23‏/12‏/2016

گەمە گەورەكە ؟


ئاسۆ وەهاب 

پێشەكییەكی ورسكەر
لەوە دڵنیام كە زۆرێك لەم تێكستە تێناگات لەبەر ئەوەی یان نایەوێت تێبگات یان ناتوانێت تێبگات، یان درێژی بابەتەكە بوار نادات بگەنە ئەو بەشەی كە تێبگەن، چونكە زانست ئەوەی سەلماندووە (بەتایبەت لە باری دووەمدا/ناتوانێت تێبگات) ئاوەزی مرۆڤ بەپێی پێكهاتە بیولوژییەكەی ناتوانێت مامەڵەو چارەسەرو شیكاری بڕێكی زۆری زانیاری بكات كە لە یەك كات یان ماوەیەكی كەمدا پێیدەگەن، بەتایبەت ئەگەر ئەو زانیارییانە ڕەهەندێكی ئاڵۆزو سیاسی‌و جیۆستراتیژی هەبێت، هاوكات بە شێوەی پچڕ پچڕو پەرش و بڵاو بە جوگرافیای دوور لەیەك بێت . 


ئەوە سەلماوە كە گۆڕانكارییە جیۆستراتیژییەكان بە دامەزراوەی نێودەوڵەتی مەزن و سەدان بگرە هەزاران شارەزا كار لە داڕشتنەوەی دیمەنەكانی دەكەن‌و چەند ساڵێك دەخایەنێت، بۆیە بۆ درك كردن پێی‌و شیكاركردنی رووداوەكانی پێویستی بە هەمان كات‌و توانا هەیە، هەوڵی تاكە كەسیش لەم بوارەدا كارێكی هەم گرانەو هەم توانایەكی بێوێنەی دەوێت بۆ كۆكردنەوەی زانیاری‌و شیكاركردن و هەڵَێنجانی زانیاری لێیەوە، بەڵام دەرئەنجام هەر دەتوانێت لایەنێك داپۆشێت، چونكە لە راستیداو بەوەی زانست سەلماندوویەتی ئاوەزی مرۆڤ لە توانایدا نییە پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەو دووبارە بونیادنانەوەی هەرەمی زانیاری Puzzle Pyramid بۆ كردارە جیۆستراتیژییەكان كە لە هەزاران پارچە پێكهاتووەو پەرش‌و بڵاوە ئەنجام بدات و ئەوەی دەتوانێت بیكات ئەوەیە دوای رووداوەكان بكەوێت، پێدراوەكان كۆ بكاتەوەو وردە وردەو پلە بە پلە زانیارییەكان هەڵوەشێنێتەوەو جارێكی تر بۆ بەرچاوڕوونی كردارەكە دیزاین بكاتەوە . 
كاتێك توخمی نهێنیبوون، بخرێتە پاڵ ئەنجامدانی كردەوەكەش، ئەوا بەتەواوەتی ئاڵۆز دەبێت‌و سنووری پەی پێ بردنی ئاڵۆزتر دەكات، بگرە ڕاستگۆیش دەخاتە بەردەم پرسیارەوە، چونكە ئەوەی لەئەنجامی شیكاری بڕێكی زۆری زانیارییەوە بەرهەمدێت تەنها لە فیلمەكاندا دەبینرێن .
ئەو زانارییانەی كە لە ماوەی نێوان 1992 تا 2015 لە جوگرافیایەكی پان و بەریندا هاتووەتە بەرهەم خۆی لە نزیكەی 9 تێرا زانیاری دەدات، زانیاری پەرش‌و بڵاو دژ بەیەك پڕ لە ئاماژەو پێدراوو هەستی پێچەوانە، لەمانەیش قورستر بە دەنگ‌و رەنگ‌و نووسراو . 
لەماوەی نێوان 1992 تا 2015 وێڕای بەربەستی زمان بەڵام وەرگر بە تەواوەتی ئامادە دەكریت بۆ ئەو مەبەستە (دیارە ئێمە مەبەستمان زیاتر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمییە) دیان چەمك و دەستەواژە لە كەناڵە جیاجیاكانەوە دەگاتە وەرگر لەوانە :
"رۆخانی بلۆكی رۆژهەڵاتی، شۆڕشی رەنگەكان (پرتقاڵی‌و سەوزو ...هتد)، تاكتیەكانی خستنی سیستەمە دیكاتۆرییەكان بە شێوازی ناتوندوتیژ، كاریگەری تەكنەلۆژیای نەوەی چوارەم(كەناڵە ئاسمانی‌و مۆبایل‌و ئەنتەرنت) لەسەر گۆڕانكارییە سیاسییەكانی سەدەی 21، دامەزراوە سیاسییەكانی كۆمەڵگە گۆڕاوەكان، پەرش‌و بڵاوی هێز لە سەدەی 21دا، گواستنەوەی هێزی دەوڵەت بۆ بكەرە كارا‌و یاریكەرە نا فەرمییەكان تاك‌و گروپ‌و تۆڕەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، گواستنەوەی جوگرافی هێز لە رۆژئاواوە بۆ رۆژهەڵات، دەوڵەتی سفری لە جیهانێكی شڵقاو (واتا: سفری لە ژمارە سفرەوە وەرگیراوە، هاوكێشەكە براوەو دۆڕاوو هاوكاریكردنی یەكتری نییە‌و لێوان لێوە لە بشێوی)، هێزی نەرم Soft Power، هێزی رەق Hard Power، هێزی ژیرSmart Power، ستراتیژییەتی بونیادنانی تۆڕەكانی ئیسلامی میانڕەو، پێوەرەكانی ئیسلامی مەدەنی دیموكراتی، ستراتیژییەتی دەستەمۆكردنی ئیسلامی توندڕەو گۆڕینی ئاڕاستەكەی، تەكنیكەكانی ئەندازیاری مێشك سافكردن، دیموكراسی دیجیتاڵی، دبلوماسییەتی دیجیتاڵی Digital Diplomacy، ستراتیژییەتی ئەمریكی بۆ گۆڕانكاری لەخوارەوە بۆ سەرەوە، ستراتیژییەتی پشتگیری لە هێزەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، ستراتیژییەتی بونیادنانی تۆڕی رێكخراوەكانی گەنجان بە پێی شێوازی ڕەگی هەرێز Grass Root، تەكنیكەكانی دروستكردنی ئۆپۆزیسیۆن، ئامرازەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان: فەیسبوك و تویتەر، میدیای تۆڕ: گوگڵ، رۆژنامەوانی میللی: یوتیوب، 198 تاكنیكی جەنگی ناتوندوتیژ، جەنگی سێبەر، جەنگی ژیر، بەڕێوەبردن لە دوورەوە، بەڕێوەبردن لە پشتی پەردەوە، ململانییە لەسەر سەرچاوەكانی وزە، ڕووبەڕووبوونەوەی گرەوە دیموگرافییەكان كە لە ئەنجامی بازی هێزی گەنجان دروست بووە، پیربوونی دەوڵەت وەك دامەزراوەو كەیانی سیاسی، گەشانەوەی شوناسی ئاینی و تایفی و ئەتنی، شەپۆلەكانی یەك و دوو سێی گۆڕانكاری دیموكراسی، تیۆرەی بشێوی ئەفرێنەرو شوێنەواری دۆمینۆو پرۆژەی رۆژهەڵاتی ناوڕستی گەورە، پرۆژەی سەدەی ئەمریكی، سەدان چەمك‌و دەستەواژەی تر .. بە بێ تێگەیشتن لەمانەی سەرەوە ناتوانین بچوكترین‌و ساناترین كۆدی رووداوەكان بكەینەوەو لەوە تێبگەین كە روودەدات . 
هاوكات بە بێ خوێندنەوەو ئاشنابوون‌و خستنەڕووی دەیان بەڵگەنامەو لێكۆڵینەوە كە پەیوەستن بەم بابەتەی ئێمەوە ناتوانین باوەڕ بە وەرگر بهێنین ئەو قسانەی دەیكەین لە چنینی خەیاڵ نییەو ئەو دیوە شاراوەیەیە كە میدیای بینراو و بیستراوو نووسراو بە مەبەست نایەوێت تۆ بیبینیت، بگرە تەنها ئەوە دەخەنەڕوو كە خۆیان مەبەستانە تۆ بیبینیت و بیبیستیت‌و بیخوێنیتەوە .

پێشەكییەكی خێرا 
وەك محەمەد حەسەنێن هەیكل لە كتێبی (دانوستانی نهێنی لە نێوان عەرەب‌و ئیسرائیل‌و چەند بابەتێكی تر) دەڵێت((تەنها عەرەب رێكەوتن پێش دانوستاندن دەكەن‌و دەرئەنجام هەر زەرەر دەكەن، چونكە هەمیشە دانوستاندن پێش رێكەوتنە)) .. لە دوا رێكەوتنی روسی ئەمریكی، تەنانەت ئەمەیش نەكرا، چونكە ئەوانەی خاوەنی ڕاستەوخۆی مەسەلەكە بوون هەر ئامادە نەبوو، تەنانەت ئەو هێزانەیش كە خۆیان بە خاوەنی لایەنەكانی ململانییەی سوریا دەزانن (هێزە ئیقلیمییەكان) ئەوانیش ئامادەی دانوستانە 14 كاتژمێرییەكەی لافرۆف‌و كیری نەبوون، كە بە رێكەوتنی هەردوو لا كۆتایی هات‌و دواتر ڤۆدگاو پیتزا وەك شیرینی بەسەر ئامادەبووانی پرێس كۆنفرانسی ڕاگەیاندنی رێكەوتنەكە دابەشكرا . 

گەڕانەوە بۆ مێژوو 
بۆ سوریا ؟ وەڵامی ئەم پرسیارە رەنگە وەڵام بێت بۆ ئەو پرسیارەی كە ئێژێت بۆ باكوری پارێزگای دیالە لە عێراق (جەلەولا‌و سەعدییە)؟ 
سەرەتا با تەماشایەكی نەخشەی وزە لە جیهان بكەین، نەوت هەمووی لە كەنداوە، كەنداو هەمووی لەژێر هەژموونی ئەمریكایەو لە ڕێگەی بنكەی سیلییە لە وڵاتی قەتەر پارێزگاری لێدەكرێت . تەواوی بۆڕییەكانیشی لە دەریای ناوڕاست، كەنداوی فارس، دەریای سوور)ـە، تێكڕا لە رێگەی كەشتیگەلییە ئەمریكاییەكان دەپارێزرێن . 
غازی شل لە ژێر هەژموونی روسیایەو تەواوی بازاڕی غاز لە ژێر كۆنترۆڵی ئەودایەو لە رێگەی هەردوو هێڵی تەوژمی باكورو باشوور بازاری ئەوروپای قۆرخكردووە . 

((تێبینی ئەوەی یاری بە نەخشەی وزە بكات گەمە بە چارەنووسی خۆی دەكات))

قەتەرییەكان و ئێرانییەكان دوو هێزی تازەی بواری غازن، لە دوای روسیاوە بە دوو هێزی كاریگەری بوارەكە دادەنرێن .
قەتەرییەكان ئەگەر چی هیچ پەیوەندییەكی عەقائیدیان لە گەڵ ئیخوان نییە، بەڵام خەونی ڕاكێشانی بۆڕی غاز لە قەتەرەوە بۆ سەر دەریای ناوڕاست وایكرد هاوپەیمانێتییەكی سەیر لە نێوان قەتەرو ئیخوانی جیهانی و هێزە نیو لیبراڵییەكان لەجیهاندا دروست بێت‌و ببێتە یاریكەرێكی سەرەكی لە رووداوەكانی سوریا، بۆ؟ چونكە بۆرییەكە لە قەتەرەوە دەست پێدەكات بە سعودییەو ئەردن تێدەپەڕێت تا دەگاتە سوریا لەوێوە بۆ سەر دەریا ناوڕاست‌و لەوێوە بۆ بازاڕی ئەوروپا؟ ئەی رژێمەكەی ئەسەد قایل دەبێت بەمە؟ بێگومان نەخێر، بۆیە پێویستە لە چوارچێوەی یارێكە بەشار ئەسەد بڕوات . 
ئێرانییەكان، ئەوانیش خەونی راكێشانی بۆڕییان هەیە بۆ سەر دەریای ناوڕاست، پێویستە لە عێراقەوە ڕایكێشن، بە وردی لە باكوری پارێزگای دیالەوە دێتە عێراقەوە بە سەر هێڵی دابەشبوونی توركمانی شیعە بگاتە سەر سنووری سوریاو لەوێوە بۆ ئەوروپا ( تاكە جوگرافیایەك كە لە نێوان عێراق و ئێران هاوپەیمانی ئێران نییە و سوننەی عارەبی تیا نیشتەجێیەو لەوانەیە ببنە كێشە، دەكەوێتە باكووری پارێزگای دیالە، بۆیە پێویستە پاك بكرێتەوە، ئەی كێ ئەمە دەكات ؟ بێگومان داعش ) .

لێرەو لەوێ

(بۆ ئەوەی لە وێنە گەورەكە تێبگەین پێویستە وێنە بچوكەكان كۆكەینەوە) .

- سەرەتای چیرۆكەكە، ساڵی 1992 زۆربەی وڵاتانی دونیا واژووی رێكەوتنی كیۆتۆ دەكەن بۆ رێگریكردن لە دەردانی گازەكان بۆ ئاسمان و كەمكردنەوەی دیاردەی (احتباس الحراری) . ساڵی 1994 وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا خۆیان پابەند دەكەن بە جێبەجێكردنی رێكەوتنەكەو غاز دەبێتە جێگرەوەی نەوت . غاز تەنها لە ڕوسیاو ئێران هەیە، ئایا واشنتن بوار دەدات هەژموونی ڕوسیا لە ئەورپا فراوانتر بێت ؟ 

- ساڵی 1995 لە قەتەر شازادە حەمەد رێگری دەكات لە هاتنەوەی میری وڵات (باوكی) و دەسەڵات دەگرێتە دەست، دوای ئەوە سنوور لە گەڵ ئێران دیاریدەكرێت‌و بە هاوكاری ئەوروپییەكان دەستدەكرێت دەرهێنانی غازی قەتەری بۆ ئەوەی پێداویستی ئەوروپا پڕ بكاتەوە، لەگەڵ كەمكردنەوەی داواكاری لەسەر غازی روسیا تا هەژموونی كەم بێتەوە، سەیر لەوەیە وڵاتانی وەك بەحرەین و سەڵتەنەتی عومان لە روسیا غاز دەكڕن؟ لەولایشەوە ئەمریكا ئاگری جەنگی لە چیچان و یوگوسلافیای جاران لە رێگەی عارەب ئەفگانەكان گەرمدەكات . 

- 1996 پوتین شوێن پێی خۆی لە سەرۆكایەتی روسیا قایم دەكات دۆخەكە لە چیچان بەرەو چارەسەری دەچێت و هەر ئەو ساڵ كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ڕوسیا دەكرێتە كۆمپانیایەكی زەبەلاحی فرە شوناس .

- نەخشەی دابەشبوونی غاز لە جیهاندا لەم ناوچانەیە (تركمانستان،ئازەرباینجان، ئێران، قەتەر، میسر، عێراق-هەرێمی كوردستان) ، ئەوەی میسر دەكەوێتە دەریای ناوڕاستەوە، لەگەڵ كێڵگەیەكی مەزنی هاوبەش لە نێوان كەنارەكانی فەلەستین، لوبنان، قوبرس كۆنترۆڵكردنی ئەو ناوچەیە واتا پێدانی توانای كێبڕكێ‌ لەگەڵ غازی روسی و كەمكردنەوەی هەژموونی ڕوسیاو كەمكردنەوەی توانای لەسەر كڕێنی غازی ئازەرباینجان و توركمانستان كە لە ژێر هەژموونی خۆیدایە بە بۆڕییەكانی تەوژمی باشوور دەینێرێتە ئەوروپا، بە كەمكردنەوەی ئەو توانایەی روسیا، ئەمریكا دەتوانێت دەست بەسەر ئەو ناوچەیە بگرێت، بۆیە پێش هەموو شتێك پێویستە خۆی بگەیەنێتە ئەفگانستان، ئەی چۆن ؟؟ بێگومان ئەلقاعیدە ..
ئەی چۆن دەستبگرێت بەسەر غازی دەریای ناوڕاست، بێگومان بۆ كارێكی وا تۆ پێویستت بە ئاشتییە، ئاشتیش لە ناوچەكە بە پێی شەرعییەتی نێودەوڵەتی كە پێویستە لەسەر بنەمای رێكەوتن بكرێت‌و چارەسەر بدۆزرێتەوە، واتا لەناوچوونی ئیسرائیل، ئەی چارەسەر ؟ باشتروایە دەست بكرێتە دابەشكردنی ناوچەكە . بەڵام با پەلە نەكەین، ئەمریكا لەبەردەم دووڕێیانە یان تەسفییەكردنی مەسەلەی فەلەستین یان چی دەبێت ئەگەر حیزبوڵڵا لە لوبنان لەناوببریت ؟ ئەمریكا، با بڕۆین بۆ جەنگ، ساڵی 1996 لە ژێر ناونیشانی (عناقید الغضب/بۆڵەكانی توڕەیی) ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەر باشووری لوبنان، شكست دەهێنێت و بۆ یەكەمین جارە پابەند دەكرێت بە رێكەوتنی نیسانی هەمان ساڵ، 2000 باشوور رزگار دەبێت و هەر ئەو ساڵ پیاوە شاراوەكەی پشت پەردە پۆتین لە دوای مردنی یەڵتسن دەسەڵات دەگرێتە دەست . زوو بە زوو پەیوەنییەكان لەگەلً چین باش دەكات و كار لەسەر هەڵسانەوەی ئابووری روسیا دەكات‌و هاوكاری پێشكەشی وڵاتانی ئەمریكای لاتین دەكات بۆ روخاندنی دۆستانی ئەمریكا . هاوینی 2006 جارێكی تر ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەر حیزبوڵڵا .
- 2002 ئۆردوگان و گویل بە هاوكاری ئەمریكا، كودەتا بەسەر ئەربەكانی مامۆستایان دەكەن و AKP دادەمەزرێنن، گویل دەبێتە یەكەمین سەرۆكی حكومەتێكی ئیسلامی لە توركیا، هەمان هۆكار كە بووە هۆی كودەتای قەتەر بووە هۆی كودەتای توركیا واتا غاز . لەگەڵ جێگیربوونی دەسەڵاتی گویل و ئەردۆگان، پرۆژەی هێڵی غازی نابۆكۆ لە لایەن ئەمریكاوە رادەگەیەندرَت . ئەی بۆ چییە وشەی نابۆكۆ ؟ ئەمەیش بۆ خۆی چیرۆكێكە . 
لە لای دەسەڵاتدارانی ئەو كاتەی كوشكی سپی كە سەر بە ڕەوتی پارێزگارە نوێیەكان بوون، هەموو جوڵەیەك دەبوو روویەكی ئاینی هەبێت، بۆیە نابۆكۆیان هەڵبژارد بۆ ناوی پرۆژەكە، نابۆكۆ واتا ناوی كارێكی هونەری میوزسیانی ئەمریكی فریدییە كە باس لە چیرۆكی بە كەنزەبردنی جووەكانە لە لایەن نبوخز نەسر بۆ عێراق، ساڵێك دوای ئەمە بۆش عێراقی داگیركرد . 
ڕوسەكان پێیانوابوو كە پرۆژەی نابۆكۆ پرۆژەیەكی مردووە، بەڵام ئەمریكاییەكان دەیانویست ڕوسەكان پابەندبن بەو بۆچوونەوە تا كاری خۆیان تەواو دەكەن، دەستگرتن بەسەر غازی میسرو دەریای ناوڕاست پاشان سوریا بەوەیش هەم غازەكەی قەتەر دەگات هەم رێگریدەكەن لە غازی ئێران و روسیایش ناتوانێت غازی ئازەرباینجان بكرێت چونكە بازاڕی نییە، دەرئەنجام نابۆكۆ دەكەوێتە ئیش، بەمیش ئەمریكا دەست بەسەر جیهاندا دەگرێت تا هەتا هەتایە .  

- ئەڵمانەكان لە 2005ەوە زەنگی مەترسی پیربوونی كۆمەڵگەی ئەڵمانیان لێدا، لە گەوهەریشدا كۆمەڵگەی ئەڵمانی داخراوە بەڕووی ئەوانی تر چ وەك رەگەزو چ وەك كلتوور . 

- قەیرانی دارایی 2007 زۆر كاریگەری لەسەر ئەمریكاو وڵاتانی تر بوو، بۆیە پێویستە بازاڕەكان وەك خانمی یەكەمی سەندووقی دراوی نێودەوڵەتی وتی رێكبخرێنەوە . ئەی كێ‌ رێكیدەخاتەوە ؟؟ ئەم ڕاپۆرتەی خوارەوە بخوێنەوە ..

پیشەسازی بەرگری ئەمریكی... بە هیوای جەنگێكی پڕ داهات‌و درێژ خایەن


- ئۆكرانییەكان و جۆرجییەكان سەر ئێشەن بۆ روسیاو دەیانەوێت ململانییە بكەن و ناتۆ بهێننە سەر سنوورەكانی روسیا .ئەم ڕاپۆرتانەی خوارەوە بخوێنەوە 

قرم كێشەیەكی نوێی مێژوویی

قرم هۆكاری هەڵگیرسانی جەنگ

قرم، جۆرجیا2 ؟

- یۆنان لە لوتكەی داروخانی دارایی دایە، بۆیە پێویستە یارمەتی بدرێت . 

- بەلای بریتانییەكانەوە، ئەوروپییەكان بەو هەموو كرانەوەیە هەیانە لە بواری ئازادییەكاندا بیزاركەرن، پێویستە تەمێ‌ بكرێن‌و بترسێنرێن . پەردە هەڵماڵینیان لەسەر پەڕەكانی ئابڕوچوونەكەی پەنەما بریتانییەكانی نەك نیگەران بگرە توڕەیش كرد، چونكە پەردەی لەسەر بەڕێوەبردنی گەندەڵییەكی جیهانی بریتانییەكان هەڵماڵی كە گومان دەكرێت بریتانییەكان ئاگایان لێی نەبووبێت، بگرە زۆرێك پێیانوایە بە شێوەیەكی رێكخراو كراوەو بازرگانییەكی بەسوود بووە بۆ بریتانیا، ئەمەیش وایكرد بۆ خۆ دزینەوە لە بەرپرسیارێتی بەشێوەیەكی دراماتیكی بریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا دەربچێت. ئەم ڕاپۆرتەی خوارەوە بخوێنەوە كلیك لەسەر وێنەكە بكە 


- چینییەكان، لە 12ی تشرینی یەكەمی 2000 مونتەدای هاریكاری چینی ئەفریقی FOCAC دادەمەزرێنن، بۆ پتەوكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سەرمایەگوزاری لە كیشوەرە رەشەكە تا 2014 چل وپێنج وڵاتی ئەفریقیا دەبنە بەشێك لە مونتەداكە، چینییەكان قۆرخی بازاڕەكانی ئەفریقیایان كردووە و شوێن پێی فەرەنسییەكانیان لە كیشورە ئەسمەرەكە لەق كردووە . گەیشتنیان بە بوتسواناو كۆنگۆو ئەنگۆلاو نامیبیا واتا قۆرخ كردنی بازاڕی ئەڵماس، ئەمان نەك هەر لە ناوڕاستی ئەفریقیا بگرە لە باكوری ئەفریقیا گەشە دەكەن بەتایبەت لیبیا، قەبارەی ئاڵوگۆڕەكانیش زۆر زۆر گەشە دەكەن لە 2000 بەهای ئاڵوگۆڕەكە 10.6 ملیار دۆلارە لە 2011 بەهای اڵوگۆڕەكە دەگاتە 160 ملیار دۆلار و ژمارەی كۆمپانیا چینییەكانلە 700 كۆمپانیا لە 2005 دەگاتە 2000 كۆمپانیا لە 2015. 

- وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا لە گەڕانەوەی هەژموونی روسیا تۆقاون، بۆیە گرنگە خۆیان لە ناتۆ نزیك بكەنەوە.

- ئیسرائیل فشارێكی زۆری نێودەوڵەتی لەسەرە بە هۆی فشارە نامرۆڤدۆستانەكەی لەسەر كەرتی غەزە . 

- جیهانی ئیسلامی لە لوتكەی دابەشبوونی تایفییە، پرۆژەكانی گۆڕانكاری، رۆژهەڵاتی ناوڕاستی گەورەو سەدەی ئەمریكی كاریگەری ئەرێنی زۆری بە جێ نەهێشت بۆ قوڵتركردنەوەی ئەو ململانییە. 

- جەنگی ساردی جەمسەرەكان بەتایبەت لە جەمسەری باكوور لە لوتكەیە لە نێوان ئەمریكاو روسیاو كەندا و نەرویج، بابەتی جەنگەكە یەدەكی فراوانی ناوچەكەیەو براوە ئەو لایەنەیە كە پارەیەكی زۆری هەیەو زۆرترین ژمارەی كەشتی بەستەڵەك شكین دروستدەكات . 

- بەرژەوەندی سێ هێزی ناكۆك كۆكردووەتەوە لیبراڵەكانی ئەمریكاو ئیخوانی جیهانی‌و میرەكانی كەنداو .

- روسیا و چین سەرئێشەی تریان هەیە موسلمانانی ئۆیگۆرو چیچان دەبێت چارەسەر بكرێن، ئەگینا ئیستغلال دەكرێن بۆ لاوازكردنی گەشەی ئابووری وڵات .
- توركیا (سەرئێشە گەورەكەی كورد) دەیەوێت ببێتەوە بەهێزەكەی جاران و كاریگەری هەبێت، توركیا یاریكەرێكی سەر نەخشەی وزە نییە، بەڵام دەیەوێت رۆڵ بگێڕێت، بەوەی خۆی بخاتە سەر نەخشەكە، رێكەوتنی 50 ساڵی لەگەڵ باشووری كوردستان دەكات، ئەردوگان، سوڵتانە نوێكەی ئەستانە پەیتا پەیتا نەیارەكان لەناو دەبات، كۆمەڵگە بە سوود وەرگرتن لە گەشەی ئابووری لەسەردەمی پارتەكەیدا دەخاتە ژێر ڕكێفی خۆیەوە‌وخەونی هەیە لە رێگەی هاوپەیمانییەتی (لیبراڵەكان‌و ئیخوان‌و میرەكانی كەنداو) هەژموونی خۆی بسپێنێت . ئەردوگان گەمە لە نێوان هێزەكان ئەمریكاو روسیا دەكات‌و توركیا دەكاتە چەقی ململانییە، كێشەی كورد ئەو ئێسقانەیە كە لە گەرووی گیری خواردووە، بەهەر لایەكدا خۆی ساغ بكاتەوە لاكەی تر بەكاری دەهێنێت، بۆیە بەردەوامیدەدات بە یاریكردن و لەسەر زەمینیش سوود لە بێدەنگی هەردوو لا وەردەگرێت بۆ لەناوبردنی نەیاران و قەتڵوعامكردنی كورد . 

- كورد هەروەك جاران لەبەر ئەوەی بەش بەشە تەنها ورەقەی فشارە بەسەر هێزە هەرێمییەكان . تاكە تروسكاییەك كە هەیبێت ئەو ئەزموونەیە لە رۆژئاوا بونیادی دەنێت، چونكە كۆی پرۆژەكە لەگەڵ بەرژەوەندی هەمووان دەگونجێت تەنها توركیا نەبێت، چۆن ؟

تەماشای نەخشە بكەن، لە چیای شەنگالەوە تا عفرین هێزی هەمە جۆر هەیە كە گرێدراوی یەك پرۆژەن، روسەكان دەتوانن ئەو جوگرافیایە بەكار بهێنن بۆ رێگریكردن لە ڕاكێشانی بۆڕی غازی قەتەر، هاوكات ئەمریكاییەكانیش دەتوانن سودی لێ‌ وربگرن بۆ رێگریكردن لە بۆڕی غازی ئێران و ڕاكێشانی بۆڕی غازی قەتەر . رَژەیەكی زۆری نەوتی سوریا لە ژێر دەستیانە، پاڵاوگەكانیش لەژێر دەستی دەسەڵاتە، پرۆژە سیاسییەكەیان لەگەڵ پرۆژەی گۆڕانكاری لە رۆژهەڵاتی ناوڕاست دەگونجێت .. هتد ئەمانە هەم خاڵی بەهێزت بۆ سەرخستنی كۆی پرۆژەكە بۆ دیموكراتیزەكردنی سوریا، كە هەم ئەمریكاو هەم روسیا ئەوە دەخوازن . 
هاوكات، هەم نەوتی هەیە و هەم غاز كە بە زۆری لە ناوچەی سلێمانییە، ئەمەیش لە ئاییندەدا شارەكە دەكاتە چەقی ململانییە، ئەمریكاییەكان لە رێگەی هاوپەیمانە ئیماراتییەكانیانەوە گرەوی غازەكەیان بردووەتەوە، روسەكانیش پەیتا پەیتا لە باشوورەوە پشكی كۆمپانیا نەوتییەكان دەكڕن، ئەم كارەی روسەكان بەرژەوەندییەكی دوو سەرەیە هەم خۆ نزیككردنەوەیە لە سەرچاوەی غازەكەو هەم بۆ ئەوەیە رێگری لە رۆیشتنی بۆڕی غازی دۆستەكەی بگرێت ئێران،  هاوكات رێڕەوە بۆ ڕۆیشتنی بۆڕی نەوتی باكورە (كەركوك) ئەمەیش تەواوی هەرێمەكە دەكاتە ئامانج بۆ گەمەی شەیتانەكان . 



چی قەوما 
ئەوانەی ئاگاداری ئابڕوچوونەكانی سیاسەتی ئەمریكان، دەزانن واتر گێت و ئێران گێت چییە ؟ لەو سەردەمانە كۆنگرس بە درێژایی چەندان مانگ لێكۆڵینەوەی كردو زۆربەی بەرپرسانی وڵاتی راپێچی لێكۆڵینەوەكە كرد، بەڵام سەیر ئەوەیە كاتێك ویكیلیكس بەڵگەنامەكانی لەبارەی ئەمریكا بڵاوكردەوە، ئەمریكا تەنها شوێنی ئاسانج كەوتوو لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كۆنگرس كە شایەنی  قورسایی ئابڕوچوونەكە بێت پێك نەهێنرا ؟ 
زۆری نەبرد ویكلیكس بەڵگەنامەی لەسەر گەندەڵی زۆرێك لە رژێمە سیاسییەكان بڵاوكردەوە، بن عەلی لە تونس روخاو ئیخوان هاتە سەر تەخت، لیبیا روخاو روسیاو چین كە تەواوی كەرتی نەوتیان لەژێر دەستا بوو، بۆ دەرەوە . ئەم ڕاپۆرتەی خوارەوە بخوێنەوە 

ئابڕوچوونێكی تری ئیدارەی ئۆباما

موبارك روخاو ئیخوان دەسەڵاتی گرتە دەست، هەر زوو بە زوو پەرەدە لەسەر دۆزینەوەیەكی مەزن یەدەكی غازو نەوت لە كەنارەكانی میسر هەڵماڵرا .
روسیا ئۆستیاو قرم داگیر كرد‌و فشاری هێنا بۆ سەر رۆژهەڵاتی ئەوروپا . بەتایبەت هەردوو دۆستە گرنگەكەی ئەمریكا ئوكرانیاو جۆرجیا. 
سوریا ڕێڕەوی هەردوو بۆڕییە گرنگەكەی غازی قەتەرو ئێران، مقومقوی و شۆڕش تێكەوت، هاوكات دۆستی روسیایە . ( روسیا دەیەوێت بەرەو رۆژئاوا بكشێت، بەڵام روخانی ئەسەد واتا كۆتایی قۆرخكاری بازاڕی غاز لە ئەوروپا، ئەمەیش واتا كەمبوونەوەی داهات، پاشان دۆڕانی كێبڕكێ لەسەر جەمسەرەكان) . 
سوریا دوا قەڵای روسیایە، كەوتنی واتا كەوتنی بەرژەوەندی روسیاو هاتنە دی خەونی قەتەرییەكان، هەمان شت بۆ ئێرانییەكان بێجگە لە هەڕەشەی لەناوچوونی دەسەڵاتێكی شیعە مەزهەبی عەلەوی، خەونی ڕاكێشانی بۆڕییە نەوتەكەی لە دەست دەچێت، بۆ حیزبوڵڵای لوبنانیش سوریا قوڵایی ستراتیژییەو دەروازەی حیزبوڵڵایە بەڕووی جیهان، بۆ ئیسرائیلییەكان یارییەكە دوو سەرەیە لە لایەك كەوتنی ئەسەدو رژێمەكەی واتا لاوازبوونی بەرەی شەڕ لە باكووری (باشووری لوبنان) و شكاندنی شكۆی بەرگری، بەدیوەكەی تر كێ پارێزگاری لە ئارامی جۆلانی بۆ دەكات و ئایا سەرئێشەی بۆ دروست ناكات، بۆیە سەرچاوەكانی هەواڵ هەمیشە باس لەوە دەكات كە ئیسرائیل پشتگیری لە هەندێك تاقمی ئیسلامی دژی ئەسەد كردووەو زۆرجار ڕاپۆرتە هەواڵ دەبینین لەبارەی چارەسەركردنی بریندارانی ئەو گروپانە لە نەخۆشخانەكانی جولان‌و بەردەوامی شەر لە سوریا واتا لەبیركردنی ئیسرائیل و كێشەی فەلەستین‌و بەردەوامی ئیسرائیل لە فراوانكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون و توند كردنی گەمارۆی ناوخۆیی لەسەر حەمماس و كەرتی غەزە (كەس هەواڵی غەزە دەزانێت؟؟ كەس كێشەی فەلەستینی لەبیرماوە ؟؟ ) 

توركیاو سوڵتانە نوێكەی ئەستانە، مەستی سەركەوتنەكانی خۆی بووە بوژاندنەوەی درۆیینەی ئابووری ناوخۆو هەندێك پێشڕەوی لەبواری پیشەسازی چەك سەرمەستی كردووە، خۆی وا پیشاندەدات كە گەشەی كردووە، بەڵام كە ئامارەكانی سەندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەبینی ئەو حەقیقەتە ئاشكرا دەبێت كەتوركیا لە 2013 چەماوەی ئابووری روو لە خوارە، سوڵتان ئەردوگان بۆ بەدیهێنانی خەونەكانی و بەردەوامی دان بە سەركەوتنەكانی دەست بە هەموو شتێكەوە دەگرێت‌و گەمە لەگەڵ هەموو ئەهریمەنێك دەكات . 
لەكاتێكدا بازاڕەكانی جیهان پێویستی بە خۆڕێكخستنەوەیە‌و دۆخی ئابووری ئامریكا ئاڵۆزە، لە پەراوێزی لوتكەی وزەو ئابووری ئەنجومەنی ئەتڵەنتی لە 2013 لە توركیا بڕیار لەسەر دەركەوتنی داعش دەدرێت . لە حوزەیرانی 2014 دەزگای NSNBC تۆمارێكی دەنگی نهێنی‌و چەند بەڵگەنامەیەكی تری دەست دەكەوێت ئەو زانیارییە پشتڕاست دەكاتەوە كە لە پەراوێزی لوتكەی ناوبراو لە/ تشرینی یەكەم ئەو بڕیارە دراوە . 
بێجگە لەمە رۆژنامەی Ozgur Gundem لە  25 مارت 2012، پێش هاتنی داعش بۆ موسڵ و داگیركردنی شەنگاڵ هەواڵ لەو بارەوە دەدات و زانیاری بڵاو دەكاتەوە . بەڵام هەر زوو بە زوو هەواڵەكە ئاسەواری نامێنێت ..



ئەم ڕاپۆرتانەی خوارەوە بخوێنەوە 

سواپ جێبەجێی دەكرێت ؟

ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات بە رێكەوتن كراوە !


زۆری ماوە باسی بكەین ... بەڵام ئێستا كاتی نییە 

   

ئەم بابەتە چۆنە ؟

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق