سامی ئه‌بو داود
لێكۆڵه‌ری ئه‌رده‌نی و پسپۆڕ له دیراساتی ئێرانی
هه‌ڵه تێگه‌یشتنێك هه‌یه له باره‌ی دینداری له ئێران، وا وێنا ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ فتوحاتی ئیسلامی‌دا لانكه‌ی ته‌شه‌یوع بوو بێت، له‌ڕووی مێژووییه‌وه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، سه‌رزه‌مینی ئێران، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خانه‌واده توركمان و عاره‌بی سوونه زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی سوننه مه‌زهه‌ب بوونه، هه‌ندێك ماوه‌ی كورت كورت نه‌بێت كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خانه‌واده شیعه مه‌زهه‌به‌كان بووه، به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌ر سوننه بوونه، نه‌ژادی توركی و مه‌غۆلی دیارترین ئه‌و نه‌ژاده موسڵمانانه بوونه كه نزیكه‌ی هه‌زار ساڵ ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی فارسیان گرتووه‌ته ده‌ست.
وێنه‌كه له ماڵپه‌ڕی حفریات وه‌رگیراوه |
وڵاتی فارس (ئێران) له‌سه‌رده‌می خیلافه‌تی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب(ر.خ) كه‌وتووه‌ته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی ئیسلامی، پاشان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌وی، ئینجا عه‌بباسی، كاتێكیش ده‌سه‌ڵاتی خیلافه‌ت و خانه‌واده‌ی به‌نو عه‌بباس لاواز بوو، چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی به‌ناوی خه‌لیفه‌ی عه‌بباسییه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی ئێرانیان كردووه، كه هه‌ر یه‌كه‌و هه‌ژموونی كه‌مینه‌یه‌ك تیایدا زاڵ بووه، وه‌ك: ده‌وڵه‌تی تاهیری (عاره‌ب)، ده‌وڵه‌تی سه‌فاری (فارس)، ده‌وڵه‌تی سامانی (كورد)، خانه‌واده‌ی زیاری و بویهی(فارس)، دوای ئه‌مانه‌یش زنجیره خانه‌واده‌كانی تورك هاتوون: غزنه‌وییه‌كان، گورییه‌كان، سه‌لجوقییه‌كان، خوارزمییه‌كان، له‌كۆتاییدا مه‌غوله‌كان هاتن و كۆتاییان به ده‌وڵه‌تی سه‌لجوقی و خیلافه‌تی عه‌بباسی هێنا.
له‌و ماوانه ئێران ده‌وڵه‌تێكی سوننه بووه له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی ئیمامی شافعی، ناوبه‌نگترین كه‌سایه‌تییه‌كانی مه‌زهه‌بی سوننی ئه‌شعه‌ری خه‌ڵكی وڵاتی فارس بوونه وه‌ك: ئیجی و جرجانی، ته‌فته‌زانی، غه‌زالی، به‌غه‌وی، به‌یزاوی، ئینب فۆرك، جوه‌ینی، حاكمی نه‌یسابووری، ئیسفرینی، شه‌هرستانی..هتد. به‌ڵام كه سه‌فه‌وییه‌كان هاتن به ته‌واوه‌تی ڕووی سوننی ئێرانیان بۆ شیعی ١٢ئیمامی گۆڕی.
به‌ڵام ئه‌و خانه‌واده‌یه كامه‌یه كه تا هه‌تاهه‌تایه ڕێڕه‌وی مێژووی ئایینی و سیاسی ئێرانی گۆڕی؟
ئه‌و خانه‌واده‌یه له توركمانی ئه‌رده‌بیلی هه‌رێمی ئازه‌رباینجانن، به بنه‌چه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌فی ئه‌لدینی ئه‌رده‌بیلی، ئه‌م پیاوه شێخی ته‌ریقه‌تێكی سۆفیزمی سوننه مه‌زهه‌بی شافیعی بووه، كه دواتر به سه‌فه‌وی ناوبانگ بوو، ناوبانگی گه‌یشته هه‌موو سه‌رزه‌مینی ئێران و ئه‌نادۆڵ، ته‌ریقه‌ته‌كه‌یش له لای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و ئه‌نادۆڵ (سه‌ر با بابولعالی) قبوڵكراوبوو، دوای مردنی له ١٣٣٤م كوڕه‌كه‌ی خه‌واجه عه‌لی شوێنی گرته‌وه، كه ئه‌م مرد له ١٤٢٩م شێخ ئیبراهیمی كوڕی بووه شێخی ته‌ریقه‌ت، كه له ١٤٤٧م شێخ ئیبراهیم كۆچی كرد، كۆتایی به سوننه‌بوونی خانه‌واده‌كه هات، له هه‌مان ساڵ كه جونه‌ید ده‌سه‌ڵاتی دینی ته‌ریقه‌تی گرته ده‌ست نازناوی سوڵتانی به‌خۆی به‌خشی وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاره‌زووكردنی ده‌سه‌ڵاتی دینی و سیاسی، به‌مه‌یش ته‌ریقه‌تی سه‌فه‌وی گۆڕا بۆ مه‌زهه‌بی سه‌فه‌وی ١٢ ئیمامی، ته‌شه‌یوعی جونه‌ید ده‌رئه‌نجامی باوه‌ڕێكی فیكری نه‌بووه، بگره ته‌ماحی سیاسی بوو، له‌م پێناوه‌یشدا شه‌ڕی خوێناوی دژی ئامۆزاكانی، توركه عوسمانلییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه ئێرانییه‌كانی سه‌ر به بابولعالی ئه‌ستانه به‌رپاكرد، هه‌وادارانی جونه‌ید به قزڵباشییه‌كان ناوبانگیان ده‌ركرد، ئه‌میش به هۆی ئه‌و عه‌مامه سووره‌ی كه ده‌یانبه‌ست، ئه‌م ته‌ماح و هه‌وڵه، بووه هۆكاری كوژرانی جونه‌ید له یه‌كێك له شه‌ڕه‌كان، له‌دوای خۆی سێ كوڕی به‌جێ هێشت بچوكه‌كه‌یان ئیسماعیل بوو، دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی.
ساڵی ١٥٠٠م شا ئیسماعیل ته‌ورێزی گرت و كردییه پایته‌ختی خۆی، ١٥٠٢م هه‌موو وڵاتی فارس داگیركرد، حكومه‌تی هه‌موو هه‌رێمه عوسمانلییه‌كانی خست و ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی ڕاگه‌یاند، كه نزیكه‌ی ٢ سه‌ده فه‌رمانڕه‌وایی ئێرانی كرد.
شا ئیسماعیل له ١٥٥١ مه‌زهه‌بی شیعی ١٢ ئیمامی (جه‌عفه‌ری) به فه‌ره‌می كرده مه‌زهه‌بی ده‌وڵه‌ت و به هێزی چه‌ك سه‌پاندی به‌سه‌ر هه‌موواندا، ئه‌مه نه‌ك ته‌نها له ئێران بگره سوننه‌كانی عێراقیشی گرته‌وه، له‌م پێناوه‌یشدا دیارترین پیاوانی ته‌ریقه‌تی ئه‌وساو مه‌زهه‌بی ئێستای له لوبنانه‌وه (جه‌بل عامل) بانگهێشتی ئێران كرد تا بمێننه‌وه‌و یاساكانی مه‌زهه‌بی دوانزه ئێمامی فێری خه‌ڵك بكه‌ن، له‌وانه: عه‌لی كه‌ركی و محه‌مه‌دی كوڕی ئه‌لحه‌سه‌نی ئه‌لعاملی.
سیاسه‌تی به شیعه كردن به زۆر له ئێران ١٠٠ ساڵی خایاند، تیایدا روی دینی و سیاسی ئێران له سوننه مه‌زهه‌بی سوننی شافیعی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی عوسمانلی بۆ شیعه مه‌زهه‌بی ١٢ ئیمامی سه‌فه‌وی گۆڕا.
به هاتنی خومه‌ینی ١٩٧٩م به‌هۆی سیاسه‌تی تایفه‌گه‌رایی، هێنده‌ی تر ئێران له ژینگه‌ی ئیسلامی سوننه‌مه‌زهه‌ب دابڕا….
(سه‌رنجی وه‌رگێڕ.. ئه‌مه به‌شێكه له دیمه‌نه‌كه، به‌بێ تیشكخستنه سه‌ر ڕۆڵی ئیستعماری هۆڵه‌ندی و پرتوگالی له ساڵانی ١٤٠٠م به‌دواوه بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕ له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانلی كه له ڕۆژئاوا‌و له ناو جه‌رگه‌ی ئه‌وروپای كریستیانی كاتۆلیكی گه‌مارۆی ڤییه‌ننای دابوو، هاوكات ڕۆڵی ڕۆژئاوا له ١٩٧٩ له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر شۆڕشی گه‌لانی ئێران به سه‌ركردایه‌تی توده و ڕێگریكردن له‌وه‌ی ئێران ببیه‌ته به‌شێك له بلۆكی ڕۆژهه‌ڵاتی و هێنانه‌وه‌ی خومه‌ینی).
لینكی وتاره‌كه به عه‌ره‌بی كلیك لێره بكه ..
0 كۆمێنت:
إرسال تعليق