بیدایەتەن رەنگە یەكێك سوعالمان لێبكات بۆ بێدەنگ بووینو رۆژێك دوای موناسەبەتەكە پیرۆزمان كرد ؟ جەواب ئیعتیادی ئینتیزارمان كرد تا بزانین مەقامی بابولعالی (حكومەتە) تولفەكەمان كە 21ساڵە شیرخۆرە، لە موناسەبەتێكی وەك یومی عالەمی جەحیڵان بەرنامەی چییەو چلۆنە بۆ جەحێڵی كورد بەصورەیەكی عامو جەحێڵانی گەرمیان بەصورەیەكی خاص، وەك پێشبینیمانكرد وەزارەتە حیاتەكەی سەقافەو وەرزشو لاوان جۆقە حەیاتەكەی مونەزەماتی لاوانو سكرتێرە جوزەلە ژەنەكانیانو بڕێك كچە دەنگخۆشو حزوری هایلایڤی لە دیوەخانێكدا جەمع كردو و بە زوڕنا شكاوەكەی قەوانەكەی ساڵی 1991 بە دواوە بۆمان ژەنی" جەحێلی كورد قوربانی دەستی نیزامە یەك لە دوای یەكەكانی بەغدان، كەواتە شایستەی هەموو نەوعە خدمەتێكنو خوطه طی كورت خایەنو درێژ خایەنووووو هەیە بۆ تەقدوم بە تواناكانیان" عادەتەنیش مەقامی رەفیعی لەسەر مەوجی چەپڵە لێدانو فیكەو هوڕە تەعزیم كراوە لەبۆ ئەو تاسیرە زۆرەی كە وەزارەتەكەی لە بیناكردنی موستەقبلی عەزیمی جەحێلی كورد هەیەتی، بەعدەن مقامی (سوكول كوندی) مسئولی مەكتەبی هەرێمایەتی بەعسەی ئومەمی موتەحیدە مقالێكی پڕ هاتو هاوار لەبارەی مەزلومییەتی جەحێلی كورد لە ئەنفالو هەڵەبجەو ئینتیفازە تقدیم دەكاتو موجی چەپڵە جارێكی تر دیوارەی دیوەخانەكە دەهەژێنی، ئیمكان نییە عالی مەقاماتی دیوەخانەكە بەبێ ئیفطار دیوەخانەكە بەجێ بهێڵن . خولاصەی كەلام دەهۆڵژەنەكانی وەسائیلی ئەنبائو موصەورین لەقەتاتی خۆیان دەگرنو ئیفطارێك حاصل دەكەنو بۆ ساڵێكی تر خودا كەریمەو بەهەموو موناسەبەتەكە لەجەحێلی كورد پیرۆز دەكەن . جەحیلی كوردیش هەمیشە (قارەمانی سەنگەری بەرگریو قوربانیدانە)(لافیتەی سەر سەنگەرێكی هێڵی پێشەوەی ناوچە دابڕێنراوەكان) .. خودا لة هةموو جةحيَلَى كورد ئةم موناسةبةية بيرؤز بكات ..
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق