07‏/06‏/2015

بردنەوەیەكی گەورەی كوردەكان لە كوشكی سپی


مایكڵ نایتس*
وەرگێڕانی : ئاسۆ وەهاب

لەماوەی نێوان 3و8ی ایار/مایۆ واشنتن پایتەختی ئەمریكا میوانداری وەفدێكی باڵای (حكومەتی هەرێمی كوردستان) بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی كرد ، لەناو وەفدەكەدا وەزیرو بەرپرسی حكومی تر هەبوون، لەوانە جێگری ئەنجومەنی وەزیران قوباد تاڵەبانی‌و، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی مەسرور بارزانی‌و وەزیری پێشمەرگە مستەفای سەید قادر . 
وێنەكە لە گوگڵەوە وەرگیراوە

لە دوا سەردانی بارزانی بۆ كۆشكی سپی پێش 3 ساڵ تا ئێستا زۆر مەسەلە گۆڕاون . ئەو كات تەنها شەش مانگبوو هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق پاشەكشەیان كردبوو، یادەوەرییەكی تاڵ بوو بۆ ئیدارەی ئۆباما كە ئارەزووی لەیادكردنی دەكات . بەڵام عێراقی ئەمڕۆ گۆڕەپانی سەرەكی جەنگە دژی ئەو رێكخراوەی كە بە (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق‌و شام)خۆی دەناسێنێت : (دەوڵەتی ئیسلامی) (داعش) .
بەهەمان بایەخی ئەم مەسەلەیە، پەیوەندییەكانی ئەمریكاو كورد لە دوا سەردانی بارزانییەوە لە حوزەیران/یۆنیۆ 2012 ناكۆكی تیا كەوت . ئەو كات واشنتن دژی پاڵپشتی ئەو هەوڵە هەمەلایەنە بوو كە بارزانی رابەرایەتی دەكرد بۆ خستنی سەرۆك وەزیرانی (ئەوسا) نوری مالكی لە مایۆ/ئایاری 2012 .
هەر دوا بەدوای ئەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستی دایە هەناردنی هێز سەربازی كە بە چەكی ئەمریكی پڕچەك كرابوون بۆ سنوورەكانی كوردستان، تەنانەت بە جەنراڵەكانی راگەیاندبوو كە رۆژێك بەرەوە هەولێر دەكشێن، بەڵام دوای ئەوەی فڕۆكەی دوستكراوی ئەمریكی لە جۆری ئیف 16 لە ئەمریكا وەردەگرن .
لە نیوەی تەمموز/یۆلیۆ یەكەمین وەجبە لە فڕۆكەكانی ئیف 16 لە عێراق دەنیشنەوە‌و بە هاتنی پایزی ئەمساڵ لە ئاسمانەكانی عێراق دەفڕن .

ترسی كورد لە گواستنەوەی چەك
لەم ەشوهەوایەدا لە ماوەی 9 مانگی رابردوو سەركردایەتی كورد بێزاری بەردەوامی خۆی دەربڕیوە بە هۆی ئاستی پشتیوانی سەربازی ئەمریكی لە هێزی پێشمەرگە، هێزە شەڕكەرەكانی كوردستان .
بەتایبەت، نیگەرانی كورد لە واشنتن لەسەر ئەوە بووە كە ئەمەی دوایی رێژەیەكی كەمی لە "سەندووقی راهێنان‌و پڕچەككردنی عێراق" بۆ كورد تەرخان كردووە كە بەهاكەی 1.6 ملیار دۆلارە وەك كۆمە بۆ كوردستان (پێموایە ناوبردنی كوردستان لێرەدا هەڵەیە چونكە ئەو بڕە پارەیە بۆ عێراق تەرخان كراوە نەك بە تەنها بۆ كوردستان/وەرگێڕ) . 
بەوردیش نێگەرانییەكان لەو پڕە كەمەی كەرستەی سەربازییە كە بۆ كوردستان دابینكراوە، دیارترین‌و ناوبانگترینیان گواستنەوەی تەنها 25 (ئۆتۆمبیلی قەڵغانكراوەی دژە مین) بۆ كوردەكان لە كۆی 250 ئۆتۆمبیل كە حكومەتی ئەمریكا بۆ عێراق دابینی كردووە . 
هاوكات دواكەوتن لە دابینكردنی پێویستییەكان لە چەكی ئەمریكی سەرچاوەیەكی تری دڵەڕاوكێ بووە، واشنتن هەموو وەجبە چەكەكانی لە رێگەی وەزارەتی بەرگری عێراقەوە دابینكردووە، كە ئەمەی دوایی تاكە لایەنی رێگەپێدراوە بۆ واژووكردنی بڕوانامەی دوایەمین بەكارهێنەر بۆ چەكەكان بە پێی یاسای ئەمریكی تایبەت بەم   بوارە .
كوردەكان باوەڕیان وایە حكومەتی ناوەندی بە دڵی ئەنقەست خۆی دوادەخات لە گواستنەوەی ئەو ئۆتۆمبیلانە كە ژیانپارێزن لە بەغاوە بۆ هەولێر. هەروەها بە نهێنی بەرپرسانی كورد گلەیی ئەوەیان كردووە كە ئەو ئۆتۆمبیلانەی دژە مینن، كە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان نێردراوە بە دڵی ئەنقەست لەكاتی گواستنەوەی خراپ كراون .
وەك پەرچە كردارێكیش بۆ ئەم بۆچوونانە (لیژنەی خزمەتگوزارییە سەربازییەكان) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا چەند مادەیەكی خستە ناو یاسای ساڵانەی پەسەندكردنی بەرگری نیشتمان – بودجەی وەزارەتی بەگری- وەك هەوڵێك بۆ پارێزگاریكردن لە بەشی كورد لە چەكی ئەمریكی .
هەروەها پرۆژەی (یاسای پەسەندكردنی بەرگری نیشتمانی) بۆ ساڵی 2016 هەموواركرایەوە بۆ ئەوەی برگەیەكی (بەندی 1223) بۆ زیاد بكرێت (ئەم تەنها رەشنووسی یاساكەیە‌و تا ئێستا پەسەند نەكراوە) بە پێی بەندی ناوبراو وا وەسپی پێشمرگە دراوەتەوە كە ژمارەیەكن لە هێزە ئەمنییەكان كە بە گشتی مافی ئەوەیان هەیە رێژەی 25% لە پاڵپشتی ساڵانە كە بەهاكەی 715 ملیۆن دۆلارە وەربگرن .
ئەو خاڵەی كە زۆر جێگەی مشتومڕە بریتییە لەوەی كە هەموواركردنەوەكە رێگە دەدات (حكومەتی هەرێمی كوردستان) وەك وڵات یارمەتییەكانی ئەمریكا وەربگرێت ئەگەر بێت‌و حكومەتی ناوەندی پابەندی مەرجەكان نەبێت . ئەم بەندە بووە مایەی هەڕەشەی سەركردەی میلیشیا شیعەكان لە راهێنەرە ئەمریكاییەكان لە عێراق . 

پاشگەرزبوونەوەی كورد لە كەناری تیاكەوتن
لەوانەیە سەردانی واشنتن لە سەرەتای ئایار/مایۆ شەرَێكی تر بووبێت لەنێوان هەردوو لا واشنتن‌و هەولێر كە ببێتە هۆی قوڵبوونەوەی ناكۆكییەكان، بەڵام كوردەكان رێڕەوێكی جیاوازترین هەڵبژارد، لە رێگەی خوێندنەوەی ئاماژە دروستەكانی پایتەختی ئەمریكا، هەولێر بە زێرەكی لە كەناری تیاكەوتن پاشگەزبووەوە كە دەبووە هێڕشێكی لەناوبەر بە ئاڕاستەی سیاسەتی ناوخۆیی ئەمریكا .
هەمواركردنی پرۆژەی پەسەندكردنی بەرگری نیشتمانی جێگەی بیەخی واشنتن بوو، بەڵام ئەگەر زیادڕەوی بكرابا ئەوا لە كۆتای زیانی دەدا لە مەسەلەی كورد .
بەغا دژی زمانی ئەم یاسایە بوو، جێگری سەرۆكی ئەمریكا جۆ بایدن پێش چەند رۆژێك لە گەیشتنی وەفدە كوردییەكە ئاماژەی بەوە دا كە (هەموو هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا لە جەنگ دژ بە رێكخراوی (دەوڵەتی ئیسلامی) لەسەر داوای حكومەتی عێراق دابین دەكرێت‌و هەموو لە رێگەی حكومەتی عێراقەوە رێكدەخرێن) .
ئەم بەندە 1223 (یاسای پەسەندكردنی بەرری نیشتمانی) وای دەكرد ئیدارەی ئەمریكی هانبدات بە توندی بەرگری لە مافی خی بكات لەسەر مەسەلەی مافەكانی ئیدارەكە لە بەڕێوەبردنی مەسەلە سەربازییەكان لە گۆڕەپانی جەنگ، لەوانەیە شەڕی ئەوەیان بكردایا كە پێش ئەوەی بخرێتە بەردەم كۆنگرسی ئەمریكی بۆ پەسەندكردنی بە تەواوەتی لە ناو یاساكە نەمێنێت . بەڵام بەرزانی لەبری ئەوەی لە رێگەی سیاسەتی فشارەوە ناچاری كوشكی سپی بكات بۆ پشتگیری كردن لە كوردستان، روانینێكی درێخایەنی گرتە بەر لە مامەڵەكردن لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بواری بەرگریدا . ئەمەیان هەنگاوێكی ژیرانەبوو، لەبەر ئەوەی بەندی 1223 زۆر نابەخشێتە كوردەكان، چونكە ئەوانە چواریەكی ئەوەی ئەمریكا دەیبەخشێت لەگەڵ سودمەندانی تر كە نیمچە هێزێكی سەربازین عەرەبی سوننە دابەشدەكەن . بەڵام ئەگەر ئەمەی نەكردایا ئەوا لە كاتێكی ناسكدا بشێوی دەكەوتە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیدارەی ئۆباما .   

دەتوانرێت زۆرترین مێشوولە لە رێگەی هەنگوینەوە راوبكرێت
لەگەڵ گەیشتنی كوردەكان بە واشنتنی پایتەخت نییەتێكی رونیان هەبوو بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێكاری ئەمریكا، نەك دووبارە كردنەوەی ئەو ستەمەی لێیان كراوەو شەڕی تازە هەڵگرسێنن، ماوەیەكی دووریشە چاوەڕوانی ئەمە دەكرا .
سەردانەكەی ئەمجار لە هەموو روییەكەوە ئەرێنی بوو، بارزانی هەموو هەلەكانی قوستەوە بۆ سوپاسكردنی حكومەت‌و سوپاو گەلی ئەمریكا بە هۆی كاریگەری یەكلاكەرەوەیان لە رێگەی لێدانە ئاسمانییەكان‌و پشتیوانی سەربازییان بۆ حكومەتی هەرێم لەكاتی پەلامارەكانی داعش لە ئاب/ئۆگس 2014 .
ئەوەی پەیوەستە بە چەكەوە، بارزانی بە زیرەكی خۆی دوورگرت لەقسەكردن لەبارەیەوە (خاڵە ناكۆكەكان لەبارەی پرۆژەی پەسەندكردنی بەرگری نیشتمانی) لە رێگە وەرگرتنی گرنتی ویلایەتە یەكگرتووەكان‌و هاوبەشەكانی لە دابینكردنی (چەكی پێویست) بە بێ‌ ئەوەی مەرجی سەپێنراویان بەسەر كوشكی سپیییەوە هەبێت .
هەر ئەم نەرمی نواندنە بووە هۆی ئەوەی كە ئەو دیدارە كورتەی لە گەڵ سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما لە هۆڵی رۆزفڵت كە بڕیاربوو ماوەكەی 5 خولەك بێت گفتوگۆیەكی لێبكەوێتەوە لەبارەی پەیوەندی نێ,ان ئەمریكاو كوردەكان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر .
هاوكات كوردەكان بە وردی گوێیان بۆ روونكردنەوە قوڵەكانی ئەمریكا گرت لەبارەی وەجبە چەكانەی دابینكراون – دانیاننا بەوەی پرۆسەكە خاوە- بەڵام ئەوان بە پێی توانای خۆیان زۆر خێرا كار دەكەن بۆ گەیاندنی هاوكارییە سەربازییەكان بە كوردان .
هەروەها، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بە تەواوەتی ئەو بانگەشانەی لەبارەی لابردنی بەشی قەڵغانكراوی ئۆتۆمبیلە دژە مینەكان لە لایەن دەسەڵاتدارانی ناوەندەوە كە بۆ هەرێم نێردراون بە نادروست زانی .
هاوكات بارزانی بە بەردەوامی ئەرێنیانەبوو بەرامبەر هاوتاكەی لە حكومەتی ناوەندی سەرۆك وەزیران حەیدەر عەبادی
لەبەردەم ئامادەبووانیش لە سەنتەری لێكۆڵینەوەی واشنتن بارزانی وتی (بەردەوام دەبین لە هاوكاریكردنی) ئەو گومانە قوڵانەی كوردەكانی دەشاردەوە لەبارەی نییەتی عەبادی لە بەدیهێنانی پەیمانە داراییەكان‌و دابەشكردنی دەسەڵات .
ئەم گومانانە بەدیهات كاتێك وەك وەجبەیەكی مانگانە، ئەگەر چی كەمبوو لەوەی پێشبیی دەكرا 445 ملیۆن دوڵار، بەڵام حكومەتی بەغدا بۆ هەولێر ناردی، ئەمە لە كاتێكدا وەفدەكە هێشتا لە واشنتن بوو . لەگەڵ ئەوەیشتدا ژیریان نواندو بە هیچ شێوەیەك رەخنەیان لە كەمی بڕە پارەكە نەگرت تا كۆتایهاتنی سەردانەكە .
هەر لەبارەی پرۆسە ئاییندەییەكانی ئازادكردنی موسڵەوە- كە بارزانی وە تاكە رێگەچارەی زانی بۆ بەدەستهێنانی سەركەوتنێكی ستراتیژی بەسەر رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، كوردەكان پەیمانی ئەوەیاندا هەموو ئەوەی لێیان داوا دەكرێت ئەنجامی بدەن تەنها دایركردنی ناوچە عەرەبییەكان نەبێت . ئەمەیش ئارازێكی ژیرانە بوو بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەو كاتەی ئەمریكا شەڕی موسڵ بە شەڕێكی گرنگ دەزانێت، ئەمە لە كاتێكدا سەكردە سیاسسەكانی ناوەند بە تەواوەتی پاشگەزبوونەوە لە بایەخدان بە شارە باكورییەكە بۆ بەرژەوەندی ئەنجامدانی پرۆسەی سەربازی لە ئەنبارو سەلاحەددینكە سوودێكی راستەوخۆی هەیەو شیعە لەناوڕاستی عێراق دەپارێزێت . 

یاری هەناسە درێژی
مامەڵەی كوردەكان لە واشنتن مامەڵەیەكی دەستەجەمعی بوو، بارزانی زۆر بە سەبر بوو، ئەمەیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە یەكێكە لە گەورە درستكەرانی بڕیاری كوردەكانی عێراق‌و هیچ بەرپرسێك لە سەرووی ئەوەوە نییە .
بارزانی ئاماژەی بۆ ئامانجی سەرەكی سەردانەكەی رد كاتێك وتی :"شەڕكردنی رێكخراوی (دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێستادا ئەولەوییەتە، بەڵام پرۆسەی دیاریكردنی چارەنووس بەردەوامە" .
لە گۆشە نیگای كوردانەوە ئەم سەردانە "پشكنینێكی پزیشكی بوو ۆ بابەتی سەربەخۆیی" بە پێی وەسپی باڵیۆزی عێراق لە واشنتن لوقمان فەیلی، واتا هەلی گەڕان‌و روانینی ئەمریكاییەكان لەبارەی مافی كوردەكن لە بڕیاردان لەسەر چارەنووسیان لە ناوڕاستی ماوەی سەرۆكایەتی (ئۆباما-لە ویلایەتە یەكگرتووەكان) .
وا دیارە كوردەكان وەڵامێكی بیلایەنییان لە ئەمریكاییەكان وەرگرتووە لەبارەی (پرۆسەی مافی چارەنووس) ئەمەیش وا دەخوێندرێتەوە لە گڵۆپی سەوزە بۆ ئەوەی بەدەوام بن هەناو بە هەنگاوو بە شێوەیەكی ئاشتی خوازانە بەرەو سەربەخۆیی ئابووری‌و دانان بە شەرعییەتی دەوڵەتەكەیان لە ئاییندە دا .
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لایەن كۆنگرسی ئەمریكییەوە پشتگیرییەی بەهێزی هەیەو چاوەڕوان ناكرێت بە بە ئاسانی ئەو پشتگیرییە‌و حەماسەتی لایەنگرانی لەم قۆناغە لە دەست بدات، چونكە كاری نەرێنی ناكاتە سەر نفوزی (كۆنگریس) .
هەروەها وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بە تەواوەتی بەردەوام پشتگیری لە كوردەكان دەكا، چونكە هاوەبەشیانە لە شەڕكردنی رێكخراوی داعش، هاوكات وەگڕخەری سەرەكین بۆ بنكە سەربازییە نوێكەی ئەمریكا بە فڕۆكەخانەی بەشیر لە هەریر-كوردستان .
بەربەستەكانی تر بریتین لە كوشكی سپی‌و (ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی) كە هەردوو لە سەرەتاكانی 2017 سەرۆك‌و ئەندامانی تازە بەڕێوەیان دەبات، هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كە زیاتر مەیلی بەلای دەسەڵاتدارانی بەغدایە .
لە رێگەی ئاسانكاری‌و كەمكردنەوەی بارگرانی كارگێڕی ئەمریكا لە عێراق لەماوەی نزیكدا، وا دیارە كوردەكان لە هەوڵی راكێشانی ئەو هاوپەیمانانەی ماون تا فشار دروست بكەن لە پێناو سەربەخۆیی و دانپیانانی نێودەوڵەتی .

*مایكڵ نایتس هاوڕێی لیڤەرە لە پەیمانگای واشنتن كە بارەگاكەی لە واشنتنە 









هذا العمل مرخص برخصة نسب المصنف - غير تجاري 4.0 دولي المشاع الإبداعي. لمشاهدة نسخة من هذه الرخصة، قم بزيارة
 http://creativecommons.org/licenses/by-nc/4.0/

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق