خوازیارم ئەوانەی دایكو باوكن بیخوێننەوەو كاری پێبكەن :
• هەمیشە لەبەردەم ئەوانی تردا ستایشی منداڵەكەت بكە .
• با لەبەردەم ئەوانی تردا رەخنە لەخۆی نەگرێت .
• كە داوای شتێكی لێدەكەیت پێی بڵێ (بە ئەرك نەبێت) یان (سوپاس) ئەو كارەی كردت .
• وەك منداڵێك مامەڵەی لەگەڵدا بكە با منداڵی خۆی بژێت .
• یارمەتی بدە بۆ ئەوەی بڕیار بدات .
• بۆنەیەك لە سەر شەرەفی ئەو رێك بخە .
• بیروڕای وەرگرەو لە مەسەلەیەكدا پرسی پێبكە .
• شوێنێكی خانەوەكەتان بۆی تەرخان بكە تاشتەكانو دەستكەوتەكانی تێیدا دابنێت .
• هاوكاری بكە لە دروستكردنی هاوڕێیەتی، چونكە منداڵانی ئەم سەردەمە نازانن چۆن هاوڕێی خۆیان دەست نیشان بكەن .
• با هەست بە تواناو كارەكانی خۆی بكات تا بزانێت پەروەردگار چ توانایەكی پێبەخشیوە .
• فێری بكە چۆن رێز لە بیروباوەڕی ئەوانی تر بگرێت .
• فێری لێهاتووی خستنەڕووی بیروڕاكانو بیرۆكەكانی بكە .
• فێری بكە چۆن زانیارییەكان بخوێنێتەوە پابەند بێت پێیانەوە .
• فێری بكە چۆن بنەماو ئەرك بۆ خۆی دابنێتو پابەند بێت پێیانەوەو جێبەجێیان بكات .
• فێری لێهاتوویی فریاكەوتنی سەرەتایی بكە .
• وەڵامی تەواوی پرسیارەكانی بدەرەوە .
• بەڵێنەكانت لە گەڵیدا جێبەجێ بكە .
• لێهاتوویی سەرەتای چێشتلێنانی فێر بكە (بەنموونە هێلكە لێنان)
• ئاشنای بكە بە دڵگەورەییو لێبوردەییو .
• فێری بكە چۆن لە چوارچێوەی گروپدا كاربكاتو بەرژەوەندی گروپ بپارێزێت .
• هانی بدە بۆ پرسیاركردن .
• با هەست بكات لە نێو هاوڕێیەكانی پێگەیەكی هەیە .
• هۆكاری بڕیارەكانت پێی بڵێ .
• لە یەكەم رۆژی رۆیشتنی بۆ قوتابخانە لە گەڵیدا بڕۆ .
• چیرۆكی سەردەمی منداڵێتی خۆتی بۆ بگێڕەوە .
• با رۆڵی مامۆستا بگێڕێتو تۆش ببە بە خوێندكار .
• فێری بكە چۆن بیدۆزیتەوە لە كاتێكدا كە ون دەبێت .
• فێری بكە چۆن بڵێت ( نە ) بۆ هەر شتێكی هەڵە .
• فێری بكە چۆن بەخشندە بێت .
• بڕە پارەیەكی پێبدە تا لە كاتی پێویستیدا بەكاری بهێنێت .
• هانی بدە بۆ لە بەركردنو هێنانەوە یاد .
• فێری بكە چۆن بەرگری لە خۆیو لەشی بكات .
• بە هیچ شێوەیەك هەڕەشەی لێمەكە .
• فێری بكە چۆن رووبەڕووی نوشووست ببێتەوە
• فێری بكە چۆن سەرمایەگوزاری بكە (دەخیلەی هەبێت) .
• فێری بكە چۆن شتەكانی كۆ بكاتەوەو رێكیانبخات .
• هاوبەشی بكە لە ئارەزوو ئاواتەكانیو بەردەوام هانی بدە .
• زانیاری رەگەزی پێی ببەخشە تا جیاوازییەكان بزانێت .
• فێری بنەماو ئاكارو نەریتە باوەكانی بكە .
• فێری بكە چۆن بەرپرسیارێتی هەڵەكانی لە ئەستۆ بگرێت .
• وەسپی كارەكانی بدەرەوەو فێری بكە چۆن دەستكەوتەكانی بنووسێتەوە .
• فێری بكە چۆن لە گەڵ ئاژەڵی ماڵیدا مامەلە بكات .
• ئەگەر هەڵەت كرد داوای لێبوردنی لێبكە .
• فێری درۆیی مەكە .
• فێری خوێندنەوەی بكە .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق