26‏/01‏/2014

من ديجيتالَ ..

سڵاو هەوڕێیان .. ئەمڕۆ یەكەمین وانەمان لە پرۆژەی (من دیجیتاڵ) بڵاو دەكەینەوە خوازیارم سوودی هەبێت بۆتان :

بەكارهێنەرێك دەپرسێت : كام سیستەمی بەگڕخستن باشترە بۆ بەكارهێنان ، كە لەگەڵ هەلومەرجی خێرای گۆڕانكارییەكانی بواری تەكنەلۆژیاو ئەنتەرنێت بگونجێت‌و رادەی پارێزگاریكردن لە ئاسایش بەهێز بێت ؟
وەڵام : ئەگەر مرۆڤ توانای ئابووری باش بێت ئەوا پێم باشە سیستەمی ماكنتۆش (Apple) بە پێی توانای گیرفانی بەكار بهێنێت، چونكە لە هەموو ڕوییەكەوە كامڵە .. ئەوانەی سیستەمی وەگڕخستنی (Windows) بەكاردەهێنن لام پەسەندە لە W7 ەوە سیستەمی وەگڕخستنی كۆمپیوتەرەكانیان بگۆڕەن بۆ W8.1 ئەمەیان هەم لە ڕووی خێرایی و تواناو هەم لەڕووی ئاسایشەوە زۆر بە سوودە .
پرسیار بۆ W8.1 بەكار بهێنم ؟

ڕووی پێشەوەی ویندۆز 8

وەڵام : تایبەتمەندی زۆری تێدایە كە بە سوودن بۆ بەكارهێنەر :-
1- بۆ یەكەمین جارە سیستەمی مایكرۆسۆفت سیستەمی پیشاندانی مترۆ لەم ڤێرژنە بەكارهێناوە لەگەڵ بەكارهێنانی لە ئۆفیسی 2010 .
ڕووكاری مترۆی ویندۆز 8

2-
ماركێت (بازاڕی) مایكرۆسۆفت بە ئاسانی بۆت دەكرێتەوە كە دەتوانیت بە ئاسانی سوودی لێوەرگریت . تایبەتمەندی گەیشتنی ئاسان بۆ 1000 apps بەرنامە كە بەئاسانترین شێوە دادەبەزن .
بازاڕی بەرنامەكانی ویندۆز 8 بەخۆڕاییە

3- دانانی ئەكاونتی تایبەت بە خۆت لە windows live كە چەندان خزمەتگوزاری پێشكەشت دەكات لەوانە Email ی لایف  XBox Game +Xbox Music بە بێ‌ بەرامبەر ، كردنەوەی سكایب لە ئەكاونتی لایفەوە و چەندانی تر كە دواتر قسەیان لەسەر دەكەین .
 
4 - سیستەمی ئاسایشی بەهێزە چ لە رێگەی ئەو ئەنتی ڤایرۆسەی مایكرۆسۆفت خۆیەوە كە دەتوانیت دایبەزێنیت چ لەرێگەی دیواری ئاگرینەكەی كە هێڵێكی بەرگری بەهێزەو لەگەڵ سیستەمەكە دادەبەزێت‌و بە ئاسانی ئاپدیت دەكرێتەوە .   
5 - تایبەتمەندی بەكارهێنانی SkyDrive كە 5 گێگا بە بێ‌ بەرامبەر بۆ باركردنی زانیارییەكانت پێدەبەخشێت و لە هەر شوێن‌وهەر كاتێك بتەوێت دەتوانیت لە هەموو كۆمپیوتەرێكەوە پێی بگەیت‌و سوودیان لێببینیتەوە . 
رووكاری سكای درایڤ

6 - تایبەتمەندی تر كە دەتوانیت بە ئاسانی لەگەڵ ویندۆز هەشت دایببەزێنیت .
هیوام وایە ئەم زانیارییە سەرەتاییەنە سودبەخش بن . 

هەر پرسیارێكتان هەیە دەتوانن بپرسن تا بە پێی توانا وەڵامتان بدەینەوە . 


aso wahab راهێنەری TOT لە بواری سوشیال میدیاو ئاسایشی دیجیتاڵی . 

asowahab/fb
@asowahab/twitter
asowahab/google+

Related Posts:

  • پرۆژەی من دیجیتاڵ بۆ میدیای نوێ‌ .. لە ئەمساڵدا لقی كەلاری بنكەی رووناكبیری گەلاوێژ، پرۆژەی هۆشیاری دەگۆڕێت بۆ بەشی(من دیجیتاڵ) بۆ میدیای نوێ‌ ئەمەش یەكەم بەرهەمانە هیوامان وایە هاوكارمان بن لە دانانی بیرۆكەی كارەكان‌و دیزا… زیاتر بخوێنه‌وه‌
  • لەبارەی قسەكانی هەردوو بەڕێز مەلا بەختیارو وەڵامەكەی سەفین دزەیی لە رۆژانی رابردوودا بۆ یەكەمین جار سەركردەیەكی سیاسی لە هەردوو پارتە دەسەڵاتدارەكەی كوردستان، دەستی نایە سەر برینەكان‌و راستییەكەی وتوو تۆپەكەی فڕێدایە ناو گۆڕەپانی هەردوو لاوە، هەر زوو ئەو قسانە دەنگدانەوەی لەسەر ئاس… زیاتر بخوێنه‌وه‌
  • ئەمرۆ ژماره 20ی گۆڤاری گیرفان دەرچوو دوای سالێك راوه‌ستان ئەمرۆ ژماره‌ 20ی گۆڤاری گیرفان به‌ كۆمه‌لێك بابه‌تی به‌ پێزه‌وه‌ جارێكی تر به‌ خوێنه‌رانی گه‌رمیان شاد ده‌بێته‌وه‌ .. له‌ ته‌واوی كتێبخانه‌كانی كه‌لارو گه‌رمیانو كوردستان ده‌ستان ده‌كه‌وێت .. dua… زیاتر بخوێنه‌وه‌
  • پیرۆزبایی بۆ تەواوی بلۆگەرانی عێراق و بەكارهێنەرانی تۆڕی نێت لە عێراق ئەگەر ئیرادە هەبێت‌و پلان دارێژی باش بكرێت‌و هەناسەی درێژ‌و بێ ماندووبوون هەبێت‌و هەمووان بەبێ‌ جیاوازی و بە جیاوازی نەتەوەو مەزهەبەوە بۆ یەك ئامانج كار بكەن ئەوا دەرئەنجامی دڵخۆشكەری دەبێت .. دواجارو دوای نزیكەی ساڵ‌… زیاتر بخوێنه‌وه‌
  • قصة صورة الصورة مأخوذة في صيف 1915 من قبل صحفي الماني، تحكي قصة صلب نساء ارمن في منطقة الصحراوية لدير الزور في سوريا وهن عاريات، في عصر اخر خلفاء العثمانين .. الصورة منقولة من صفحة (حوكمى عه قل)  … زیاتر بخوێنه‌وه‌

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق