په‌ندێكی چینی هه‌یه ئێژێت (وێنه‌یه‌ك به هه‌زار وشه) . له سه‌رده‌می وێنه‌دا به‌تایبه‌ت وێنه‌ی دیجیتاڵی ڕۆژانه ده‌یان بگره سه‌دان وێنه ده‌بینین، ئه‌گه‌ر له هه‌وادارانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بیت به‌تایبه‌ت ئینستگرام ئه‌وا بڕه‌كه زۆر له‌وه زیاتره . پرسیار ئه‌وه‌یه چه‌ند له‌و وێنانه هه‌ستێكی ئینسانی لامان جێهێشتووه ؟ كامیان سه‌رده‌مێك یان ڕووداوێك یان بۆنه‌یه‌كی خۆش یان ناخۆش تۆماركردووه ؟
پێش دوو مانگ ده‌ستم دایه نووسینه‌وه‌ی (تدوین/Blog) له‌باره‌ی وێنه له یاده‌وه‌ری گه‌لێكی فه‌رامۆشكراو (تا ئێستا بڵاویانم نه‌كردووه‌ته‌وه) . كه چه‌ند وێستگه‌یه‌ك له مێژووی كورد تۆمار ده‌كه‌ن، هاوكات نه‌وه دوای نه‌وه جێگه‌ی خۆی له یاده‌وه‌ریمان ده‌كاته‌وه (به‌كورتی وێنه‌ی نه‌مرن) . ئه‌م وێنه‌یه یه‌كێكیانه وێنه‌ی شه‌هیدكردنی سیاسه‌تمه‌دارو ئه‌كادیمی كورد دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو (١٩٣٠) .
ئه‌م وێنه چاپ بكه‌و بچۆره هه‌ر شوێنێك و هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان، ٩٥% ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له ١٤ ساڵان به‌سه‌ره‌وه‌یه ده‌زانن وێنه‌كه كێیه‌و ڕووداوه‌كه چییه . له‌وانه‌یه ورده‌كاری وێنه‌كه نه‌زانن، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ده‌زانن وێنه‌ی شه‌هیدی مرۆڤایه‌تی و ئازادی گه‌لانی ئێران د. قاسملویه .
شوێنی گرتنی وێنه : ڤییه‌ننا، نه‌مسا
مێژوو : ١٣ی ته‌مموز ١٩٨٩
ڕووداو : تیرۆركردن
0 كۆمێنت:
إرسال تعليق