27‏/08‏/2012

كەیسی كوشتنی ژنان لە كوردستان


ئەوەی جێگەی سەرنجە روودانی ئەو كێشە ترسناكانەیە كە لە بواری پێشێلكردنی مافەكانی ژناندا لە ماوەی رابردوو لە كوردستاندا روویاندا، دیاردەكە تا دێت لە برەو سەندندایە ئەمەش مەترسییەكی گەورەیە دۆخی كۆمەڵایەتی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان .
ئەوەی جێگەی سەرنجە هۆكاری سەرەكی تەشەنەكردنی ئەم دیاردەیە نەبوونی یاسای تەواوو تۆكمەیە كە تەواوی دامەزراوە پەیوەستدارەكان مامەڵەی پێی بكەن، هاوكات زاڵبوونی رۆژ لەدوای رۆژی گیانی عەشایەرگەری لە تەواوی ناوچەكانی كوردستان لەم نێوەندەشدا پارتە فەرمانڕەواكانی كوردستان رۆڵێكی نەرێنییان هەیە تەشەنەكردنی ئەم دیاردانە .
پەكخستنی رۆڵی دادوەری گشتی‌و لاوازی رۆڵی دادگاكان‌و سەربەخۆ نەبوونیان یەكێكە لە گەورەترین هۆكارەكانی پەرەسەندنی ئەم دیاردانە، لەبەرامبەردا گەشەكردنی گیانی عەشایەری لە ئاوەزی تاكی كوردی لە تەواوی ناوچەكانی كوردستاندا هێندەی تر رۆڵی دادگاكانی لاواز كردووە .
ئەوەی جێگەی تێڕامانە ئیرادەیەكی حكومی نییە بۆ  رێگریكردن لە پەرەسەندنی دیاردەی كوشتنی ژنان هاوكات كاراكردنی هەندێك یاسا كە زەرەری لە قازانجی فرەترە (لەوانە یاسای قەدەغە كردنی فرە ژنی) كە زیانی لە قازانجی زیاترەو، رێگە خۆشكەرە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی لادانەكان‌و دەرئەنجام روودانی مەرگەساتی وەك ئەوانەی لە گەرمیاندا روویاندا .. بۆ خۆی ئەم یاسایە بایی ئەوەیە پێداچوونەوەی بۆ بكرێت‌و مشتومڕ لەبارەیە بكرێت تا ببێتە مایەی رێگری لە لادانەكان‌و دەرئەنجام رێگری كردن لە تاوان . 
لایەنێكی تر ئەم كێشەیە نەبوونی دامەزراوەی پسپۆڕی دابیننەكردنی بودجەی تەواوە بۆ پرۆژە پسپۆڕییەكانی تایبەت بە بوارە جیاجیاكانی مافەكان، تەنانەت وەزارەتی پلاندانان وەزارەتێكە لە كاغەزو لەگەڵ تەواوی بەشەكانی پلاندانان لە وەزارەتەكان تا رۆژگاری ئەمڕۆ سەد پلانیان لە بوارە جیاجیاكانی گوزەرانی خەڵكی كوردستان داڕشتبێت . كەواتا تەواوی كێشە كۆمەڵایەتییەكانی كوردەواری كێشەی زنجیرەیین‌و لایەنێك بە تەنها بەرپرس نییە لێی بگرە پەرلەمان‌و حكومەت‌و پارتە سیاسییەكان بەرپرسن لە ئاستیدا .

Related Posts:

  • ئەلبێر كامۆ فەیلەسوفی بوونگەراو شانۆنووس‌و رۆماننووسی بەناوبانگی فەرەنسیییە، لە 7ی نۆڤەمبەری 1913 لە دێی مۆندۆڤی لە وڵاتی جەزائیر لە باوكێكی فەرەنسی‌و دایكێكی ئیسپانی لە دایكبووە، خوێندنی لیسانسی فەلسەفە لە ساڵی 1935 تەواوكردووە دوات… زیاتر بخوێنه‌وه‌
  • لقرأءة هذه الرواية انقر على الرابط :http://www.4shared.com/office/8RTKcePQ/__online.html? بۆ خوێندنەوەی ئەم رۆمانە بە زمانی عەرەبی كلیك لێرە بكە :http://www.4shared.com/office/8RTKcePQ/__online.html? … زیاتر بخوێنه‌وه‌
  • خولی راهێنەران ئەمڕۆ هەینی 13ی تەمموزی 2012، لە چوارچێوەی چالاكییەكانی خۆی‌و لە پێناو ئامادەسازیكردن بۆ بەستنی كۆنگرەی هەرێمایەتی بلۆگەرانی عەرەب، تۆڕی میدیای عێراقی بۆ میدیای خەڵك I.N.S.M خولی راهێنەرانی پرۆ لە هۆتێل ئەرابیلا گراند ل… زیاتر بخوێنه‌وه‌
  • قصة صورة صورة نادرة لاستعراض الجيش العراقي في الثلاثينيات القرن الماضي ، امام قشلة كركوك ... الصورة لأخ ( دلير البرزنجي ) ... … زیاتر بخوێنه‌وه‌
  •  أمة تصرخ . مدينة امد اليوم  the nation scream . amad today 14-7-2012   … زیاتر بخوێنه‌وه‌

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق