29‏/07‏/2014

7 راسپاردە بۆ دوور گرتن لە بشێوی نانەوە لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە


ئاسۆ وەهاب

 
میدیای نوێ‌ ئەو ئامرازەیە كە بەكاری دەهێنیت بۆ بەرگریكردن لە خۆت‌و بەدەستهێنانی مافەكانت ، ئەم ئامرازە لەوانەیە لە شەوو رۆژێكدا ببێتە چەكێك‌و بچێتە خوێنیت .
لەماوەی رابردوودا گەنجان ئەم ئامرازەیان بۆ جۆشدان‌و هێنانە سەر شەقامی خەڵك بەكار هێنا، تەنانەت لە 5 وڵاتی عەرەبیدا بووە مایەی لە گۆڕنانی 5 دكتاتۆر، هەر ئەم ئامرازە خەریكە دەبێتە هۆی نانەوەی بشێوی و دووبەرەكی لەنێوان رۆڵەكانی ئەو وڵاتانە بەتایبەت (دووبەرەكی تایفی) .

وێنەكە لە گوگڵەوە وەرگیراوە
 
لە ئەمڕۆدا فەیسبوك‌و تویتەر  بوونەتە مینبەرن بۆ دووبەرەكی نێوان رۆڵەكانی یەك گەل رۆژانە بەكارهێنەرە نەخۆشەكانی تۆی دووبەرەكی‌و ژهر دەرێژنە شادەماری زیندوویەكی‌و مرۆڤدۆستی گەل، لەنێو ئەم ژاوەژاوەدا هیچ گروپێك تانەو تەشەر نەماوە نەیداتە پاڵ ئەوی تر ، خیانەتكارو بێدین‌و كوشتنی هزرو بیروڕای ئازادو ...هتد .
لەگەڵ تەشەنەكردنی ئەم دیاردە قیزەونە بە باشی دەزانین ئەم راسپاردانە بخەینەڕوو لە پێناو پاراستنی ئاشتەوایی‌و تەبایی نێوان تەواوی پێكهاتەكانی كوردستان بە جیاوازی بۆچوون‌و بیروِای سیاسی‌و ئایینی‌و مەزهەبی‌و ئایدۆلۆژییانەوە .
راسپاردەی یەكەم : هەوڵدە دەمت داخەیت !
لە هەلومەرجی بشێوی سیاسی‌و كۆمەڵایەتی .. زۆرجار تۆ هیچ تێناگەیت ، هەروەها نازانیت چی لە دەورووبەرت دەگوزەرێت، چونكە لە وڵاتێكی شەفاف ناژییت . ئەوەیان كێ‌ كردی‌و بۆ چی كردی ‌و چۆن كردی ...؟ ئیتر بۆ دونیات پڕكردووە لە ژاوەژاو ؟! بۆ چی تۆزێك ئارام ناگریت ، هەندێك چاودێری دۆخەكە بكە باشترە لەوەی وێنەو ڤیدیۆو پۆستی دوور لە راستی بڵاوبكەیتەوە لە فەیسبوك‌و تویتەرو مسداقییەتی خۆت لەدەست بدەی ؟! بڕوا بكە پابەندبوونت بەم راسپاردەوە ئارامی دەرونیت پێدەبەخشێت . ئەوەیش بزانە لەوانەیە ئەو پۆستەو وێنەو ڤیدیۆ ساغتەیەی بڵاویدەكەیتەوە رووبەڕووی یاسات بكاتەوە یان ببێتە مایەی خۆێنرشتنی كەسێك یان دەیان كەس .
راسپاردەی دووەم : جەخت بكەرەوە لە راستی‌و دروستی زانیارییەكانت ..
كوردەواری وەتەنی "ئاگر نەچێت لە عومرت‌و ئارام بگرە" هەر زانیارییەك بە دڵتە یەكسەر بڕوای پێدەهێنیت‌و بڵاویدەكەیتەوە، هەر زانیارییەكیش بەدڵت نییەو دوورە لە بۆچوونتەوە پشتگوێی دەخەیت‌و ئەو كەسەی بڵاویكردووەتەوە بە نەزان‌و خائین لە قەڵەم دەدەیت‌و توڕەبوونی خۆت دەڕژێنیتە سەری . بە ئەرك نەبێت دڵنیابە لە سەرچاوەی هەواڵەكەت ، بە پێی ستاندارت‌و رووپێوییەكان دەركەوتووە 9 لە 10 پۆستەكانی تویتەرو فەیسبوك هەواڵی ساغتەو دوورن لە راستی ، خەڵكانێك بڵاویدەكەنەوە لەماڵەوە دانیشتوون لەبەردەم سپلت‌و هیچ شتێك بەلایانەوە گرنگ نییە با هەر خەڵك بكوژرێت .
هەر وێنەو ڤیدیۆیەكت بینی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەوا سەرەتا بەدوای سەرچاوەكەی بگەڕێ‌ ، ئەگەر ناوی سەرچاوەكەت دۆزییەوە بگەڕێ‌ بەدوایدا زانیاری لەبارەیەوە بزانە، ئەگەر هیچ سەرچاوەیەكت بۆ هەواڵەكە نەدۆزییەوە، ئەوا وا خۆت نیشان بدە كە هەر هیچت نەبینیوە ..ئارام بگرە تا سەرچاوەیەكی باوەڕ پێكراو پشتڕاستی دەكاتەوە . ئەوەیش بزانە مافی دەستكاری وێنە‌و ڤیدیۆت نییە لەیەك حاڵەتدا نەبێت ئەویش ئەگەر خاوەندارێتی بۆ خۆت بگەڕێتەوەو  تۆ خۆت گرتووتە یان تۆمارت كردووە .
راسپاردەی سێیەم : هاوڕێتی لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە ..
هاوڕێی خۆشەویست ئەوەیە كە لەخۆشی‌و  ناخۆشیدا پشت‌و پەنات بووە، بۆیە ناكرێت بە هۆی جیاوازی بیروڕای سیاسی‌و فیكری لەدەستی بدەیت، ئەستەمە لە كاتی بارگرژییە سیاسییەكاندا لە پێناو پۆستێك لە فەیسبوك یان تویتەر كە لەوانەیە وایش نەبێت دڵی چەندان هاوڕێی نزیك بڕەنجێنیت .
راسپاردەی چوارەم : خۆت دوور بگرە لەو گفتوگۆیانەی كە بێمانان یان كەشە گشتییەكە لەبار نییە بۆ ئەنجامدانی ..
گفتوگۆ بێماناكانی سەر تویتەرو فەیسبوك  زەمینەن بۆ نانەوەی بشێوی‌و ئاژاوەی كۆمەڵایەتی‌و سیاسی‌و ئایینی، كە زۆرجار لە فەزای ئەلكترۆنییەو دەگوازرێتەوە بۆ سەر زەمینەی واقیع . هەتا چكڵەچزێی بەرامبەرت بدەیت، زیاتر بارگرژی دروست دەبێت‌و تووڕەی دەكەیت ، بۆیە ئەگەر لەسەر راستیش نەبێت ئەوا واز لە بۆچوونەكەی ناهێنێت .. زیاتر توڕە دەبێت .. شێت‌و هار دەبێت .. بكەویتە دەستی دەتكوژێت . بۆیە هەمیشە ئارام بە لە گفتوگۆكردن .
راسپاردەی پێنجەم : رێز لە بۆچوون‌و بیروڕای ئەوانی تر بگرە .
هەوڵدە  بەهەر رێگەیەك بێت ئەوەی بەرامبەر تێبگەیەنیت گە پەروەردگار ئێمەی بە جیاوازی دروستكردووە ، لە هەموو شتێكدا جیاوازین ، ژیان چ مانایەكی هەیە ئەگەر هەموومان هەڵگری یەك بیروبۆچون‌و یەك شێوە بیركردنەوە بین .بۆیە كاتێك هاوڕێیەكت پۆستێك دادەنێت كە رەنگدانەوەی بیربۆچوون‌و ئینتمای سیاسی‌و مەزهەبی خۆیەتی هەوڵدە بە شێوەیەكی ئارام گفتوگۆی لەگەڵ بكەیت‌و بڕوای تەواویشت بەوە هەبێت كە هەمووان ئازادن لەخستنەڕووی بیروبۆچوون‌و ئینتمای تایبەتی خۆی .هەرچەندە رەنگە بە دڵی تۆ نەبێت بەڵام ئەوە مافی ئەوە هەر وەك چۆن تۆ مافی ئەوەت هەیە بیروڕاو بۆچوونی خۆت بڵاو بكەیتەوە .
راسپاردەی شەشەم : خۆت لە گشتاندن بەدوور بگرە ..
یەكێك لەو دیاردە كەلتورییە بێكەڵكانەی پێوەی دەناڵێنین، هەر كە وێنەیەكت بینی یان ڤیدیۆیەك، ئیدی ئەوەی بڵاویكردووەتەوە سەر بە هەر ئایین‌و مەزهەب‌و ئایدۆلۆژیاو پارتێكی سیاسی بێت ، راستەوراست یەكەم پەرچەكردارمان گشتاندنیەتی بەسەر تەواوی لایەنگرانی ئایین یان مەزهەب یان پارتی سیاسییە ، ئایا هەر "پێنج پەنجەی دەست وەك یەكە" تاوانی من یان تۆ چییە كە هەڵگری فیكرێكی دیاریكراو یان ئینتمایەكی سیاسیمان هەیەو لاینگرێكی تاوانبارو زماندرێژو گەندەڵی هەیە ؟ ئایا دەكرێت هەمان ناوو ناتۆرە بدەنە پاڵی تۆ یان من . ئەی ناڵێن "عیسا وه پای خۆی مۆسا وە پای خۆی" .
راسپاردەی حەوتەم : هیچ پۆست‌و وێنەو ڤیدیۆیەك بڵاو مەكەرەوە كە هاندانی تێدا بێت ..
هەرچۆنێك بێت خۆت بگرەو هیچ هەواڵێك بڵاو مەكەرەوە هاندانی تێدا بێت بەتایەت ئەگەر (Admin) لاپەڕەیەك یان گروپێك بوویت یان فۆلۆیەكی زۆرت هەبوو . بڵاوكردنەوەی هەر پەیامێكی هاندان لەوانەیە هانی دیان گەنج بدات رەفتارێكی حیساب بۆ نەكراو ئەنجام بدەن كە دەرئەنجامەكەی مەترسیدارانە كۆتایدێت‌و جەنابتیش لەماڵەوە دانیشتووی‌و ئاگات لە دونیا نییە بۆیە وریا بەو بزانە چی بڵاو دەكەیتەوە .

26‏/07‏/2014

پوختەی بەشی یەكەمی كتێبی (هونەری جەنگ)ی سۆن تزو


ئاسۆ وەهاب

هونەری جەنگ لە لایەن بلیمەتی چینی سۆن-تزو لە سەدەی شەشەم پێش لەدایكبوونی عیسا نووسراوە، ئەم بەڵگە نامە گرنگە لەسەر داوای پاشای شانشینی وو (هوو لوو) نووسراوە . سۆن-تزو ئەفسەرێكی لێهاتوو بووەو دوابەدوای نووسینەوەی بەڵگەنامەكەی‌و سەركەوتنەكانی لەمەیدانی جەنگدا بە بەناوبانگترین بلیمەتی بواری سەربازی لەو كاتەو لە ئێستادا دادەنرێت .

مخطوطة فن الحرب ... باللغة الصينية
سۆن فەرماندەی فەرماندەكانی پاشانشینی وو بوو . دیارترین ئەوانەی بە ئاشكرا كاریگەری سۆن بەسەریاندا ئاشكرا كردووە جەنگاوەرانی سامۆرای لە ژاپون‌و سوپای شاهانەی ژاپون‌و رێبەری رابوونی چین ماوتسی تونگ و ناپلیۆن پۆنابرت‌و سوپای ئەڵمانیای هیتلەری‌و فەرماندە سەربازییەكانی ئەمریكا كە لە ستراتیژییەتی (شۆك‌و تۆقاندن) لەكاتی رزگاركردنی كوێت‌و پرۆسەی ئازادی عێراقدا بە وردی پابەندی بۆچوونەكانی سۆن-تزو بوونە . لە ئەمرۆیشدا بازرگانەكان‌و كۆمپانیا زەبەلاحەكان بە تەواوەتی پابەندن بە كاركردن لەسەر شێوازی كاری سۆن-تزو .
دەقی چینی ئەم بەڵگەنامە سەربازییە پێكدێت لە 6هەزار وشەو 13 بەش كە ئەمانەن : دانانی پلان-شەركردن-شەڕی هەڵخەڵەتاندن-مانۆڕی تەكتیكی-بەكارهێنانی وزە-خاڵی لاوازی‌و بەهێزی-هونەری مانۆڕی سەربازی-جۆراوجۆری تاكتیكە جەنگییەكان-هەڵمەت-بەرزای‌و نزمی خاك-9جۆرەكەی زەوی-هێرشكردن بە ئاگر-بەگڕخستنی سیخوڕەكان .
لەبەر گرنگی كتێبەكە لە جەنگی كەنداودا هەر سەربازێكی ئەمریكی كتێبێكی هونەری جەنگی پێدراوە .
لەبەشی یەكەمدا تزو دەڵێت : هونەری جەنگ مەسەلەیەكی زۆر گرنگی زیندووە بۆ دەوڵەت (ل13).  هەردوای ئەمە دەڵێت : هونەری جەنگ مەسەلەی ژیان‌و مردنە، رێگەیە بۆ كەناری ئارامی یان خاپوربوون، بۆیە بابەتێكە جێگەی ئەوەیە بەدواداچوون‌و لێكۆڵینەوەی لەبارەوە بكرێت . بەهەر حاڵ نابێت بە هیچ شێوەیەك پشتگوێ‌ بخرێت (ل13) . بە بۆچوونی تزو 5 فاكتەر حوكمی هونەری جەنگ دەكەن ئەوانیش : یاسای ئاكاری – ئاسمان – زەوی – سەركردە – سیستەمی گشتی (ل13) .
لە روونكردنەوەی یاسای ئاكاری دا هاتووە : گونجاندنی نێوان دەسەڵاتدارو شوێنكەوتووانێتی، ئەمەش هانی تاكەكان دەدات شوێنی فەرمانەكانی سەركردەی باڵا بكەون  بە بێ‌ دوو دڵی ‌و بێ‌ ترس لە دەرهاویشتەی بڕیارەكان (راهێنانی بەردەوام) وا دەكات هەمیشە ئەفسەر ئامادە بێت بۆ جەنگ ، بێ‌ دوودڵی‌و دڵەڕاوكێ‌ ئەمەش وا دەكات سەركردە هەمیشە ئامادە بێت (ل13-14) .
لەبارەی ئاسمانەوە دەڵێت : مەبەست شەوو رۆژە، سارد‌و گەرمی ، كاتەكان‌و چوار وەرزەكە ، باو هەور (ل14) .
مەبەست لە زەوی ، كورتی و درێژی ماوەكە ، مەترسییەكان‌و رادەی ئەمانی ، رووبەرە كراوو بەرتەسكەكان ، ئەگەرەكانی دەربازبوون‌و مردن (ل14) .
مەبەست لە سەركردە : سەركردنە هێمای باشەو دانایی‌و بە جوانی بەڕێوەبردنی كارەكانێتی، رەفتاری باش بێت‌و زیرەك‌و كەس لە قسەی دەرنەچێت  (ل14) .
مەبەست لە سیستەمی گشتی : شێوەی رێكخستنی سوپاو دابەشكردنی بە شێوەیەكی دروستی یەكەكان‌و پلەی ئەفسەرەكان‌و چاككردنی رێگەكانی (امدادات) بە سوپا‌و كۆنترۆڵكردنی پڕی خەرجییە سەربازییەكان (ل14) .
پێویستە هەموو سەركردەیەك ئەم شارەزایی باشی لەم 5 فاكتەرە هەبێت ، ئەوەی ئەمانە بزانێت ئەوا سەركەوتوو دەبێت ، پێچەوانەی ئەمەش شكست دەهێنێت .
بۆیە لەكاتی راوێژو بیركردنەوەدا لە گۆڕەپانی جەنگ بەم پێنج فاكتەرە بەراوردی خۆت بە دوژمن بكە :
كامتان زیاتر پابەندن بە توخمەكانی یاسا ئاكارییەكان ؟ كام لە سەركردەكانی هەردوو لا توانایان باشترەو لێهاتوون ؟  فاكتەرەكانی زەوی و ئاسمان لە بەرژەوەندی كام لایەنە ؟ كام لایەن یاسا گشتییەكان بە وردی جێبەجێ دەكەن ؟ كام سوپا لەرووی ورەو جەستەیی‌و جبەخانەوە ئامادەن ؟ ئەفسەرانی كام سوپا زیاتر راهێنراوو ئامادەن ؟ كام سوپا زیاتر پابەندە بە بنەماكانی پاداشت‌و سزا ؟ (ل14-15)
لایەنێكی تر كە سۆن تزو بایەخی پێدەدات بریتییە لەوە كە سەركردە پێویستە لەسەر رۆشنایی هەلومەرجەكان پلانەكانی چاك بكاتەوە‌و ئەو راستییە بزانێت كە هەموو ئەو مەسەلانەی پەیوەستن بە جەنگەوە پشت بە هەڵخەڵەتاندنی بەرامبەر دەبەستێت (جەنگی هەڵخەڵەتاندن) . ((بۆیە ئەو كاتەی هێرش دەكەین، وا خۆمان پیشان بدەین كە ناتوانین هێرش بكەین .. ئەو كاتەش مانۆر‌و جوڵە بە هێزەكان دەكەین ، وا خۆمان پیشان بدەین كە تەمبەڵین، كاتێك نزیك دەكەوینەوە لە دوژمن ئەو وا بزانێت دوورین، كاتێكیش دوور دەكەوینەوە وا بزانێت نزیكین )) ل15 . بەردەوام ئیغرای دوژمن بكە ، وا دەربكەوە كە هەركێ‌ بۆ خۆیەتی‌و دواتر بە تەواوەتی لەناوی ببە . (ل15) . ئەگەر دوژمنەكەت زوو توڕە دەبێت ئەوا چكڵەچزێی بدە تا هار دەبێت ، خۆت وا دەربخە كە لاوازی تا هەڵە گەورەكە بكات (ل16) ئەگەر دوژمن ویستی پشوو بدات ئەو هەلەی پێمەدە . ئەگەر پشووت دا هەوڵدە لە كاتی پشۆكەت تەواو ماندووی بكەی (ل16) . ئەو كاتە هێرش بكە كە ئەو چاوەڕوانی ئە هێرشە نییە، لەو شوێنەش دەركەوە كە ئە پیشبینی نەكردووە لەوێ‌ بیت (ل16) .
ئەو سەركردەیە سەردەكەوێت كە ئیشێكی زۆری لە ژووری سەركردایەتی كردووە پێش دەستپێكردنی جەنگ ، ئەو سەركردەیەش دەدۆڕێت كە ئیشێكی كەمی لە ژووری سەركردایەتی كردووە (ل16) .

ئەمە بوختەی بەشی یەكەمە لە كتێبی هونەری جەنگی (سۆن تزو)

20‏/07‏/2014

الاسلام دين واحد وظاهرتان حضاريتان مختلفتان


آسو وهاب

قبل أكثر من سنة اطلعتُ عن طريق مقالتين على معلومات حول افكار (فتح الله كولن)، قبل قرأءتي للمقالتين كانتُ قد سمعتُ بهذا الاسم لكن معلوماتي عنه كانت قليلة، وفي اقل من شهرين حصلتُ على كتاب (نور محمد-باللغة الكوردية) عند قراءتي لها اتضح ان ترجمته كانت كارثة، وفي 6/2/2013 افتتح معرض للكتاب في مدينتي (كلار) كان ضمن الكتب المعروضة مجموعة من كُتب هذا الكاتب، بعد شراءه بدأت بقرأ الكتب .
صورة من غوغل

بعد قرأتي لكتب التالية (فتح الله كولن..جذوره الفكرية واستشرافاته الحضارية – الانبعاث الحضاري في فكر فتح الله كولن – فتح الله كولن امام النهضة الاسلامية في تركيا المعاصرة – محاورات حضارية، حوارات نصية بين فتح الله كولن وفلاسفة الفكر الانساني) راودني افكار ومنها اننا امام أسلاميين مختلفيين الاول أسلام يطغي عليه روح القبلية العربية فترة الجاهلية في مكة والثاني أسلام يطغي عليه روح حضارات خارج الجزيرة العربية او مايسمى بالعجمي .

الصورة من غوغل

الاول والذي لم يستطع ان ينقذ نفسه من روح الثقافة العربية القبلية الجاهلية بجميع مكوناتها ولهذا والى يومنا يعطينا نموذج اسلامي جاهلي تاريخه وامتداده حتى اليوم ملطخ بالدم، وهو ضد جميع المظاهر الانسانية ومساهمته في التاريخ الاسلامي ماهي الا توسيع رقعة الجوغرافية لدولة الاسلامية ولا نرى الا اسماء لقادة عسكرين بارزين . أما مساهمته في الجانب الحضاري يكاد يكون معدوما ولا نرى اسم بارز في المجالات العلوم الاخرى . (علماء علوم طبيعية ولغوين ...الخ من اهل نجد والحجاز)
وفي مقابل هذا نرى اسلام المطعم بثقافة الحضارة العجمية (العراق وبلاد فارس و سمرقند وبخارى ...الخ) هولاء ومن عهد الرسول (ص) الى يومنا هذا ساهموا ببناء ظاهرة اسلامية متحضرة ، هذا الاسلام ساهم في بنائهُ ثقافات انسانية كبيرة منها وادي النيل بتاريخها 8 الاف سنة وثقافة بلاد مابين النهرين والهند وبلاد فارس و روم والفينيقيين ... الخ .
صورة من غوغل

في الظاهرة الثانية جرب ان تأخذ بتاريخ اي علم من العلوم الموجودة ؟ لن ترى سوء عالم اسلامي يقف في القمة الطب والهندسة والفيزيا والفلسفة والاجتماعيات وووو حتى اللغة ستقول خليل بن احمد الفراهيدي وسيبوي وهم جميعا ينتمون جوغرافيا الى مناطق خارج ارض نجد والحجاز ، حتى الشعر الذي ساهم فيه شعراء الظاهرة الاولى (الشعر الجاهلي) فهي اقل شهرتا من (شهنامه الفردوسي وبوستان وكولستان سعدي شيرازي) اللتين تعتبران جزء من الثقافة الانسانية حسب اليونسكو .
ان الظاهرتين الحضاريتين اللتين ذكرناهما ما زالا حاظرتين بكل سلبياتهما وايجابياتهما وهما تشكلان الصورة الذهنية للاخر عن الاسلام . نموذج وهابي، سلفي جهادي و نموذج ازهري وسطي اخواني، نموذج انتجت (طاليبان-داعش-نصرة) تقابل نموذج (ماليزي-اندنوسي-توركي "خاصة اولئك الذين ينتمون الى حركة فتح الله كولن") .
صورة من غوغل
المهم عندي انه الذين يقرأون هذه الكلمات ، ان يسألوا انفسهم نحن ككورد قريبين من اي من هاتين الظاهرتين الاسلاميتين (الاسلام العربي ام الاعجمي؟)وكان مساهماتنا في اي جانب ؟ قارنو من زمن اسلام (كابان الكوردي) مرورا بأسما كأبن خلكان وابن الكثير والنودهي والكثير الكثير وستعرفون الجواب . بعد ما قرأت فأنا شخصيا اجزم بأن الاسلام المحمدي اقرب الى الظاهرة الاسلامية الثانية منه الى الاولى واكبر دليل على ذلك (وثيقة المدينة " الاخاء بين الانصار  والمهاجرين") . 


ملاحظة : كتبت هذا قبل اكثر من سنة باللغة الكوردية . واضعها اليوم مترجمة الى العربية بين ايديكم . 

السلم الاهلي في العراقي في خطر

آسو وهاب 

توالت المصائب على العراق بجميع مكوناتها وازدادت كلما تفائل الناس بأن يكون السنين عامل خير في تقليل من المصائب . فالسياسة الفاشلة لسياسيين الطائفيين جرت العراق الى اليوم التى نشهد فيه نفي كامل لمكون اساسي في العراق الا وهو المكون المسيحي .
الصورة من غوغل 
فالمسيحين منذ زمن بعيد يعيشون جنبا الى جنب مع المكونات الدينية والمذهبية والقومية في العراق ودائما كانوا فاعل ايجابي في جميع المجالات . ومن هنا كان يفترض بأن تحافظ وتحتفظ الاغلبية المسلمة بكلا مذهبي السني والشيعي باقلية المسيحية لما لها من دور فعال في المجتمع المحلي و البعد الدولي لتعاطف الخارجي مع العراق .
الفشل السياسي في بغداد سارع من وتيرة الاحداث فكان الموصل ضحية الاولى وجعل جميع بدون استثناء امام المدفع . فنار الارهاب لم يستثني احد فالذين لم يطلهم الارهاب ماديا تأثروا نفسية بما حدث ويحدث . اليوم يفجعنا الصور التى تصلنا من الحدباء كما فجعنا سابقا خلال تصفحنا لصفحات التاريخ العراق الحديث بمأسي اهلها من اليهود والكورد خلال سنوات تهجيرهم .

ما يحدث يحتاج وقفة جدية منا على اختلاف ادياننا ومذاهبنا وافكارنا فما يطولهم الان يطولنا غدا . 

06‏/07‏/2014

دعوا الخبز لخبّازه


بقلم الدكتور محمد الحسوني

دعوا كركوك للاكراد ..قبل ان تشحذوا أقلامكم القوميه والوطنية التي استعرت على الاكراد خلال الاسابيع الأخيره ...إستمعوا لي قليلاً:
في 1905 إنفصلت النرويج عن السويد دون إراقة قطرة دم والنرويج هي أغنى دولة أوروبية بالنفط أمّا السويد فهي لا تمتلك قطره من النفط وتعيش الدولتان بإنسجام وتكامل إقتصادي وسياسي منذ ذلك الوقت...

في نفس ذلك الزمان تقريباً قررت بريطانيا حرمان الاكراد من وطن يشتركون فيه باللغة والثقافة والتأريخ ...
هل على رؤوسنا ريشه لكي يكون لنا وطن ولا يكون للاكراد وطن ؟؟؟؟
حين سافرت الى العراق قبل أشهر إنتقلت من بغداد الى اربيل فوجدت اني انتقل من دولة في القرون الوسطى الى عاصمة في القرن الواحد والعشرين. قبل أن تقولوا ان الأكراد سرقونا أسألكم كم هي ميزانية بغداد خلال ال10 سنوات الاخيره.؟؟...إنها تبني عشرة مدن مثل اربيل ..
أين يذهب نفط البصرة والعمارة وحتى الكوت لكي نطالب بنفط كركوك؟؟
الشهرستاني هو اكبر المعارضين لسياسات الكرد النفطيه لم يستطع توفير الكهرباء ل10 سنوات أم نسينا كذبة التصدير؟؟
هل قارنتم العمران في اربيل مع بغداد عبعوب ؟؟؟
نحن قررنا إعادة إنتخاب من سرق نفطنا ل10 سنوات ولم نحصل منه على شيء فلماذا لانعطيه الى شعب يستطيع ان يصنع منه دولة مدنية متحضرة حتى وإن كانت تحكمها عائلة فالإمارات تحكمها عائلة أيضاً؟؟
لقد قتلنا الأكراد بكل الطرق وعلى إختلاف العصور ..اما هم ماذا فعلوا ؟
مئات الآلاف من العراقيين الهاربين من القتل والطائفيه ومن فشل الأداء الحكومي في بغداد كانت اربيل وباقي المدن الكردية محطة امان لهم ...
مئات الأطباء العرب العراقيين الذين يتعرضون للقتل والإهانة ويستلمون 5% من راتب أي فاسد في الحكومة والبرلمان العراقي وجدوا في كردستان محطة امان وعمل وبحبوحة عيش..
إستطاع العرب العراقيون السكن وشراء بيوت وشقق في قلب اربيل والمدن الكردية بعد أن تم بناء مجمعات سكنيه فيها وهي أرقى مما هو موجود في اوروبا .
بدلاً من ان نفخر بان جزء من الوطن يتطور ويتم فيه الإستثمار قام القائد المسخ الضروره بتشكيل قوات دجلة فقط لإيقاف الإستثمار في كردستان...لكي لاتتم مقارنة فشله بنجاح الإدارة الكردية.
قام فضيلة وسماحة ودولة القائد الضروره بقطع الرواتب عن عوائل وموظفي كردستان لمدة شهرين بطريقة همجية تذكرنا بسياسات عفا عليها الزمن.
أكثر المدافعين عن كركوك هو مشعان ..وهو غني عن التعريف:تأريخ إرهابي وفساد مشرف .
من أجل كركوك واهلها دعوها لمن يحترمها ويعرف قدرها ...لاتجعلوا دماء أبنائنا تسيل من اجل نفط سيسرقه الفاسدون ....فالدم اغلى من النفط.
سؤال اخير قبل أن اتعرض الى شتائم قوميه إسلامية : هل تعلمون أسرار وتفاصيل الإتفاق الذي عقده سماحة وفضيلة ودولة الحاج ابو إسراء مع مسعود البرزاني قبل عام في اربيل ؟؟؟ ذهب وعقد إجتماعاً وعاد ولم يسأل عشاقه وموالوه على ماذا اتفق ؟؟ هل هناك في سياسات العالم الآن عقد اتفاق دون معرفة تفاصيله ؟؟؟...ألا تشكّون انه تنازل عن كل ماهو متنازع عليه من اجل ولاية ثالثة ...؟؟!!!

الاشوريون والاكراد ...!!!


بقلم .Marina LM

قبل كل شيء ليس لي الحق ان امحي التأريخ ابداً .. لكن انا مع الحوار .. وضد مطالبة الحقوق لان الحق يؤخذ ولا يطالب .. لان ان بقينا على المطالب نريد .. ونريد .. ونريد ولا حياة لمن ينادي ..! اليوم قاموا مجموعة من ما يسمون انفسهم بأشوريين في عاصمة السويد ( ستوكهولم ) طالبين رحيل الپيشمركة من سهل نينوى وعدم التدخل بقواتهم العسكرية والامنية وان تعود اليهم ..! 
حسناً مطلب مشروع .. وانتم تطالبون بسهل نينوى وجالسين في قارة اخرى .. وهذا ايظا نتركه جانباً ... والذي يترأس هذه المجموعة صاحب قلم وخط جميل في كتابة التقارير على ابناء بلده في الغربة عاملاً ماهراً كان يتردد من منزله الى السفارة العراقية في السويد ايام صدام .. ليأخذ ثمن اخبار اهل سهل نينوى ... لا اريد ان ادخل في تفاصيلة العائلية هذا اتركه لمقالة اخرى ... 


ان عدنا للتأريخ ليس فقط سهل نينوى هو للاشوريين بل بلاد ما بين النهرين والتي تغيرت اسمها الى العراق كانت للاشوريين لكن ... هنا كلمة لكن ... اين نحن الان .. اهل سهل نينوى من الالف السنين تم تعريبهم ونسوى لغتهم ليس ذنبهم لان سياسة المنطقة كانت تجبرهم على ذلك وانا قلتها الف مرة واقولها المسيح لم يتحدث اللغة العربية ... وانا لست ضد هذه اللغة كوني اكتب بالعربية لكن لم افقد لغتي الاشورية .. والان تأتون وتزيدون الطينة بله وتطالبون بخروج قوات الپيشمركة من سهل نينوى من الممكن كنت تطالبون من رئيس الاقليم او الحكومة بزيادة قواتنا في تلك المناطق او تعين شبابنا من النساء والرجال في سلك الامن او الدوائر الاخرى ضمن هذه المناطق ومن ثم العمل لها وبناء بنية تحتيه لك ليس كأشوري فقط لان سهل نينوى يوجد فيه السرياني والكلداني والاشوري والشبك والعرب والكورد ربما بفئة قليلة .. انما تإتي وتزرع فتنة وتكتب لافتة بأخراج الكورد من هذه المناطق وانت جالس في السويد وتأريخك غير مشرف فهذا عار على الجميع ان سكت ..! 
فقط اريد ان اسأل اين كانت هذه المجموعة ايام نظام صدام لماذا لم تطالب بسهل نينوى ... اين كانت هذه الجماعة ايام الانتفاضة عام ١٩٩١ هل اطلقت النار من بندقية لتحرر هذه المناطق ... اين كانت هذه المجموعة من قتل وحرق كنائس واغتيال رجال الدين المسيحين ..لماذا لم نسمع عنهم ؟؟ لماذا لم يهزوا الرأى العام الدولي على جريمة كنيسة سيدة النجاة ... لماذا لم تهز شواربهم عندما قتل المطران فرج رحوا بطريقة بشعة وهي اراغمه على شرب مادة التيزاب ... اليوم تطالبون بأشياء من الممكن للذين يعيشون هناك لهم الحق بالمطالبة بالاسلوب الصحيح .. لكن بأسلوبكم الاستفزاري والاشمأزازي هنا يجب علية ان اكتب ... بالله عليكم هل رأيتم كنيسة تحرق في كوردستان ؟ هل رأيتم رجل دين يقتل في كوردستان ؟ هل رايتم اعتداء على عائلة مسيحية في كوردستان ؟ هل سلب حق شخص مسيحي في كوردستان ؟ ربما يوجد اخطاء لكن تشملنا جميعاً ....! 
انت يا ابو منطقة ( فيتيا) في ستوكهولم بدل ان تتحدث عن الاكراد وتزرع الفتن اذهب الى نينوى وحررها من داعش الذين قبل يومين قتلوا اربع نساء مسيحيات كونهم خرجوا بدون حجاب في شوارع نينوى ... وبعدها اخرس لان انت بالذات ليس لك الحق ان تتحدث عن قدسية سهل نينوى .