07‏/04‏/2012

" تف له عیلم و سەننعەت و سەد كارەبا "



By aso wahab

ئەوەی لەلاپەڕەی زۆرێك لە كوردانی بەكارهێنەرانی ماڵپەرە كۆمەڵایەتییەكانی هاوشێوەی فەیسبوك بەرچاو دەكەوێت، جگە لە (سەرسەرییەت)‌و (جەهالەت) هیچ تر نییە، جارێكی تر بچووكی‌و ترسنۆكی بەرهەم دەهێنن، فیرعەونێك بگرە سەدان وردە فیرعەون دروست دەكەن، زۆرێك هێندە لادەرە لە مەسەلە ئاكارییەكان تەنانەت جورئەتی ئەوەی نییە وێنەیەكی خۆی دانێت !! بیانووەكانی ئەم جۆرە كەسانە هەرچییەك بێت پاساو نین بۆ ئەوەی ئەوانە بەردەوام جێگەی گومانن‌و بەردەوام دەبێت بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت، نەوەك لە چاو تروكانێكدا لە كاتی مەستبوونیان بە گرتە سێكسی ناو ئەو ماڵپەڕە سێكسیانەی كە رۆژانە‌و وەك موعتادێك سەردانی دەكەن شێر بكەن‌و لە لاپەڕەی سەرەكیدا دەركەوێت كە رەنگە ئەندامانی خێزانەكەی خۆشی وەك خوشكەكانی هاوڕێی بن لەو پەڕەیە. زۆرێك لە سەرسەرییەكانی سەر فەیسبووك بەقەد ماڵپەڕە نیهێنییەكانی بازرگانیكردن بە گۆشتی سپییەوە یان ماڵپەرە سێكسییەكان وێنەی وروژێنەری ئەم‌و ئەو دادەنێن بە بێ‌ ئەوەی بچووكترین بەها ئاكارییەكانی تۆڕی زانیاری لەبەر چاو بگرن ؟؟ بۆ ؟؟ لەبەر ئەوەی خۆیان كەسانی لادەر‌و نەخۆشن .   
كە قسە دێتە سەر سەرسەرییەتی سیاسی . ئۆۆۆۆۆە . هەر باسی مەكە .. بەقەد هەر هەموو دونیا جووێن‌و قسەی ناشرین‌و ..... ناوزڕاندن هەیە، كۆمێنتی وا هەیە دڵت قەڵب دەكات‌و خەریكە دەرژێیتەوە، وێنەی وا دادەنرێت یان لە رێگەی فۆتۆ شۆپەوە مامەڵەی وای لەگەڵدا دەكرێت لە بەدناوترین كەلەچی خانەكانی دونیا مامەڵەی وا خراپ لەگەڵ لەشفرۆشەكانیدا ناكات .. هێندەی داونلۆدی گرتەی سێكسی‌و زپاڵەكانی ناو تۆڕی نێت دەكرێت 0.000001 هەوڵی بە دەستهێنانی زانیاری بە كەڵك‌و سوود بەخش نادرێت .. هاوشێوەی كەرەستەكانی تری سەردەمی زانیاری نێت ئەتك كراوەو لە ئامرازێك كە خۆشنوودەیی‌و كارئاسانی بۆ بەكارهێنانی دەهێنێت‌و دەكات، بووەتە ئامرازێك بۆ لادان‌و قسەی قۆڕو بێ‌ مانا . 
ئاخر بە چی مەزهەب‌و ئایینێك بیری مناڵەكانتان پڕ لەو رشانەوەو خاشاكانە دەكەن كە رۆژانە لە زۆرێك لە لاپەڕەكاندا بڵاو دەكرێنەوە، سەرەتا ئەو تەمەنی خوار 18 ساڵانەو بە ئازادی‌و بە بێ‌ دانانی هەر بەرنامەیەكی رێگریكردن لە كردنەوەی ماڵپەڕو وێنە ورووژێنەرو سێكسێكاندا بەناو تۆڕی نێتدا گەشت دەكات، ئەمە چ پەروەردەیەكە؟ كام ئاكارە ؟ كام ئازادی‌و چ جۆرە بەهایەكە دەتەوێت رۆڵەكەت پێی گۆش بكەی .. 
لە كۆتایی هەر وەك بێكەسی شاعیر دەڵێت، دةڵێم :
( تف لە عیلم‌و سەننعەت‌و سەد كارەبا 
مەرحەبا ئەی جەهلی وەحشی مەرحەبا ) ..........   

ئەم بابەتە چۆنە ؟

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق