23‏/05‏/2012

101 هۆ وام لێدەكەن خۆشتم بوێ‌




خۆشەویستیت لە دڵما زۆر لەوە گەورەترە كە بتوانم بە وشە دەریببڕم، بۆیە چاوەڕوانی قسەی زۆرم لێ‌ مەكە، چونكە هێندەی ئارەزووت دەكەم سنووری واتا‌و یەكەكانی زمان ناتوانن ئەو هەستەم بگەیەنن ...

1- لە یەكەم نیگاوە خۆشتم دەوێیت .
2- واتكرد دڵم بفڕێ‌ بۆت .
3- چونكە فێری خۆشەویستیت كردم .
4- خۆشەویستیت دڵنەوایم پێ‌ دەبەخشێت .
5- هەناسەت ئارامیم پێدەبەخشێت .
6- تۆ بەنرخترین خەونمی .
7- دنیا لەگەڵا تۆدا خۆشە .
8- لەچاوانما رووناكییەكی هەمیشە دەدرەوشێتەوە .
9- لە دووری تۆدا هەست بە تەنیاییەكی سەیر دەكەم .
10- جۆانی بەهار لە جوانی تۆوە دەبینم .
11- وەك رووناكی مانگ بەخشندەی .
12- ساڕێژكەری روحی ماندوو تەواوی زامەكانمی .
13- لە دەنگتدا دا راستگۆیی‌و ئامی هەیە .
14- چونكە خۆشەویستیمان (موعجیزە) دەخوڵقێنێت .
15- ژیان بەبێ‌ تۆ پڕە لە ئازار .
16- تۆ ناسكترین مرۆڤی .
17- لەگەڵا تۆدا هەموو دنیام لە بیر دەچێت .
18- لەبەر ئەوەی لە هەڵەكانم دەبووری .
19- چونكە فێری مانای راستەقینەیی خۆشەویستیت كردم .
20- لەگەڵتا هەرگیز هەست بە بێزاری ناكەم .
21- لەبەر ئەوەی كات لەنێو دەستەكانتا رادەوستێت .
22- دڵخۆشییەكی بێ سنوورت پێم بەخشیوە .
23- كاتەكانم لە گەڵتدا بەنرخترین ساتەكانی ژیانمن .
24- چونكە سەرسوڕهێنەرو نەرم‌و نیانی .
25- هەموو جار ئەوپەڕی خۆشەویستی پێشكەشم دەكەی .
26- لەلای مندا جوانترین مرۆڤی سەر رووی زەویت .
27- هەمیشە لە خەونەكانما دەتبینم .
28- خۆشترین رووداوی ژیانمی .
29- وات كردوو ژیانم هەمیشە بەهار بێت .
30- لە باوەشتدا هەمیشە منداڵ دەبمەوە .
31- لە هەموو چركەیەكدا پێویستیم پێتە .
32- لە هەر دوو چاوانتا رووناكی مانگ دەبینم .
33- لەهەموو شتێكدا تۆ باشترینی .
34- تەنها تۆی لە ژیانمدا تۆ .. تۆو بەس .
35- زۆر لێمەوە نزیكی .
36- چرپەكانت پڕە لە ئارامی‌و دڵنیایی .
37- چونكە لێدانی دڵە بچكۆلەكەمی .
38- تۆ خاوەنی‌و شاژنی پاشانشینی دڵمی .
39- تۆ رووناككەرەوەی رێگەی ژیانمی
40- تۆ نیانتین‌و ناسكترین مرۆڤی .
41- چونكە خۆشەویستیت ناوازەترین هەستە .
42- تۆ هیوای ژیانمی .
43- ژیان بەبێ‌ تۆ بێ مانایە .
44- تۆ دیاری یەزدانیت بۆ من .
45- خۆشترین قەسیدەی لە ژیانمدا .
46- چونكە فریشتەیەكی یەزدانیت .
47- تۆ ئەو ئامانجەی كە لە پێناویا هەوڵدەدەم .
48- چونكە بزوێنەری هەستەكانمی
49- بە وفای بۆ دڵە هەژارەكەم .
50- وەك تیشكی رۆژی بۆ چرۆكردنم .
51- قەت چاوانم تێر لە بینینت نابێت .
52- خۆشەویستیت وایلێكردوم خاوەنی هەموو دونیا بم .
53- جوانی ژیان لە چاوانی تۆوە دەبینم .
54- لە ناختدا رووناكی مانگ دەبینم .
55- خاوەنی روح‌وگیانمی .
56- خۆشترین ساتەكانم كاتێك پێكەووەین .
57- وەك ئەستێرەكانی ئاسمان رێگەم روناك دەكەیتەوە .
58- دونیا بە بێ‌ تۆ بێ‌ مانایە
59- زمان ماندوو نابێت لەناو بردنت .
60- تۆ ئاوازێكی گەردونیت .
61- چەند ناسك‌و دڵ گەورەو بەشەرمی .
62- تۆ وەك ئەستێرەیەكی درەوشاوەی ژیانمی .
63- تۆ رووناكی ژیانمی .
64- تۆ خۆشەویستییەكی راستەقینەی .
65- وەك ئاسمان شین‌و روونی .
66- تۆ گوڵێكی بەهاری هەمیشە سووری .
67- ژیان لەگەڵتدا خۆشییەكی هەتا هەتاییە .
68- ئاوازو سەمفونیای روحمی .
69- تۆ ئاورنگی بەیانیانیت .
70- هەموو بەیانیانێك لە گەڵتدا جارێكی تر لە دایك دەبم .
71- ئەستەمە ژیان بە بێ‌ تۆ بڕواتە سەر .
72- هەمیشە پێویستم پێتە نزیكم بیت .
73- هەموو خەونەكانم لە گەڵا تۆدا بەدی هات .
74- چاوەكانت ئیلهامی پێبەخشیوم .
75- بۆیە تەنها تاكە جیهانمی
76- لە هەموو شتێكدا تۆ باشترینی .
77- هەمیشە دەم بەخەندەی .
78- سەرنجڕاكێشەری .
79- دەرمانی هەموو برینێكی .
80- بە بێ‌ تۆ بڕوا بكە ون دەبم .
81- بۆیە تاقانە كلیلی دەروازەی دڵمی .
82- خۆشەویستیت لە سەرووی هەموو خەیاڵێكە .
83- گرنبەهاترینی
84- تۆ روح‌و دڵ‌و گیانمی .
85- خۆشەویستمی‌و رووناكی چاومی .
86- ترپەكانی دڵم ناوی تۆیە .
87- هەناسەت گوڵاوە .
88- بەردەوام لە بیرمای .
89- جوان‌و ناوازەی .
90- كامڵی بێخەوشی تۆ هەناسەمی .
91- وەك ئاو تینوێتیم دەشكێنی
92- خۆشەویستیت رۆژانە خۆی نوێ‌ دەكاتەوە .
93- بۆیە لە پەناتا هەست بە ماندوویەتی ناكەم .
94- گلارەی دییەی
95- خۆشەویستی وەك پەروانی وەك ئاورنگی بەربەیانی .
96- تۆ خۆشترین شتی لە خۆشەویستییەكەماندا .
97- بەنرخترین شتی كە خاوەنیم .
98- ئەو هەوایەی هەناسەی پێدەدەم .
99- لێوان لێوی لە هەستی جوان .
100- بۆیە خۆشتم دەوێت خ ۆ ش م د و ێ ت خۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆش
101 – چونكە هەناسەو روح‌و دڵ‌و رووناكی چاوو هەموو جیهانمی ..

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق