01‏/08‏/2012

10 یاساكەی پۆڵ كیتس - خاوەنی مایكرۆسۆفت

لە كۆڕێكدا پۆڵ كیتس (دەوڵەمەندترین پیاوی دونیاو خاوەن‌و دامەزرێنەری كۆمپانیای Microsoft) بابەتێكی پێشكەشكرد بەناونیشانی ( 10 یاسا لە خوێندنگەدا مەیخوێنە ) بە كورتی ئەم 10 یاسایە ئەمانەن :

یاسای 1 : ژیان دادپەروەری تێدا نییە بۆیە خۆتی لەگەڵ رابهێنە .
یاسای 2 : جیهان بایەخ بە خۆشەویستنی زاتی خۆت نادات ئەو تەنها چاوەڕێی داهێنانەكانت دەكات .
یاسای 3 : بە دەرچونت (تەخەرجت) لە زانكۆ داهاتی ساڵانت 60.000 $ نابێت .
یاسای 4 : ئەگەر باوەڕت وایە مامۆستایەكی دڵڕەقت هەیە، ئەوە بزانە كە خاوەن كارێكی دڵڕەق چاوەڕێتە .
یاسای 5 : كاركردن لە چێشتخانەیەكی خواردنی خێرا بەهات كەم ناكاتەوە، پێشینان روانینێكی تریان بۆی هەبووە، ئەوان پێیدەڵێن : هەلرەخساندن (فرصە) .
یاسای 6 : ئەگەر هەڵەت كرد هەڵەی باوانت نییە، لۆمەی كەس مەكەو لە هەڵەكانت فێر ببە .
یاسای7 : پێش ئەوەی تۆ لە دایك بیت، باوانت ئاوا بێ‌ تام نەبوون (وەك تۆ دەڵێت) ئەوان بۆیە وایان پێهات چونكە: نرخی پێداویستییەكانی تۆیان داوە ، تۆیان خاوێن ڕاگرتووەو تۆیان فێركردووە . ئەوەشت لەبیر نەچێت پێش رزگاركردنی جەنگەڵە كەمەرییەكان (غابات الاستوائیە) ژوورەكەی خۆت‌و دەورووبەرت رێكبخە .
یاسای 8 : لەوانەیە هەستت بە فشار كردبێت لەسیستەمی كێبڕكێ لە خوێندنگەكەتدا تا براوە یان دۆڕاو بیت، ژیت وا نییە .
خوێندنگە ئەو سیستەمەی بەلاوە ناو هەلی ئەوەی بۆ رەخساندووی وەڵامی راست هەڵبژێری، ئەمەش بەهیچ شێوەیەك لە ژیانی راستەقینەدا نییە .
یاسای 9 : ژیان دابەش نەكراوە بەسەر وەرزدا، تێایدا وەرزی هاوین پشوو نییە، كەمن ئەو خاوەن كارانەی ئامادەن یارمەتیت بدەن، چونكە ئەوە بەرپرسیارێتی خۆتە .
یاسای10 : تەلەفزیۆن ژیانی راستەقینە پیشان نادات، چونكە لە ژیانی راستەقینەدا خەڵك كافیتریاكان بەجێ‌ دەهێڵن .

Life Time Training
وەرگێڕانی : ئاسۆ وەهاب

هناك تعليق واحد:

  1. دەست خۆش کاک ئاسۆ بابەتێکی گرنگەو زۆر بە پراگماتیانە بیر دەکاتەوەو وەک هەر پرۆتستانێک دەگەڕێتەوە سەر متمانەی تاکەکان بە خۆیان

    ردحذف