وێنەكە لەماڵپەڕی RTوە وەرگیراوە |
تیمی بڵاوكـــــــردنەوەی زانیارییـــەكان لە ماڵپەڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك زنجــیرەیەك ڕاپـــۆرتی شیكاری لەبارەی پەیوەندییە سۆزدارییەكانی بەكارهێنەرانی ماڵپەڕەكە لە چەند گۆشەنیگایەكەوە بڵاو كردووەتەوە، ئەم كارە بە بۆنەی رۆی خۆشەویستییەوە هەینی ی شوبات 2014 بڵاوكراوەتەوە .
یەكێك لە راپۆرتە شیكارییەكان لەبارەی بەردەوامی پەیوەندییە سۆزدارییەكانە لەسەر فەیسبوك، دەرئەنجام گەیشتووەنەتە ئەوەی زۆرینەی پەوەیندییـــەكان تەنها چەند مانگـــێك دەخایەنێت، بەڵام ئەو پەیوەنديیـــانەی كە بــڕی 3 مانگـی كردووە هەلی زیاتری بەردەوامی هەبووە بۆ ماوەی 4 ساڵ یان زیاتر .
لە راپۆرتێكی تردا كە لە بارەی جیاوازی تەمەنە ، وڵاتانی عەرەبی پێشەنگنو بەرزترین رێژە لە وڵاتی میسر دایە تیایدا جیاوازی تەمەن لەنێوان نیرو مێ گەیشتووەتە 85% واتا نێرەكان تەمەنیان زیاترە لە مێیەكان . بەڵام لە وڵاتانی ئیسكەندەنافیدا ئەم جیاوازییە لە نزمترین ئاستیدایە .
لەبارەی وەرزەكانیشەوە ئەوا وەرزی هاوین (لەمانگی 5 تا مانگی 7) رێژەیەكی زۆری جیابوونەوە روویداوە ، رێژەكـــــەیش له مانگی شوبات زۆر نزم دەبێتەوە ، بە پێی راپۆرتەكان 2011 زۆرترین ژمارەی جیابوونەوەی عاشقانی بە خۆوە بینیوە، ئەگەری ئەوەیش هەیە ئەم مەسەلەیە پەیوەندی بەو باردۆخە ئابوورییەوە هەبێت كە جیهان لو ساڵە ب خۆیەوە بینیوە .
ئەم راپۆرتە شیكارییانەی فەیسبوك پشتی بە زانیارییە تایبەتییەكانی بەارهێنەرانی ماڵپەڕەكە بەستووە لەگەڵ پشت بەستن بەو ماڵپەڕە تایبەتیانەی كە كار لەبواری ناسینەوەو گەڕان بەدوای هاوسەری ژیاندا دەكەن .
سەرچاوە :
لەماڵپەڕی RTوە وەرگیراوە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق