14‏/10‏/2014

فشاری سەر بەغدا كەم كەنەوە

نووسینی : ئاسۆ وەهاب 




لەگەڵ ئەگەری دەستپێكردنی جەنگ لە دەورووبەری بەغدا دوای كۆكردنەوەی هێز لە لایەن داعش‌و سوننەكان كە زۆر سەرچاوە بە 10 هەزار چەكدار مەزەندەی دەكەن . رووداوەكان پەرەسەندنێكی مەترسیدار بەخۆوە دەبینن . رەنگە بەلای زۆرێكەوە ئەمە بایەخی نەبێت‌و بە لۆژیكی (ئاگرە سوورە لە خۆمان دوورە) كورد مامەڵەی لەگەڵ بكات ، بەڵام لە راستیدا وا نییەو زۆر گرنگە كورد راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەشداری ئەو شەڕە بكات بە كەمكردنەوەی فشار لەسەر بەغدا ئەمەیش لە رێگەی كردنەوەی چەندین بەرەی جەنگ لێرەیشدا گرنگە هەم بەرەی لای پارتی‌و هەم بەرەی لای یەكێتیی بگرێتەوە، بە لۆژیكی (كوشتنی دوو چۆلەكە بەیەك بەرد) كوردی دەتوانێت فشاری سەر بەغداو سەر كۆبانیش كەم بكاتەوە . لێرەوە دەتوانێت یارمەتی سەربازی هەم لە رێگەی بەغداو هەم لە رێگەی تاران‌و هاوپەیمانانیش بەدەست بهێنێت ئەگەر بێت‌و بە شێوەیەكی فەرەمی رێكەوتن لەگەڵ بەغدا بكات‌و لەگەڵ تارایش (بە لۆژیكی "دوژمنی دوژمنم دۆستمە" ) كارو بەرژەوەندییەكانی خۆی بەرێوە ببات دەرئەنجام هەم سوود لە ململانییەی ئابووری‌و سیاسی تاران- ئەنكەرە وەردەگرێت‌و هەم  پشتیوانی ئێران بۆ باكورو رۆژئاوایش و باشوور زیاد دەكات . لە عێراقیش دا ئەگەر بێت‌و بە شێوەیەكی گونجاو گەمەكە بكات ئەوا جگە لە پشتیوانی حكومی لەسەر ئاستی میللیش هاوسۆزی بەدەستدەهێنێت و بۆ خۆ پاراستن حكومەتی عێراق مل بۆ هەموو داواكارییەكانی كورد دەدات.. لێرەوە جارێكی تر هاوپەیمانان پەلكێش دەكات بۆ ئەوەی كورد بكاتەوە هاوپەیمان‌و لە بازنەی سیاسەتی ئێران دەربەكات ئەو كات دەتوانێت سوود لە هاوپەیمانانیش وەربگرێت . ئەوەی گرنگە یەكریزی ماڵی كوردی و دامەزراندنی ژووری پرۆسە هاوبەشەكانی كوردە كە تەواوی لایەنەكانی رۆژهەڵات‌و رۆژئاواو باكوورو باشووری تێدا بێت‌و كار لەسەر دامەزراندنی سیستەمی بەرگری كوردستانی بكرێت  . 

Related Posts:

  • ئامرازی گەڕانی زانستی گوگڵ scholar.google.comئامرازی گەڕانی زانستی گوگڵ ئامرازێكی تایبەتی گەڕانە بە دوای بەرهەم‌و بڵاوكراوە زانستی‌و ئەكادیمییەكان كە پێداویستی توێژەران‌و لێكۆڵەران لە یەك سەرچاوەوە پڕ دەكاتەوە، دەتوانیت لەرێگەی چەندان بوارو سەرچاو… زیاتر بخوێنه‌وه‌
  • میدیای نوێ‌ ... كرانەوە بەڕووی جیهاندا ئاسۆ وەهاب چەمكی میدیای نوێ‌ تەواوی ئەو ئامرازانە دەگرێتەوە كە بە دەرن لە میدیای (نووسراو بینراوو بیستراو) واتا تەواوی ئەو ئامرازە نوێیانە دەگرێتەوە كە لە سەر تۆڕی ئەنتەرنێتن (فەیسبووك – تویتەر – لینكین – بلۆگسپۆت – وۆردپ… زیاتر بخوێنه‌وه‌
  • باشترین دە تۆڕی كۆمەڵایەتی بۆ ساڵی 2012 زۆربوونی ژمارەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بووەتە هۆی دروستبوونی كێبركێیەكی توند، لەگەڵ بەگڕخستنی گۆگڵ پڵاسیشەوە ئەو كێبڕكێیە هەر زۆر توند بووە، زۆرێك وا پێشبینی دەكەن تۆڕەكان ململانییەكی بێوێنە دروست بێت بۆ ئەوەی هەر تۆڕەو… زیاتر بخوێنه‌وه‌
  • الصراع على الحدود الشمالية العراقية السورية بين البيشمركة والقوات العراقية لأجل ماذا سوأل يطرح نفسه بشدة ؟؟؟؟؟ لمعرفة المزيد انقر هنا : http://www.alsumarianews.com/ar/2/45173/news-details-Iraq%20security%20news.html… زیاتر بخوێنه‌وه‌
  • گوگڵ خزمەتگوزارییەكی بێوێنە پێشكەشی بەكارهێنەران دەكات ئەگەر تا ئەم ساتە وەختە ئەكاونتت لە گوگڵ نییە ئەوا هەر ئێستا فریاكەوە چونكە خزمەتگوزارییەكی بێوێنە پێشكەشی بەكارهێنەران دەكات، بە یەك ناوو یەك پاسوێرد جیمێل‌و یوتیوپ‌و گوگڵ پڵاس‌و بلۆگسپۆت‌و دیان خزمەتگوزاری ترت بۆ دەك… زیاتر بخوێنه‌وه‌

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق