نووسینی : ئاسۆ وەهاب
سەرەتا :
ئەو دەمەی بەهۆی گەرداوی رووداوەكاندا دەوڵەتی یۆنان – گریك هەرەسی هێناو گەلێكی تر بەناوی رۆمانییەكان لە بواری سیاسەتو سەربازیدا دەركەوتن، هاوشێوەی گەلانو دەوڵەتانی تر كە تووشی داڕمانی كەلتووری دەبوون گریكەكان لە رووی كەلتوورییەوە نەرووخان، بگرە دەتوانین بڵێین تا رۆژگاری ئەمڕۆمان ئەو كەلتوورە هەر زیندووە، لەو دەمە كە ئەستێرەی بەختی رۆمانەكان درەوشایەوە دركیان بەو بۆشاییە كرد كە لە رووی كەلتوورییەوە هەیانە بۆ بونیادنانی شارستانییەت . رۆمانییەكان بە سروشت پیاوی جەنگو شارو ئەندازیاری بوون، بەڵام لە رووی سیفەتە عەقڵییە داهێنەرەكانەوە كڵۆڵبوون، بۆیە موشەخۆریان كرد بەسەر كەلتووری گەلانی تر بەتایبەت گریكەكان، ئەمەشیان بە چەندان ئەنجام دا، هەموو ئەو دیلە گریكانەی كە لە جەنگ دەگیران بۆ پەروەردە كردنی رۆڵەكانیان بەكاریان دەهێنا، ئەمەش ئەوەی دەگەیاند كە ژیانی دیلێكی گریكی مەبەستترە تا ژیانی خانەدانێكی رۆمانی . هەروەها خانەوادە خانەدانەكان رۆڵەكانیان رەوانەی ئەسینا دەكرد تا لە كڵاسەكانیا – زانكۆكانیا فێری زانستو رووناكبیریو فەلسەفەو رەوانبێژیو ئاكارناسی ببن، چونكە لە پۆپی درەوشانەوەی دا رۆما تاكە یەك زانكۆیشی تێدا نەبوو بۆیە دەتوانین بڵێین رۆمانییەكان لە سێبەری گریكەكاندا ژیاون .(1)
هۆراس :
كوینتس ڤلاكۆس هۆراتیۆس(2) یان هۆراس رەخنەگرو شاعیرێكی بەناوبانگی رۆمانە (لاتین) لە 8ی دیسەمبەری ساڵی 65 پ . ع لە (ڤینۆسیا – كە دەكەوێتە لای رۆژهەڵاتی زنجیرە چیای ئەبنین لە وڵاتی ئیتالیا) لە دایكبووە، باوكی پێش ئەوەی ژن بهێنێت كۆیلە بوەو ئازادكراوە(3)، هۆراس بە ئازادكراوەیی لە دایكبووەو تاقانەی دایكو باوكی بووە، باوكی سامانێكی زۆری خەرج كردووە تا هۆراس خوێندنێكی باش بخوێنێت، سەرەتا لە رۆما دەستی داوەتە خوێندن پاشان رووی كردووەتە یۆنانو لە ئەسینا هونەرەكانی یۆنانو فەلسەفەی خوێندووە، ساڵی 41 بێ دەرامەتی ناچاری كردووە كە ببێ بە موچەخۆری دەوڵەت هەر لەم ماوەیە ڤرجیلی* ناسیوەو تا مردن بوون بە دۆستی گیان بە گیانی(4) دوای كوشتنی یۆلیۆسی قەیسەر هەوڵی ئۆكتاڤیۆس بۆ تۆڵەسەندنەو هۆراس لە ئەسینا لە 43 پ . ع چۆتە پاڵ سوپاكەی برۆتۆسو كراوە بە كۆلۆنێل، بەڵام لە زۆری نەبرد برۆتۆسو هاوپەیمانەكانی دۆڕانو درا لە ملیان، هۆراسیش ڕایكردەوە بۆ رۆماو بەردەوامیدا بە خوێندن .
شاعیرانی یۆنانو لۆكریتسو ڤرجیلو فەلسەفەی یۆنان سەرچاوەو ئیلهام بەخشی نووسینو بەرهەمەكانی بوون، كارە بەراییەكانی هۆراس نووسینی شیعری لیریكیو نووسین بووە لە بارەی برگەی هیجائییەكان - ساتێر، بەڵام نووسینەكانی لەبارەی شیعری لیریكییەوەو لە نێوانیاندا توێژینەوەكەی لەبارەی (هونەری شیعر Ars Poetica ) ناوبانگی هۆراسیان دەرخست .
چەند مێژوویەكی گرنگ :
[ 65 پ . ع لەدایكبوونی هۆراس ] – [ 44 پ . ع سەفەركردنی بۆ ئەسینا ] – [ 43 – 42 بەشداری شەڕو هەڵمەتەكانی پرۆتۆسی كردووە ] – [ 41 پ . ع گەڕانەوەی بۆ رۆما ] – [ 35 پ . ع بڵاوبوونەوەی كتێبی یەكەمی هیجائەكانی - ساتێرەكان ] – [ 30 پ . ع كتێبی دووەمی هیجائەكانی ] – [ 23 پ . ع بڵاوبوونەوەی كتێبی 1 – 2 – 3 ـی سروودەكان ] – [ 20 – 19 پ . ع بڵاوبوونەوەی كتێبی یەكەمی نامەكان ] – [ 19 پ . ع كتێبی دووەمی نامەكان ] – [ 17 پ . ع گۆرانی زەمەنی ] – [17 – 13 پ . ع كتێبی چوارەمی سروودەكان ] – [ 13 پ . ع نامەیەك بۆ ئۆكستین ] – [ 8 پ . ع مردنی هۆراس ] .
بەرهەمەكانی :
لە نێوان ساڵانی (35 – 30 پ . ع) یەكەمین بەرهەمی ئەدەبی (ساتێرەكان)** كە ناوی خۆی لەسەر بوو بڵاوكردەوە، تیایدا بەشێوازی ساتێرەكانی لۆكیلیۆسی شاعیر قەسیدەكانی نووسیوە، بەڵام هۆراس بایەخێكی زۆری داوە بە كۆتاییەكەی و لەو گاڵتەجاڕییەی كەم كردووەتەوە كە لۆكیلیۆس لە بەرهەمەكەی خۆیدا بەكاری هێنابوو، ئەم بەرهەمە رەنگدانەوەی فەلسەفەی باوی ئەو سەردەمەیە فەلسەفەی رواقیو فەلسەفەی ئەبیقوری بوو . شوێنی رووداوەكانی ئەم ساتیرانە شاری رۆما بووەو تیایدا زیندوویی ژیانی رۆژانە لە پێش شەڕی ئەكتیۆم خستووەتەڕوو .
دوای 8 ساڵ كاركردنی بەردەوام واتا لە ساڵی (23 پ . ع) هۆراس مەزنترین بەرهەمی خۆی كە (سروودەكان)ـە لە سێ كتێبدا بڵاو دەكاتەوە، ئەم بەرهەمە 88 قەسیدەی لیریكی لە خۆ دەگرێتو تیایدا هۆراس كێشی یۆنانی بەكارهێناوە، 6 قەسیدەی یەكەمی كتێبی 3 ـیەم وەك یەك یەكە خۆیان دەخەنەڕوو كەتیایدا هۆراس هەوڵیداوە وەك مامۆستایەكی گەنجانی رۆمان ، خۆی بخاتەڕوو كە لەسەر ئاكارناسیو نیشتمانپەروەری پەروەردەیان دەكات .
كاتێك (سروودەكان) رەواجێكی باشی نەبوو لەناو خەڵكدا هۆراس جارێكی تر گەڕایەوە بۆ نووسینی ساتێر، بەڵام ئەمجارە بە نووسینی ( نامەكان Epistulae ) لە واقیعدا ئەم بەرهەمە تەمێكردن بوون لەبارەی شێوەی مامەڵەكردنی مرۆڤو ئاكارەكانی، نامەكان ئەوە دەردەخەن كە هۆراس پیاوێكی شارستانی بووە لە باڵاترین ئاستەكان، دركێكی دروست، گاڵتەجاڕییەكی خوازراو، زەوقێكی باڵا دیارترین ئەو سیفەتانەبوون كە ئەوە دەردەخەن هۆراس ئاوا پیاوێك بووە . كتێبی دووەمی (نامەكان) بە ناوی (هونەری شیعر)ـە (Ars Poetica) تایبەتە بە رەخنەی ئەدەبیو چارەسەری تیۆرەی تراژیدیا .
لە ساڵی 17 پ . ع بەبۆنەی ئاهەنگەكانی تێپەڕبوونی سەدەیەك بەسەر دامەزراندنی رۆما هۆراس بەشێكی تری (سرودەكان)ـی نووسی، دوای چەند ساڵێكو لەسەر داوای پاشا ئۆگستین بەشی چوارەمی (سرودەكان)ـی نووسی .
(هونەری شیعر Ars Poetica ) :
دەڵێن هۆراس وەك نامە بۆ ئەندامانی هۆزێك نووسیوویەتی بەناوی پیزۆ Piso، لە راستیدا بە شێوەی تەمێكردن دەژمێردرێت، وەك ئەوەی هاوڕێیەك بۆ هاوڕێیەكی تر بینێرێتو تیایدا تەمێی بكات چۆن بنووسێت، تیایدا هۆراس دەڵێت:" پێویستە بابەتێك هەڵبژێریت لەگەڵا تواناكانتا بگونجێت، وریا بە ئەو پەندەت بەسەردا نەسەپێت كە دەڵێت (شاخ ژان گرتیو مشكێكی بوو)، نووسەری نموونەیی ئەو كەسەیە كە هەم فێر دەكاتو هەم چێژ دەبەخشێت، ئەو كەسەی شتی سوود بەخش تێكەڵی شتێكی تەنز ئامێز بكات بێگومان هەموو دەنگەكان دەباتەوە، دوور بگرە لە بێژە تازەو بێژە كۆنە پشتگوێ خراوەكانو فرە بێژیو درێژ بڕیو بە پێی پێویستیت بۆ گەیاندنی مانا كورت بڕی بكە، خێرا بڕۆ ناو ناوەرۆكی بابەتەكەوە " (5) ....... "ئەگەر شیعرت نووسی وا مەزانە سۆز هەموو شتێكە، كاتێك دەتەوێت خوێنەرێكت هەست بە سۆز بكات ئەوا پێویستە خۆت هەستی پێبكەیت، بەڵام هونەر لە هەستكردن جیاوازە، هونەر ئەو وێنەیەیە كە پێی گوزارشت لە هەستەكان دەكەیت، بۆیە بۆ ئەەوی بگەیت بە باشترین شێواز ئەوا گرنگە شەوو رۆژ دیراسەتی ئەدەبی یۆنانی بكەیت، با ئەوەی لە كاتی نووسیندا دەیسڕیتەوە بەقەد ئەوە بێت كە دەینووسیت یان نزیك بێت لەوەوە " (6) ...."ئەوەی دەینووسیت پیشانی رەخنەگرێكی بە توانای بدەو وریای هاوڕێكانت بە، ئەگەر نووسینەكەت ئەم قۆناغانەی بڕی ئەو كات هەشت ساڵا بیشارەوە، ئەگەر دەركەوت سوودت لە شاردنەوەی وەرگرتووە ئەو كات بڵاوی بكەرەوە، .... ئەگەر شانۆگەریت نووسی ئەوا با كردارەكان چیرۆكەكە بگێڕنەوە نەك گوفتارەكان، كەسایەتییەكان وێنا بكەو لەسەر شانۆ دیمەنی ترسناك نمایش مەكە، پابەندی یەكێتی كارو كاتو شوێن بەو با چیرۆكەكە یەك چیرۆك بێتو رووداوەكانی لە یەك شوێنو لە كاتێكی كورتدا روو بدەن . دیراسەتی ژیانو فەلسەفە بكە، چونكە شێواز هەرچەند باڵا بێت بە بێ تێبینیكردنو تێگەیشتن بەهای نییە ..... " (7) .
- " لەسەرەتای هونەری شیعردا هۆراس داوادەكات بەشەكانی بەرهەمو كاری ئەدەبی ... پێكەوە گونجاو بنو ئەو كەسە بە شاعیرو هونەرمەندی كارامەو سەركەوتوو دادەنێت كە بزانێت لە چ بوارێكدا دەستی دەڕوات زیرەكانە بابەتەكەی خۆی هەڵبژێرێت ...(بە تێكڕایی هەر چییەكت دەوێ بینووسی، بنووسە مادام هەموو بەشەكانی كارەكەت پێكەوە دەگونجێن / نامەی 14) بێگومان بە چاكی هەڵبژاردنی بابەتیش هەنگاوێكی گرنگە لە داهێنانی شاكارە ئەدەبی داو جگە لە خاسییەتەكانی تر (دەستەبەری زۆرو زەوەندەی وشەو كەرەستەو جوانی پێكەوە گونجان دەبێت ) . لەگەڵا ئەمەشدا جۆرە سنوورو رادەیەك هەیەو تێپەڕاندنیان مەسەلەكە بەلایەكی نالەباردا دەبات ... هەر وەك (هەر قسەیەك جێێی خۆی هەیە / لە نامەی 91ـدا) پێویستە شاعیرو هونەرمەند ئەم سنوورە نەشكێننو ....(ئەو شتە بڵێن كە پێویستە بوترێتو زۆر شت دوا بخەن تا كاتی خۆی دێت / لە نامەی 45ـدا) ***
مەبەستی شیعر :
لە بڕگەی (333)ی هونەری شیعردا هۆراس بەم شێوەیە لەبارەی مەبەستی شیعرو ئامانجی شیعر دەدوێت :
"شیعر 3 مەبەستی هەیە (سوودبەخشین) یان (لەزەتپێگەیاندن) یان هەردووكیان پێكەوە واتا (ئارەزووی بزواندنو لێكدانەوەی پەندەكانی ژیان) ..... "خاوەنی ئەم تێكستە (هونەری شیعر) بەم قسەیەی لە بواری ئیستاتیكدا نیشانی شكاندوەو پوختەیەكو كاكڵەیەكی دەرابارەی زانستێك داوەتە دەست كە ئەمڕۆ جوانناسی واتە فەلسەفەی هونەری پێ ئەوترێت ... لە یەك دابڕینی ئەم دوو لایەنەی مەبەستی شیعر مەسەلەكە لا سەنگ ئەكاتو لە گۆشەیەكەوە لە بایەخی بەرهەمە ئەدەبییەكە یاخود هونەرییەكە كەم دەكاتەوە " 8 .
تێورەی لاساییكردنەوە :
"لە لای فەیلەسوفەكانی یۆنان تیۆرەی لاساییكردنەوە بەشێكی بنەڕەتی ئیستاتیكەو ئەم تیۆرەش بە دوو شێوە بەدی ئەكرێت ... بە باوەڕی ئەفلاتۆن هونەرمەند لاساییكەرەوەیە، بەڵام لاسایی سێبەرو وێنەی راستەقینە ئەكاتەوەو كارەكەشی لە راستەقینەوە دوورە .." 9 .
لە لای ئەڕستۆ لاسایی كردنەوە بەشێكە لە كاری هونەریی "لەمەشدا هاوڕایە لەگەڵا ئەفلاتۆن، بەڵام ئەرستۆ لە ئەفلاتۆن واقیعیانەتر دەڕوانێتە مەسەلەكەو وای دادەنێت كە هونەرمەند لاسایی شتی هەندەكی واقیعیانە دەكات ...."10 . هۆراس لە باسی لاساییكردنەوە ... مەسەلەكە بە جۆرێكی تر دەخاتەڕوو "داوا دەكات كە نووسەرانو هونەرمەندو ئەدیبانی لاتین لاسایی شۆڕە سوارانی ئەدەبو فەلسەفەو هونەری یۆنانی بكەنەوە (ئەوەندەی مەسەلەكە پەیوەندی بە ئێوەوە هەیە، شەوو رۆژ نموونە گریكییەكانتان لەبەر چاو بێت....نامەی 269)" 11 .
بەهرە:
هۆراس لە نامەكانیدا قسەی لەبارەی یلیمەتیو بەهرەی زگماكیو ئەندێشەو تەكنیكی شیعر دانان كردووە، لەم بارەیەوە لە نامەی 408 ـدا دەڵێت:"ئایا قەسیدەی ناسك بەرهەمی سروشتە یان هی هونەرە"12 ، بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە هۆراس دوو خاڵا دەخاتەڕوو، بڕوای تەواوەی بەوە هەیە كە شیعرو هونەر بەرهەمی رووناكبیرییەكی گشتی باشو بەهرەی زگماكییە، ئەمەشی لە نامەی 412 بە روونی ئاشكرا كردووە "ئەوەندەی پەیوەندی بە منەوە هەیە، بۆم ساخ نەبۆتەوە كە ئایا خوێندن بەبێ شنەی بەهرەی زگماك یان خود بەهرەی زگماك بەبێ خوێندن چ بەرووبوومێكیان دەبێت . هەر یەكە زۆر پێویستی بەوی تریان هەیە " 13 .
لە لای هۆراس بلیمەتی، بەهرەیەكی خواییەو خوداوەند بە شاعیرو ئەدیبی دەبەخشێت، مەرجە ئەم بلیمەتییە لە هەموو شاعیرێكی سەركەوتوودا هەبێت "خوداوەندی شیعر Musa بلیمەتی بە یۆنانییەكان بەخشیوەو توانای داڕشتنی وشەی پڕ مۆسیقای بە گریكەكان داوە، چونكە هەر تامەزرۆی شكۆ بوون ... نامەی 323" 14 .
هونەری شانۆگەری :
بەلای هۆراسەوە نووسەر پێویستە وەستایانەو كارناسانە بەرهەمی شانۆگەرییەكانی پێشو پاشو سەردەمی خۆی هەڵسەنگێنێتو نموونەی لێ بهێنێتەوەو لە مەرجەكانی شانۆگەری سەركەوتوو بكۆڵێتەوەو (هۆمیرۆس) بكات بەسەر مەشقو بەشو ژمارەی ئەكتەرەكان دەستنیشان بكاتو ئاوڕ لە تاقیكردنەوەكانی ژیانو شارەزاییو زیرەكیو زانینو رووناكبیریی گشتی، هەر لەم بوارەدا لە نامەی 153 ـدا هۆراس دەڵێت:" ئەگەر بتەوێ جمهور بەدەست بهێنێ ... پێویستە لە خاسییەتەكانی هەموو قۆناغێك لە قۆناغەكانی ژیانو تەمەن زۆر شارەزا بێت، ئەو سروشتانەیان پێبدەی كە بە پێی جیاوازی ساڵەكانی تەمەن دەگۆڕێن" 15 .
هەر لەبارەی هونەری شانۆگەرییەوە هۆراس لە نامەكانی تردا كۆمەڵە پرنسیپێكی داناوە لەوانە :
شانۆگەری لە پێنج پەردە زیاتر نەبێت (نامەی 189) .
لەوپەڕی پێویستیدا نەبێت، نابێت هیچ هێزێكی سەرووی سروشت دەست بخاتە نێو ناوەڕۆكی شانۆگەرییەكەو بەلایەكاخستنی گرێەكەی (نامەی 191) .
پێویستە ئەكتەری چوارەم لە دیالۆگدا بەشدار نەبێت (نامەی 192) .
شاعیر :
لەباسی شاعیردا لەنامەكانی (465 – 475) هۆراس ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە شاعیر شێتە !؟ "چونكە نازانێت چۆن شیعر دادەنێت" 16 . هەرچۆنێك بێت هۆراس لەم نووسینەیدا هەندێ شتی وتووە كە لەوانەیە خەڵكی تر لەگەڵیدا نەبنو پشتگیریی نەكەن .. ئاخر ناكرێت بابەتێك لە سەرچاوەی هەستو سۆزو دەروونەوە هەڵقوڵێت بە تەرازووی عەقڵو مەنتیق هەڵبسەنگێندرێت . لەبەرامبەر ناوزەدەكردنی هونەرمەندو شاعیر بە (شێت) لە(نامەكانی 308 – 323)17 هۆراس داوا لە هونەرمەندو شاعیر دەكات پابەندی یاساكانی ئاكاری كۆمەڵگەی لاتین بن .
پەراوێزەكان :-
(1) هوراس (فن الشعر) ، ت . الدكتور لویس عوچ ، الهیئە المصریە العامە للكبار ، گ 3 ، القاهرە 1988 ، ص 30 .
(2) جورج سارتون ، تاریخ العلم ج6 ، ت . د. ابراهیم بیومی واخرون ، دار المعارف بمصر ، القاهرە 1972 ، ص113 .
(3) هوراس (هونەری شیعر) حمید عزیز كردویەتی بە كوردی ، مگبعە الزمان ، بەغدا 1979 ، ل 13 .
(4) هەمان سەرچاوە ، ل13 .
* ڤرجیل، شاعیرێكی گەورەی رۆمانە دۆستی هۆراسو ڤاریۆس بووە، لە 15ی تشرینی یەكەمی ساڵی 70 پ . ع لە گوندی ئەندیس لە دایكبووە، لە تەمەنی 18 ساڵیدا چووەتە رۆماو لەوێ پزیشكیو ئەستێرناسی خوێندووە، شارەزایی لە فەلسەفە هەبووە لەبەناوبانگترین بەرهەمەكانی (ئەینیدەیە) كە بە عەرەبی ناوی (ئینیادە)ـیان لێناوە ، لە 21ی ئەیلولی 19 پ . ع بەنەخۆشی مەلاریا مردووە .
** ساتێر Satyrs، وشەكە مانای نێریە كێوی ئەفسانەیی دەگەیەنێتو ئێستا بە مانای گاڵتەجاڕییو قۆشمەو هەزەلی بەكار دەهێنرێت .. ناوەكە لەوەوە هاتووە ئەندامانی كۆرس – كاتی خۆی – لەجەژنەكانی دیۆنیزۆس (باخۆس)ـی خواوەندی مەیدا كەوڵی نێرییە كێوی ئەفسانەییان لەبەر كردووە لەمەوە ئەم ناوەیان بە سەردا بڕاوە .(هۆراس ، هونەری شیعر، حمید عزیز ، بەغدا 1979 ، ل 48 .
(5) هوراس (فن الشعر)، ت . د . لویس عوچ ، الهیئە المصریە العامە للكبار ، گ 3 ، القاهرە 1988 ، ل 75.
(6) هەمان سەرچاوە : ل 97 .
(7) هەمان سەرچاوە : ل 99 .
*** مەبەست لە نامە (هونەری شیعرە) ..
(8) هوراس (هونەری شیعر)، حمید عزیز ، بەغدا 1979 ، ل 7.
(9) هەمان سەرچاوەی پێشوو ، ل 8 .
(10) هەمان سەرچاوەی پێشوو ، ل 8 .
(11) هەمان سەرچاوەی پێشوو ، ل 8 .
(12) هەمان سەرچاوەی پێشوو ، ل 9 .
(13) هەمان سەرچاوەی پێشوو ، ل 9 .
(14) هەمان سەرچاوەی پێشوو ، ل 9 تا 10 .
(15) هەمان سەرچاوەی پێشوو ، ل 10 .
(16) هەمان سەرچاوەی پێشوو ، ل 11 .
(17) هەمان سەرچاوەی پێشوو ، ل 12 .
سەرچاوەكان :-
(1) هوراس (فن الشعر) ، ت . الدكتور لویس عوض ، الهیئە المصریە العامە للكبار ، ط 3 ، القاهرە 1988 .
(2) جورج سارتون ، تاریخ العلم ج6 ، ت . د. ابراهیم بیومی واخرون ، دار المعارف بمصر ، القاهرە 1972 .
(3) هوراس (هونەری شیعر) حمید عزیز كردویەتی بە كوردی ، مطبعە الزمان ، بەغدا 1979 .
(4) ئەنتەرنێت . پێگەی زانیاری Wikipedia .

0 كۆمێنت:
إرسال تعليق