05‏/02‏/2013

پیرۆزبایی بۆ تەواوی بلۆگەرانی عێراق و بەكارهێنەرانی تۆڕی نێت لە عێراق



ئەگەر ئیرادە هەبێت‌و پلان دارێژی باش بكرێت‌و هەناسەی درێژ‌و بێ ماندووبوون هەبێت‌و هەمووان بەبێ‌ جیاوازی و بە جیاوازی نەتەوەو مەزهەبەوە بۆ یەك ئامانج كار بكەن ئەوا دەرئەنجامی دڵخۆشكەری دەبێت .. دواجارو دوای نزیكەی ساڵ‌و نیوێك لە خەباتی ناتوندوتیژ‌و بەسوود وەرگرتن لە فەزای ئەلكترۆنی .. بلۆگەرانی عێراق‌و تۆڕی عێراقی بۆ میدایای خەڵك توانیان سەركەوتنێكی مەزن بۆ گەنجان‌و بەكارهێنەرانی ئەنتەرنێت لە تەواوی عێراقدا تۆمار بكەن .. دواجار حكومەت‌و پەرلەمانی عێراق بڕیاری وەستاندنی گفتوگۆكردن لەبارەی یاسای تاوانی زانیاری عێراقی راگرت‌و بۆ گەڕاندیەوە بۆ حكومەت تا باشتر كاری تێدا بكرێت و لەگەڵ بنەماكانی دیموكراتییەت و ئازادی بگونجێت .. لێرەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی هەموو چالاكوانانی ئەلكترۆنی عێراق دەكەین بە بۆنەی ئەم دەستكەوتەوە كە دەستكەوتێكە بۆ هەمووان بە بێ‌ جیاوازی‌و رۆڵی بلۆگەران‌و چالاكوانانی تۆڕی عێراقی بۆ میدیای خەڵك بەرز دەنرخێنین ..

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق