21‏/08‏/2014

رۆژانی مەرگ


زنجیرەی یەكەم  - یادەوەری Saad Hammo
كات :3ی ئاب 2014

تێبینی : رۆژانی مەرگ لەژێر مافی خاوەندارێتی CC بڵاو دەكرێتەوە هیچ بڵاوكراوەیەك مافی بڵاو كردنەوەی نییە بە پێچەوانەوە هەر ماڵپەڕێك بڵاویبكاتەوە لە رووی یاساكانی مافی خاوەندارێتی لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت داوای یاسایی لەسەر ماڵپەڕەكە تۆمار دەكەین . 
وێنەكە لە ئەكاونتی نارین لەسەر فەیسبوك

لە سیبایی شەڕ دەستی پێكرد لە كاتژمێر 2ی بەیانی تا 7ی بەیانی .
راستەوخۆ بڕیارم دا بچم بۆ شەڕ ، هەرچەندە دایكم رازی نەبوو بەڵام پێیم وت پێمباشە بمرم و ئێوە سەلامەت بن .. لەوكاتە بە بەردەوامی هەواڵم بڵاو دەكردەوە : 
داعش هاتە سیبایی نەمتوانی دەستی دایكم یان خوشكەكەم یان هەر ئەندامێكی تری خێزانەكەم بگرم و دەرچین . 
كڵاشنكۆفێكم پێبوو . لە گیرفانما 2 فیشەك هەبوو بینیم لە رووی باشووری رۆژئاواوە كاروانی سەربازی داعش بە چەكی ئەمریكییەوە دوای ڕاماڵینی ساترە خۆڵییەكە چونە لادێكەمانەوە ، هەوڵی پەیوەندیكردنم دا بە براكەمەوە تا پێی بڵێم  لە سیبایی دەرچن ، بینیم ئۆتۆمبیلێكی داعش گەیشتە بنكەی پۆلیس كە دەكەوێتە سەر تەپۆڵكەیە لای باكووری لادییەكە بە گەیشتنیان بەوێ‌ تەواوی لادییەكە كەوتە دەستیان‌و ئیدی كوشتنی ئێمە بەلایانەوە ئاسان بوو تەواوی ئەوانەیان كوشت كە هەوڵی راكردنیان دا .
لەو ساتە وەختە گەیشتمە دۆڵێك كە بەناو لادێیەكەماندەگوزەرێ‌ بەناویدا رامدەكردوو قسەم لەگەڵ براكەم دەكرد‌و بینیشم چۆن ئەو قەناس بەدەستەی گەیشتە بنكەی پۆلیسەكە چۆن ئەوانی دەكوشت كە هەوڵی ڕاكردنیان دەدا . 
لەو كاتەی قسەم لەگەڵ براكەم دەكرد كە لە هەوڵی دەربازبووندا بوون بیستم وتی سەعەد ئەوا رەتڵێكی داعش گەیشتە بازگەكە وتم برام تۆو دایكم خۆتان حەشار بدەن . لە وەڵامدا براكەم وتی "داعش گەیشتە لامانە" . 
لێرەوە هیچم لە بارەی خێزانەكەمەوە نەزانی . گەیشتمە سەر ئەو جادەیەی كە دەچێتە سەر شاخ (لادێیەكانی حەیالی رزكا سكینیە) گەیشتمە رزكا لەوێ‌ هەندێك لە ئەندامانی خێزانەكەم بینی "من لە هەموویان گەورەترم لە تەمەندا) . تا ئێرە 6 ئەندامی خێزانەكەم مابوو .
لەگەڵ خۆمدا وتم هیچ شتێكمان نەماوە . پەوەیندیم كرد بە هاوڕێكانمەوە ئەوانەی لە باكوورن پێیانم وت "بڕۆن ئێمە كەسمان نەماوە هەوڵدەن بگەنە هەرێم یان هەر شوێنێكی تری ئارام . 
نەمان دەزانی بۆ كوێ بڕۆین (پێشمەرگەیش لە رووی باشووری سنجار نەمابوون) ئێمە لە رزكا بووین بڕیارماندا بچینە قەندیل رووی باشووری شاخی سنجار . ئێستا كات 7:30ی بەیانییە 

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق