26‏/08‏/2011


دوعاى به‌ناوبانگى شاعیر و فه‌یله‌سوفى ناودارى هیندى تاگور

خودایه‌..
یارمه‌تیم بده‌ بۆ وتنى وشه‌ى حه‌ق له‌ رووى كه‌سانى به‌هێز، هاوكارم به‌ كه‌ ناحه‌قى نه‌بێژم بۆ ئه‌وه‌ى لاوازه‌كان چه‌پڵه‌م بۆ لێبده‌ن...

...خودایه‌....
ئه‌گه‌ر سه‌روه‌تت پىَ به‌خشیم خۆشگوزه‌رانیم لىَ مه‌ستێنه‌وه‌...
ئه‌گه‌ر هێزت پىَ به‌خشیم عه‌قڵ و ژیریم لىَ وه‌رمه‌گره‌وه‌...
ئه‌گه‌ر سه‌رت خستم خۆ به‌كه‌مزانیم لىَ مه‌ستێنه‌...
ئه‌گه‌ر هه‌ستى خۆبه‌كه‌مزانیت پىَ به‌خشیم، شانازى كردن به‌ كه‌رامه‌تى خۆمم لىَ وه‌رمه‌گره‌وه‌...

خودایه‌..
فێرم بكه‌ كه‌ خه‌ڵكم به‌و جۆره‌ خۆش بووىَ كه‌ خۆمم خۆش ده‌وىَ، فێرم بكه‌ كه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆم بكه‌م چۆن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ده‌كه‌م..
خودایه‌..
هاوكارم به‌ له‌ بینینى دیوى دیكه‌ى وێنه‌كان و رێگه‌م مه‌ده‌ نه‌یاره‌كانم تۆمه‌تبار بكه‌م به‌ خیانه‌ت له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ بیرورِادا له‌گه‌ڵم جیاوازن...
خودایه‌..
فێرم بكه‌ كه‌ لێبورده‌یى گه‌وره‌ترین پله‌ى هێزه‌، هه‌روه‌ها حه‌زى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ یه‌كه‌مین رووى لاوازییه‌...
خودایه‌..
رێگه‌م مه‌ده‌ له‌ كاتى سه‌ركه‌وتندا له‌خۆبایى بم، له‌ كاتى شكستدا نا ئومێد بم... ئه‌گه‌ر كه‌وتم بیرم خه‌ره‌وه‌ كه‌ هه‌ره‌س ئه‌زموونه‌كانى پێش سه‌ركه‌وتنه‌...
خودایه‌...
ئه‌گه‌ر بىَ سه‌روه‌تت كردم ئومێدم لىَ مه‌برِه‌، ئه‌گه‌ر سه‌رنه‌كه‌وتم هێزى زاڵ بوون به‌سه‌ر شكستم لىَ مه‌ستێنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر نیعمه‌تى ته‌ندروستیت لىَ وه‌رگرتم له‌ ئیماندا بىَ به‌شم مه‌كه‌...
خودایه‌..
ئه‌گه‌ر زیانم به‌ خه‌ڵك گه‌یاند هێز و ئازایه‌تى پۆزش هێنانه‌وه‌م پىَ ببه‌خشه‌، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیش زیانیان پىَ گه‌یاندم ئازایه‌تى به‌خشنده‌یى و لێبورده‌ییم پێشكه‌ش بكه‌..
خودایه‌...
ئه‌گه‌ر له‌ بیرم كردى، له‌ بیرم مه‌كه‌

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق