ۆرکشۆپى باشتر کردنى ڕەوشى بە ئاگاداربوون لە بەهاى کەلەپوورى عێڕاق بۆ ڕۆژنامەوانى کورد
کوردستانى عێڕاق بە بەردەوامى کەلەپوور و باڵەخانە مێژوویەکانى خۆى لە دەست دەدات، بەهاى کەلەپوور و شوێنەوارە مێژوویەکان گرنگییەکى کەمى پێدەدرێت لە لایەن کوردەکانى عێڕاقەوە، ئەمە بەشێکى دەگەڕێتەوە بۆ بوونى دەسەڵاتە دیکتاتۆریە پێشوەکان لەم ووڵاتەدا و بەشەکەى ترى دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەرەو پێش چوونە خێرایەی کە وڵاتبەخۆیەوە دەبینێت و گرنگی زۆر بە داهاتوودەدرێت.
کەلەپوور لە لەناوچوون دایە، باڵەخانە کۆنەکان دەڕوخێنرێن و، تازەکان شوێنیان دەگرنەوە، ئەو قەڵایانەى کە لەلایەن ڕژێمى پێشووەوە دروست کرابوون یان لە ئاواەی تێدایە یاخود پشت گوێ خراون، بەردى باڵەخانە کۆنەکان بەکاردەهێنرێنەوە لە بنیاتنانى بیناى تازەدا لە کاتێکدا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دا رابووردو بەشێکى گرنگە لە ژیانى ئێستادا، بۆ زۆرێک لەخەڵک هەموو کارێک کە دەیکەن پەیوەندى هەیە بە ژیانى رابووردویانەوە، لە عێڕاقدا ئەم ڕابووردووە دەبینرێت لەکارى هونەرى دا بە تایبەت لە کارى نیگارکێشان دا ، بەڵام ئەو یادگارییانەى کە هەن لە دروستکردنى باڵخانەیەک یان لە وێنەیەکى کێشراودا بە زووى لەبیر دەچنەوە.
خەڵک پێویستی بە رابووردویەکی هاوبەش هەیە وە پێویستیان بە شوێنێک هەیە کە پەیوەندى هەبێت بە ڕابووردویانەوە،هەربۆیە گرنگە خەڵک لە کوردستانی عێراقدا وشیار بکرێنەوە سەبارەت بە کەلەپوورى کوردستان و گرنگییەکەى، لەگەڵ ئەوەى کە ووڵاتەکەیان ئارەزووى سڕینەوەى ئەو ڕابووردووە پڕ لە ئازارە دەکەن.
لەبەر ئەم هۆکارە ڕێکخراوى میدیاى سەربەخۆ لەگەڵ "المعهد العراقی لصيانة الاثار" لە هەولێر هەڵدەستن بە ڕێکخستنى دوو ورکشۆپێکى یەک رۆژى بۆ رۆژنامەوانانى کورد بە مەبەستى ئاگاداکردنەوەیان لەم کێشەیە.
ۆرکشۆپەکە لە ڕۆژانى 29 و 30 مانگى نیسان دا دەبێت لە شارى هەولێر ، بەیانیان تایبەت دەبێت بەسەر دانى "المعهد العراقی لصيانة الاثار" لە هەولێر و پاش نیوەڕۆکەى لە هۆڵى ڕێکخراوى میدیاى سەربەخۆ چۆنیەتى ئامادەکردنى راپۆرت لەسەر ئەم بابەتە باسى دەکرێت.
هەرکەسێک ئارەزووى بەشداربوونى هەیە، تکایە پەیوەندى بکات بە (سامان سالار پێنجوینی) ەوە بە ژمارە مۆبایلى 07710178468 یان ئیمەیڵى imckiraq@gmail.com-
Saman Salar Penjwini
Project Manager, IMCK, Sulaimanyeah
0 كۆمێنت:
إرسال تعليق