21/07/2013
04/07/2013
خوێندنەوەیەك بۆ كتێبی ئەنفال، حیكایەتەكان لە زەمەنێكی دابڕاو
پاش (چەند حاڵەتێكی زۆر كوردانە)، لە رێگەی (ئەنفال، حیكایەتەكان لە زەمەنێكی دابڕاو) جارێكی تر خالد سلێمان، رووناكبیری كوردی گەرمیانی دوور لە جوگرافیای گەرمیان دەبێت بە یادەوەری وحیكایەتخوانی سەردەمە تاریكەكانی ئەنفال .
دابڕانی خالد لەو جوگرافیایەی كە ناو بەناو بۆی دەگەڕێتەوە، بۆ تێركردنی غەریزە مرۆییەكانی پەیوەست بوونی مرۆڤ بە شوێنەوە، هەمان ئەو هەستەیە كە ئەنفالبوویەك ئیحساسی كردووە، لە زەمەنێكی رابردوو لە جوگرافیایەكی تازە كە ئەو دەم دەسەڵاتداریەتی بەعس داهێنانی كردووە، لە دامەزراندنی جوگرافیایەكی لەو ستایڵە، ستایڵێك كە لەسەر بنەمایی تەسكی وراوەستانی یەك لەدوایی یەك ویەك لەشان یەك دامەزراوە، بەو جیاوازیەی كە ئەوان –ئەنفالكراوەكان- لە رووی جەستەییەوە ئەوەیان چێشتووەو بونەتە هێما بۆ مەزڵومییەتی نەتەوەیەك، لەبەرامبەریشدا خالد سلێمان لە رێگەی ئەزموونی خۆی وحیكایەتخوانە دەربازبووەكان لە جەهەنەمی ئەو جوگرافیایایەو دۆكۆمێنتە قاڵبووەكان بەفرمان وپێداگری لەسەر لە ناوبردنی نەتەوەیەك هەست پێدەكات وكردووە .
(ئەنفال، حیكایەتەكان لە زەمەنێكی دابڕاو) دووەمین تێكستە كە خالد سلێمان پێی وەرگری عارەب دەخاتە بەردەم ئەو حەقیقەتانەی كە تاهەنووكەش زۆرێك لە ژێر دروشمی جۆراوجۆردا بڕوایی پێناكەن، یان خود نایان دەوێ بڕوا بەتاوانەكانی رژێمێك بكەن كە تا زەمەنێك لەمەو پێش پارێزەری دەرگایی رۆژهەڵاتی نیشتمانی عارەب بووە، یەكێك لە خاڵە بەهێزەكانی ئەم تێكستە كە خوێنەری عارەب پەلكێش دەكات بۆ بەردەم دەروازەكانی حەقیقەت و وای لێدەكات ساتەكانی رووداوەكە بژێت و ئازارەكانی بچێژێت، ئەو شێوازە سینۆگرافییەیە كە خالد لە باگراوندی ئەكادیمی خۆیەوە وەكو شانۆكارێك خواستوویەتی و كاری لەسەر كردووە، لەهەمان كاتدا دەبێت ئەوە لە یاد نەكەین كە خالد سلێمان ئەو ئەزموونە ژیاوە، بۆیە دەتوانم بڵێم كە شێوازی گێڕانەوەو داڕشتنی تێكستەكە دوو خاڵن كە بۆ خالد تۆمار دەكرێت .
لایەنێكی تری بەهێزی ئەم تێكستە ئەوەیە كە هەم (قوربانی)و هەم (جەللاد) سەربووردەكان دەگێڕنەوە، عەبدولحەسەنی جەللاد و خالد خۆی ونەدیمەو گەڕاوەكان لە نوگرە سەلمانەوە وەك قوربانی .
سەدای وشەكان بەو زمانەی كە خالد لەرێگەی گێڕانەوە، سەربوورد، دیالۆگ دەخاتە روو هێندە بەجۆشە وەرگر دەورووژێنێ وپەلكێشی بەردەم ئاوێنەیەكی دەكات كە جادووی بێت ولێوە دیمەنەكان بەتۆزێك لێڵییەوە ببینێت .
ئەو زەمەنەی كە لە یادەوەری هەر یەك لە ئێمە كورد دا چەسپاوە وەكو سەرەتاو كۆتایی پرۆسەی ئەنفال، هەمان ئەو زەمەنە نییە كە خالد سلێمان قسەی لەسەر كردووە، واتا زەمەنی سازدانی ئەنفالی یەك تا هەشت كە تیایدا ئامێرە داهێنراوە نوێكان، كەشفی پانتاییەكانی جەستەی كوردی دەكەن، بەوەش ئاشنایی بە وشەی لەناوچوون، قڕكردنی دەكەن، بگرە سەرەتای ئەنفال لەسەر رووبەری كاغەزو دیوارو لە ئاستی زمانەوە دەستی پێكردووە .
نووسینە شۆڤێنییەكانی (میشیل عەفلق، ئەلیاس فەرەح، ساتع ئەلحەسری، مونیف رەزار ) دەربارەی یەكێتیی نەتەوەی عارەب، جگە لەزەنگی لەناوبردنی كوردو درووزو بەربەر شتی تر نییە، چونكە ئەوسیانە بەڕایی ئەو شۆڤێنستانە، رێگری گەورەن لەبەردەم ئەو یەكێتییە خەیاڵییەی كە تا هەنووكەش عارەب خەونی پێوە دەبینن، هەروەها دامەزراندنی شێوەیی نوێ وخەیاڵنەكراو لە مەرگ وخۆراهێنان لەسەر لەناوبردنی شوێن وزەمەن، كۆمەڵێكی تر بوون لە مەشقەكانی بەعسییەكان بۆ ئەوەی كە هاتنە سەر دەسەڵات بەپێ ئارەزووی خۆیان پیادەی بكەن و بەپێی ئارەزووی خۆیشیان جوگرافیاو زەمەنەكان داڕێژن .
نەك هەر ئەمە بگرە بەعسییەكان دواتر كاریان لەپێناو داڕشتنەوەی مێژووی رووداوەكانی هەناوی ئەو مێژووە كردوە، چ لە ئاستی تاك وچ وەك پەیوەندییە دەلالییەكان وتەنانەت نەرێكردنی مەوداكانی نێوان دوو تاك یان دوو زەمەن، بۆ نموونە بڕوانە دروشمێكی وەك ( لە نبوخسنسر بۆ سەددام حوسێن)، هەروەها لەبەرنامەی سیاسی حیزبی بەعسیشدا هەمان جەختكردنەوە لەپشت دەستەواژە زمانەوانییەكان دەدۆزینەوە لەبارەی قڕكردنی كورد وسڕینەوەیان لەوانە، جەختكردنەوە لەسەر ئەوەی كە پەیوەندی نەتەوایەتی تەنها پەیوەندییە لە دەوڵەتە عارەبەكاندا وئامرازی گونجانە لە نێوان هاوڵاتییان وپێویستە هەمووان لەهەناوی یەك نەتەوە دا بتوێنەوە (مەبەست نەتەوەی عارەبە) هەروەها پەیوەندی نەتەوایەتی قەڵاچۆی هەموو مەیلێكی توند دەكات بۆ ئاینزاو تایفەو هۆزو رەگەزو هەرێمایەتی .
ئەنفال، حیكایەتەكان لە زەمەنێكی دابڕاودا، لەپاڵا پێشەكییەكەی، پێنج بەشی سەرەكی لەخۆ دەگرێت كە بەلای منەوە بەشی پێنجەم گرنگی خۆی هەیە بۆ خوێنەری كورد تا لە نزیكەوەو بە بەڵگەوە لەرۆڵی رووناكبیریی عارەب بگات لەبارەی ئەو كارەساتانەی تووشی كورد بووە، ئەم بەشە لەبارەی رۆڵی نەگەتیفی رووناكبیریی عارەب دەدوێت لەمەڕ مەسەلەی نەك تەنها كورد لە عێراق دا بگرە هەموو گەلانی عێراق، خالد بەراوردی دوو ئاڕاستەی بیركردنەوەی جیا دەكات لەم بەشەدا، وەكو وتم رۆڵی ئاڕاستەی نەگەتیفییە لە بەرگریكردن وپاساودانەوەی لیستێكی دوورو درێژی ناو بۆ سیاسەتەكانی رژێمی لەناوچووی بەعس كە دیارترین نموونەی ئەو لیستە، ئیدوارد سەعید و زەكەریا تامرە، لەبەرامبەر ئەمانیشدا ئاڕاستەیەكی پۆزەتیف هەیە كە بێدەنگیان شكاندوەو پڕ بە قۆڕگیان هاواریان كردووە، كە دیاترین ناوەكانی سەرۆكی پێشووی جەزائێر ئەحمەد بن بیلەو هزرڤان هادی عەلەوەی و شاعیری ناودار ئەدۆنیس وهتدە، بۆیە دەتوانین بڵێن كە نووسینەكانی ئەم كەمینە رووناكبیرە ئەگەر چی لەكاتی خۆی دوور كەوتووە هەر وەك عەباس بیزون دەڵێت، لەگەڵا ئەوەشدا ئەو نووسینانەی ئەوان لەحاڵەتی رەخنەگرتنە لە خودی خۆیان بەوەش دەبێتە هەڵوێستێكی ئاكاری وسیاسی و دەتوانین بە هەڵویستی ناوازەیان دەبنێن لەو كاتە، لەكاتێكداو تا رۆژگاری ئەمڕۆش زۆرینەی شەقامی عارەبی كە بەرهەمی عەقڵییەتی نەرێ كردن وتوندو تیژیی نەتەوەییە نەبڕوا دەكەن ونەش دەیان ئەوێ بڕوا بكەن .
لەمە زیاتر نامەوێ لەبارەی ئەم تیكستەوە بدوێم، چونكە دەخوازم خوێنەر خۆی كەشفی پانتاییە ئازارخۆرەكانی 104 لاپەڕەكەی ئەم تێكستە بكات، كە دەزگای سەردەم لەسلێمانی ساڵی 2005 بەچاپی گەیاندووە .

سەرچاوەكان :-
* الانفال حكایات من زمن مستقطع، خالد سلیمان
* جمالیات المكان، غاستون باشلار
ئەلبێر كامۆ
فەیلەسوفی بوونگەراو شانۆنووسو رۆماننووسی بەناوبانگی فەرەنسیییە، لە 7ی نۆڤەمبەری 1913 لە دێی مۆندۆڤی لە وڵاتی جەزائیر لە باوكێكی فەرەنسیو دایكێكی ئیسپانی لە دایكبووە، خوێندنی لیسانسی فەلسەفە لە ساڵی 1935 تەواوكردووە دواتر دوای ساڵێك 1936 لێكۆڵینەوەیەكی لەبارەی بلۆتینۆس بەناونیشانی (بلاتۆنییەتی نوێو هزری مەسیحی) پێشكەشكرد كە ئەم باسە بۆ بەدەستهێنانی دبلۆمی باڵا ئەنجام دابوو . پاشان چووەتە ریزی بەرەی رزگاریخوازی فەرەنسا دژ بە داگیركاری ئەڵمانەكان . لەگەڵا هاوڕێیانی لە شانەی نهێنی تێكۆشان بڵاوكراوەیەكیان دەركرد كە دواتر دوای رزگاركردنی پاریس بووە رۆژنامەیەكی رۆژانە بەناوی تێكۆشان (Combat) كە زمانحاڵی بەرەی رزگاریخوازی میللی بوو، جان پۆل ساترەیش بەشداری لە دەركردی ئەم رۆژنامەیەی كردووە .
ئەگەر چی بە پلەی یەكەم كامۆ رۆماننوسو شانۆنووسبووە بەڵام لەگەڵا ئەوەشدا فەیلەسوفیش بووە، رۆمانو شانۆكانی گوزارشتن لە فەلسەفەكەی (فەلسەفەی بوونگەراییو خۆشەویستیو مردنو شۆڕشو بەرگریو ئازادی) فەلسەفەیەكی هاوچەرخ بوو، هەر ئەمەش وایكرد وەكو دووەم بچووكترین ئەدیب دوای (رودیارد كبلنگ) بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵ بپاڵێورێتو بچووكترین كەسە كە لەوانەی خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرتووە لەو تەمەنە كەمە بمرێت . كارە فەلسەفییەكانی لە دووتۆی دوو رۆماندا خستووەتەڕوو (ئەفسانەی سیزیف 1942)و (مرۆڤی یاخی 1951) . دوو بیرۆكە سەرەكییەكەشی بریتین لە (عەبەسییەتو یاخیبوون) . كامۆ ئەفسانەی سیزیفی كردووەتە هێمایەك بۆ دۆخی مرۆڤ لەبووندا . سیزیف ئەو گەنجە گریكییە ئەفسانەییە كە وا لە چارەی نووسراوە بەردێكسەرخاتە سەر لوتكەی شاخێك، بەڵام زۆر نابات بەردەكە دەكەوێتە خوارەوە، بۆیە ناچار دەبێت جارێكی تر سەریخاتەوە، بەڵام هەم دەكەوێتە خوارەوە، ئەم دۆخە تا هەتاهەتایە بەردەوام دەبێت، كامۆ لە سیزیفدا چارەنووسی ئەو مرۆڤە دەبینێت كە لە ناوچاوانیا نووسراوە بە چەرمەسەری بژێت، بۆیە ناچار دەبێت یان پەنا بۆ هەڵوێستەكەی شۆپنهاوەر ببات (لەبەر ئەوەی ژیان بێ مانایە، ئەوا پێویستە بە مردنێكی بە ئیرادی خۆت لەناوی ببەیت واتا خۆكوشتن)، یان پەنا بۆ هەڵوێستی ئەوانە ببەیت كە دەڕواننە ژیانێكی سەرووی ئەم ژیانەوە، ئەمەش خۆكوشتنی فەلسەفییە، مەبەست لە خۆكوشتنی فەلسەفی ئەو جوڵەیەیە كە (هزر – فكر) (نكۆڵی - ) ئینكاری خۆی بكاتو هەوڵی تێپەڕاندنی خۆی بدات لەو چوارچێوەیەی كە دەبێتە هۆی نەرێكردنی خۆی ، یان یاخیبوون لە ناماقوڵییەكانی (لامعقول) ژیان لە گەڵا مانەوەمان تیایدا بەڵام بە قووتخواردنەوە لەناو ژیانو باوەشكردنەوە بە نەبوون، ئەو كات ئەگەر بمرین، ئەوا مردنێكی یاخیانە مردووینو خۆمان بە دەستەوە نەداوە، ئەم یاخیبوونە بەها دەداتە ژیان، هیچ شتێكیش لەوە جوانتر نییە مرۆڤ شانازی بە خۆیەوە بكاتو بە ئاگاییەوە شۆڕشو ئازادیو ژیانی خۆی بژێت، بە كورتی ئەو كەسەی سەردەمی خۆی لەم سەردەمەدا دەژێت . لە 4ی یەنایری ساڵی 1960 لە تەمەنی 46 ساڵیدا مردووە .