لە عەزیزی میسرەوە بۆ عەزیزی شنگال
زۆرن ئەو چیرۆك و وێنانەی لە كاتی داگیركردنی شنگال لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئێمەیان هەژاند، یادەوەری مرۆیی زۆرێك لەو وێنانەی تۆماركردەوە، لە گەڵ گێڕانەوەی قوربانییەكان كە رۆژ لە دوای رۆژ تۆمار دەكرێن مێژویەكی ڕەش تۆماردەكەن .
وێنەكەی عەزیزی شنگال، یەكێكە لەو وێنانەی لە یادەوەری كوردو مرۆڤایەتی جێگیربووەو مێژووی تێپەڕبوونی بەربەریترین و تاریكترین هێزی مێژوو بە خاكی پیرۆزە شنگال تۆمار دەكات، لە هەر كوێیەك بۆ شنگال بگەڕێی وێنەكەی عەزیزی شنگال لەبەرچاوت ئامادەیی دەبێت .
لە ساتەوەختی خۆدەربازكردنی ئێزیدییەكان لەو جەهەنمەی داعش دایگیرساندبوو لە 3ی ئابدا، عەزیز لە دەشتایەەكانی شەنگال لە لایەن شەڕەڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل YPG لە بارودۆخێكی تەندروستی دژواردا دۆزرایەوە، عەزیز بە هۆی تینویەتی و برسێتی و بەرزی پلەكانی گەرماوەی مانگی نەگریسی ئاب چاوەكانی لەدەستدابوو، ئەگەر چی لە 31/8/2014 گەیەندرایە بنكەی تەندروستی دێرك لە قامشلو و وێڕایی هەوڵی زۆری تیمی پزیشكی بۆ رزگاركردنی عەزیزی شنگال، بەڵام لە بەرەبەیانی 31ی ئاب ڕوحی پاكی مناڵێكی تری كورد خۆی سپاردە دەستی ئاهورا .
شانۆكارو دەرهێنەری گەروەی كورد مامۆستا (قوتبەدین سادقی) كە بە یەكێك لە دیارترین شانۆكارانی كورد دەناسرێتەوە لە شاكارێكی هونەریدا بەناوی (عەزیزی شنگال) تاوانەكەی شنگال و رووداوی عەزیزی شنگال تۆماركرد، كە لە مانگی شوباتی 2015 لە تاران و بۆ ماوەی 10 شەوی لەسەر یەك نمایش كراو بە شاكارێكی شانۆی ئێرانی تۆمار دەكرێت .
0 كۆمێنت:
إرسال تعليق