Pages - Menu

07‏/03‏/2014

قرم، جۆرجیا2 ؟



ئاسۆ وەهاب

لەگەڵ پەرەسەندنی رۆڵی ورچی روسی لە رۆژهەڵاتی ناوڕاست بەتایبەتی‌و جیهان بە گشتی دوای هەڵوێستی ئاشكرای روسەكان لەبەرامبەر قەیرانی سوریا، هەروەها لێدوانە ئاشكراكانی سەركردەكان لەبارەی خەونی گەرانەوە بۆ پێگەی راستەقینە، هاوكات بوون بە هێزی یەكەم لە رۆژهەڵاتی ناوڕاست لە رێگەی ئێران‌و سوریا پاشان هاتنە سەر خەتی میسر بە پاڵپشتی سعودییەكان وەكو كڕیارێكی بەهێزی چەكی روسی لە ئەنجامی پشتگیری ئەمریكاییەكان لە دەسەڵاتەكەی مورسی ، لە ئەمڕۆدا روسیا یاریكەرێكی بەهێزی گۆڕەپانەكەی‌و رۆژ دوای رۆژو قەیران دوای قەیران ئەو راستییە ئاشكرا دەكەن كە خودی روسەكان دەیدركێنن بەوەی ساڵانێكە خۆیان ئامادە دەكەن بۆ گەڕاندنەوەی شكۆی روسیای مەزن .
- وێنە لـ ( أ.ف.ب)

لەگەڵ سوربوونی روسەكان لەبارەی سوریاو ئێرانەوە ئەمریكاییەكان جارێكی تر پەنایان بۆ گەمە كۆنەكەی جاران برد تا لە رێگەی خستنی لایەنگرانەوە كاریگەری بخەنە سەر روسیا، چەخماخەی یەكەم ئۆكراین بوو زۆری نەبرد هەوپەیمانە پلە یەكەكەی روسیا فینزویلای گرتەوە . بەڵام وەڵامەكانی روس زۆر لەوە جەریئانە تر بوون كە ئەمریكاییەكان چاوەڕێیان دەكرد، لەگەڵ كەوتنی سەرۆكە لایەنگرەكەی روسیا لە ئۆكراین زوو چەند تاقمێك دەستیان بەسەر پەرلەمانی دەسەڵاتدارێتی قرم گرت‌و سیرگی ئاكسیۆنۆڤ وەك رێكخەری كاروباری حكومەتی قرم دەستنیشان كراو رۆژی پێنجشەممە لە رێگەی كەناڵی (روسیا 24) رایگەیاند كە هێزەكانی توانای پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان نییە لە كۆماری قرم دا، دواتر داوای لە سەرۆك پۆتین كرد هاوكاری حكومەتە سەربەخۆكەی بكەن لەپێناو پاراستنی ئاسایشی قرم، هاوكات داوای لەسەرجەم سەركردەو پلەدارەكان كرد فەرمان‌و بڕیارەكانی جێبەجێ بكەن‌و ئەوەی رەخنەی هەیە با خانەنشین ببێت .
لەگەڵ ئەم داوایە هێزێكی 15 هەزاری كە هەمووان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە هێزی سەربازی روسین دەستی گرت بەسەر فڕۆكەخانەی (سیمفرۆپۆڵ) بنكەی ئاسمانی نزیك فرۆكەخانەو بڕیاری داخستنی ئاسمانی قرمیان دەركرد .
ئەوەی هەموو لێكۆڵەران‌و پسپۆڕان لەسەری كۆكن ئەوەیە كە روسیا بە هیچ شێوەیەك ئامادە نییە دەستبەرداری قرم بێت‌و هاوشێوەی ئۆستیای باشور 2008 ئامادەیە بەرژەوەندییەكانی بپارێزێت بەتایبەت لە قرم كە قوڵاییەكی ستراتیژییەو راستەوخۆ كاریگەری لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی روسیا هەیە پرسیاری گرنگیش ئەوەیە ئایا ئەمریكاو رۆژئاوا تا چەند ئامادەن‌و كارتی فشاریان لە ژێر دەستە بۆ ئەوەی جۆرجیا 2 دووبارە نەبێتەوە ؟؟؟؟
تێبینی :


- هیچ كەناڵێك مافی بڵاوكردنەوەی ئەم بابەتەی نییە .



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق