ئاسۆ وەهاب
پرسیار ئەوەی بایەخی نیمجە دوورگەی قرم
چییە كە وایكردووە جەنگێكی گەورە بۆ دەستگرتن بەسەریدا رووبدات ؟
لەهەموو سەردەمەكاندا (ئیمپراتۆرییەتی روسیو
یەكێتیی سۆڤێتو روسیای هاوچەرخ)، نیمچە دوورگەی قرم بایەخێكی ستراتیژی زۆر گەورەی
هەبووە بۆیان، چونكە دەستگرتن بەسەر قرم واتا كۆنترۆڵكردنی دەریای رەشو ناوچەكانی
دەورووبەری، هەروەها روسیا تا ئەو كاتەی لە نیوەی دووەمی سەدەی هەژدەیەم قرمی نەگرت
نەبووە وڵاتێكی زلهێز .
وێنەكە لە ماڵپەڕی المصری الیوم |
لە جەنگی سەدساڵەی نێوان روسو عوسمانلییەكان
بریتانیاو فەرەنسا لە نێوان ساڵانی 1856-1857 قرمیان هەڵبژارد بۆ ئەنجامدانی یەكەمین
داگرتنی هێزە دەیاییەكانیان (انزال بحری) بۆ ڕاونانی هێزەكانی روسیاو دەستگرتن بەسەر
بەندەرەكەی بەوەش بواریان نەدا روسەكان ببنە خاوەنی هێزێكی دەریای گەورە .
ساڵانی 1877-1878 جارێكی تر هەیبەتی روسیا
بە دەستگرتن بەسەر قرمدا گەڕایەوە بەوەش كۆنترۆڵی هەردوو گەرووی بۆسفۆرو دەردەنیلی
كرد بە ئامانجی دەرچوونی كەشتی گەلی دەریای رەش بۆ دەریای ناوڕاست، بەڵام هاتنی كەمالیستو
دەرئەنجامەكانی جەنگی جیهانی دووەم ئەم خەونەی لە گۆڕ نا .
ساڵی 1944 جۆزیڤ ستالین زۆرینەی خەڵكی قرم
كە تەتار بوون بە زۆر راگواستەوە بۆ ئەوشوێنەی لێوە هاتبوون (كازاخستان) لە شوێ ئەوان
روسی نیشتەجێ كرد كە رێژەكەیان ئەو كاتە 75% بوو . رێژەی ئۆكرانییەكانیش تەنها
21% بوو . ساڵی 1991 دوای روخانی سۆڤێت ئۆتۆماتیكی قرم بووە بەشێك لە ئۆكراین . بە
درێژایی دوو دەیە روسەكان سیاسەتی جۆراوجۆر دەگرنە بەر لەپێناو هێشتنەوەی كەشتی گەلی
دەریای رەش لە بنكە سەربازییە سەرەكییەكەیان لە قرم تا لە نیسانی 2010 لەگەڵ ئۆكراین
ریككەوتن ماوەی مانەوەی بنكەكە تا 2042 درێژ بكەنەوە بەرامبەر بە 100 ملیۆن دۆلاری
ساڵانەو داگرتنی نرخی غازی روسیا بۆ ئۆكراین بە رێژەیی 30% .
قرم بایەخێكی پیشەسازی گەورەی بۆ ئۆكراین
هەیە بەو پێیەی پیشەسازییەكانی خۆراكو بوارەكانی ئەندازیاریو كیمیاییو میكانیكیو
كانزایی تێیدایە لەگەڵ پیشەسازی بەرهەمهێنانی سوتەمەنیو رووەكی بەتایبەت گەنم و سەوزەو
پیشەسازی خواردنەوە سەرگەمكەرەكان .
قرم لە هەموو لایەكەوە بە روبەرە ئاووییەكانی
دەریای رەش گەمارۆ دراوە تەنها لە رێگەی رێڕەوێكی وشكانی بەرتەسكەوە لە باكورەوە پەوەیندی
بە وشكایی كشوەرییەوە هەیە، لە دیوی ئەو دیوی رۆژهەڵاتییەوە پەیوەستە بە سەرزەمینەكانی
روسیاوەو قوڵایی ستراتیژی مۆسكۆیەو هەموو هیڵەكانی گواستنەوە بەمێدا تێدەپەڕێت .
تێبینی :
- هیچ كەناڵێك مافی بڵاوكردنەوەی ئەم بابەتەی
نییە .
0 كۆمێنت:
إرسال تعليق