خۆشەویستیت لە دڵما زۆر لەوە گەورەترە كە بتوانم بە وشە دەریببڕم، بۆیە چاوەڕوانی قسەی زۆرم لێ مەكە، چونكە هێندەی ئارەزووت دەكەم سنووری واتاو یەكەكانی زمان ناتوانن ئەو هەستەم بگەیەنن ...
1- لە یەكەم نیگاوە خۆشتم دەوێیت .
2- واتكرد دڵم بفڕێ بۆت .
3- چونكە فێری خۆشەویستیت كردم .
4- خۆشەویستیت دڵنەوایم پێ دەبەخشێت .
5- هەناسەت ئارامیم پێدەبەخشێت .
6- تۆ بەنرخترین خەونمی .
7- دنیا لەگەڵا تۆدا خۆشە .
8- لەچاوانما رووناكییەكی هەمیشە دەدرەوشێتەوە .
9- لە دووری تۆدا هەست بە تەنیاییەكی سەیر دەكەم .
10- جۆانی بەهار لە جوانی تۆوە دەبینم .
11- وەك رووناكی مانگ بەخشندەی .
12- ساڕێژكەری روحی ماندوو تەواوی زامەكانمی .
13- لە دەنگتدا دا راستگۆییو ئامی هەیە .
14- چونكە خۆشەویستیمان (موعجیزە) دەخوڵقێنێت .
15- ژیان بەبێ تۆ پڕە لە ئازار .
16- تۆ ناسكترین مرۆڤی .
17- لەگەڵا تۆدا هەموو دنیام لە بیر دەچێت .
18- لەبەر ئەوەی لە هەڵەكانم دەبووری .
19- چونكە فێری مانای راستەقینەیی خۆشەویستیت كردم .
20- لەگەڵتا هەرگیز هەست بە بێزاری ناكەم .
21- لەبەر ئەوەی كات لەنێو دەستەكانتا رادەوستێت .
22- دڵخۆشییەكی بێ سنوورت پێم بەخشیوە .
23- كاتەكانم لە گەڵتدا بەنرخترین ساتەكانی ژیانمن .
24- چونكە سەرسوڕهێنەرو نەرمو نیانی .
25- هەموو جار ئەوپەڕی خۆشەویستی پێشكەشم دەكەی .
26- لەلای مندا جوانترین مرۆڤی سەر رووی زەویت .
27- هەمیشە لە خەونەكانما دەتبینم .
28- خۆشترین رووداوی ژیانمی .
29- وات كردوو ژیانم هەمیشە بەهار بێت .
30- لە باوەشتدا هەمیشە منداڵ دەبمەوە .
31- لە هەموو چركەیەكدا پێویستیم پێتە .
32- لە هەر دوو چاوانتا رووناكی مانگ دەبینم .
33- لەهەموو شتێكدا تۆ باشترینی .
34- تەنها تۆی لە ژیانمدا تۆ .. تۆو بەس .
35- زۆر لێمەوە نزیكی .
36- چرپەكانت پڕە لە ئارامیو دڵنیایی .
37- چونكە لێدانی دڵە بچكۆلەكەمی .
38- تۆ خاوەنیو شاژنی پاشانشینی دڵمی .
39- تۆ رووناككەرەوەی رێگەی ژیانمی
40- تۆ نیانتینو ناسكترین مرۆڤی .
41- چونكە خۆشەویستیت ناوازەترین هەستە .
42- تۆ هیوای ژیانمی .
43- ژیان بەبێ تۆ بێ مانایە .
44- تۆ دیاری یەزدانیت بۆ من .
45- خۆشترین قەسیدەی لە ژیانمدا .
46- چونكە فریشتەیەكی یەزدانیت .
47- تۆ ئەو ئامانجەی كە لە پێناویا هەوڵدەدەم .
48- چونكە بزوێنەری هەستەكانمی
49- بە وفای بۆ دڵە هەژارەكەم .
50- وەك تیشكی رۆژی بۆ چرۆكردنم .
51- قەت چاوانم تێر لە بینینت نابێت .
52- خۆشەویستیت وایلێكردوم خاوەنی هەموو دونیا بم .
53- جوانی ژیان لە چاوانی تۆوە دەبینم .
54- لە ناختدا رووناكی مانگ دەبینم .
55- خاوەنی روحوگیانمی .
56- خۆشترین ساتەكانم كاتێك پێكەووەین .
57- وەك ئەستێرەكانی ئاسمان رێگەم روناك دەكەیتەوە .
58- دونیا بە بێ تۆ بێ مانایە
59- زمان ماندوو نابێت لەناو بردنت .
60- تۆ ئاوازێكی گەردونیت .
61- چەند ناسكو دڵ گەورەو بەشەرمی .
62- تۆ وەك ئەستێرەیەكی درەوشاوەی ژیانمی .
63- تۆ رووناكی ژیانمی .
64- تۆ خۆشەویستییەكی راستەقینەی .
65- وەك ئاسمان شینو روونی .
66- تۆ گوڵێكی بەهاری هەمیشە سووری .
67- ژیان لەگەڵتدا خۆشییەكی هەتا هەتاییە .
68- ئاوازو سەمفونیای روحمی .
69- تۆ ئاورنگی بەیانیانیت .
70- هەموو بەیانیانێك لە گەڵتدا جارێكی تر لە دایك دەبم .
71- ئەستەمە ژیان بە بێ تۆ بڕواتە سەر .
72- هەمیشە پێویستم پێتە نزیكم بیت .
73- هەموو خەونەكانم لە گەڵا تۆدا بەدی هات .
74- چاوەكانت ئیلهامی پێبەخشیوم .
75- بۆیە تەنها تاكە جیهانمی
76- لە هەموو شتێكدا تۆ باشترینی .
77- هەمیشە دەم بەخەندەی .
78- سەرنجڕاكێشەری .
79- دەرمانی هەموو برینێكی .
80- بە بێ تۆ بڕوا بكە ون دەبم .
81- بۆیە تاقانە كلیلی دەروازەی دڵمی .
82- خۆشەویستیت لە سەرووی هەموو خەیاڵێكە .
83- گرنبەهاترینی
84- تۆ روحو دڵو گیانمی .
85- خۆشەویستمیو رووناكی چاومی .
86- ترپەكانی دڵم ناوی تۆیە .
87- هەناسەت گوڵاوە .
88- بەردەوام لە بیرمای .
89- جوانو ناوازەی .
90- كامڵی بێخەوشی تۆ هەناسەمی .
91- وەك ئاو تینوێتیم دەشكێنی
92- خۆشەویستیت رۆژانە خۆی نوێ دەكاتەوە .
93- بۆیە لە پەناتا هەست بە ماندوویەتی ناكەم .
94- گلارەی دییەی
95- خۆشەویستی وەك پەروانی وەك ئاورنگی بەربەیانی .
96- تۆ خۆشترین شتی لە خۆشەویستییەكەماندا .
97- بەنرخترین شتی كە خاوەنیم .
98- ئەو هەوایەی هەناسەی پێدەدەم .
99- لێوان لێوی لە هەستی جوان .
100- بۆیە خۆشتم دەوێت خ ۆ ش م د و ێ ت خۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆش
101 – چونكە هەناسەو روحو دڵو رووناكی چاوو هەموو جیهانمی ..
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق