06‏/08‏/2012

بۆ ریگا گرتن له‌ كوشتنی ژنان له‌ كه‌لار خوپیشانێك ئه‌نجام ده رێت


له‌ بانگه‌وازێكدا گروپی ژیان داوا له‌سه‌رجه‌م ریكخراوه‌كانی كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی و ریكخراوه‌كانی ژنان و كه‌سایه‌تی رۆشنبیر و مامۆستا و رۆژنامه‌نووسان و جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌كات كه‌ بچنه‌ ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یانه‌وه‌ كە خۆی له‌ خوپیشاندانێكی هێمنانه‌ ده‌بینێته‌وه‌
هه‌ر له‌و بانگه‌وازه‌دا هاتووه‌ :” هه‌موو لایه‌ك ئاگاداره‌ رۆژ له‌ دوایی رۆژ له‌ هه‌رێمی كوردستان تاوانی جوراوجۆر به‌رامبه‌ر ژنانی ئه‌م هه‌رێمه‌ ئه‌نجام ده‌درێت به‌ ناوی پاراستنی شه‌ره‌فه‌وه‌ ،له‌به‌رامبه‌ریشدا جكومه‌تی هه‌رێم ولایه‌نی به‌رپرس تا دێت خه‌مسارد تر ده‌بن و به‌ ته‌نگ ئه‌م پرسه‌وه‌ نایه‌ن ، تازه‌ترین نموونه‌ی ژن كوژی به‌ خراپترین شێوه‌ ,كوشتنی نیگار ره‌حیمی ته‌مه‌ن 15 سال له‌ رۆژی 20ی ته‌مموز به‌ده‌ستی برایه‌كی كوژرا و پێشتریش له‌لایه‌ن برایه‌كیه‌وه‌ ده‌ستدرێژی سیكسی كرایه‌ سه‌ری ، حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بێ ده‌ربه‌ستانه‌ نیگار راده‌ستی ماڵه‌وه‌یان ده‌كه‌ن دواتر به‌رچه‌قۆ ده‌درێت و ده‌كوژرێت “.
له‌باره‌ی بانگه‌وازه‌كه‌وه‌ ،ڤیان صابر ،ووته‌به‌ێژی گروپی ژیان رایگەیاند:” له‌ روانگه‌ی په‌رۆشیمان بۆ ئه‌و پرسه‌و به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی زیاتر و سوربون له‌ سه‌ر دانانی سنورێك بۆ ئه‌م دۆخه‌ ناله‌باره‌ی ژنانی تێكه‌وتوون‌ ،ئێمه‌ له‌ گروپی ژیان ئه‌م بانگه‌وازه‌ی سه‌روه‌مان بلاو كرده‌وه‌ و هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ بانگهێشتان ده‌كه‌ین بۆ ریپێوانیكی گشتی له‌ شار”
ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا :”ریپیوانكه‌ له‌ رۆژی سیشه‌مه‌ 7ی 8ی 2012 كاتژمیر 10ی سه‌ر له‌به‌یانی ، له‌ كتیبخانه‌ی گشتی كه‌لار و بۆ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به‌ ژنان ئه‌نجام ئه‌درێ “

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق