نامەیەكی كراوە بۆ بەڕێز ( جەلال تاڵەبانی ) سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان
پاش سڵاوو رێز .
ناخوازم بۆ مێژوو بگەڕێمەوە، چونكە جەنابتان لە رابردوودا چ لە شاخو چ لە شار هەمیشە پەناو شورای قایمی پشتی ئازادیخوازانو بیركردنەوەی ئازاد بوونەو دروشمی (نانو ئازادی ) گەواهی راستییەكان دەدەن .
ئەو ئازادییەی كە یەكێتی نیشتمانی كوردستانو جەنابتان خەباتتان لە پێناودا كردووە، لە ئەمڕۆدا لە ژێر پرسیاری جددیو رەحمەتی كەسانی نابەرپرسن، لەوەش دڵنیام كە نە یەكێتیو نە جەنابت، ئەو رەوشەتان بە دڵ نییە كە ئەمڕۆ ناوچەی سلیمانی گرتووەتەوە، بەتایبەت پێشێلكردنی ئازادییەكان، ئەم رووداوانەی كە ئێستا ناوچەی سەوزی گرتووەتەوە بەشێك نییە لە ئەدەبیاتو ئاكارە جوانە پڕ شانازییەكانی یەكێتی، بۆیە خوازیارم لە جەنابت راستەوخۆ تەدەخول لەم مەسەلەیە بكەیتو ئاوەكە بگێڕیتەوە ڕێرەوە راستەكەی خۆی . لە ئەمڕۆ هەم هەڤاڵانی یەكێتییو هەم جەماوەرە دڵسۆزەكەی یەكێتیی چاوەڕوانی دەستی تۆن، موحاسەبەكردنی ئەو كەسانەی كە دەستیان لەم رووداوانە هەیە ئیدی هەر پلەو پایەیەكیان هەبێت هێندەی تر یەكێتیی جوانتر دەكات .
بڕوای تەواوم بە حیكمەتی جەنابتان هەیە، دڵنیام لەوەی كە تاوانبارانو ئەوانەی دەستیان هەیە لە ناشرینكردنو پەردەپۆشكردنی مێژووە پڕ سەروەرییەكەی جەنابتانو یەكێتیی نیشتمانی كوردستان جێگەیان لە ناو یەكێتیدا نابێتەوە . بۆیە وەك پێشتریش نووسیوومە داواكارم لە بەڕێزتان بە شێوەی راستەوخۆ تەدەخول لەم رەوشە بكەنو مێژوو خوێنی هەزاران شەهیدی ئەم گەلەو یەكێتیی نەكەنە قوربانی كۆمەڵێك بەرژەوەندخوازو مشەخۆری ناو یەكێتیی كە زیانیان لە سوودیان زیاتر . هەر تەمەن درێژ بن
خوای گەورە ئەم وڵاتە بپارێزێت
دلسۆزتان
ئاسۆ وەهاب ئەحمەد
باشووری كوردستان – كەلار
8/9/2011
0 كۆمێنت:
إرسال تعليق