28‏/06‏/2013

وەسیەتنامەی (شێرکۆ بێکەس)ى شاعير..



" من نامەوێت لە ھیچ کام لە گرد و گردۆڵەکەکاندا بنێژرێم کە دیارن و ناویان ئەبرێ, یەکەم لەبەرئەوەی پڕبوونەتەوە و دووەم لەبەرئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناکەم, من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەکەم ڕێگەم پێبدا و ئەوەم پێ ڕەوا ببینن کە لە پارکی ئازادیدا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەکەی شەھیدانی (١٩٦٣)ی سلێمانیەوە بمنێژن, ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم, من حەز ئەکەم بە مردویش نزیکی ئەو خەڵکە و ژن و پیاو‌ی شارەکەم ‌و دەنگی مۆسیقا و گۆرانی و ھەڵپەڕکێ و یانە جوانەکانی ئەو پارکە بم. با کتێبخانەکەم و دیوانەکانم و وێنەکانم ببرێن بۆ شوێن مەزارەکەم, با کافتریایەک و باخچەیەکی بچکۆلانە لەو شوێنەدا ھەبێت بۆئەوەی شاعیران و نو‌سەران و کچ و کوڕی دڵدار ببنە میوانم, من ئەمەوێ لە ئێستەوە بەچاوی خەیاڵ تەماشای ئەو پارکە بکەم و دوای مردنی خۆم ببینم, ئەمەوێ بەدەم چریکەی دیلان و ئەڵڵاوەیسیەکەی مەردان و سرودی (خوایە وەتەن ئاواکەی)ـەوە ئاڵای کوردستانم تێوەپێچرابێ و بنێژرێم, من ئەمەوێ لە پرسەکەمدا مۆسیقا لێبدرێت, لەناو مەزارەکەمدا تابلۆی جوانی ھونەرمەندانی شارەکەم ھەڵبواسن, من ئەمەوێ دوای خۆم و بەناوی (بێکەس)ـەوە خەڵاتێکی ساڵانە تەرخان بکرێ و بدرێت بە جوانترین دیوانە شیعری ھەڵبژێردراوی ئەو ساڵە و خەرجی ئەم خەڵاتەیش لەو میراتە بدرێ کە جێیدەھێڵم."

له سايتى ئيَستا نيوز وه ركيراوه


23‏/06‏/2013

چۆن مێشكت دەخەڵتێنیت !!!!


بە پێی قسەكانی دكتۆر سكۆت شاڤێر، سەرۆكی سەنتەری گوێ‌و لووت‌و قوڕگ لە نیوجرس/ ئەمریكا ئەگەر قورگت خورا یان ختۆكەتی دا، ئەوا گوێچكەكانت بشێلە !!!  بۆ ؟
لە گوێدا چەندین دەماری پاڵنەر هەن، لەگەڵ شێلاندنی گوێچكەدا پەرچەكرداری دەبێت لەسەر قوڕگ‌و لەوانەیە ببێتە هۆی سڕبوونی دەمارەكانی قوڕگ ئەم سرٍبوونە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی خورانی قوڕگ .


تعلم كيف تخدع دماغك !!!
إذا أصابتك حكة أو دغدغة في الحنجرة، افرك أذنك! لماذا؟
هناك أعصاب محفزة في الأذن، وعند حك الأذن تقوم بعمل رد فعل في الحنجرة يمكن أن يسبب تشنج العضلة، هذا التشنج يخفف الحكة المزعجة أو الدغدغة.
الدكتور سكوت شافير، رئيس مركز الأذن والأنف و الحنجرة في نيوجيرسي
2:28 صasowahab

ئیسلام یەك ئایین‌و دوو دیاردەی كەلتووری جیاواز



ئاسۆ وەهاب

پێش ساڵێك لە دوو وتار بە زمانێكی بێگانە هەندێك زانیاریم لە سەر بیری (فتح الله گوڵەن) خوێندەوە، پێشتر ئەم ناوەم بیستبوو بەڵام هیچ زانیارییەكەم لەسەری نەبوو، پێش كەمتر لە مانگێكیش كتێبی (نووری محەمەد)م بەردەست كەوت‌و خوێندمەوە راستی بڵێم ئەو وەرگێڕانە كە بە دەستەیەك كرابوو بە دڵ نەبوو، تا ئەو كاتەی لەم دواییانە لە پێشانگای كتێب لە كەلار 6/2 چەند بەرهەمێكی ئەو كەڵە نووسەرەم بینی‌و خوێندمەوە .
یەكەم هەستێك لە دوای خوێندنەوەی هەر یەك لە (فتح الله كولن..جذوره الفكرية واستشرافاته الحضارية – الانبعاث الحضاري في فكر فتح الله كولن – فتح الله كولن امام النهضة الاسلامية في تركيا المعاصرة – محاورات حضارية، حوارات نصية بين فتح الله كولن وفلاسفة الفكر الانساني) . ئەوەیە كە ئێمە لەبەردەم دوو ئیسلامی جیاوازداین، ئیسلامێكی بارگاوی بە كەلتووری عەرەبی‌و ئیسلامێكی بارگاوی بە كەلتووری ئەوەی پێی دەوترێت عەجەمی .
ئیسلامێكی عەرەبی كە تا رۆژگاری ئەمڕۆ نەیتوانیوە خۆی لە كەلتووری خێڵەكی عەرەبی بە هەموو یەكە پێكهێنەرەكانی ئەو كەلتوورە رزگار بكات، بۆیە هاوشێوەی سەردەمی جەهالەت نموونەیەكی ئیسلامی خوێنرێژ، دژ بە مرۆڤایەتی، كە جگە لە شێواندنی ئایینەكە‌و بەرفراوانكردنی رووبەری جوگرافی ئەوەی پێیدەگوترێت دەوڵەتی ئیسلامی هیچ بەشدارییەكی تری روونی نییە لە بونیادنانی ئەوەی پێدەگوترێت كەلتووری عەرەبی ئیسلامی . جگە لە ناوی سەركردەی سەربازی ناوی زانایەك لە كۆی بوارەكانی زانین بە دەگمەن دەبینین . (مەبەستی خەڵكی دوورگەی عەرەبی بێت، بە نەجدوو حیجازەوە) .
لە بەرامبەر ئەم نموونە كەلتوورییە، ئیسلامێكی عەجەمی دەبینین كە بەشدارێكی كارایە هەر لە سەردەمی پێغەمبەرەوە (د.خ) تا رۆژگاری ئەمڕۆ لە بونیادنانی شارستانییەتی ئیسلامی، ئەم دیاردەیە چەندین كەلتووری گەورەی مێژووی مرۆڤایەتی لە پشتیەوەیە وەك كەلتووری دۆڵی نیل بە مێژوویەكی 8 هەزار ساڵی لە بوونیادنانی شارستانییەتی مرۆڤایەتی‌و كەلتووری میزۆبۆتامیا‌و هیندستان‌و ئیرانی باستان‌و رۆم‌و فینیقی‌و ...هتد .
لە نموونەی كەلتووری دووەمدا دەست بۆ ناوی هەر پێشڕەوێكی بواری زانین دەبیت لە جیهاندا زانایەكی ئیسلامی(عەجەمی) پێشەنگە، رەنگ تاكە بوارێكی شارستانی كە عەرەبەكان خستبێتیانە سەر كەلتووری ئیسلامی (عەرەبی) تەنها بواری شیعر بێت كە لە جیهانی ئەمڕۆیشداهێندەی (شانامەی فیردەوسی‌و بوستان‌و گوڵستانی سەعدی) بەناوبانگ نین .
ئەم دوو نموونە كەلتووریە تا ئەمڕۆیش ئامادەیی هەیە، بە ئەرێنی‌و نەرێنی كاریگەرییان لە سەر ئیسلام لە زەینی ئەوی تردا هەیە ، نموونەیەكی سەلەفی جیهادی‌ونموونەیەكی ئەزهەری و هزری ناوەندگەری‌و ئیخوانی، نموونەیەكی تالیبان‌و وەهابی‌و سەلەفی‌و نموونەیەكی هاوشێوەی شوێنكەوتووانی هزری فتح الله گوڵەن .
ئەوەی گرنگە بە لای منەوە كە ئەوەی ئەم بابەتە دەخوێنێتەوە، بەشداری كورد لەم كەلتوورە ئیسلامییە لە خانەی كام دیاردەی كەلتووری، (ئیسلام)ی عەرەبی یان عەجەمی دەبینێت ؟ پاش ئەوەی بە وردی بەراوردت كرد دەزانی كە ئیسلامەكەی (محەمەد ((د.خ)) لە حەقیقەتدا نزیكترە لە دیاردە كەلتوورییە ئیسلامییە عەجەمییەكە نەك عەربییەكە .


12:06 صasowahab

13‏/06‏/2013

بالۆنەكانی (وای فای) دیاری گوگڵە بۆ وڵاتانی هەژارو بێ‌ بەش لە خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت



ماڵپەڕی (Cnet) بۆ تەكنەلۆژیا ئەوەی بڵاوكردووەتەوە  كە كۆمپانیایی گوگڵی ئەمریكی بە نیازە دیارییەكی بێ‌ وێنە پێشكەشی وڵاتانی هەژارو بێ‌ بەش لە خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بكات كە بریتییە لە باڵۆنی (وای فای)، بالۆنەكان خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت لەرێگەی سیستەمی وای فای پێشكەش دەكات . گوگڵ كە خاوەنی گەورەترین بزوێنەری گەڕانە بە نیازە ئەو باڵۆنانە لە بەرزاییەكی باش هەڵبدات تا زۆرترین ژمارەی بەكارهێنەر سوود لە خزمەتگوزارییەكە وەربگرن .
Cnet ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە گوگڵ بۆ دابینكردنی ئەم خزمەتگوزارییە سوود لە سەتەلایت وەردەگرێت بۆ بەهێزكردنی خزمەتگوزارییەكانی .
تا ئەم ساتەوەختەش گوگڵ ئەوەی ئاشكرا نەكردووە كە خێرایی هێڵەكان چەند دەبێت چونكە ئەو شوێنانەی كە خزمەتگوزارییە موێیەكە پێی دەگەیەنرێت بە سەدان میل دوورە لەو شوێنانەی كە خزمەتگوزاری ئەنتەرنێتی تێدایە . وا چاوەڕوان دەكرێت كە باڵۆنەكانی گوگڵ لە وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیاو ناوچە دوورە دەستەكانی ئەفریقیا هەڵبدرێن . بۆیە پێویستە گوگڵ خەمی وەرگرتنی رەزامەندی فەرەمی لەو وڵاتانە بێت كە بە نیازە باڵۆنەكانی تێدا هەڵبدات .
سەرچاوەیەكیش ئەوەی پشتڕاستكردووتەوە كە گوگڵ رەزامەندی دەسەڵاتدارانی باشووری ئەفریقیاو كینیای بەدەستهێناوە بۆ تاقیكردنەوەی باڵۆنەكانی پێش گشتاندنی ئەزموونەكەی بەسەر وڵاتانی تردا .








12:34 صasowahab

12‏/06‏/2013

دەیەی دووەمی سەدەی 21 مرۆڤایەتی لەبەردەم لەدەستدانی شێرە نەڕیوەكانی



 وەك #كوردێك نەخۆشكەوتن‌و دووركەوتنەوەی سیاسەتمەدارێكی گەورەی وەك بەڕێز #تاڵەبانی لە رووبەری سیاسی #كوردستانی زیانێكی بێ وێنەیە چ لەسەر ئاستی خۆجەیی‌و چ لەسەر ئاستی هەرێمایەتی‌و نێودەوڵەتی چۆنكە تەواوی ناوچەكە لەبەردەم وەرچەرخانێكی مێژووییە .

وەكو مرۆڤیش لە دەستدانی هێمایەكی بەرخودان‌و ئازادی‌و مرۆڤدۆستی‌و نموونەیەكی باڵای وەك بەڕێز ماندیلا دەبێتە هۆی لەدەستدانی رێپیشاندەرێك كە ئەستەمە بە ئاسان نموونەی هەردوو بەڕێز #ماندیلا‌و بەڕێز #تاڵەبانی قەرەبوو بكرێنەوە .. لە دڵەوە دەپاڕێنەوە هەردوو ئەم دەییەیەمان لە گەڵدا بگوزەرێنن تا بگەینە كەنارەكانی ئارامی .







11:55 مasowahab

04‏/06‏/2013

پرۆشەر لەبارەی زانیاری بنەڕەتی لەسەر ئەیدز aids


پرۆشەر لەبارەی زانیاری بنەڕەتی لەسەر ئەیدز aids / بیرۆكەو دیزاینی برای بچوكاتان خوازیارم سوودی هەبێت‌و دوور بن لە هەموو نەخۆشییەك 

بروشر حول المعلومات الاساسية حول مرض الالفية الايدز / aids من تصميمي .
3:42 مasowahab