لەم بەرهەمەدا نووسەرو رۆژنامەوانی بەناوبانگی ئەمریكاو رۆژنامەی نیویۆرك تایمز، جیم مارس پەردە لەسەر نهێنیترین نهێنییەكانی جیهان هەڵدەماڵێت، ئەوەش بە پەردەهەڵماڵین لەسەر ئەو عەقڵە شاراوانەی كە جیهانیان خستووەتە ژێر ركیفی خۆیانەوە، هاوكات هەوڵدەدات بگاتە رەگوریشەی حەقیقەتەكان، ئەو حەقیقەتانەی كە گەواهی دەدەن لەسەر ئەوەی كە بزوێنەری سەرەكی جیهان ئەوانەن كە هۆكاری هەڵگیرسانی جەنگو راوەستاندنی ئەو جەنگانەن، هاوكات دەسەڵاتیان هەیە بەسەر بازاڕە داراییەكانو دانانی رێژەی سوود لەسەر دراوەكان، تەنانەت هێندە دەستڕۆیشتوون كۆنترۆڵی هەواڵی رۆژانەی تەواوی جیهانیان كردووە . بە بۆچوونی مارس هەموو رووداوەكان لە ژێر چاودێری (ئەنجومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوە)، ئەنجومەنی سیانەییو دەزگای هەواڵگیری ئەڵمانیاو CIAو تەنانەت فاتیكاندایە . لە رێگەی بەدواداچوونی دراوە مێژووییەكان مارس شوێنی مەتەڵەكانو پەیوەندی رووداوە هاوچەرخەكان بە مێژووی كۆنی مرۆڤایەتی كەوتووە، دەرئەنجام گەیشتووە بە شیكارێكی نایاب بۆ ئەو دراوە مێژووییانە، ئەمەش بە تیشك خستنەسەر ئەو رێكخراوە نهێنیانەی كە كۆنترۆڵی كاروباری ژیانی ئێمە دەكەن، ئەم كتێبە (فەرمانڕەوایەتی نهێنی) هانماندەداتو ناچارمان دەكات بۆ بیركردنەوە، هاوكات رووانینێكی جیهانی نوێو ناوازەمان پێماندەبەخشێت، كە لە توانایدا هەیە حەقیقەتی ئەو جیهانەی تیایدا دەژین راڤە بكات ..لە شتە گرنگەكانی ناو ئەم كتێبە، وروژاندنی پرسیاری وەك: رێكخراوێكی نهێنی وەك ئەنجومەنی سیانەیی چییە ؟ رێكخراوی پەیمانگای شاهانەی بریتانی چییە؟ رێكخراوی ئەلیۆمنیاتی چییە ؟ رێكخراوی زیۆن (دیر صهیون) چییەو پەیوەندیان چییە بە جووەكانو خێزانە دەستڕویشتووەكان ؟ ماسۆنییەكان كێنو پەویوەندیان چییە بەم رێكخراوانەوە؟ ئایا ئەمریكا فەرمانڕەوایەتی جیهان دەكات ؟ ئەنجومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوە چییە ؟ هەر یەك لە خانەوادەی (رۆكڵفرو مۆرگانو رۆشێڵد) كێن ؟ ئەمەو دەیان پرسیاری تر ؟؟؟؟
خوێننەوەیەكی خێرا .....
(لە خەو هەڵسە ....ئەحمەد موختار جاف )
مەسەلەی پلانگێڕی
1- پلاندانان بەشێوەیەكی هاوبەشو نهێنی . بەتایبەت لە كاتی ئەنجامدانی كارێكی شەڕانگێزیو نا مرۆیی .
2- پلاندانان یان پلانگێڕی بەشێوەیەكی نهێنی، كلیلی پلانگێڕی شەڕانگێز لە مەسەلەی مەبەستو ئامانجدا نهێنی بوونیەتی ئەگەر ئەو نهێنییە لە دەست بدات ئامانجو مەبەستەكە بەهای نامێنێت . "ئەوان" رێگە بەمە نادەن "ئەوان" هەموو رێگەیەك دەگرنەبەر بۆ ڕاوكردنو ئازاردانی ئەوانەی هەوڵی ئاشكراكردنی نهێنییەكان دەدەن . "ئەوان" كۆمەڵە خەڵكانێكن یەكتری دەناسن، بەڵام زۆربەیان لە لایەن خەڵكەوە نەناسراون ."ئەوان" بە ئاسانی دەچنە هەر وەزیفەیەكی حكومیو بە ئاسانی دەستبەرداری دەبن، بەڵام زۆربەی هەر زۆری هاوڵاتیانی ئەمریكا ئەم هەلەیان بۆ ناڕەخسێت . نهێنی بەهێزی "ئەوان" پاراستنی نهێنییە .ئەمە لە كاتێكدا ئێمە دیلی بەردەم ئامێرە تەكنەلۆژییەكانین كە ئەوان كۆنترۆڵیان كردووەو ئەوەی بیانەوێ بە ئێمەی دەدەن، ئێمە بووینەتە دیلی تەلەفزیۆنو پەنجەرەی ئۆتۆمبیلەكانمان، حەقیقەتمان لێی ون كراوە، دابڕاوین لەوەی ئەوان ناوی بە سیستەم دەبەن .
حكومی كەمینە
ئەمریكا لە لایەن كەمینە (نوخبە)وە فەرمانڕەوایەتی دەكرێت، كۆمەڵگەكەمان دابەشبووە بەسەر دوو چیندا، چینێك هەڵگری هیچ بڕوانامەیەكو لێهاتووییەك نییە، كە بەملاو بەولای شەقامەكاندا دەكەونو چینەكەی تر بریتین لە كۆمەڵەی شاهانەی بریتانی بۆ كاروباری نێودەوڵەتیو ئەنجومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوەو، ئەنجومەنی سیانەییو رێكخراوە نهێنییەكانی وەك چینی رووناك فكرو Iuminati II و كەلەسەرو ئیسكەكانو Skull and Bones و شاسوارانی ماڵتە Knights of Malta و، بازنەكانی ماسۆنییە ئازادەكان .
چاوەڕوان بن ؟؟؟ ماوەیەتی .........
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق