێكی سۆفیزمی سوننه مه‌زهه‌بی شافیعی بووه، كه دواتر به سه‌فه‌وی ناوبانگ بوو، ناوبانگی گه‌یشته هه‌موو سه‌رزه‌مینی ئێران و ئه‌نادۆڵ، تهریقهتهكهیش له لای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و ئه‌نادۆڵ (سه‌ر با بابولعالی) قبوڵكراوبوو، دوای مردنی له ١٣٣٤م كوڕه‌كه‌ی خه‌واجه عه‌لی شوێنی گرته‌وه، كه ئه‌م مرد له ١٤٢٩م شێخ ئیبراهیمی كوڕی بووه شێخی ته‌ریقه‌ت، كه له ١٤٤٧م شێخ ئیبراهیم كۆچی كرد، كۆتایی به سوننه‌بوونی خانه‌واده‌كه هات، له هه‌مان ساڵ كه جونه‌ید ده‌سه‌ڵاتی دینی ته‌ریقه‌تی گرته ده‌ست نازناوی سوڵتانی به‌خۆی به‌خشی وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاره‌زووكردنی ده‌سه‌ڵاتی دینی و سیاسی، به‌مه‌یش ته‌ریقه‌تی سه‌فه‌وی گۆڕا بۆ مه‌زهه‌بی سه‌فه‌وی ١٢ ئیمامی، تهشهیوعی جونه‌ید ده‌رئه‌نجامی باوه‌ڕێكی فیكری نه‌بووه، بگره ته‌ماحی سیاسی بوو، له‌م پێناوه‌یشدا شه‌ڕی خوێناوی دژی ئامۆزاكانی، توركه عوسمانلییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه ئێرانییهكانی سه‌ر به بابولعالی ئه‌ستانه به‌رپاكرد، هه‌وادارانی جونه‌ید به قزڵباشییهكان ناوبانگیان ده‌ركرد، ئه‌میش به هۆی ئه‌و عه‌مامه سووره‌ی كه ده‌یانبه‌ست، ئه‌م ته‌ماح و هه‌وڵه، بووه هۆكاری كوژرانی جونه‌ید له یه‌كێك له شه‌ڕه‌كان، له‌دوای خۆی سێ كوڕی به‌جێ هێشت بچوكه‌كه‌یان ئیسماعیل بوو، دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی.
ساڵی ١٥٠٠م شا ئیسماعیل ته‌ورێزی گرت و كردییه پایته‌ختی خۆی، ١٥٠٢م هه‌موو وڵاتی فارس داگیركرد، حكومه‌تی هه‌موو هه‌رێمه عوسمانلییهكانی خست و ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی ڕاگه‌یاند، كه نزیكه‌ی ٢ سه‌ده فه‌رمانڕه‌وایی ئێرانی كرد.
شا ئیسماعیل له ١٥٥١ مه‌زهه‌بی شیعی ١٢ ئیمامی (جه‌عفه‌ری) به فه‌ره‌می كرده مه‌زهه‌بی ده‌وڵه‌ت و به هێزی چه‌ك سه‌پاندی به‌سه‌ر هه‌موواندا، ئه‌مه نه‌ك ته‌نها له ئێران بگره سوننه‌كانی عێراقیشی گرته‌وه، له‌م پێناوه‌یشدا دیارترین پیاوانی ته‌ریقه‌تی ئه‌وساو مه‌زهه‌بی ئێستای له لوبنانه‌وه (جه‌بل عامل) بانگهێشتی ئێران كرد تا بمێننه‌وه‌و یاساكانی مه‌زهه‌بی دوانزه ئێمامی فێری خه‌ڵك بكه‌ن، له‌وانه: عه‌لی كهركی و محه‌مه‌دی كوڕی ئه‌لحه‌سه‌نی ئهلعاملی.
سیاسه‌تی به شیعه كردن به زۆر له ئێران ١٠٠ ساڵی خایاند، تیایدا روی دینی و سیاسی ئێران له سوننه مه‌زهه‌بی سوننی شافیعی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی عوسمانلی بۆ شیعه مه‌زهه‌بی ١٢ ئیمامی سه‌فه‌وی گۆڕا.
به هاتنی خومه‌ینی ١٩٧٩م به‌هۆی سیاسه‌تی تایفه‌گه‌رایی، هێنده‌ی تر ئێران له ژینگه‌ی ئیسلامی سوننه‌مه‌زهه‌ب دابڕا….
(سه‌رنجی وه‌رگێڕ.. ئه‌مه به‌شێكه له دیمه‌نه‌كه، به‌بێ تیشكخستنه سه‌ر ڕۆڵی ئیستعماری هۆڵه‌ندی و پرتوگالی له ساڵانی ١٤٠٠م به‌دواوه بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕ له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانلی كه له ڕۆژئاوا‌و له ناو جه‌رگه‌ی ئه‌وروپای كریستیانی كاتۆلیكی گه‌مارۆی ڤییه‌ننای دابوو، هاوكات ڕۆڵی ڕۆژئاوا له ١٩٧٩ له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر شۆڕشی گه‌لانی ئێران به سه‌ركردایه‌تی توده و ڕێگریكردن له‌وه‌ی ئێران ببیه‌ته به‌شێك له بلۆكی ڕۆژهه‌ڵاتی و هێنانه‌وه‌ی خومه‌ینی).
لینكی وتاره‌كه به عه‌ره‌بی كلیك لێره بكه ..
25/06/2018
هاك چییه؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هاك توانای گه‌یشتنه به ئامانجێكی دیاریكراو به‌ڕێگه‌یه‌كی ناشه‌رعی، له‌ڕێگه‌ی كه‌لێنێك كه له‌سیسته‌می خۆپاراستنی تایبه‌ت به ئامانجه‌كه هه‌یه، ئه‌مه سیفه‌تێكی نه‌شیاوه كه له لای هاكرزه‌كان هه‌یه، به‌هۆی توانایان له چوونه‌ژووره‌وه بۆ ناو ئامێری ئه‌وانی تر به بێ وه‌رگرتنی ڕهزامهندو مۆڵه‌تیان و زیان گه‌یاندنی ماددی و ده‌روونی به قوربانییه‌كان، به‌هۆی زیانگه‌یاندن به ئامێره‌كانیان یان ده‌ستگرتن به سه‌ر هه‌ژماره‌كانیان یان بردنی زانیارییه كه‌سییه‌كانیان (وێنه‌و نامه‌و ڤیدیۆ)ی تایبه‌تیان، كه ئه‌مه‌یش له‌پاڵ پرۆسه‌ی هاككردنه‌كه، زیان گه‌یاندنه به لایه‌نی تایبه‌تمه‌ندێتی، بۆیه به هه‌موو پێوه‌رێك هاككردنی جۆرێكه له تاوانی ئه‌لكترۆنی.
تاوانی ئه‌لكترۆنی (Electronic crime or e-crime)، بریتییه له كارێك یان تاوانێك كه دژی كه‌سێك یان كۆمه‌ڵێك ده‌كرێت به ئامانجی زیانگه‌یاندن به ناوبانگی قوربانی یان زیانگه‌یاندنی ماددی و ده‌روونی به قوربانی، ئه‌م كاره به مه‌به‌ست و به‌شێوازی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌كرێت، به پشت به‌ستن به تۆڕی ئینته‌رنت و هه‌موو ئامرازه وابه‌سته‌كانی وه‌ك ئیمێڵ، ژووری چات، به‌رنامه‌كانی گفتوگۆ، مۆبایله ژیره‌كان، كۆمپیوته‌ره‌كان، ئامێره ژیره‌كان…هتد.
تاوانه ئه‌لكترۆنییه‌كان، به چه‌ندان ناوی تره‌وه ناو ده‌برێن وه‌ك، تاوانی كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنت، تاوانی خاوه‌ن ملیوانه سپییه‌كان (white collar crime)، تاوانی سایبه‌ری (Cyper crime)، تاوانی ته‌كنه‌لۆژیای باڵا (High Tech Crime).
دوای ئه‌م پێشه‌كییه باسه‌كه ده‌كه‌ینه سێ به‌شه‌وه:
١- جۆره‌كانی هاك.
٢- جۆره‌كانی هاككهرز.
٣- ڕێگه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی فایله‌كانی سیخوڕیكردن.
١- جۆره‌كانی هاك.
جۆره‌كانی هاك زۆرن، به‌ڵام ده‌توانین له ژێر سێ ناونیشانی سه‌ره‌كی كۆیان بكه‌ینه‌وه، ئه‌وانیش:-
ا- هاكی ماڵپهڕوو سێرڤه‌رو كۆڕبه‌نده‌كان.
ب- هاكی تۆڕه خۆجه‌ییه‌كان LAN.
ج- هاكی ئامێره تایبه‌ته‌كان Phone, PC.
ا- هاكی ماڵپهڕوو سێرڤه‌رو كۆڕبه‌نده‌كان:
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌م به‌شه ڕوو بچینه ناو بابه‌تی هاكه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌وه بڵێن كه دابه‌ش ده‌بێت بۆ سێ جۆر؛ هاكی ماڵپه‌ڕه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، هاكی سێرڤه‌ره‌كان، هاكی كۆڕبه‌نده‌كان به هه‌موو جوڕهكانییهوه، لێره تۆزێك ڕۆشنایی ده‌خه‌ینه سه‌ر میكانیزمی هاكی ماڵپه‌ڕه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌كان به زمانێكی تایبه‌ت به تۆڕی نت بونیاد نراون وه‌ك، php, html, html5, jquery, css, javascript, Python, Ruby, C#,C++, SQL, XML … هتد.
سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه بۆ زانینی زیاتر له‌باره‌ی زمانه‌كانی پرۆگرامسازی:
ئاسایی هیچ شتێك كامڵ نییه‌و هه‌موویان كه‌لێن یان هه‌ڵه‌یان تێده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت له‌كاتی پرۆگرام سازیكردنی ماڵپه‌ڕو سێرڤه‌ره‌كان.
لێره‌وه ئیدی ڕۆڵی هاكه‌رزه‌كان ده‌ستپێده‌كات ئه‌ویش شیكاركردنی بونیادی ماڵپه‌ڕه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كان و به‌كارهێنانیان بۆ گه‌یشتن به مه‌له‌فه سه‌ره‌كییه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه وه‌ك فایلی Config كه گرنگترین فایله‌و قه‌ده‌غه‌یه خه‌ڵك پێی بگات و بیخوێننه‌وه.
ئه‌م كه‌لێنانه له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی تایبه‌ته‌وه به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن و دهدۆزرێنهوهو به‌كار ده‌هێنرێن.
هه‌ر بۆ نموونه یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین كه‌لێنه‌كان، كه‌لێنی FILE INCLUDE كه له‌ڕێگه‌یه‌وه ته‌واوی ماڵپه‌ڕه هاك كراوه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كرێت. جورێكی تر له هێڕش كه ههڕهمهكییهو پێویستی به هێڕشبه‌ری زۆره، ئه‌و هێڕشهیه كه له‌سه‌ر فه‌رمانی Dos بونیادنراوه‌و پێیده‌وترێت PING.
ئه‌م لایه‌نه كه خستمه ڕوو كه‌متره له قه‌تره‌یه‌ك ئاو له ناو زه‌ریایه‌ك.
ب- هاكی تۆڕه خۆجه‌ییه‌كان LAN
به‌كورتی ئه‌م جۆره پشت به فایله‌كانی Sharing له ئامێرێرهكان ده‌به‌ستێت، واتا تۆڕی گشتی له فڕۆكه‌خانه‌و چێشتخانه‌و چایخانه‌و ماڵ و زانكۆ‌و كتێبخانه‌و…هتد، هێڕشبه‌ر ئامێری سه‌ره‌كی ده‌كاته ئامانج و دوای شكاندنی پاسوێردهكهی كۆنترۆڵی تۆڕه‌كه ده‌كات، تا ساڵانێكی زۆر به‌رنامه‌یه‌كی وه‌ك Remote Anything به‌رنامه‌یه‌كی به‌سوود بوو بۆ ئه‌م بابه‌ته، تا دواتر به‌هۆی یاسای كێبڕكێی ئه‌مریكی ته‌واوی پرۆژه‌كه ڕاگیرا، ئه‌گه‌ر چی تا ئێستایش هه‌ندێك به‌كاری ده‌هێنن به‌ڵام به‌رنامه‌ی كاریگه‌رتر هه‌یه كه به‌ناوبانگترینیان Metasploit Penetration Testing Software و ئه‌م به‌رنامه‌یه له پاڵ دوو به‌رنامه‌ی تر سێ ئامرازی كاریگه‌رن كه هه‌م هاكرزه‌كان و هه‌م ئه‌وانه‌ی له بواری cyber security كارده‌كه‌ن به‌كاری ده‌هێنن زۆربه‌ی ئه‌و خولانه‌ی له بواری IT Security ن، ورد ده‌بنه‌وه له فێربوونی OSCP و CEH كه هه‌ردوو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی Metasploit ن.
له بنه‌ڕه‌تدا Metasploit پرۆژه‌ی ئاسایشی كۆمپیوته‌ره (framework) كه زانیاری به‌كه‌ڵك ده‌داته به‌كارهێنه‌ر له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی خاڵه لاوازه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌كانی هاك و پلان و ڕێبازه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی IDS بۆ ئیستغلالكردنی كه‌لێنه‌كان.
زانین و شاره‌زابوون له سێ شت له‌م بواره وا لهخاوهنهكهی ده‌كات، هه‌میشه ئامانج بێت، ئه‌وانیش:
- شاره‌زایی له بواری تۆڕه‌كان و جۆره‌كانی و خاڵه به‌هێزو لاوازه‌كانی و چونێتی كاركردنی پرۆتۆكۆڵه‌كانی tcp/ip.
- پرۆگرامسازی به‌تایبه‌ت زمانی C چونكه زۆربه‌ی كه‌لێنه‌كان له‌و سیسته‌مانه‌ن به زمانی C داڕێژراون.
- شاره‌زابوون له سیسته‌می لینكس و ویندۆز.
بابه‌ته‌كی تر هه‌یه پێویسته وریای بین وه‌ك به‌كارهێنه‌ر، ئه‌ویش شاردنه‌وه‌ی IP یه‌و زۆرگرنگه به‌رده‌وام به‌رنامه‌یكی تایبه‌ت به شاردنه‌وه‌ی IPیه‌كانمان و دروستكردنی IP ساخته له‌سه‌ر ئامێره‌كانمان به‌كاربهێنین، دۆزینه‌وه‌ی IP له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی وه‌ك nmap كه كاری پشكنینی سێرڤه‌رو تۆره‌كان ده‌كات pentration test ده‌بێته هۆكاری مه‌ترسییه‌كی زۆر، ئه‌وانه‌ی له‌م بواره كارده‌كه‌ن ئیدی ده‌زانن به‌رنامه‌یه‌كی وه‌ك Ass Sniffer كاری چیان بۆ ده‌كات.
ج- هاكی ئامێره تایبه‌ته‌كان Phone, PC.
چه‌ندان ڕێگا هه‌یه بۆ هاككردنی كۆمپیوته‌ری كه‌سی، به‌ڵام هه‌موویان پشت ده‌به‌ستن به ناردنی فایلی Patch بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر (قوربانی) تا پرۆسه‌ی به‌ستنه‌وه Connect له نێوان ئامێری هێرشبه‌ر attacker و ئامێری قوربانی دروست ببێت و به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی بكات، ئه‌م پرۆسه‌یه به هاوكاری چه‌ندان به‌رنامه ده‌كرێت (ناویان نابه‌ین).
ئاماده‌كردنی Patch به چه‌ند قۆناغێك تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وانیش:
- دروستكردنی پاچ Patch.
- قۆناغی كردنه‌وه‌ی Zip ی پاچ Patch.
- قۆناغی به كۆدكردنی Encryption ی پاچ Patch.
- قۆناغی پێكه‌وه‌نانی Patch.
- قۆناغی ناردنی Patch بۆ قوربانی.
به‌كورتی به‌م شێوه‌یه هاكی ئامێره تایبه‌ته‌كان Phone, PC، ئه‌نجام ده‌درێت.
لێره‌دا كه‌مێك قوڵدهبینهوه له هه‌ندێك ورده‌كاری، وه‌ك وتمان ئامێره تایبه‌ته‌كان Phone, PC، پشت به فایلێك ده‌به‌ستێت كه ناوی Server یان Patchه، ئه‌و فایله‌ش به‌و قۆناغانه تێده‌په‌ڕێت كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێیدا.
هاوكات چه‌ندان ڕێگه هه‌یه بۆ دروستكردنی سێرڤه‌رو چه‌ندان شێواز هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئاگاداری، مه‌به‌ستمان له ئاگاداری لێره‌دا: گه‌یشتنی زانیارییه‌كانی قوربانییه به هێڕشبه‌ر دوای ناردنی فایلی Server یان Patch، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م ئاگادارییه چه‌ندان جۆری هه‌یه له‌وانه:
١- ئاگاداركردنه‌وه له ڕێگه‌ی ئیمێڵه‌وه Email، شێوازێكی سه‌ره‌تاییه، هاكه‌رزه تازه فێربووه‌كان به‌كاری ده‌هێنن و به‌ڕێژه‌ی ته‌نها ٥٠% و كه‌متریش سه‌رده‌گرێت، چونكه له ئێستادا زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئیمێڵ هاوشێوه‌ی Gmail، Zoho Mail، Outlook، Mail.com، Yahoo! Mail، GMX، Fastmail، Hushmail، inbox.com و…هتد ، firewall به‌كارده‌هێنن
٢- ئاگاداركردنه‌وه له ڕێگه‌ی CGI (Computer-Generated Imagery) دروستكردنی لاپه‌ڕه‌یه‌كه ساخته له‌لایه‌ن هێڕشبهرهوه attacker تا له ڕێگه‌یه‌وه ئاگاداركردنه‌وه‌ی سێرڤهرههكه پێی بگات، ئه‌م ڕێگه‌یه به ڕێژه‌ی ٦٥% كاریگه‌ره‌و له لایه‌ن زۆرێك له هێڕشبهرهكانهوه attackers به‌كارده‌هێنرێت، كه له قۆناغێكی پێشكه‌وتوودان.
٣- ئاگاداركردنه‌وه له ڕێگه‌ی No-IP، له جۆری به‌هێزو مهترسیدارهكهیه، به ڕێژه‌ی ٩٥% ئاگاداركردنه‌وه‌كه ده‌گات، ئه‌م جۆره دوای دروستكردنی هه‌ژمارێكی كه‌سی IP جێگیرت پێده‌دات به‌بێ گۆڕینی هیچ ژماره‌یه‌ك، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندی Dial-UP به‌كارده‌هێنن.
چی ده‌بێت كاتێك قوربانی سێرڤه‌ره‌كه وه‌رده‌گرێت و هێڕشبه‌ر ده‌یكاته‌وه؟
دوای كردنه‌وه‌ی سێرڤه‌ره‌كه له ئامێری قوربانی، پرۆسه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك PORT ڕووده‌دات. هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك و پۆرتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، بۆ نموونه به‌رنامه‌یه‌كی وه‌ك (****) پۆرتی ژماره ٨٠ به‌كارده‌هێنێت، دوای كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه سێرڤه‌ره‌كه خۆی كۆپی copy ده‌كات له به‌شی دووباره هه‌ڵكردنه‌وه Start Up ، هاوكات كۆپییه‌كی خۆی له به‌شێكی هه‌ستیاری سیسته‌می ویندۆز داده‌نێت كه
System32 ئامانج له‌م كاره دڵنیابوونه له مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له نێوان هێڕشبهرو قوربانی له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت Back Door . ئاسایی ئه‌م پرۆسه‌یه به چه‌ند چركه‌یه‌ك ڕووده‌ده‌ن كه وا ده‌كه‌ن قوربانی هه‌ر هه‌ست به بوونی كێشه‌و هاككردنی ئامێره‌كه‌ی نه‌كات.
دوای ئه‌مانه پروسه‌ی ئاگاداركردنه‌وه ڕووده‌دات، واتا گه‌یشتنی هێڕشبه‌ر به قوربانی و دروستبوونی پرۆسه‌ی په‌یوه‌ندیكردن Connect. لێره‌وه هێڕشبه‌ر ئیتر كار له‌سه‌ر وه‌رگرتنی زانیاری ده‌كات له ئامێری قوربانییه‌وه.
وه‌ك وتمان سێرڤه‌ره‌كان به چه‌ند قۆناغێك تێده‌په‌ڕن تا ته‌واو بوونی پروسهكه، هێڕشه‌كه، ئه‌مانه هه‌مووی ورده‌كاری پێویست نین بۆ خوێنه‌ری ئاسایی، ئه‌وه‌ی گرنگه كه بیزانن قۆناغ هه‌ناردنی سێرڤهرهكانه و بۆ ئه‌وه‌ی به تۆ بگات و تۆ ببیته قوربانی له‌وانه:
- له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌كانی چاته‌وه، ئه‌وانه‌ی كه‌لێنیان تێدایه.
- له‌ڕێگه‌ی ئهتاچمێنتێك كه به ئیمێڵ ده‌نێردرێت.
- له‌ڕێگه‌ی لینكێكی ناو ماڵپه‌ڕو بلاتفۆڕمهكان.
- له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه .
- له‌ڕێگه‌ی كه‌لێنه‌كانی ئه‌و ئامرازانه‌ی گه‌ڕان كه به‌كاری ده‌هێنن.
- له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌كانی ریال پلهیهرو فلاش پله‌یه‌ر.
- ئه‌و كه‌لێنانه‌ی له سیسته‌می وه‌گڕخستنی ویندۆزدان.
- ئه‌و كه‌لێنانه‌ی له‌ناو بهرنامهكانن.
- ئه‌ندازیاری كۆمه‌ڵایه‌تی (سۆشیاڵ ئینینجنییهر).
بۆ زانینی سه‌لامه‌تی هه‌ژماره‌كه‌ت و ئامێره‌كه‌ت كلیك لێره بكه







