11‏/04‏/2013

زیاتر لە بارەی بەرنامەی ڤایبەرەوە بزانە ؟؟؟


بەرنامەی ڤایبەر یەكێكە لەو بەرنامە بە خۆڕاییانەی كە زۆرێك لە خەڵك بەكاری دەهێنن بەتایبەت چالاكوانانی بوارە جیاجیاكان بە بیانوی ئەوەی بەرنامەكە ئەمانێكی زۆری تێدایە؟؟؟ بەڵام لەڕاستی دا ئەم بەرنامەیە وا دەرنەچوو چونكە نە ئەمانەو نە پەیوەندییەكانیش موشەفەرە
یەكەمین جار كە ڤایبەر Viber وەكو ئامرازێك بۆ پەیوەندی دەنگی‌و گۆڕینەوەی نامە دەركەوت لە سەرەتاكانی مانگی كانوونی یەك بوو لە 2012 واتا سەرەتای جوڵانەوەی جەماوەری لە وڵاتانی عەرەبی ئەوەی پێیدەوترێت بەهاری عەرەبی، لەبەر ئەوەی لە كاتێكی گونجاودا كەوتە بازارەوە ئەوا هەوادارێكی زۆری بۆ خۆی پەیدا كرد، كاری ڤایبەر گۆڕینی پەیوەندییە تەلەفۆنی‌و كورتە نامەكانە بۆ پەیوەندییەك لە جۆری G3 یان وای فای، ئەمەش هیچی تێدا ناچێت بەلای زۆرێكەوە بەتایبەت چالاكوانان ڤایبەر ئامرازێكی بە ئاسایشە، بەڵام لە راستیدا ئەگەر چی ڤایبەر دەتوانێت تۆڕی ئاسایی لە سیستەمی جی ئیس ئێم  دەست تێپەڕێنێت كە حكومەت بە ئاسانی دەتوانێ بە ئاسانی دەستی بەسەردا بگرێت، بەڵام هەر وەك خودی كۆمپانیاكە دانی پێداناوە ئەوا تەنها ئەو زانیارییانە موشوەفەرن كە پەیوەستن بە چوونەژوورەوەو گۆڕینەوەی كورتە نامە، بەڵام پەیوەندییە دەنگییەكان موشەفەر نین، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە هەر كەسێك هەندێك ئامێری چاودێری هەبێت دەتوانێت بە ئاسانی پەیوەندییەكان زەخیرە بكاتو وەك بەڵگە بەكاری بهێنێت چ جا حكومەت ؟؟ هەروەها لەبەر ئەوەی ڤایبەر كۆدی تۆ لە كۆمپانیا ناوخۆییەكانی پەیوەندی پێویستە تا بچیتەژوورەوە بۆیە زۆر بە ئاسانی كۆمپانیاكان دەتوانن ژمارەكەت دیاری بكەن پاشان دەتوانیت لە رێگەی ئەو كورتەنامانەی ڤایبەر دەینێرێت بۆ كاراكردنی بەرنامەكە دەست بەسەر ناوەڕۆكی پەیوەندییەكانت بگرێت .
زۆر كەمن ئەو خەڵكەی كە دەزانن كۆمپانیای ڤایبەر كۆمپانیایەكی ئیسرائیلییەو لە وڵاتی قوبرس تۆكمار كراوە، ئۆفیسی پەرەپێدانی لە هەر یەك لە تەلئەڤیڤ‌و مینسكی پایتەختی روسیای سپی هەیە، زۆرێك لە زانیارییە تایبەتەكانتان لەرێگەی سێرڤەرەكانەوە زەخیرە دەكرێن وەك : ژمارەی تەلەفۆن-شوێنی جوگرافی- ئەو ژمارانەی پەیوەندییان پێوە دەكەیت((بۆ ئەمەیان بە بەڵگەنامەی بەكارهێناندا بچنەوە كە زۆرتان نایخوێننەوە)) ترسێكی تر ئەوەیە كە سەرچاوەی دارایی‌و دەستەی كارگێڕی ڤایبەر تا ئێستا دیار نییەو نەناسراوە .
بۆیە باباشی دەزانین لە بری ڤایبەر سكایپ بەكار بهێنن، ئەگەر چی سكایپیش 100% بە ئەمان نییە بەڵام كاتێك لەگەڵ بەرنامەی تر كە ئارامن بەكار دەهێنرێت ئەو كات تا رادەیەك ئارامترە بەتایبەت بەكارهێنانی لەگەڵ بەرنامەكانی وەك : ssh و Tor و Vpn ..

سەرچاوە : تیمی سایبەر ئەرەبز ...

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق