زۆربوونی ژمارەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بووەتە هۆی دروستبوونی كێبركێیەكی
توند، لەگەڵ بەگڕخستنی گۆگڵ پڵاسیشەوە ئەو كێبڕكێیە هەر زۆر توند بووە،
زۆرێك وا پێشبینی دەكەن تۆڕەكان ململانییەكی بێوێنە دروست بێت بۆ ئەوەی هەر
تۆڕەو پارێزگاری لە بەكارهێنەرانی خۆی بكات .. لێرەشدا باشترین دە تۆڕی
كۆمەڵایەتی بۆ ساڵی 2012 دەخەینەڕوو .
1
Facebook
ژمارە یەكە لە لیستی باشترینەكانی ماڵپەڕە كۆمەڵایەتییەكان، چ لە رووی ژمارەوە كە 800 ملیۆنی تێپەڕاندووەو چ لەڕووی لێهاتوویو كارابوونی خزمەتگوزارییەكانی، ئەم ماڵپەڕە بە لێهاتوویی مامەڵە لەگەڵ تەواوی بەكارهێنەرانی دەكات لە رێگەی نوێكردنەوەی زانیارییەكان بە شێوەیەكی بەردەوام .
2
Twitter
ئەگەر چی توینەر تەنها بواری نووسینی تەنها 140 پیت دەدات بەڵام دوای فەیسبووك لە پلەی دووەمدایە، بڕوایەكی وا هەیە كە تویتەر جێگەی فەیسبووك دەگرێتەوە، لە رووی هەڵسەنگاندنی خزمەتگوزارییەوە ئەوا تویتەر شایستەی پلەی دووەمە .
3
MySpace
ئەگەر چی زۆرێك لەو بڕوایەدان كە (مای سپیس) لە ناودەچێت، بەڵام ئەمە راست نییە، تۆڕەكە تا ئێستا كار دەكاتو وێڕای هەموو ئەو تەماحانەی كە دەخرێتە بەردەم بەكارهێنەرانی لە لایەن تۆڕەكانی ترەوە بەڵام بەكارهێنەری بەوەفای هەیە، لەوانەیە كێشەی تۆڕەكە ئەوە بێت كە گۆڕانكاری زۆری نەكردووە لە خزمەتگوزارییەكانی تا توانای بەكارهێنەران زیاتر بكات تا وایان لێبكات روو لە تۆڕەكانی تر نەكەن .
4
LinkedIn
زۆرێك لە تۆڕەكان پەیوەست نین بە هەواڵو پەیوەندییە كەسایەتییەكان، بگرە زۆرێك لە تۆڕە سەركەوتووەكان پەیوەندیان بە ژیانی كۆمەڵایەتییەوە نییەو زیاتر كار لەسەر پیشەكان دەكەن، باشترین نموونەش LinkedIn كە تیایدا دەتوانیت تۆڕێكی بەهێز لە هاوڕێیانی كار دروست بكەیتو لە كاتی پێویستدا پشتیان پێببەستیت .
5
Ning
رەنگە یەكەمجارت بێت ناوی ببیستی، بەڵام دەتوانیت بەدوایدا بگەڕێت، تەواوی ئەو تایبەتمەندییانەی كە لە تۆڕەكانی تردا هەیە لێرەش دەست دەكەوێت، تەنها جیاوازی لەگەڵ ماڵپەڕە كۆمەڵایەتییەكانی تردا لاپەڕەی سەرەكی بەكارهێنەرانو جۆری ئەو خزمەتگوزاریانەیە كە پێشكەشی بەكارهێنەرانی دەكات .
6
Friendster
ئەگەر ئەمە یەكەمجارت بێت ئەم ناوە ببیستی ئەوا گرنگە سەردانی بكەیتو ئەو هەموو گۆڕانكاریانە ببینیت كە لەم ماڵپەڕەدا كراوە، بینینی لاپەڕەی هاوڕێیانو كۆمێنت نووسینو بینینی وێنەكانیان زۆر سەرنجڕاكێشە .
7
Multiply
خاوەنی كارە بازرگانیییەكان پێویستیان بەوە هەیە پەیوەندییان لەگەڵ یەكتردا هەبێتو پێكەوە پلان بۆ كارەكانیان دانێن، ئەم ژینگەیە ماڵپەڕی Multiply دابینی دەكات . ئەم ماڵپەڕە ژینگەیەكی فێركاریت بۆ دابین دەكات دوور لە كێبڕكێی بازرگانی تەنانەت ئەندامە تازەكانیش تەنها چەند خولەكێكیان پێویستە تا لە تەواوی پێكهاتەی ماڵپەڕەكە تێبگەن، چونكە زۆر سادەیە لە رووی دیزاینەوە .
8
Tagged
هاوشێوەی ماڵپەڕو تۆڕەكانی ترە لە هەوڵی ئەوەدایە ببێتە ژمارە یەك، بەڵام ناتوانێت كێبڕكێی تایبەتمەندیو خەسڵەتە نایابەكانی تویتەرو فەیسبوك بكات .
9
Hi 5
ئەگەر لە بینەرانی كەناڵی دیزنیت ئەوا بێگومان ناوی تۆڕی كۆمەڵایەتی Hi 5 بیستووە، دیارترین تایبەتمەندییەكانی ئەم تۆڕە زۆری ژمارەی ئەو هاوڕێیانەیە كە دەتوانیت ئەدیان بكەیت، لەگەڵ توانای دیزاین كردنی لاپەڕەی سەرەكی بە ئارەزووی خۆت .
10
Orkut
یەكێكە لەو ماڵپەڕە كۆمەڵایەتیانەی كە لە ماوەیەكی كەمدا چێ دەستی خۆی دیاریكردووەو هاتووەتە بواری كێبڕكێكردنەوە، رەنگە ئەمەش وا لە خاوەنەكانی بكات زیاتر پەرەی پێبدەن .

0 كۆمێنت:
إرسال تعليق