Pages - Menu

04‏/06‏/2012

خوێندنەوەیەك بۆ كتێبی كتێبی (فەرمانڕەوایەتی نهێنی .. مێژوویەكی نهێنی لە نێوان ئەنجومەنی سیانەیی‌و ماسۆنی‌و هەرەمە گەورەكاندا)



بەشی دووەم 

روانینی كەمینە :
كەس ناتوانێت نكۆڵی لەوە بكات، یان ئەو راستییە بشارێتەوە، كە بەشێكی زۆری ئەوروپاو تەواوی ئیتاڵیا‌و فەرەنسا‌و بەشێكی گەورەی ئەڵمانیا، لە لایەن تۆڕە نهێنییەكانی رێكخراوە نهێنییەكانەوە بە ڕێوە دەبرێت . 


رێكخراوە نهێنییە نوێیەكان :
سەرۆك بۆش (كوڕ) ئەندامێكی (ئەنجومەنی سیانی) بوو، هەروەها ئەندامی CFR، برایەك بووە لە سیستەمی نهێنی رێكخراوی كەلەسەر‌و ئێسكەكان  Skull and Bone .
ئەنجومەنی سیانەیی :
لە راستیدا ئەم ئەنجومەنە كار لەسەر دروستكردنی هێزێكی ئابووری بەهێز دەكات كە تەواوی جیهان بگرێتەوە، بەڕادەیەك هەژموونی هەبێت‌و سەركەوتووتر بێت لە سیاسەتی ئەو دەوڵەتانەی مەبەستە، وەكو بەڕێوەبەر‌و خوڵقێنەری ئەم سیستەمە سەركردایەتی تەواوی جیهان بكەن . 
  
ئەنجومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوە : 
جیهانگیری لە ئەنجومەنی سیانەییەوە دەستی پێنەكرد، دەركەوتنی چەمكی (یەك كۆمەڵگەیەكی جیهانی) ناگەڕێتەوە بۆ سەدەی 20 وەك زۆرێك ئاماژەی بۆ دەكەن، بگرە زۆر لەوە كۆنترە، بەڵام لە سەدەی 20 بە دواوە جەختێكی زۆری لەسەر كراوەتەوە بە تایبەت لە لایەن رێكراوە نهێنییە نوێیەكان، لە ناویانیشدا ئەنجومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوە CFR .   


خانەوادە كاراكان :
- خانەوادەی رۆكفڵر .
- خانەوادەی مۆرگان .
- خانەوادەی رۆچێڵد . 


نهێنییەكانی دراوو سیستەمی یەدەكی فیدراڵی : 
بونیادنانی ئیمپراتۆرییەت : 
یەكێك لە ئەندامانی خانەوادەی رۆچێڵد هاوكاری راستەوخۆی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل بوو . لەگەڵا پەیمانگای شاهانە بۆ كاروباری نێودەوڵەتی .


مێزی بازنەیی (الموائد المستدیرە)  
سەرەتا ئەم رێكخراوە وەك گروپی نیمچە نهێنی دەستی بەكارەكانی كرد، لەسەر بازنە ناوخۆیی‌و دەرەكییەكانی هەردو گروپی (رۆناك فكرەكان)‌و (ماسۆنییە ئازادەكان) خۆی دروستكرد، ئەوانەی لە بازنەكانی ناوەوە هاتن پێیانیان دەوت (هەڵبژێردراوەكان) ئەوانەش كە لە بازنەكانی دەرەوە دەهاتن‌و هاوكاریان پێشكەش دەكرد پێیانیان دەوت (رێكخراوە هاوكارەكان) (ئەنصار) . 

ئەو دامەزراوانەی باجیان لەسەر نییە : 
لە ئەمڕۆدا زیاتر لە 40 هەزار دامەزراوە لە ئەمریكادا كار دەكەن‌و باجیان لەسەر نییە، ئەمانە نییەتی ئاشكراو نهێنیان هەیە، دەتوانین بڵێن بە رێژەیەكی رەها پشتگیری برنامەی رێكخراوە نهێنییەكان دەكەن بە تایبەت لە بوارەكانی جیهانگیری‌و بازاری ئازادو بڵاوكردنەوەی دیموكراسی ؟؟؟؟

ئەمەیان هەواڵێكە بۆ ئێمە :
راستە ناوەندە میدیاییە جەماوەرییەكان بە نهێنی كار ناكەن، بەڵام كاتێك روودەچیتە نێو بونیادی ناوخۆیی‌و ئەنجامدانی كارەكانیان ئەوا بە تەواوەتی بە شێوەیەكی نهێنی كار دەكەن، بۆیە ناتوانین لە بایەخ‌و هەژموون‌و كاریگەریان كەم بكەینەوە .  



پەنجەكانی پلانگێڕی : 
جەنگ ئامرازە ... بەشێوەی گشتی پەیوەستە بە دراوەوە، ئەوانەی خاوەنی بانكە گەورەكانن قەرز دەبەخشنە وڵاتانی بیانی، هەر كات ئەو وڵاتانە نەیانتوانی لە كاتی خۆیدا قەرزەكان بدەنەوە ئەوا سەرۆك تەواوی ئامرازەكانی جەنگ دەخاتە ڕێ‌ تا ئەو قەرزانە بە سوودێكی زۆرترەوە بگەڕێنێتەوە . 


راپۆرتێك لە شاخی ئاسنینەوە : 
ئەم دامەزراوەیە دەكەوێتە حەشارگەیەكی ئەتۆمی نزیك هدسۆن، نیویۆرك، بارەگای پەیمانگای هدسۆنە، ئێرە شوێنی بیركردنەوەو ڕامانی ئەنجومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوەیە، هەر لێرە دا بەردەوام راپۆرتی  هێرشێكی ئەتۆمی ئامادەیە ؟؟  

كەنداوی فارس (عەرەبی) 
لە جەنگی 1991دا تەواوی ئەوانەی لەم جوگرافیایە بوون لە سەر رۆشنایی راپۆرتەكانی میدیاكانی (مام سام) یەكیان گرت، زۆرێك لەو رەفتارانەی كە پێش دەستپێكردنی ململانییەكە روویاندا تا رۆژگاری ئەمڕۆ شاراوەن یان شاراوەتەوە، زۆرێك لە دیمەنەكان لە گۆڕەپانی راستەقینەی جەنگەوە نەدەگوێزرانەوە .. بۆیە زۆربەمان هەڵخەڵەتێنراین .

ئامادەسازییەكان بەردەوامە: 
لە كۆتایی نەوەدەكاندا 1999 لە راپۆرتێكدا هاتووە:" واشنتن لە رێگەی رێكراوی نەتەوە یەكگرتووەكان UN SCOM ی بەكار هێناوە بۆ دانانی وەرگری ئەلكترۆنی لەناو بارەگای وەزارەتی بەرگری عێراق .. زۆرێك لە بەرپرسانی ئەمریكا ئەم تۆمەتانەی رۆیتەریان پشتڕاست كردەوە .  

جەنگی ڤیتنام‌و كوشتنی جۆن . ئیف. كینیدی 
وەڵام لەبارەی تیرۆركردنی جۆن كینیدی لە لای بەنكی یەدەكی فیدرالی دەدۆزرێتەوە، هەڵەی گەورە لەوەیە تەواوی فشارەكان بخرێنە سەرجیمس ئەنگلتۆن بەرپرس لە  CIA، ئەنگتۆن تەنها پەنجەیەك بوو لەو دەستانەی كە هاوكاری داراییان دەبەخشییە CIA . 


بازرگانی لەگەل كۆریای باكوور ...؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟كه س نازانیت چی روودەدات . 

دەركەوتنی رێكخراوێكی نازی / نازیزم 
زۆر گرانە بۆ ئەو ئەمریكیانەی كە لە سایەی پرۆِوپاگەندەی كاتی جەنگ پەروەردە بوونە درك بە راستییە شاراوەكان بكەن، جەنگی جیهانی دووەم (بە شێوەیەكی بەربڵاو) دەرئەنجامی جەنگی نهێنی‌و ناوخۆیی نێوان رێكخراوە نهێنییەكان بووە، بەتایبەت رێكخراوە تایبەتەكانی بواری دارایی‌و چەك‌و بازرگانی، كە لە كۆتاییدا گەیشتە هەڵگیرسانی جەنگێكی جیهانی كراوە .  


دەركەوتنی سەرۆك 
ئیكارت سەرۆكی خۆی دۆزییەوە كە لە شێوەی سیخوڕێكی دەزگای  هەواڵگیری سوپاوە خۆی خزاندە نێو ریزەكانی پارتەكەوە، ئەدۆڵف هتلەر كە هونەرمەندێكی شكستخواردوو بوو، لە نەمسا لە دایكبوو، جارێكیان بەوە وسفیان كرد كە (كوڕی رۆشنفكركانە – المتنورین) .. 
گروپی پشتگیری هیتلەر 
هەر یەك لە دەستی بەهێز (خاوەنی كۆمپانیاكە) لە بانكی (جی . ئیچ . شتاین) لە كۆڵن، هنری فۆرد (خاوەنی كۆمپانیای فۆرد بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبیل)، جۆزیف بی كینیدی كە هەمووان ئەمریكایی بوون پشتگیری لە هیتلەریان دەكرد . 
گۆڕانی بەختی هیتلەر 
ئەو كاتەی هیتلەر لەوپەڕی هێزو توانایدا بوو، دوو رووداوی سەیر روویاندا، یەكەمیان سەفەری لەناكاوو سەیری جێگرەكەی (لیفتنانت* رۆدۆڵف هیس) بۆ ئینگلتەرا . دوای گەڕانەوەی بەشێوەیەكی فەرەمی هیتلەر 360 پلە وەرچەرخا دژی باوەڕی بە هێزە شاراوەكان، ئەمەش رێگەی خۆش كرد بۆ رووداوی دووەم واتا تەواوی سیستەمی جیهانی بووە دوژمنی هیتلەر .  ئەوەشمان لە یاد نەچێت سەردەمی هیتلەر سەردەمی زێڕین بوو لە گەڕان‌و دۆزینەوە شوێنەوارناسییەكانی ئەڵمانی ؟؟؟؟ 

ژاپون لە بەردەم شوراكاندا
دەركەوت كە جگە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هیچ هێزێك نییە بەرگەی ئارەزووە فراوانخوازییەكانی ژاپون لە زەریای ئارام بگرێت، 1940 ژاپون بووە هاوپەیمانی ئەڵمانیاو ئیتاڵیا، هەر سێ‌ بەڵێنی هاوكاریكردنی یەكیان دا ئەگەر ئەمریكا بووە بەشێك لە جەنگەكە، سەرچاوە هەواڵگیرییەكان ئەو زانیاریانە پشتڕاست دەكەنەوە كە لە كاتی ئەنجامدانی بەدواداچوون دوای هێڕشەكەی كەنداوی پێڕڵ دەركەوتوو لە 6ی كانوونی یەكەم/دیسەمبەر دەزگای هەواڵگیری هۆشداریداوە لە بارەی كەشتی گەلییەكانی ژاپونەوەو نزیكییان بە تەنها 400 میلی دەریای لە باكووری رۆژئاوای هاوایەوە، بەڵام هەریەك لە مارشاڵ‌و وەزیری هێزە دەریایەكان فرانك نۆكس لە كاتی پرسیاركردن لە بارەی ئەو شوێنەی كە لە 6ی كانوونی یەكەم لێی بوونە، بێ‌ ئاگایی خۆیان خستەڕوو (لەبیرمان نییە ئەو رۆژە لە كوێ‌ بوینە....)، دواتریش راستییەكە دەركەوتوو لەو رۆژەدا ئەو دووانە لە كۆبوونەوەدا بوونە لەگەڵا سەرۆكی ئەمریكا (رۆزڤڵت) لە كوشكی سپی ؟؟؟؟     

جەنگی دووەمی جیهان 
ئەوانەی كەشوهەوای جەنگیان ئامادەكرد تەواو لەوە دڵنیا بوون كە خێوە فرنگنشتاینییەكەیان ئامادەیە، خێوێكە لەژێر دەسەڵاتی كەسدا نییە، ئەمانە رق‌و كینەیان بەرامبەر شیوعییەكان‌و ئیمپراتۆرییەتی ژاپونی فەرامۆش بە لاوە ناو كەوتە پەلاماری ئەو كەسەی كە بەڵێنی دابوو تەواوی سوودمەندان لە جەنگ‌و ماسۆنییەكان‌و یەهوود‌و خاوەن بانكە جیهانییەكان لە ناو ببات .  


جارێكی تر بازرگانی ........

جەنگی یەكەمی جیهان 
وەك ئەوەی لە دووتۆیی كتێبەكانی خوێندنگەدا دەیبینین كە هۆكاری سەرەكی هەڵگیرسانی جەنگ تیرۆركردنی دۆقی نەمسا فرانسیس فردیناندە لە لایەن كەسێكی سربستانییەوە لە 1914، بەڵام ئەمە دووەم جارە لێكۆڵەران جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە پلاندانان بۆ هەڵگیرسانی جەنگ پێش چەند ساڵێك دانراوە، هەروەها ئەوە دەخەنەڕوو كە چەندین ئەندامی رێكخراوە نهێنییەكان دەستیان لەم كارەدا هەبووە . 

هاندان بۆ جەنگ 
خودی چیرچڵ دانی بەوەدا ناوە كە زۆرێك لە فەرمانەكانی هەڵخەڵەتێنەرانە بووە بۆ پەلكێشكردنی گەلانی تر بۆ ناو جەنگ . 

شۆڕشی روسیا 
بەڵگەیەكی زۆر لەبەردەستن كە راستی شۆڕش لە روسیا دەخەەنەڕوو، تەنانەت دروستكردنی خودی شیوعییەت، دەرئەنجامی پلانێكی رۆژئاواییە كە دەگەڕێتەوە بۆ ماوەی پێش هەڵگیرسانی جەنگی یەكەمی جیهان . 

دەركەوتنی شیوعییەت 
زۆرێك لە رێكخراوە نهێنییە جۆراوجۆرەكان دەستیان هەبووە لەو جوڵانەوەی كە دەرئەنجام‌و لە كۆتاییدا فاكتەری هاتنە سەر دەسەڵاتی شیوعییەكان بوون، یەكێك لە كۆنترین ئەو رێكخراوانە (كاربۆنارییەكانن Carbonari) واتا (سوتێنەرانی خەڵوز) كە مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەكانی ناوڕاست لە ئیتاڵیا، ئەوەی جێگەی گاڵتەجاڕییە كە ئەنگلز (كۆڕی سەرایەدارێك) لە رووی داراییەوەو بە درێژایی ژیانی پشتگیری ماركسی (پاڵەوانی چینی كرێكار) دەكرد .

جەنگی نێوان ویلایەتەكان
ئەو سەربوردانەی كە لە لایەن خانەوادەی رۆچیڵدەوە بواری بڵاوكردنەوەی دراوە ئاماژە بۆ كۆبوونەوەیەك دەكەن كە لە لەندەندا بەستراوە، تیایدا (سەندیكای كار لە بانكە جیهانییەكان) بڕیاریانداوە لایەنەكان هەڵخەڵەتێنن بۆ هەڵگیراندنی جەنگی باكوورییەكان دژ بە باشوورییەكان بە پشت بەستن بەو ستراتیژییەتەی كە دەڵێت ( فرق تسد Divide and Conquer) . 


تۆڕە كردنی رێكخراوە نهێنییەكان :
ئەوانەی جورئەتی ئاشكراكردنی نهێنییەكانمان دەكەن، ئەوا تامی شمشێری ئێمەی شاسواران دەكەن، ئەو كاتەی دەردەكەوێت كە ئەشكەنجەدانەكانی ئێمە بۆیان ساردبووەتەوە، ئەوا مێشكی هەڵدەكۆڵین‌و فڕێیدەدەینە دەرەوەی كەللەسەری ، لەناو كەللە سەرە بەتاڵەكەیدا چرایەك هەڵدەكەین تا هەر لێرەوە تا ناو دۆزەخ كەللە بەتاڵەكەی رۆشن بكاتەوە . 
  
لێدانی پێشوەخت بە مەبەستی خۆ پاراستن 
لە ساتەوەختی جەنگی نێوان ویلایەتەكاندا، جەماوەری ئەمریكا زۆرێك لە پلانی رێكخراوە نهێنییەكان لەبیر كرد، ئەمەش بە هۆی دەركەوتنی بزوزتنەوەی دژ بە ماسۆنییەكان لە سەرەتاكانی سەدەی نۆزدەیەمدا . 

خۆ قایمكردنی ماسۆنییەكان 
رێكخراوی ماسۆنیانی ئازاد –كە كۆنترین‌و بەهێزترین رێكخراوی نهێنییە لە جیهاندا- جێ پێی خۆی لە رۆژە بەراییەكانەوە لە ئەمریكا قایم كرد، تەنانەت رۆڵێكی كارایشیان گێڕاوە لە هەڵگیرساندنی شۆڕشی فەرەنسا، رۆژ لە دوای رۆژ مەحفەلە ماسۆنییەكان لە برەوسەندندا بوون‌و ژمارەیان لە زیادبووندایە، تەنانەت خودی واشنتن دی . سی بە شاكارێكی ئەندازیاری‌و بیناسازی ماسۆنی دادەنرێت لە جیهاندا . 

ماوەیەتی ......چاوەڕوان بن .. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق