زیپان
گۆڤارێكى وه‌رزى ئه‌ده‌بیی و فیكرییه ، لقی كهلارى بنكه‌ى ئه‌ده‌بی و ڕووناكبیرى گه‌لاوێژ ده‌ریده‌كات
ژماره (10) پایزى (2011 ) به‌شی كوردى
گۆڤارێكى وه‌رزى ئه‌ده‌بیی و فیكرییه ، لقی كهلارى بنكه‌ى ئه‌ده‌بی و ڕووناكبیرى گه‌لاوێژ ده‌ریده‌كات
ژماره (10) پایزى (2011 ) به‌شی كوردى
..........................................................................................
ن . سه‌لام رحیم رشید
ئاشكرایه
كوردستان له نێوان چوار ده‌وڵه‌ت و به‌سه‌ر چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كدا دابه‌شكراوه
تاكو ئێستاش هه‌ر به داگیر كراوى موهتهوه زمانێكى یه‌كگرتووى ئاخاوتن و نووسینى
نیه ، كه‌واته هه‌روه‌ك و چۆن خاوه‌نى ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى نییه
هه‌ر به‌و شێوه‌ش زمانێكى یه‌كگرتوو یان ستانداردى نییه ،چونكه له‌هه‌ر به‌شێكى
نیشتكانهكهیدا ناچاركراوه زمانى ئه‌و گه‌له سه‌ر ده‌ستانه فێربێت و پێیان
بخوێنێت و بنووسێت ، له‌به‌ر ئه‌مه زۆر ئاساییه ڕۆڵه‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كورد له
هه‌ر ده‌وڵه‌تێكى داگیركه‌رى كوردستان خۆیان له‌ژێر كارتێكه‌رى زمان و وێژه‌ى ئه‌و
گه‌له سه‌ر ده‌ستانه ببیننه‌وه ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌وڵ و ماندوبوونى
ڕ‌ۆشنبیرانى كورد هه‌رچه‌ند كه‌میش بووبێت ناكرێ له‌م بواره‌دا پشتگوێ
بخرێت.
لێره‌دا هه‌ندێ
له‌و گرفتانه‌ى به‌رده‌م زمانى ستانداردى كوردى ده‌خه‌ینه ڕوو:
1) نه‌بوونى
كهیانێكى سهربهخۆو بار‌و دۆخى ژێردهسهیى كورد گرفتێكى سه‌ره‌كى بوو له‌به‌رده‌م
دروستبوونى ئه‌م زمانه هه‌رچه‌نده ئه‌م گرفته تاڕاده‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى
ده‌سه‌ڵانى سیاسى و ڕ‌ۆشنبیرى كوردا بووه ، ئه‌ویش به هۆى دابه‌ش بوون
و پارچه پارچه
بوونى كوردستانه‌وه بووه واته ئۆباڵى به‌شێكى ئه‌م نه‌هامه‌تى و ئاژاوه و
سه‌قامگیر نه‌بوونى زمانه
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ئه‌و حاڵه‌تى كه كوردى تێدا ژیاوه ، چوونكه بوونى زمانى ستاندارد
په‌یوه‌ندییه‌كى ڕاسته‌و خۆى به ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌وه هه‌یه
له ڕ‌وى ده‌سه‌ڵات و ڕامیارى و ده‌وڵه‌ت ، كه‌واته هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌م
مافانه‌ى ده‌سته‌به‌ركرد ئه‌وا ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر زمانهكهشى بدات ، گرفتێكى
تر‌ى كاریگه‌ر له‌م بواره‌دا بوونى ئه‌و سنووره نه‌فره‌ت لێكراوهیه كه له نێوان
كوردستانى باكور و باشوردا دروستبووه ، نووسین له باشوردا به پیتى عه‌ره‌بییه
به‌ڵام له باكوردا به لاتینیه، ئهمهواى كردووه دابڕانێك دروست ببێ ،
هه‌روه‌ها ئێمه‌ى كورد به خه‌ڵكانێكه‌وه به‌ستراوین تائێستاش خه‌و به تیر و
شیرهكانى هه‌زارو چوارسه‌د ساڵه‌ى له‌مه‌و به‌رى خۆیانه‌وه ده‌بینن.
2) یه‌كێكى تر
له‌و گرفتانه كه‌له‌م قۆناغه‌دا زمانى كوردى ئالوده‌ى بووه و پێوه‌ى ده‌ناڵێ
بوونى دیارده‌و ڕه‌وتى ناوچه‌گه‌رێتییه واته جێى داخه كه ئه‌ڵێن ئێستا زمانى
كوردى له كوردستان له پاشاگهردانیهكى ئاشكرادایه ، گه‌ر به‌وردى سه‌رنجێك
له‌بارى زمانه‌وانى ئه‌مڕۆى كوردى بده‌ین ده‌بینین هه‌ر ناوچه‌و ده‌ڤه‌رێك له
هه‌وڵى دروستبوونى زمانێكى ستانداردایه بۆ خۆى بێ گوێدانه هیچ بنه‌ماو
پێوهرهرێكى زانستى و نه‌ته‌وه‌ى و ته‌نانه‌ت بیرۆكه‌ى یه‌كترى قبوڵ كردن و
دوركه‌وتنه‌وه له ئینتیماى قه‌ومیش له‌م بواره‌دا ، چوونكه چونكه بۆ ماوه‌ى
(20) ساڵه ده‌سه‌ڵاتداران و پارته كوردیه‌كان زۆر بێباكانه دروستكردنى هه‌ستى
ئینتماى ناوچه‌ی و حیزبیان به‌لاوه په‌سه‌ند تربووه له درووستكردنى هه‌ستى
ئینتماى نه‌ته‌وه‌یى لاى تاكى كورد، ئه‌م پارته كوردیانه به ئاشكرا هه‌وڵ
ده‌ده‌ن زاراوه‌و وشه‌ى قۆرخ كراوه‌كانى حیزبه‌كانیان ڕه‌چاو بكه‌ن ، بۆ نموون
وشه‌كانى (ڕێزدارو به‌ڕێز و خوێنكار و قوتابى و ئافره‌ت و ژن ...هتد) بێگومان له
زۆر باردا ئه‌م قۆرخ كردن و به هه‌ڵه به‌كارهێنانى ئه‌و وشانه گوێ‌گران و
خوێنه‌رانى كورد به‌هه‌ڵه‌دا ده‌بات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بوونى هه‌ستى ناوچه گه‌رێتى
دیارده‌یه‌كى ئاساییه ده‌كرێ خزمه‌تى چاكشى لێ وهربهێنرێت ، چونكه ئه‌گه‌ر مرۆڤ
زێدى خۆیى و شار‌و ناوچه‌كه‌ى خۆى خۆش نه‌وێت ئه‌وه ڕه‌چاوى ئه‌وه‌شى لێناكرێت كه
وڵات و نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆى خۆش بوێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى لاى ئێمه بۆته جێى
نیگه‌رانى
و جیاكردنه‌وه‌مان
له گه‌لانى تر‌ى ده‌وروبه‌رمان ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌سته زاڵه به‌سه‌ر هه‌ستى
نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یدا.
3) گرفتێكى تر‌ى
ئه‌م بواره هه‌ست نه‌كردنى تاكى كوردییه به گرنگى به گرنگى ئه‌م دیارده‌و گرنگى
نه‌دان و پشتگوێ خستنى ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره له‌لایه‌ن میدیاكان و كه‌ناڵه‌كانى
ڕاگه‌یاندنى كوردییه، چونكه ئه‌وه‌ى له ڕاگه‌یاندنى كوردیدا ڕه‌چاو ده‌كرێت به
ئاشكرا شێواندن و تێكدانى زمانى كوردى پێوه دیاره كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆى گرفته،
ڕاسته له كوردستان زیاتر له دیالێكتێك هه‌یه‌و قسه‌ى پێده‌كرێت و ڕێژه‌ى قسه
پێكهران له نێوان ئه‌م دیالێكتانه جیاوازه ،به‌ڵام خۆ زمانى ستاندارد به
بۆچوونى زۆربه‌ى شاره‌زایانى بوارى زمان به‌ده‌ره له زۆرینه‌و كه‌مینه‌ى قسه
پێكهرانى چونكه هیچ كاتێ زۆرى ڕێژه‌ى قسه پێكهرانى زارێك له زماندا نه‌بۆته
هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و شێوه زاره بكرێت به زمانى ستاندارد به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه
زۆره.
هه‌رچه‌نده
لێره‌و له‌وێ به‌ڕاده‌یه‌كى كه‌م باس له گرنگى ئه‌م دیارده‌یه ده‌كرێت و ئاماژه
به گرنگى و پێویستى زمانى ستاندارد ده‌ده‌رێت ، وه له ڕێگه‌ى كۆڕ‌و سیمینارى
هه‌ندێ له دڵسۆزانى زمانى كوردى له ده‌ره‌وه‌و له ناوه‌ى وڵات له‌ڕێگه‌ى
بڵاوكردنه‌وه‌ى بابه‌ت و وتار له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان
له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ى چه‌ند كتێبێك له‌م بواره‌دا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان گشتى نین ،
واته ناوه‌ندى ڕ‌ۆشنبیرى كوردى به‌جدى كارى بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌كردووه
نه‌یتوانیوه فشارێك درووستبكات له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ بڕیارى له‌و جۆره ،
به‌تایبه‌تى ئه‌و قه‌ڵه‌م بهدهستانهى خۆیان به خه‌م خۆرى زمان و كه‌لتورى كوردى
ده‌زانن وه‌ك و لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌و زمانه‌وانى له په‌رله‌مانى كوردستان
.
4) كۆسپێكى تریش
له به‌رده‌م له به‌رده‌م ئه‌م هه‌وڵه‌دا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه چۆن قسهپێكهرانى
ئه‌م شێوه زارانهى زاره‌كان فێر بكرێن كه به‌زمانی ستاندارد بخوێنن و بنووسن ،
ئایه تواناى لۆجست و ماددى دابینكردنى ئه‌و ژماره پسپۆڕه هه‌یه یان
نا.
بوونى ئه‌م
گرفتانه‌ى لاى سه‌ره‌وه هه‌میشه ڕێگر بوونه‌و نه‌یانهێشتووه زمانى ستانداردى
كوردى له‌دایك ببێت، بێگومان چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفتانه‌ش مه‌حاڵ نییه به تایبه‌تى
له باشورى كوردستان كه ئێمه‌ى تێدا ده‌ژین هه‌له‌كه له‌بارتره به به‌راورد
له پارچه‌كانى تر‌ى كوردستان كه ده‌توانرێت چاره‌سه‌رى گونجاوى بۆ بكرێت ، هیچ كات
به‌قه‌د ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه گه‌وره‌نین كه له به‌رده‌م زمانى توركیدا هه‌بوو
پێش ئه‌وه‌ى توركیا ببێ به خاوه‌نى ئه‌م ڕێنووس و زمانه‌ى كه ئێستا
هه‌یانه.
بكالۆریۆس له زمانى كوردى
بكالۆریۆس له زمانى كوردى
...........................................................................................
زمانـهوانى
كــۆمـهڵایــهتى
دیراسه‌تكردنى زمانه له رێگه‌ى په‌یوه‌ندییه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، چونكه زمان چالاكییه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و له ئه‌نجامى
پێویستى خه‌ڵك بۆ په‌یوه‌ندیكردن هاتووه‌ته ئاراوه، هه‌وڵده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ى
په‌یوه‌ندى نێوان زمان‌و ژیانى كۆمهڵایهتىو كاریگه‌رى ئه‌و ژیانه له‌سه‌ر زمان
... بایه‌خ ده‌دات به دیراسه‌تكردنى زارهكانو زمان‌و زمان‌و جهندهرو زمانى
تاپۆو وشه بێزراوه‌كان ..
دیارترین دۆزینه‌وه‌كانى مێژوویى مرۆڤایه‌تى زمانه، كه
به‌ڕێكه‌وتنى هه‌موو لایه‌ك دروست بووه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى پێویستى تاكو كۆ بۆ
پهیوهندیكردنو فاكته‌رێكى كاریگه‌ره له كۆمه‌ڵگه به‌مانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه
ده‌مێنێته‌وه‌و به نه‌مانى نامێنێت، بۆیه ده‌توانین بڵێین پارچه‌یه‌كه له‌و
ژیانه‌ى كه تیایدا دروست بووه‌و له گه‌ڵیا گه‌شه‌ى كردووه له زمان‌و یاساكانى پێشكه‌وتنى تێناگه‌ین ئه‌گه‌ر دابڕاو
له سیاقى بزاوتنى كۆمه‌ڵایه‌تى له كات‌و شوێنێكى دیاركراو مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌لأ
بكه‌ین . چونكه زمانى مرۆڤ هه‌ڵگرى بیر‌و
رێگه‌كانى زهینكردنى مرۆڤه، هاوكات هه‌ڵگرى خه‌سڵه‌ته‌كانى جیهانى ده‌ره‌وه‌ى
مرۆڤه به هه‌مه‌جۆرى ئه‌و جیهانه‌و ره‌نگه‌كانى، ئه‌مه‌ش پوخته‌ى ئه‌و روانینه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه بۆ زمان كه (فێرس) جه‌ختى له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه، كاتێك
ده‌ڵێت:" با ده‌ستى پێ بكه‌ین له‌وه‌ى مرۆڤ دابڕاو نییه له جیهانى ده‌ره‌وه‌ى كه
تیایدا ده‌ژێت، بگره مرۆڤ به‌شێكه له‌و جیهانه... قسه‌كردنت ته‌نها جوڵانه‌وه‌ى
زوبانو له‌رینه‌وه‌ى ماسولكه‌كانى قوڕگ نین، بگره زیاتره له‌وه، به‌هۆى
كاركردنى عهقلأو راپه‌ڕاندنى " .
گرنگترین ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه ده‌كرێت له‌م بابه‌ته‌وه
بیبینین :-
چه‌مكى زانستى زمانى كۆمهڵایهتىو بابهتو گرنگى
.
په‌یوه‌ندى نێوان زمان‌و كه‌لتوور .
جۆراوجۆرێتى زمانى .
ململانییهى زمانى .
دیراسه‌تكردنى زمان به‌و پێیه‌ى كه دیارده‌یه‌كى
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و پێكهاته‌یه‌كه له پێكهاته‌كانى كه‌لتوور جێى بایه‌خ بووه‌و
وه‌كو زانستێكى سه‌ربه‌خۆ بایه‌خێكى تایبه‌تى پێدراوه‌و له ئه‌مڕۆدا به زانستی
زمانى كۆمه‌ڵایه‌تى ( Sociolinguistics ) ده‌ناسرێته‌وه .
ئه‌مه‌ش ئه‌و زانسته‌یه كه دیراسه‌تى زمان له
په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌نه‌كانى زمان‌و
رێگه‌كانى به‌كارهێنانى رێكده‌خات كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌ركه كۆمهڵایهتىو
كهلتوورییهكانهوه هه‌یه .
ناوبردنى ئه‌م زانسته له گروپێكه‌وه بۆ گروپێكى تر
جیاوازى هه‌یه، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا هه‌مان ناوه‌ڕۆكیان هه‌یه، هه‌ندێك به
زانستى كۆمه‌ڵایه‌تى زمان یان به زانستى كۆمه‌ڵایه‌تى زمانى The sociology of
Language ناوى ده‌به‌ن .
ئه‌ركى ئه‌م زانسته گه‌ڕانه به دواى چۆنێتى كارلێكى
زمانه له‌گه‌لأ كۆمه‌ڵگه‌و ته‌ماشاكردنى ئه‌و گۆڕانانه‌یه كه تووشى بونیادى زمان
ده‌بێت له ئه‌نجامى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تییه جۆراوجۆرهكانىو
خستنه‌ڕووى ئه‌و ئه‌ركانه‌و دیاریكردنیانه .
هه‌وڵه‌كانى زانایانى وه‌ك سۆسێرو ماییهو فندریسو
هاڵیداىو مالینۆفسكىو یسپرسنو فلمۆرو هاریسو كاردنرو ئه‌وانى تر بۆته مایه‌ى
دروستبوونى ئه‌م لقه تازه‌یه‌ى زمانه‌وانى، ئه‌مانه هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و
بنه‌ماو پێوه‌ره كۆمهڵایهتیانهیان داوه كه ره‌فتارى زمانى حوكم دوكات، به‌و
ئامانجه‌ى جارێكى تر به‌و تیفكرینهدا بچنه‌وه كه له‌باره‌ى ئه‌و جیاوازیانه‌ى
كه یاساكانى كارى زمان حوكم ده‌كه‌ن، دواتریش روونكردنه‌وه‌ى پێگه‌ى زمان له
ژیانى مرۆڤایه‌تیدا .
ئه‌وه‌ى هانى دروستبوونى ئه‌م زانسته‌و په‌ره‌سه‌ندنى
داوه باوه‌ڕپێهێنانى ژماره‌یه‌كى زۆرى لێكۆڵه‌رانه به جۆراوجۆرێتى به‌كارهێنانى
زمان، چونكه زمان ئامرازێكى گوزارشتكردنى كۆمهڵایهتىو زانستى‌و سیاسى‌و
ئابوورییه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت دیراسه‌تى خه‌سڵه‌ته‌كانى
ئه‌و به‌كارهێنانه جیاوازانه بكه‌ین‌و ره‌هه‌نده‌كانى خۆ گونجانى زمان له‌گه‌لأ
مهبهستو هه‌ڵوێسته جیاجیاكاندا بزانین .
مێژوى ئه‌م زانسته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ى 18 یه‌م،
به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ى فهیلهسوفانو بیرمه‌ندان پرسیاریان له باره‌ى په‌یوه‌ندى
نێوان زمان‌و ئه‌و میلله‌ته‌ى كه به‌و زمانه قسه ده‌كات ورووژاند، له‌وانه
یۆهان فۆتگێردو هاڵدهرو جینیسو ئه‌وانه‌ى كه دواى ئه‌مان هاتوون . گرنگى ئه‌م
زانسته له‌و ئیعتیباره زانستییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه سوودێكى گه‌وره‌ى
هه‌یه بۆ زمان‌و كۆمه‌ڵگه‌و میلله‌تان، له رێگه‌ى هه‌وڵى به‌رده‌وامى ئه‌م
زانسته بۆ ئه‌وه‌ى ره‌هه‌ندێكى تر ببه‌خشێته شیكردنه‌وه زمانییه‌كان زیاتر له‌و
راده‌یه‌ى كه زانسته زمانییه نوێكان پێڕاگهیشتوون، هه‌روه‌ها كێشه‌كانى
دووانه‌ى زمانوئیزدواجییهتى زمان له كۆمه‌ڵگه تازه په‌ره‌سه‌ندووه‌كاندا
ده‌خاته‌ڕوو، هه‌روه‌ها خستنه‌ڕووى كێشه وابهستهكانى فێربوونى زمان‌و
په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كان، له‌گه‌لأ
دیاریكردنى ئه‌و رۆڵه كارایهى كه زمان هه‌یه‌تى له روونكردنه‌وه‌ى پهیهندییه
كۆمهڵایهتىو كهڵتوورییهكانى كۆمه‌ڵگه. هاوكات خستنه‌ڕووى گرنگى رۆڵى ئه‌م
زانسته له بوارى دیراسه‌تكردنى ئامرازه جۆراوجۆره‌كانى په‌یوه‌ندى له‌سه‌ر
بنه‌ماى ئه‌وه‌ى كه په‌یوندیكردن ئامرازێكى گرنگه له گواستنه‌وه‌ى شارستانییه‌ت
له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كى تر .
پهیهندى نێوان زمان‌و كه‌لتوور :-
لێكۆڵه‌ران دانیان به‌وه‌دا ناوه كه پێنج بنه‌ما هه‌یه
بۆ پۆلێنكردنى مرۆڤایه‌تى وه‌كو میلله‌ت، ئه‌وانه‌ش بریتین له :- ره‌گه‌زى هاوبه‌ش
– ئایین - نه‌ته‌وه – زمان – كه‌لتوور .
هه‌ر یه‌ك له زمان‌و كه‌لتوور رۆڵى دیاریان هه‌یه له‌م
پۆلێنه، هه‌ردوو ئاوێنه‌ى ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌موو جۆره‌كانى چالاكى مرۆیین له هه‌ر
میلله‌تێك، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندى ئه‌م دوو یه‌كه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌وه، وه‌ك
په‌یوه‌ندى گشت به به‌شه‌وه، زمان تایبه‌ته به‌ڵام كه‌لتوور گشتییه، په‌یوه‌ندى
نێوانیشیان په‌یوه‌ندییه‌كى ئاڵزگۆڕه، زمان ته‌نها غه‌ڵبه‌غه‌ڵب كۆمه‌ڵه ده‌نگێك
نییه كه بدرێته هه‌وادا، به‌ڵكو تهجسیدكردنێكى زیندووى هه‌موو زانین‌و
لێهاتوویى مرۆڤه‌و رێنماكارى كه‌سێتى‌و شوناسى رووناكبیرییهتى .
نزیكبوونه‌وه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ى له ژینگه‌یه‌كى زمانی‌دا
به وێنه‌یه‌ك له وێنه‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ى ره‌وشى رووناكبیریى ئه‌و ژینگه‌یه‌یه،
بۆ نموونه باوكایه‌تى به‌هایه‌كى زمانیه له لاى كوردان، به‌ڵام له كورده‌واریدا
به چه‌ندان چێوه گزارشتى لێدهكردرێت : بابه – باوه – باوكه – پاپى – دادى –
كاكه .
په‌یوه‌ندى نیوان زمان‌و كه‌لتوور له‌سه‌ر پله‌ى جیاوازى
زمانىو رووناكبیرى ده‌وه‌ستێت، ئه‌گه‌ر جیاوازى نێوان زمانه‌كان زۆر بێت ئه‌وا
جیاوازییه‌كى زۆر له نێوان كه‌لتووره‌كان به‌دى ده‌كرێت .
هه‌ر یه‌ك له فاكته‌ره ئابوورى‌و رووداوه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رۆڵى گرنگ ده‌بینن له ره‌فتارى رووناكبیریى تاكه‌كانى
كۆمه‌ڵگه، ئه‌مه‌ش كاتێكردنێكى نهگهتیفى هه‌یه له‌سه‌ر لایه‌نى زمانى، ده‌بێته
هۆكارى ده‌ركه‌وتنى كۆمه‌ڵه بێژه‌و گوزارشتو شێوازى نوێ كه پێشتر به‌كاربردنى
له لایه‌ن كۆمه‌ڵێكى دیاریكراوه‌وه بووه .
جۆراوجۆرێتى زمانى :-
دوو ئاڕاسته‌ى دژ به یه‌ك له ژیانى زماندا هه‌یه.
ئاڕاسته‌یه‌ك رووه‌و ه جۆراوجۆرێتىو دابه‌شبوون، ئاڕاسته‌یه‌ك به‌ره‌و یهكخستنو
نه‌هێشتنى جیاوازییه زمانییه‌كان، زۆرێك له زمانه‌وانه‌كان بڕوایان به‌وه هه‌یه
كه سروشتى زمان مه‌یلى به‌لاى بهشبهشبوونو دابه‌شبوون هه‌یه، پاشان یه‌كه‌كه
هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و لقى تر‌ى لێده‌بێته‌وه ، هۆكارى ئه‌مه‌ش كاریگهربوونو
ههستكردنو بینینى رووداوه‌كانى مێژووى مرۆڤایه‌تییه، وه‌ك دابه‌شبوونى زمانه‌كان
بۆ شێوه‌زارى جۆراوجۆر، بڕوانه زمانى لاتینىو دابه‌شبوونى بۆ فه‌ره‌نسى – ئیتالی
– ئیسپانى – پورتوگالى، زمانى سامى بۆ عه‌ره‌بى – عیبرى – سریانى – ئه‌مه وامان
لێده‌كات بڕوا به‌وه بكه‌ین كه ئه‌مه یاسایه‌كى سروشتیه كه له‌پشت ئه‌م
دابه‌شبوونه ده‌وه‌ستێت .
فاكته‌رى سه‌ره‌كى له جۆراوجۆربوونى زمانهكانو
بهشبهشبوونیان بۆ شێوه‌زار، لاوازى هاوسه‌نگى كۆمه‌ڵایه‌تییه له نێوان
دانیشتوانى یه‌ك ناوچه‌ى زمانىو خراپى په‌یوه‌ندى له نێوان تاكه‌كانى
.
به‌ڵام فاكته‌ره‌كانى یه‌كگرتن‌و دروستبوونى زمانى
هاوبه‌ش ئه‌وا بریتییه له :-
أ - وێنه‌كانى گردبوونه‌وه‌ى مرۆیى :-
شاره گه‌وره‌كان .
زانكۆ‌و په‌یمانگاكان .
خزمه‌تى سهربازىو جه‌نگه‌كان .
كۆبوونه‌وه‌و دیداره فهرهمییهكان .
هاوسه‌رگیرى تێكه‌لأ ( مختلط ) .
ب – ئه‌ده‌ب :-
ئه‌ده‌ب رۆڵێكى كاراى هه‌یه له دروستبوونى زمانى
هاوبه‌ش، مه‌به‌ست له ئه‌ده‌ب لێره‌دا ئه‌ده‌بى نووسراو یان زاره‌كى، بۆ نموونه
كاریگه‌رى ئه‌ده‌بیاتى میرنشینى بابان له‌سه‌ر دروستبونى نیمچه زمانێكى
هاوبه‌ش.
له سه‌رده‌مى نوێ‌دا ده‌ركه‌وتنى سینماو ئامرازه‌كانى
تر‌ى راگه‌یاندنى نووسراو بینراو بیستراو كاریگه‌رى زۆریان هه‌بووه له سه‌ر
نزیككردنه‌وه‌ى شێوه‌زاره‌كان له یهكترىو دروستكردنى زمانى هاوبه‌ش .
ج- یه‌كه‌ى سیاسى :-
بوونى قه‌واره‌ى سیایى فاكته‌رێكى گرنگى یهكخستى
شێوهزارهكانه، بوونى حكومه‌تێكى ناوه‌ندى به‌هێز كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت به‌سه‌ر
هه‌موو ناوچه‌كاندا كارده‌كاته سه‌ر نزیكردنهوهى شێوه‌زاره‌كان له یهكترىو
ده‌ركه‌وتنى زمانێكى هاوبه‌ش .
زاره‌كان شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانى جۆراوجۆرێتى زمان،
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانین كه دوو جۆر زار هه‌یه : زارى جوگرافى یان
خۆجهیى، یان زارى كۆمه‌ڵایه‌تى، ئه‌مه‌شیان ئه‌و زاره‌یه كه له رێگه‌یه‌وه
ده‌توانین شوناسى خۆجهیىو پایه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى تاك دیارى بكه‌ین .
جیاوازییه‌كى زۆر هه‌یه له نێوان زاره‌كان له رووى
شێوه‌ى كاركردنیانو پاراستنى كه‌سایه‌تى‌و بوونى خۆیان‌و شه‌ركردنى ئه‌و
فاكته‌رانه‌ى كه هه‌وڵده‌ده‌ن له ناوچه‌ى جوگرافى خۆیدا گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا بهێنن
.
گرنگترین ئه‌و فاكته‌رانه‌ى كه پارێزگارى له مانه‌وه‌ى
هه‌ر زارێك ده‌كات بریتییه له .
په‌یوه‌ندى به‌هێزى نێوان ئه‌وانه‌ى قسه‌ى پێده‌كه‌ن
.
لاوازى پهیوهندىو به‌ركه‌وتنى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى قسه‌ى
پێده‌كه‌ن له‌گه‌لأ ده‌ورووبه‌ر .
مه‌یلى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى قسه‌ى پێده‌كه‌ن بۆ گۆشهگیرىو
سه‌ربه‌خۆبوون، وه‌ك ئه‌وه‌ى له ژینگه كشتوكاڵییه‌كاندا به‌دى ده‌كرێت،كه
ئامرازه‌كانى گواستنه‌وه زۆر لاوازه .
كه‌مى ژماره‌ى ئه‌و بیانیانهى كه له ژینگه بازرگانى‌و
پیشه‌سازییه‌كاندا رو ده‌كه‌نه ناوچه‌كه، له‌گه‌لأ كه‌مى ماوه‌ى مانه‌وه‌یان له‌و
ناوچه‌یه .
هۆكارى دروستبوونى زاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازى رووناكبیریىو پهروهردهیىو ئاستى بژێوى‌و
دابونهریتهكان ... هتد له نێوان تاكه‌كانى ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، له‌وانه‌یه لقى
تریش له زارێكى گشتى ببێته‌وه‌و جیاوازییه‌كى زۆریش له نێوانیاندا له رووى
بێژه‌و شێوازى گوزارشتكردن‌و پێكهاته‌ى رسته‌و ده‌لاله‌تى بێژهكاندا هه‌بێت، بۆیه
هیچ زارێك جێگیر نییه له‌سه‌ر یه‌ك بار، بگره به‌رده‌وام له بزاوت‌و
په‌ره‌سه‌ندندایه، به زیادبوونى ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى له چین‌و توێژهكانو
بیانییه‌كان ئه‌وانه‌ى سهرادنى ناوچه‌ى به‌كارهێنانى ده‌كه‌ن بره‌و ده‌سێنێت
.
هه‌روه‌ها زاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر
ئاخاوتنى ئاسایى هه‌یه، بۆیه زمان زۆرێك له بێژه‌و پێكهاته‌كانى ده‌خوازێت تا
به‌شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاوتر به‌كارى بهێنێت، له راستیدا ناتوانرێت جیاكارى له نێوان
ئه‌و زارانه بكرێت ته‌نها له شاره گه‌وره‌كاندا نه‌بێت .
ململانییهى زمانى :-
هاوشێوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌كان كه ململانییه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر
گهشهكردنو زیاتر كردنى نفوزى خۆیان، زمانه‌كان گهشهدهكهنو ململانییه
ده‌كه‌ن بۆ زیاتر كردنى جوگرافیاى به‌كارهێنه‌رانى، زمان وه‌ك زینده‌وه‌ره له
دایكدهبێتو گهشهدهكاتو ده‌مرێت، به‌رده‌وام بێژهكانى هاوشێوه‌ى خه‌ڵك
سنووره‌كان دهبهزێنىو سه‌فه‌ر دهكاتو له‌نگه‌ر ده‌گرێت .
هه‌ڵگرانى بیروڕاى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ په‌ره‌سه‌ندنى زمان
پێیانوایه سێ شیوه زمان دهێته كایه‌وه له‌ئه‌نجامى ململانییه‌كان ئه‌وانیش
:-
زمان به شێوه‌یه‌كى سروشتى بمرێت، له ئه‌نجامى زۆربوونى
ژماره‌ى قسه‌كه‌ران پێىو دووربوونى ژینگه‌كانیان له یه‌كترییه‌وه، ئه‌مه‌ش
ده‌بێته هۆى له دایكبوونى شێوه‌زارى خۆجهیى، له‌وانه‌یه ئه‌م شێوه‌زاره
تازه‌یه له‌سه‌ر حیسابى زمانى دایك گهشهبكاتو پهرهبسێنێتو ببێته زمانى دایك
هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر زمانى سانسكریتیدا هاتووه .
زمانێك غهزوى زمانێكى تر بكات، ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى
زمانه غهزوكهرهكه زیاتر بێت له ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى زمانه
غهزوكراوهكه، وه‌ك غزاى سامییه كۆنه‌كان‌و سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر زمانى
سۆمه‌ریدا .
مردنى زمانێك به ژهراویبوون، ئه‌میش به هاتنه‌ناوه‌وه‌ى
بێژه‌ى زمانى تر وه‌ك پێویستییه‌ك بۆ دهوڵهمهندبوونو به‌هێزبوون،
له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌مه‌یان پێویستییه، به‌ڵام دواتر هه‌موو كایه زمانییهكانى وه‌ك
ئهدهبو سیاسهتو ئابوورى ... هتد داگیر ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه دۆخه‌ى كه به‌سه‌ر
زمانى كوردیدا تێده‌په‌ڕێت .
سه‌رچاوه‌كان :-
1) عبدالصبور شاهین ، فی علم اللغة العام ، مؤسسه
رسالة ، بیروت ، الطبعه الثالثة ، 1980 .
2) على عبدالواحد وافی ، اللغه والمجتمع ، دار
النهضه مصر للطبع والنشر، القاهره.
3) كمال محمد بشر ، علم اللغه الاجتماعی ، دار الغریب
بۆ للطباعه والنشر والتوزیع . القاهره .
4) هادى نهر ، اللسانیات الاجتماعیة عند العرب ، دار
الامل للنشر والتوزیع، اربد ، اردن ، الطبعه الاولى ، 1998 .
بكالۆریۆس له زمانى كوردى
..........................................................................................
ئێمه‌ى مرۆڤ چۆن فێرى ئاخاوتن
بووین؟
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنى : عومه‌ر عه‌بدولكه‌ریم
زمان گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتى مرۆڤه، به‌ڵام هه‌ندێك له‌گه‌ڵ ئه‌م بیروڕایه‌دا نین . له‌وانه نئۆم چۆمسكى ڕۆشنبیرو زمانه‌وانى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى لهدهزگاى ماساچۆست. چۆمسكى فیربوونى زمان به كارێكى زۆر سه‌یر نازانێت .
به‌پێى باوه‌ڕى چۆمسكى زمانیش وه‌كو توانایى فڕین، كه به به‌چكه داڵ سپێردراوه ل همنداڵى مرۆڤیش‌دا هه‌یه . له‌ڕوانگه‌ى ئه‌وه‌وه منداڵان فێرى ئاخاوتن نابن ، به‌ڵكو زیاتر پێویستى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى بزوێنه‌ره ده‌ره‌كییه‌كانه ناچاریان ده‌كات قسه بكه‌ن .
باسى چۆنیه‌تى زمان‌و فێربوونى زمان له مێژه‌وه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا بووه‌و هێشتاكه‌ش نهێنێیهكى نه‌كراوه‌یه، كه كۆمه‌ڵێك تیۆرى هێناوه‌ته ئاراوه .
دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كه‌سانى تردا ئهنگێزهیهكى به‌هێزو خاڵێكى گرنگه بۆ ئاخاوتن :
له‌ساڵى 1866دا (ئه‌نجومه‌نى زمانناسى پاریس) ڕایگه‌یاند، كه باسكردن سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى پهیدابوونو پێكهاتنى زمان قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه نه‌یتوانى ڕێگه‌ى ورده ئاژینو وردبوونه‌وه‌ى مرۆڤ بۆ دۆزیهنهوهى خودیه‌تى بگرێت. بیروڕا گه‌لێكى جۆراوجۆر پێكهاتو دروستبوو، هه‌ر كه‌سێك به‌پێى توانا‌و شیاوى درككردنى خۆى ئه‌م بابه‌ته‌ى پێناسه كرد . له تیۆرى لاسایكردنه‌وه بگره هه‌تا دووباره‌كردنه‌وه‌ى ده‌نگه ساده‌كان‌و وشه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان خرایه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه: چۆن مرۆڤى سه‌ره‌تایى فێرى قسهكردنو ئاخاوتن بوو، چۆن دهنگو واژهكانى یاسامه‌ند بوون‌و زمان هاته ئاراوه ؟
هه‌ندێك ده‌یانوت " مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ئه‌نجامى كاره كۆمهڵهكییهكیان یان گروپیهكانى وه‌كو تلاندنى به‌ردێكى گه‌وره ناچاربوون په‌یوه‌ندى قسهیى یان وتهیى (كلامى) دروست بكه‌ن . به‌و شێوه‌یه وشه گه‌لێكیان به‌كار ده‌هێنا وه‌كو هاوده‌نگى له‌یه‌ك گروپدا . سه‌رئه‌نجام ئه‌م هاوده‌نگییه ماناى په‌یدا كرد‌و ئه‌نجامه‌كه‌ى ئاخاوتن بوو".
گروپێكى تر"دوباره‌كردنه‌وه ده‌نگ گه‌لێكى ساده‌ى وه‌كو سینگ سانگى منداڵیان ده‌هێنایه پێشه‌وه و باسیان لێوه ده‌كرد، كه مرۆڤه‌كان بۆ خستنــــــــهڕووى مـهبـهســـتو ههستهكانیـــــــــان ئهنگێزهیهكى به‌هێزیان بۆ دروستكردنى وشه‌كان و پێكه‌وه لكانیان هه‌بوو".
ئایا زمان به‌رهه‌مى، ئیحتیمالى كامڵبوونى مێشكه؟
هیچ كام له‌م پرسیارانه، وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى، كه "بۆچى زمان دروستبوو" ناداته‌وه.
درێك بیكرتۆن (Drek Bickerton) له زانكۆى هاوایى له كتێبه‌كه‌یدا له‌ژێر ناوى "زمان‌و جۆره‌كانى"(language and spices) ده‌نووسێت: زمان به‌رهه‌مى ئیحتیمالى كامڵبوونى مێشكه. بوونى پێكهاته مێشكییه (نۆرۆلۆژیكه) سه‌ره‌تاییه‌كان، واى له مرۆڤى سه‌ره‌تایى كرد بتوانێ وهرگرتنهكانى بخاته ڕوو وه ئاشكرایان بكات‌و ورده ورده نیشانهكانو ده‌نگه واتادارهكان دروست بكات. به‌م شێوه‌یه زمانى یه‌كه‌م پێكهاتو دروستبوو. ئه‌و زمانه‌ى، كه وشه‌ى واتادارى هه‌بوو، به‌ڵام یاسامه‌ند نه‌بوو هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وى له‌هیچ ڕێسا‌و گرامهرێك نه‌ده‌كرد . به‌ڵام ئه‌م وه‌ڵامه هێشتا ناتوانێـت ڕه‌وتى ئاڵۆزى به‌رزبوونه‌وه له زمانێكى سه‌ره‌تایى بۆ زمانێكى ته‌واو ڕوون بكاته‌وه .
بیكرتۆن باسى ڕووداوێكى بۆماوه‌یى دهكاتو به‌هاوكارى ئه‌وه پێناسه‌ى ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه ده‌كات . ئه‌و ده‌بێژێت "هه‌ر له گه‌ڵ گۆڕانكارییه بۆماوه‌ییه‌كاندا ئه‌ندازه‌ى مێشكیش گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتو په‌یوه‌ندی گه‌لێكى مێشكى دروستبوو، هه‌روه‌ها ده‌زگاى ده‌نگیش باشتر‌و كامڵتر بوو، به‌مشێوه‌یه واى لێهات، كه زه‌مینه‌كانى په‌یدابوونى زمان ڕه‌خسا".
به‌رزبوونه‌وه‌ى له‌ناكاو، فاكته‌رى ئاخاوتن‌و قسه‌كردن:
نعۆم چۆمسكی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه. ئه‌ویش بهرزبوونهوهیهكى له‌ناكاو به‌هۆكارێك ده‌زانێ له ڕه‌وتى كامڵبوونى مرۆڤدا، كه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ئاخاوتن له‌قاڵبى زمانه‌كانى ئێستایى زمانه‌كانى دونیا بزانین. بهبڕواى ئه‌و ته‌نها له‌م ڕێگه‌وه ده‌توانرێ ڕوونبكرێته‌وه بۆچى منداڵان ئه‌توانن فێرى هه‌ر زمانێك ببن به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاگایان له ڕێسا‌و ڕێزمانهكهى هه‌بێت، چونكه تواناییه‌كى وه‌ها ده‌توانرێ ته‌نها لهبوونهوهرێكى به‌رنامه بۆداڕێژراودا چاوه‌ڕوان بكرێت .
له سه‌ره‌تادا هیچ نه‌بوو!
دكتۆره مریه‌م نه‌وروزیان پسپۆڕى نه‌خۆشییه‌كانى مێشك‌و عه‌قڵ له‌زانكۆى تاران له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تى په‌یدابوونى قسه‌كردنه‌وه ده‌بێژێت "مرۆڤى سه‌ره‌تایی هێشتا ئاخاوتنى نه‌ده‌زانى و قسه‌ى نه‌ده‌كرد. سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندییه‌كان بهجوڵهكانى ده‌ست بوو، پاشان vocalواته به‌دروستكردنى ده‌نگ و پاشتر بهverbal(شفوى) واته به‌دروستكردنى قسه‌ى زاره‌كى بوو. مرۆڤى سه‌ره‌تاى بۆ گواستنه‌وه‌ى
چه‌مكه‌كان سودى له‌ده‌ست وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ، كه چۆن قسه‌كردن پهیداوو؟ ئه‌وه بوو، كه كاتێك مرۆڤى سه‌ره‌تایى ده‌ستى كرد به به‌كارهێنانى ده‌سته‌كانى ، ئه‌و ده‌سته‌ى زیاتر كارى دهكردو ده‌ستیكرد به‌وه‌ى به‌ده‌ست قسه‌بكات سه‌نته‌رى قسه‌كردن لهمێشكى قسهبۆكراودا كرایه‌وه و ئه‌م سه‌نته‌ره له‌گه‌ڵ ده‌ستى كه‌سه‌كه‌ى تردا په‌یوه‌ندى په‌یدا كرد، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاشدا قسه‌كردن نه‌بوو، شتێك چه‌مكى نه‌بوو، ته‌نها دروستكردنى ده‌نگ بوو پاشتر ورده ورده ئاوازى قسه، توڕه‌بوون، عه‌شق، نه‌فره‌ت، هه‌ڕه‌شه‌و تۆقین زیادیكردو هێدى هێدى به‌شێوه‌ى زمان پێك هات" .
ڕه‌وتى كامڵبوون، كه ئه‌نجامه‌كه‌ى جیاوازى نێوان ژن و پیاوى لێكهوتهوه :
ڕه‌وتى كامڵبوونى مرۆڤ به‌جۆرێك به‌ره‌و پێشه‌وه چوو، كه نه‌ك ته‌نها به سیسته‌مى مێشكى مه‌ركه‌زى خهسڵهتگهلێكى تایبه‌تى به‌خشى، به‌ڵكو له‌نێوان ئه‌ناتۆمى مێشكى پیاودا كۆمه‌ڵێك جیاوازى دروستكرد. دكتۆره نه‌وروزیان له‌بوارى جیاوازى ئه‌ناتۆمى مێشكى ژن و پیاودا ده‌بێژێت: "مێشكى ژن و پیاو جیاوازى گه‌لێكى ئهناتۆمیكیان له‌ڕووى تواناییه‌كانى قسهیى و تواناییه‌كانى تره‌وه هه‌یه. بۆنموونه پیاوان وه‌شاندنى تیر باشتر ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر داوا له‌پیاوێك بكه‌ین، كه 18 كتێب له ڕهفهیهكدا به‌جۆرێك ڕێكبخات، كه له ڕیزى یه‌كه‌مدا دوو ئه‌وه‌نده‌ى ڕیزى سێیه‌م و له‌ڕیزى سێیه‌مدا یه‌ك له‌سه‌ر سێى ڕیزى دووه‌م بێت، پیاوان باشتر ئه‌م كاره ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر 20 یان 30 كهلو په‌ل له‌سه‌ر مێزێك هه‌ڵبڕێژین و داوا له‌خانمان بكه‌یت، كه خێرا ئه‌وانه‌ى له‌یه‌ك ئه‌چن بدۆوزنهوه، ئه‌وا ئه‌وان زۆر خێراتر له‌پیاوان ئه‌م شتتومهكانه په‌یدا ئه‌كه‌ن".
نه‌وروزیان سه‌باره‌ت به‌هۆى بوونى ئه‌م جیاوازیانه ده‌بێژێت:" گریمان گه‌لێكى جیاوازمان هه‌یه. بۆ نموونه ئه‌وترێت ئه‌گه‌ر چى له‌سه‌دا سه‌د نیه، كه ئه‌مه شتێكى ماملبوو نیه. بۆنموونه پیاوان له‌ماوه‌كانى یه‌كه‌مه‌وه ناچار بوون بۆ بۆ شكاركردن زیاتر هاویشتن به‌هێز بكه‌ن و ژنانیش بۆ كۆكۆدنهوهى خۆراك‌و شته‌كانى تر ناچار بوونه ئه‌م شتانه په‌یدا بكه‌ن . بۆ نموونه دانه خۆراكیه‌كان و ئه‌و شتانه‌ى وه‌كو ئه‌وه‌ن، به‌ڵام جیاوازیه‌كانى مێشكى ژن‌و پیاو به‌واتاى تواناییه‌كانى كه‌متر یان زیاترى ئه‌وان نیه.ئه‌مه به‌ته‌واوى پیشان ئه‌دات ، هه‌ر به‌وشێوه‌یه، كه له‌ژناندا جیاوازیگهلێكى فیزیكاڵى تر هه‌یه، له مێشكیشدا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بوونى هه‌یه" .
مرۆڤـــ، ته‌نها بوونه‌وه‌رێكه، كه واژه داده‌تاشێت و درۆ ده‌كات :
هه‌ڵسه‌نگاندنێكى تر، كه مرۆڤى له بوونه‌وه‌ره‌كانى تر جیاكردوهو وایكرد تواناى هه‌بێت وشه‌كان ده‌ربڕێت، تواناى مێشك بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان بوو. ته‌نها مرۆڤه، كه ئه‌م توانییهى هه‌یه. مرۆڤـــ ته‌نها مهمكدارێكه، كه ناتوانێت هاوكات بخواته‌وه‌و هه‌ناسه بكێشێت. ئه‌م ناته‌واوییه له ڕه‌وتى كامڵبوونى ده‌زگاى ده‌نگى مرۆڤ و قڕگدا دروستبوو. له‌كاتێكدا ده‌زگاى ده‌نگى مرۆڤى نیانده‌رتاڵ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ى نه‌بوو وه لهمهیموون ئه‌چوو. ئه‌و ئه‌یتوانى هاوكات هه‌ناسه بكێشێت و بخواته‌وه. لهڕهوتى كامڵبوونى Homo sapiens derthalensis هۆمۆ ساپینس دیرتاڵینسیس كه نه‌یده‌توانى قسه‌بكات له‌ناوچوو وه sapiens Homo sapiensهۆمۆ ساپینس ساپینس یان مۆرڤى خاوه‌ن بیر و مێشك مایه‌وه و قسه‌ى كرد. سه‌گ ته‌نها ئه‌توانێت بوهڕێت، شامپانزه هه‌وڵئه‌دات ده‌نگه بێ ئامانجه‌كان كۆنترۆڵ بكات و سه‌ركه‌وتوو نابێت، به‌ڵام مرۆڤـــ، ئه‌م مرۆڤه به‌توانایه واژه داده‌تاشێت و درۆ ده‌كات!.
سه‌رچاوه / له ئینته‌رنێته‌وه
بكالۆریۆس له زمانى كوردى
...........................................................................................
چه‌ند ڕا و سه‌رنج و
پرسیار و گه‌رانێك له‌سه‌ر ژیانى خاناى قوبادى
نووسینى : كاروان عوسمن خه‌یات
له‌باره‌ى خاناى قوبادییه‌وه پێشتر وه‌ك ڕا و بۆچوون و سه‌رنج و تێبێنى و لێكۆڵینه‌وه‌م ئه‌نجام داوه و هه‌ندێ پرسیار و ڕاى تایبه‌تى خۆم خستۆته ڕوو، له‌م به‌شه‌ى تریشدا، دوابه‌دواى ئهوسهفهرهم* بۆ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ندێ شوێن گه‌ڕام و چه‌ند كه‌سانێكم دواند و پرسیار و لێكۆڵینه‌وه‌م ئه‌نجامدا، هه‌ندێ سه‌رنج و پرسیارێكم له‌لا دروستبوون، به پێویستم زانی وه‌ك ڕا و بۆچوونێ له‌م به‌شه‌دا ئاماژه‌یان پێ بكه‌م و بیانخه‌مه به‌رده‌ستی ڕووناكبیران و لێكۆڵه‌ران و ئه‌و پرسیارانه‌شی كه گه‌شتووم به‌ئه‌نجامێك به‌پێی ئه‌و ده‌ستنووس و به‌ڵگه شیعریانه‌ى خودى خانا، ئه‌وا یه‌كلایی خۆمم كردۆته‌وه و ڕاى خۆمم جێگیر كردووه....
هه‌رچی پێویسته كه بزانرێ خاناى قوبادى ناوى ته‌واوى چییه؟ ئه‌وا تاكو ئێستا نه‌ك من، هیچ كه‌سێ نه‌گه‌یشتووه به‌و ئه‌نجامه و نازانین ناوى ته‌واوى چییه. به‌ڵام له‌م دوایانه‌دا به‌ناوى كتێبه‌كانى مامۆستا قه‌ره‌داغی دا ڕۆشتم، به‌دووى ئه‌وه‌دا گه‌ڕام كه له‌چی كه‌شكۆڵ و بهیازێكدا شیعرى خانا هه‌یه تاكو ناوه‌كانیان بسپێرم به مامۆستا و ئه‌ویش به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى پێداوم كه هاوكارى ته‌واوم بكات... له یه‌كێك له كتێبه‌كانى دا چاوم به كه‌شكۆڵێك كه‌وت،1 له‌و كهشكۆڵهدا پارچه هۆنراوه‌یه‌ك هه‌یه له سه‌رى نووسراوه: مخمس موحه‌ممه‌د خان جوانرودی، هه‌روه‌ها له شوێنێكى دییدا نووسراوه خاناى جوانڕۆدى، ئه‌مه‌ش وێنه‌ى دهستخهتهكهیه:
كه‌شكۆڵه له 300 ساڵ كه‌متر ته‌مه‌نى نییه، مامۆستا قه‌ره‌داغی له كتێبه‌كه‌دا باسێكى كردووه و ساڵى نووسینه‌وه‌ى ئه‌م ده‌ستخه‌ته له 1110ى كۆچی دایه، كه‌واته ئه‌وكاته خانا ته‌مه‌نى 10 ساڵان بووه، ده‌كرێ ئه‌و كه‌شكۆڵه به‌چه‌ند ساڵێك نووسرابێته‌وه، چونكه ته‌نها ساڵێك له لێكۆڵینه‌وه‌دا به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ى بمانگه‌یه‌نێته دڵنیایی و ئاسووده‌مان بكات... تاكو ئێستاش نهم بیستووه خانا قوبادى ناوى موحه‌ممه‌د بێت، هه‌روه‌ها "موحه‌ممه‌د خانى جوانڕۆی"یش تاكو دیتنى ئه‌و كه‌شكۆڵه نه ناو و نهنازناویشیم نه‌بیستووه، ئه‌م ناوه‌ش له ئه‌ده‌بی كلاسیكى كوردی گۆرانى و سۆرانیشدا نه‌دی و نه‌ناس و نامۆیه، ئه‌گه‌ر گومانیش له‌وه‌دا بكرێت ئه‌مه ناوى خاناى قوبادی نییه، ئه‌ى تاكو ئێستا بۆ ناوى له‌و شێوه له ئه‌ده‌بی كلاسیكى كوردى گۆرانیدا ده‌رنه‌كه‌وتووه، له هیچ سه‌رچاوه و بهیازێكدا ناوى نییه، بۆ له مێژوودا ناوى نه‌هاتووه، بۆ باس نه‌كراوه، ئایا ئه‌میش وه‌كو ئه‌وانى دیی وه‌هایه....
ئه‌گه‌ر بڕواش وابێ كه شاعیرێكى دییه له جوانڕۆدا و ئه‌م موحه‌ممه‌د خانه دیارى كراوه، كوانێ پارچه شیعرێكى یان به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى ئه‌م خان و كه‌ڵه شاعیره، ئه‌گه‌ر وانه‌بێ ئه‌وا من مێژوو نووسان و ئه‌دیبانى ئه‌وان ده‌خه‌مه ژێر پرسیاره‌وه...
ئه‌م موحه‌ممه‌د خانى جوانڕۆییه ده‌بێت كوڕی خاناى قوبادیش بێت یان ده‌بێ خانێك بێت له جوانڕۆدا و شاعیر بێت، ئه‌مانه‌ش قسه و باسن و پێویستى به ده‌ستكه‌وتنى زانیارى نوێیه... به‌ڵام ئه‌گه‌ر وابێت كه كوڕى خاناى قوبادییه، ئایا خانا له چه‌ند ساڵییه‌وه خێزانى پێكه‌وه ناوه، ئه‌گه‌ریش كوڕى بێت بۆ تاكو ئێستا شیعرى ده‌رنه‌كه‌وتووه، ئایا ده‌بێ خانا بێ نه‌وه بێت، یان نه‌وه‌كه‌ى شاعیره و شیعرى هه‌یه، ئه‌ى كوا شیعره‌كانى..؟! ئه‌گه‌ر كوڕى خانایه ده‌بێ شاعیر بێت و شیعره‌كانى فهوتاوبن.. ده‌ستخه‌ته‌كه له سه‌رده‌مى لاوى خانادا نووسراوه، ئه‌م ده‌ستنووسه‌ش كه له‌نێوان 1110ى كۆچی بۆ 1138 كۆچی نووسراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه كه كوڕى خانا نییه، به‌ڵكو موخهمیسهكه هی خودی موحه‌ممه‌د خاناى جوانڕۆیی خۆیه‌تى... ده‌ست ڕه‌نگینى خاناش له داستان و هۆنراوه جۆر بهجۆرهكانى دا دیار و ئاشكرایه....
هه‌روه‌ها به ته‌له‌فۆن وته‌یه‌كم له مامۆستا ئیبراهیمى غه‌فارى سارۆ وه‌رگرت2 له‌باره‌ى ئه‌م موحه‌مه‌د ناوه‌وه، ئه‌ویش وتى: من له هه‌ندێ كه‌سی پیری هۆزى قوبادى و باوهجانییهكانم بیستووه كه خانا ناوى موحه‌ممه‌د بووه، (خانا)ش نازناوى شیعرى بووه، هه‌روه‌كو له‌م دوایانه‌شدا له‌لایه‌ن به‌نده‌وه ئه‌وه‌ش پشتڕاس كرایه‌وه كه "خانه" و "خانا" هه‌ر یه‌ك كه‌سن، به‌ڵام غه‌فارى سارۆیی ئه‌وه‌شی وت: كه چه‌ند كه‌سێك هه‌ن به‌ناوى موحه‌مه‌د خان، به‌ڵام نه‌مبیستووه به‌ناوى موحه‌مه‌د خانا و به‌تایبه‌تى له‌و ده‌م و كاته‌دا.. كه ده‌مى خاناى قوبادی بووبێت، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كى ترییه بۆ ئه‌وه‌ى خاناى قوبادى ناوى موحه‌مه‌د بووه.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه و ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه ئه‌نجامم داوه، ده‌بێ خاناى قوبادى ناوى ئاوا بێت، موحه‌مه‌دى كوڕى قوبادى كوڕى قۆچاغ و له نه‌وه‌ى ئه‌میر خانه.. خانى قوبادییهكان بووه و ده‌سه‌ڵاتى سیاسی تاكو سه‌ریاس و لاى خان ئاشوور ڕۆیشتووه....
هه‌روه‌ها له كتێبێكى دیی مامۆستا قه‌ره‌داغی دا بابه‌تێك پێش چاومان ده‌كه‌وێت و سه‌رنجمان بۆ ئه‌وه ڕاده‌كێشێت كه گومان له سه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ین كه خاناى قوبادى ناوى موحه‌مه‌د نه‌بووه، واته: گومانمان نامێنێت له سه‌ر ئه‌وه‌ى خانا ناوى موحه‌ممه‌د بووه،3 له‌و كتێبه‌دا بابه‌تێك بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ناوى: دوو شاعیری نه‌ناسراوى كورد، له بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه كه پارچه هۆنراوه‌یه‌ك له سه‌ر دوو لاپه‌ڕه‌ى شڕدا هه‌یه، به ڕوونیش له سه‌ر یه‌كیان نووسراوه: قازى خانا، ئه‌گه‌ر خانا زه‌مانێك قازى ناوچه‌ى جوانڕۆ بێت، به‌ڵام كارى قازییه‌تى و خانێتى دوو كارى جیاواز بووه، به‌ڵام ده‌بێ هه‌ڵه‌ى نووسه‌ره‌وه‌ى كه‌شكۆڵ بێت كه خانى به قازى نووسی بێت و به‌وه‌ش تێگه‌شتبێ كه ئه‌و دوو وشه‌یه هه‌مان ما‌نایان هه‌بێت، ئه‌وا خانا جگه له‌وه‌ى خان بووه، دواتر ده‌سه‌ڵاتى فراوان بووه و كراوه به‌میر، به بۆچوونێك ده‌بێ خانا پێشتر قازى ناوچه‌ى جوانڕۆ بووبێت، دواتر پله‌ى به‌رز بووه‌ته‌وه و بووه به خان، دواتر بووه میر و ده‌سه‌ڵاتى به‌و شێوه فراوان بووه و تا وای لێهاتووه كه ئه‌رده‌ڵانییه‌كان لێی كه‌وتووه‌نه‌ته گومانه‌وه و لێی ترساون، وه‌كو وتم كارى قازییه‌تى و خان دوو شتى جیاوازن، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌م له ده‌ستدایه و چاوه‌ڕوانى نووسخه‌ی دیی و به‌ڵگه‌ی زیاتر ده‌كه‌م....
هه‌ر له‌و بابه‌ته‌دا شیعرێكى دیی هه‌یه له سه‌رى نووسراوه: مین كه‌لام موحه‌ممه‌د خان قوبادى، ئه‌گه‌رچی ئه‌م ناوه له كۆتایی دا ناوى قوبادى هاتووه و له موخهمیسهكهدا ناوى جوانڕۆ هاتووه، گومان له سه‌ر ئه‌وه ناهێڵێت كه موحه‌ممه‌د خان قوبادى و موحه‌ممه‌د خاناى جوانڕۆیی هه‌ر خاناى قوبادییه، هه‌ر وه‌كو له چه‌ند هۆنراوه‌یه‌كى خانادا بۆمان ڕوون بوویه‌وه كه خانا ناوى خۆی به "خانه" و "خانا"ش هێناوه، قوبادى و جوانڕۆیی ئاماژه‌یه بۆ خانا، ئه‌وه باسی خان و خانا و موحه‌ممه‌د ناكه‌ین.
ئه‌مه‌ش ئه‌و دوو ده‌قه شیعرییه‌یه كه مامۆستا قه‌رداغی بڵاوى كردۆته‌وه، له ناوه‌ڕۆكیشدا زۆر له شیعره‌كانى خانا ده‌چێت:
من كلام محمد خان قبادى:
ده‌لیل داخى مــن، ده‌لیل داخى مـــن
بزانــــه بــــههـاڵ ده‌ر، ده‌لیل داخى من
دڵگــیری سزاب.. بـــــــهیداخى من
پشۆ وه پاى ته‌خت، قیبله‌ى یـاخى من......... شابــــــاڵ شـــازادهى په‌ریی
وه‌سه‌ن وه‌س! تاكه‌ى ئه‌ى یاخیگه‌ریی؟
ئه‌ر مكهرى سوڵح جه ڕاى دۆستداریی
جهى یاخیگه‌ریی، ده‌ست هۆر موزاریی.........................م بـــهژن و بــاڵات........... شرنگ! خـــــاڵان ئــــاڵات
ئه‌م پارچه هۆنراوه‌یه وه‌كو مامۆستا له كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى پێكردووه، بیست و دوو به‌یته و ئه‌و دواى ناخوێنرێته‌وه، له‌وانه‌شه شیعره‌كه زیاتر بێت....
قازى خانا:
شه‌وێ وه‌خت ڕۆ، شه‌وێ وه‌خت ڕۆ
شه‌وێ په‌ى ته‌قدیر واده‌ى وه‌خت ڕۆ
جه گوڵ باخچه‌ى ئاڵای عه‌نبه‌ر بۆ
بین به دووچارم، دوو شه‌خس شهڕجۆ
هه‌ر چێگه من دین لهب به‌قین گه‌ستن
په‌ى كوشتهم دهرلاد هه‌ردوو به‌ین به‌ستن
جه هیچ كامشان ڕاى ئامان نه‌دیم
باوه كوشتهشان چمان هه‌ر من بیم
هورێزا به خه‌شم ده‌ست به نه‌یه‌وه
ئه‌و ده‌ست به قهبزهى قه‌وس وه‌یه‌وه
زانام خهرابهن چه‌نیم قهستشان
ئامام بكهرێزۆن من جه دهستشان
نهى به‌ده‌ست قایم گیرم دا به نهى
تاكه قه‌وس به مشت نه قه‌وس پڕ په‌ى
ته‌یار كه‌رد خه‌ده‌نگ من ناڵام جه ترس
واتم: هه‌ى سه‌رمه‌ست هیچ هه‌واڵ نه‌پرس
مهر یه وه‌س نییه‌ن عاره‌ب ته‌ى
ڕه‌فیقت گرته‌ن بهى ته‌ور من به نهى
فیداى باڵات بام، سه‌وزه‌ى كهماندار
هیچ زه‌روور نییه‌ن بكێشی ئازار
من نێچیر موفت ئه‌ى دیده مه‌ستم
من كوشتهى سینان ئه‌ى نهى به ده‌ستم
تاكه ئێد شنه‌فت ئه‌و كڵاف موشكین
خرابتر چه خه‌شم شی نه جامه‌ى قین
تهخشی پڕ موشكین ڕه‌ها كه‌رد جه شه‌ست
مه‌وداى خهدهنگش ڕیشه‌ى جه‌رگم گه‌ست
سست بیم ده‌ر ساعه‌ت جه سه‌ر شی هۆشم
ئاما به تاجیل قایم گه‌رت كۆشم
كێشا وات: نه، نه قوڕمساخ (خاناى)
من جه نهى به‌ده‌ست به‌ڵ كه‌مته‌ر زاناى
سا با بهى ته‌ور شووم هه‌رزه گۆ
(.............) تیره‌وه لقــــــه فـــڕێت بــــــــۆ!
ئه‌مه‌ش ئه‌و شیعرانه بوون كه ئیدى پێویست به گومان ناكات بڵێین: خاناى قوبادى ناوى موحه‌ممه‌د نییه و له تیره‌ى قوبادى جافی جوانڕۆ نییه، پێویستمان به به‌ڵگه‌ى دیی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مانه به‌سن بۆ سه‌لماندنى ده‌سه‌ڵاتى خانا و ناوى و نازناوى و شوێن و پله و پایه‌ى...
ئه‌مه‌ش ئه‌و شیعرانه‌یه كه خاناى قوبادى ناوى باوكى و بنه‌چه و ده‌سه‌ڵاتى خۆی ده‌هێنێت:
قوباد و قـــۆچــــاغ قــــهدیم سـاڵان بیم
بابۆی بــــهگزادان كـــهمـــــهر لاڵان بیم
هه‌تاكو له شوێنێكى دییدا ده‌ڵێت:
ساحێب ئـــۆتاق ئــــهقرهبــــــا و پشتم
دهستگـــیر ده‌ستدار بـــــهگلــهران گشتم
عێل بـــهگى و ڕه‌شید میر جـــــافــــانم
پـــــهروهردهى ســــاى چین زوڵف كڵافانم
بـــــهور بـــــاڵا ده‌س بــــان شــــێرانم
نــــــــــامــیــــدهى وڵات ڕۆم و ئێرانم
له شوێنێكى تر‌ى دا ده‌ڵێت:
ته‌كیه‌ى ڕاهداران شــاى ســــهمـــــاواتم
دهفتــــهر دار موڵك ســـــهرجـۆى كاواتم
بـــــاش بــاڵادهس پــههلـــــهوانــــانم
قه‌ڵغان لــهلاى شـــان نـــهوجــوانــــانم
هه‌روه‌ها له به‌شێكى تر‌ى ئه‌م پارچه شیعره‌دا ده‌ڵێت:
قوباد قــــۆچاغ كـــــۆی نـــــهوسوارم
تــــهرح جــهبلــهكێش باغچه و حه‌سارم
ســــوڵتـان هـــــاروون میر ســهریاسم
سـاحێب نـــــــاوك تیغ ئـــــهڵمــاسم
میر ســــهرحــــهوگیر لاى خان ئـاشوورم
له تهعنهى بــهدان یـــانه خــــــاپوورم
ئیستا من وهستاخ كــــۆتـــهڵ پاوهنــانم
بێ جــــهد خـــاین بـــــاجهڵانـــــانم
بــــــه ڕۆژ بێ خــورد به شـه‌و بێ خاوم
دیل بێ تـــاوان پــــاشــــاى زههـــاوم
ئه‌مانه‌ش هه‌مووى به‌ڵگه گهڵێكن بۆ ژیانى خاناى قوبادى و میر و باڵا ده‌ستى و كارى سیاسی خانا و پله‌ى شیعرى و باوك و باپیر و تیره و هۆز و....
ئه‌م موخهمیسهش ده‌ست ڕه‌نگینى خانایه، بڕواشم وایه كه ده‌بێ شیعرى خانا بێت، وه‌كو له پارچه كاغه‌زێكى باریكدا له‌لاى مامۆستا قه‌ره‌داغی- هۆنراوه و فهردێكى فارسی خاناى قوبادیم ده‌ستكه‌وت، ده‌بێ ئه‌مه‌ش موخهمیسی خانا بێت...
خاڵێكى تر‌ى ده‌بێ قسه‌ى له سه‌ر بكه‌م ئه‌و سه‌فه‌ره بوو كه به‌ناو بۆ خانا كردوومه، هه‌رچی ده‌رباره‌ى مه‌لا زادهكانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئهردهڵانییهكانه كه گوایا به‌هۆی ئه‌وه‌ى خاناى قوبادى ڕاڤه‌ى هه‌ندێ له ئایه‌ته‌كانى قورئانى كردووه، ئه‌وا من ڕه‌تى ده‌كه‌مه‌وه و ده‌ڵێم هه‌رگیز خاناى قوبادى له سه‌ر ئه‌وه له ناوچه‌كه‌ى خۆی ده‌رنه‌كراوه و ڕاى نه‌كردووه، به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌و قسانه‌م ئه‌وه‌یه كه خاناى قوبادى تاكو ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى له‌وه‌ى ده‌ست نه‌كه‌وتووه و له به‌رده‌ستدا نییه، بۆ تاكو ئێستا ته‌نها یه‌ك ئایه‌تى ده‌رنه‌كه‌وتووه، ئیدى چۆن بڕوا بكه‌ین به‌و قسه و باسانه... ئه‌گه‌ر بڕواش وابێ له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌ندێ ئایه‌تى قورئانى هێناوه‌ته ناو ده‌قی شیعرییه‌وه، ئه‌ى بۆ میرزا شه‌فیع ده‌رنه‌كراوه، خۆ میرزا شه‌فیعی كولیاییش موناجاتى هه‌یه و له‌گه‌ڵ خوادا قسه ده‌كات.. بۆ ده‌بێ ته‌نها خاناى قوبادى به‌ر ته‌كفیر كردنى مهلازادهى ژێر ده‌سه‌ڵات و پله و پایه‌ى ئه‌رده‌ڵان بكه‌وێ، ئه‌ى میرزا شه‌فیع چی لێ بكه‌ین.. ئه‌مه ده‌سه‌ڵاتى سیاسی واى كردووه كه دژى خانا بووه‌ستن و ببێته هۆی ئه‌وه‌ى خانا له‌لاى باجهڵانهكان بگیرێت...
وه‌كو له كتێبى سوڵتان ئیبراهیم و نۆش ئافه‌رین دا هاتووه، خانا به‌م شێوه باس له پله و پایه‌ى خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت:
گۆش دهن به‌داستان خانای خان قوباد
وه‌ی دنیای بێ پۆ، هه‌رگیز نه‌بۆن شاد
مونشی دیوان ده‌فته‌ر خانه‌ی عه‌شق
هیجران كێش ده‌ور، شێخ سه‌نعان مه‌شق
له شوێنێكى دییدا ده‌ڵێت:
خانا گۆش بده‌ر، چه‌رخ كه‌چ نه‌به‌رد
كێ به‌دام سه‌خت موبته‌لا نه‌كه‌رد
زه‌هر هیجرانش به كێ نهنۆشا
جامه‌ی ده‌رد و غه‌م، به كێ نهپۆشا
كێ نهوست نهگێج مههلهكهی هیلاك
سینه‌ی كێ به تێغ جه‌فا نه‌كه‌رد چاك
چه‌ند نازار شۆخ بهردن به‌ڕووی خاك
هه‌روه‌ها له شوێنێكى تردا ده‌ڵێت:
خانا ئه‌ی دنیا بێ تان و بێ پۆ
گه‌رده‌لوول ئاسا مه‌یۆ و مهویهرۆ
ئه‌ی دنیای بێ شه‌رم نه‌دارۆ بنیاد
هیچ كه‌س به دنیا دلأ نهكهردهن شاد4
وه‌كو ده‌بینین له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى هه‌ندێ له داستانه‌كه‌دا خاناى قوبادى جگه له‌وه‌ى كه ڕێچكهیهكى نوێ دێنێته نێو داستانه‌كه و ڕێبازێكى نوێ له شیعرى گۆرانییدا به‌دی ده‌هێنێت، له هه‌مان كاتیش‌دا به‌خۆی ده‌ڵێت: گوێ بگرن له داستانى خاناى خان قوباد، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه خاناى قوبادى خانى قوبادییهكان بووه، كه‌واته هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌مه به‌دروستتر نازانم بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه ڕه‌ت بكه‌مه‌وه كه خاناى قوبادى له سه‌ر ڕاڤه‌ى ده‌قی قورئانى ڕاى نه‌كردووه، یان ته‌كفیر نه‌كراوه.
هه‌ر ئه‌و تانه و تهشهرهیه لێى دراوه نه‌ك ته‌كفیر بكرێت و ڕا بكات.. به‌ڵكو وه‌كو تانه به‌سه‌رییه‌وه بووه، هه‌ر بۆیه له‌و نامه شیعرییه‌دا بۆ میرزا شه‌فیع ده‌ڵێت: شیعرى من له‌لاى ئه‌وان ڕه‌واجى نییه....
هه‌روه‌ها ده‌بینین له‌و چه‌ند به‌ڵگه شیعرییه‌دا خانا باسی "خان"ى خۆی و پله و ده‌سه‌ڵاتى ده‌كات و له شیعری باى شه‌ماڵ ڕێشهنیشدا ده‌ڵێت:
ســوڵتان هـــــاروون میر ســــــهریاسم
ساحێب نـــــــاوك تیغ ئـــــهڵمــاسم
میر ســـهرحــــهوگیـر لاى خان ئاشوورم
له تهعنهى بــهدان یــانه خــــــاپوورم
ئه‌مه‌ش یه‌كێكى تره له‌و به‌ڵگانه‌ى كه خانا میرى ناوچه‌ى سه‌ریاس بووه و به‌م بۆنه‌شه‌وه هاتم بۆ كوردستانى ڕۆژهه‌ڵات، تاكو بزانم سه‌ریاس ده‌كه‌وێته چ شوێنێكه‌وه، هه‌روه‌ها مامۆستا نیعمه‌ت زه‌حمه‌تكێش له تاران ئه‌ویش ئه‌وه‌ى پێ ڕاگه‌یاندم كه چووه‌ته ناوچه‌ى لاى خان ئاشوور و ئه‌وه‌ى بۆم ڕاستكرده‌وه كه كاتى خۆی ئه‌و شوێنه هه‌بووه و هه‌ر ئه‌و ناوه‌ش ڕاسته كه خانا ئاماژه‌ى پێ ده‌كات.
كه‌واته: خاناى قوبادى جۆانڕۆیی بووه و ناوچه‌ى سه‌ریاس و لاى خان ئاشوور و... هه‌ندێ شوێنى تری به‌ده‌سته‌وه بووه و له تیره‌ى قوبادى جافی جوانڕۆییه... ده‌سه‌ڵاتى سیاسی خانا په‌ره‌ى سه‌ندووه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ى شه‌ڕ و ئاژاوه و.. تاكو بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ى كه خانا له‌لاى باجه‌ڵان به‌دیل بگیرێت....
خاناى قوبادى پیاوێكى ئایینى و هه‌م سیاسیش بووه، به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌م قسانه‌م ئه‌و چه‌ند دێره‌ى سه‌ره‌وه‌ى داستانهكهى خۆیه‌تى و ئه‌و هه‌موو ئایه‌ته قورئانیانهیه كه له شیعره‌كانى دا به‌دی ده‌كرێت، هه‌رگیز پیاوێكى خوێنده‌وارى ساده ناتوانێت شیعرى له‌و شێوه بنووسێت.. ئه‌و ده‌قه قورئانیانه ڕێك بخات و بیكات بهشیعرێكى بێ گرێ و گڵۆكه و كاتێك مرۆڤێك ئه‌و شیعره ده‌خوێنێته‌وه هه‌ست به ئارامى دڵ ده‌كات...
ئه‌گه‌ر مامۆستا حه‌كیم مه‌لا ساڵح5 پێى وایه دواى ئه‌وه‌ى هه‌ندێ له ئایه‌ته‌كانى قورئانى هێناوه‌ته ناو ده‌قی شیعریی خۆیه‌وه، لێی دڵگران بوون و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ى مه‌لا زادهكانى ئه‌رده‌ڵان ته‌كفیری بكه‌ن، به‌ڵام من ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ریش وابێت ئه‌وا به‌و شێوه نه‌بووه كه ده‌ر بكرێت یان خانا به‌مه بزانێت و ڕا بكات بۆ نێو هۆز و ده‌سه‌ڵاتێكى تری یان وه‌كو مامۆستا حه‌كیم ده‌ڵێت: دواى ئه‌وه‌ى گیراوه له‌لاى باجهڵانهكان، شیعرى باى شه‌ماڵ ڕێشهنى نووسیوه له دیلی دا و هۆزه‌كه‌شی به‌ده‌نگییه‌وه هاتوون و به‌ریانداوه، من ده‌ڵێم هێنانى ده‌قی قورئانى بۆ نێو شیعرى خانا له‌لایه‌ن خودى خانا خۆیه‌وه، له‌وانه‌یه هه‌ندێك دڵگرانى دروست كردبێت، به‌ڵام نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ى خانا ڕا بكات یان ته‌كفیر بكرێت...
پێم سه‌یره كه ده‌ڵێن: مه‌لاكانى نێو ده‌سه‌ڵاتى ئه‌رده‌ڵانى ئه‌و ده‌مه بهشیعرى حه‌وت ته‌رجیع به‌نده‌كه‌ى خانا دڵگران بوون و وتوویانه خانا له دین ده‌رچووه یان نابێ به‌و شێوه قسه له‌گه‌ڵ خوادا بكرێت.. یان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كه باسی لێوه ده‌كرێت..
یان ئه‌وه‌تا مه‌لاكانى ئه‌و ده‌مه- مه‌لایه‌كى سیاسه‌ت باز بوون و سیاسه‌ت له پشتیانه‌وه بووه، یان به‌كرێ گیراوبوون، یان نه‌خوێنده‌وار بوون، یان ئه‌وه‌تا ئه‌مه‌یان نه‌بیستووه كه خواى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێت: (ولقد خلقنا الإنسان ونعلم ما توسوس به نفسه ونحن أقرب إلیه من حبل الورید)، واته: به‌ڕاستى ئێمه ئاده‌میزادمان دروست كردووه و ئه‌زانین چی به‌دڵیا دێت و ئێمه له ڕه‌گى لاملی ئاده‌میزاد نزیكترین لێیه‌وه، واته له ئاده‌میزاده‌وه...6
ئه‌گه‌ر خاناش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خوادا قسه‌ى كردووه و داوا له خوا ده‌كات كه حه‌شر و حیساب چۆنه و ده‌بێ دادپه‌روه‌رانه بێت و داواى لێ ده‌كات شاهیدى له نه‌فسی خۆی بێت، خانا كه بیری جهبرانهى خۆی ده‌خاته كار و بهجهبریانه قسه ده‌كات له‌گه‌ڵ خوادا...
خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: "ولما جا‌ء موسى لمیقاتنا وكلمه ربه قال رب أرنی أنظر إلیك قال لن تراني ولكن انظر إلى الجبل فإن استقر مكانه فسوف تراني فلما تجلى ربه للجبل جعله دكا وخر موسى صعقاً فلما أفاق سبحانك تبت إلیك وأنا أول المؤمنین".7
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كى ترییه بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خوادا، كاتێك مووسا (ع. س) ویستى نوورى خوا ببینێت، خواى گه‌وره چی نیشان دا‌و چی پێ فه‌رموو، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه مرۆڤـــ ده‌توانێ قسه له‌گه‌ڵ خوادا بكات، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێ بێت بۆ لاى من، با سه‌ردانى نه‌خۆشێك بكات... ئه‌مانه هه‌موویان به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ن چوون بۆ لاى خوا ئاسانه و تاوان و كوفر و له دین ده‌رچوون نییه، هه‌موو ئه‌مانه له قورئاندا هاتوون و له ئاینى ئیسلامدا باس كراون و دهركردنهوهیان دوورله عاقلأ وزانسته، هه‌روه‌ها له قورئاندا هاتووه خواى گه‌وره له ڕۆژى حه‌شر و حیسابدا.. ده‌ڵێت: "وقالوا لجلودهم لم شهدتم علینا قالوا أنطقنا الله الذی أنطق كل شی‌و وهو خلقكم أول مرهٍ وإلیه نرجعون".8
كاتێك كافره‌كان به‌پێستى له‌شی خۆیان ده‌ڵێن: بۆ شایه‌تیتان له سه‌ر ئه‌و كرده‌وه خراپانه‌ى كردوومانن؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن: ئه‌و خوایه‌ى هه‌موو شتێكى هێناوه‌ته گۆ و ئێوه‌ى یه‌كه‌مجار له دنیادا دروست كردووه و سه‌رئه‌نجامیش بۆ لاى ئه‌و ئهگهرڕێنهوه، ئه‌و خوایه هێناینییه گۆ....
ئه‌مه‌ش شاهێدى ئه‌وه‌یه كه خاناى قوبادى ڕاستى كردووه له ده‌قه شیعرییه‌كه‌دا، چونكه كاتێك خواى گه‌وره حه‌ق و حسابی به‌نده‌كانى خۆی ده‌كات، به‌نده‌كانیش بۆ به‌رگریكردن له خۆیان داواى شاهێدێك ده‌كه‌ن له خۆیان بێت.. ئیتر نازانم بۆچی له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كى وه‌ها خاناى قوبادى له دین ده‌ربكرێت.. هه‌رگیز بڕوام به‌شتێكى له‌و شێوه نییه كه ته‌كفیر كرابێت، به‌ڵام ده‌بێ دڵگران بووبن، هه‌ر بۆیه خاناش له‌و نامه شیعرییه‌دا بۆ میرزا شه‌فیع ده‌ڵێت: تۆ كه‌سێكى خۆش كه‌لامى و ئاگادارى خۆت به له‌و كه‌سانه‌ى له چوارده‌ورتن.. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كى تره بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانه ڕه‌ت بكه‌مه‌وه كه ده‌ڵێن: خانا له دین ده‌ركراوه، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌رده‌ڵان و زویر بووه یان ڕاى كردووه و دواتر له‌لاى باجهڵانهكان گیراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ى به‌ده‌مییه‌وه هاتوون و به‌ریان داوه، به‌ڵام به‌و شێوه نه‌بووه كه ده‌ڵێن و ده‌وترێت، وه‌كو ده‌بینین له‌و پارچه هۆنراوه‌یه‌ى كه بۆ میرزا شه‌فیعی كولیایی نووسیوه ده‌ڵێت:
میـــرزای وه‌ش كــهلام هــــــام ده‌رد ده‌رم
شـــهمــهی جـه پیـری هــا بهیـــان كه‌رد
(شـــــهفیع) زیقـــهدر مسته‌وفی دیـــوان
شوعـهرای شیرین، شیعر جه عهســــر ئه‌وان9
خاناى قوبادى به میرزا شه‌فیعی كولیایی ده‌ڵێت: میرزاى خۆش كه‌لام هه‌ر تۆی هاوده‌می ئێش و ئازاره‌كانم و به‌م دهردانهم ده‌زانیت، هه‌ندێ له‌وانه‌م بۆ باس كردی، هه‌مووان به‌وه‌ی ده‌زانن كه میرزا شه‌فیعی خاوه‌ن قه‌در و پله و پایه و مستۆفی یان نووسه‌ره له دیوه‌خاندا، مه‌به‌ست له دیوه‌خانى ئهردهڵانهكانه كه میرزا شه‌فیع له نێو ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌رده‌ڵان دا مستۆفی بووه و خاوه‌ن دیوه‌خان بووه، وه‌كو ده‌بینین خاناى قوبادى ده‌ڵێت: شیعر و هۆنراوه و داستانى تۆ- له‌لاى ده‌سه‌ڵاتداران و پلهدارهكانى ئه‌رده‌ڵان جێگه‌ى خۆی هه‌یه، شیعرى من بۆ نێو ئه‌و دیوه‌خانانه نابێت، تۆش ئاگادارى خۆت به، خانا به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاعیرێكى شیرین كه‌لامه و هۆنراوه‌كانى له‌م سه‌رده‌مه‌دا جێگای خۆیانه له كۆشك و ته‌لاره‌كاندا كۆی كردووه‌نه‌ته‌وه...
خانا له كۆتایی پارچه هۆنراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:
جــــوانی لــــــوان، ئامـــانش نییـــهن
پیــری دهردێـــوهن دهرمــــانش نییــــهن
پــهی (میرزا شـــهفیع) برای خـۆش كـهلام
(خــــانا) پیـــریش وات بــاقی وهســهلامئێستهكهش جوانی چووه و موڵه‌تی پێ نه‌داین، پیرییش ده‌رد و ئازارێكه ئامانى بۆ كه‌س نییه، یان پیری ده‌ردێكه بێ ده‌رمانه و به‌هیچ شێوه و لاى هیچ كه‌سێك ده‌رمان نه‌كراوه، ئه‌م پارچه شیعره‌ش بۆ برای خۆشه‌ویستم میرزا شه‌فیعی له‌فز و كه‌لام خۆش، خانا باسی پیریی بۆ كردیت و به هیوای سه‌لامه‌تی به‌ڕێزتان....
هه‌روه‌ها له پارچه شیعرى "میرزام یه چێشه‌ن"دا و له كۆتایی دا به‌م شێوه باس و خواسێكى دیی له‌گه‌ڵ میرزا شهفیعدا ده‌كات و ئاماژه به هه‌ندێ بابه‌تى گرنگ ده‌كات كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
(شــهفیعی) شـــــاعیر (نیـــزامی) سیفه‌ت
مـــوجــری مهعــــانی كان مــهعریفـــهت
میرزای موعته‌به‌ر مـــهرتــهبــــهی عـــالی
مـــودیر مـــــهحـزهر مـــهخســـووس والی
موونشی بــــاشی بـــاش، خاسه‌ی ســهرتهڵان
مسته‌وفی دیـــوان (خـــــــان ئـــــهردهڵان)
ئه‌ى میرزا شه‌فیعی كولیایی شاعیرى وه‌ك نیزامى گهنجهوى شاعیر و سیفه‌تت هه‌ر وه‌كو ئه‌و وه‌هایه، شوێن و ڕێ و شوێنت به‌رزه و سه‌لیقه و خوێنده‌وارى و پله و پایه‌ى زانستت كانه و دوایی نایه‌ت، تۆ مامۆستایه‌كى به‌رز و چاكى و پله و پایه‌ت به‌رزه له دنیادا و بڕوا پێ كراوه، به‌تایبه‌تى له نێو ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و ده‌مه، كه ئاماژه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌رده‌ڵانه‌كان.. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رێكى ئاماده‌كار یان ئامادهكهرى تایبه‌تیت له لاى والی ئهردهڵاننهكان، تۆ نووسه‌رێكى زۆر باش و چاكى و له باشی و چاكى دا له سه‌رووى هه‌موو كه‌سێكى و سه‌رته‌ڵی هه‌مووانى، ئه‌ى میرزا شه‌فیع تۆ هه‌موو شتێكت له‌لاى دیوه‌خان و خانى ئه‌رده‌ڵانه‌كان وه‌رگیراوه و په‌سه‌ند ده‌كرێت..
چه‌ند خۆشنوویسان وێت ئــــاســای ڕووی ده‌ور
شیرین كــــهلامـــان، شیرین ته‌رز و تـــــهور
مــهعلومات بێ شــۆ، موعتهبـــهر مه‌شهوور
مــهعریفهت مـــانیع بــه دانش مهغـــروور
(ئیفــــلاتوون) فامـــان (ئه‌رستوو) ده‌ستوور
(لــوقمـان) لـوقمانان، نه خاك بین مــهستوور
ئه‌وان نه‌یان كــــــرد دونیـــا تـــهمــامــه
میــــــرزام گێڵیای ده‌ور دونیـا تــۆ كامـــه
چه‌ند یان چه‌ن خه‌ت خۆشێكى پێشوویانى وه‌كو تۆ له‌م ڕوو ده‌وره‌دا، كه‌لام و گفتگۆ و قسه‌یان خۆش و شیرین و به‌تامه، شێوه و ته‌وریان شیرینه.. زانیاری‌یان بێ ئه‌ندازه‌یه و ناته‌واو نییه و به‌رز و بڵنده و له دنیادا ناسراوه به‌ناوبانگه، زانین و زانیاری‌یان له كه‌س ناشارنه‌وه و له‌خۆشیان بایی نابن، وه‌كو ئهفڵاتۆنى زانا خاوه‌نى فام و زانیاریه و ده‌ستوور و بهرنامهیشت هه‌ر وه‌ك ئه‌رستۆیه.. له سارێژكردنهوهى برین و ئازار و مهینهتییهكانیشدا هه‌ر وه‌كو لوقمانى حه‌كیمى و له‌نێو خاكدا به‌خۆشی ئۆقره‌یان گرتووه.. ئه‌وان نیانوت دونیا ته‌واو بوو، میرزام ئه‌م ده‌ور و دونیایه‌ى تۆ كامه‌یه كه باسی ده‌كه‌ى... ئیدی نازانم بۆچی و له سه‌رچی و به‌هۆی چییه‌وه شیعرى ئایینى خانا و خانا خۆیشی ته‌كفیر بكرێت و ڕا بكات، ئه‌ى میرزا شه‌فیع بۆچی ته‌كفیر نه‌كراوه.. خۆ میرزا شهفیعیش شیعرى موناجاتى هه‌یه، شیعرى ئایینى هه‌یه، من له ده‌ستنووسێكى كۆندا چه‌ند شیعرى نایابی میرزا شهفیعم له‌لایه كه باس باسی ئاین و پێغه‌مبه‌ران و دین و دنیایه.. ئه‌مانه جێگه‌ى گومانن، هه‌رگیز بڕوام به‌وه نییه كه خانا ته‌كفیر كراوه، به‌ڵكو دڵگران بوون و شیعرى خانا له‌لاى ئه‌وان ڕه‌واجى نه‌بووه....
به‌پێی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه شیعریانه و ئه‌و نامه شیعرییانه‌ى خانا بۆ میرزا شه‌فیعى كولیایی ناردووه، ده‌رده‌كه‌وێت كه خانا چه‌ند خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بووه، هه‌روه‌ها له شیعرى باى شه‌ماڵ ڕێشهنیشدا دیار و ئاشكرایه خانا چه‌ند باسی پله و پایه و ده‌سه‌ڵاتى خۆی كردووه..
هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌و ترسه و نه‌كا ڕۆژێك خانا له دژیان بووه‌ستێته‌وه، جگه له‌مه‌ش له نامه شیعرییه‌كانى خانا بۆ میرزا شه‌فیع ئاماژه به‌وه كراوه كه له كاتى جوانى و لاوى دا چه‌ند به‌ده‌سه‌ڵات بووه، به‌ڵام ئێستا كه پیر بووه، ته‌نانه‌ت ژنه‌كه‌شی لێی لووتهلایه، لێره‌دا كینایهشه بۆ ده‌سه‌ڵاتى سیاسی خانا له‌و ده‌مه‌دا كه خانا ئێسته پیر بووه و كه‌س به‌گوێی ناكات و ئه‌م ده‌ڵێ: سیر و ئه‌و ده‌ڵێ: پیاز.. ئه‌و ده‌ڵێت: ماس سپییه، ئه‌و ده‌ڵێ: ڕه‌شه...
جاران له تافی لاوى و جوانى دا شێری بهگوێچكه ده‌گرت، كام هه‌ڵۆ و بازى تیژڕه‌و و به‌هێزه ئه‌م ده‌یگرت یان ده‌یكوشت، ئه‌مانه‌ش پله‌ى ده‌سه‌ڵاتى خانایه له‌بارى سیاسی‌دا.. هه‌ر بۆیه‌ش لێی كه‌وتووه‌نه‌ته گومانه‌وه و له ڕێگه‌ى دینه‌وه بۆی هاتوون، ئه‌مه‌ش له‌ناو ده‌سه‌ڵاتى سیاسی كۆن و نوێ‌دا هه‌ر باوه.. ئه‌گه‌ر به‌شه‌ڕ به‌كه‌سێك نه‌وێرن، ئه‌وا له ڕێگه‌ى دینه‌وه بۆی دێن، بهبڕواى من ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خانادا ڕووى داوه،10 هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بووه له نامه شیعرییه‌كه‌دا هاتووه.. له ڕووویهكى دییه‌وه بۆی ده‌چم و دوایش لێكى ده‌ده‌مه‌وه كه خاناى قوبادى به میرزا شه‌فیع ده‌ڵێت: شیعرى من بۆ نێو ئه‌و دیوه‌خانه نابێت، شیعرى تۆ دڵگیره و له عه‌سر و قه‌ڵای ئه‌واندا ده‌نگ و ڕه‌نگى تایبه‌تى خۆی هه‌یه، هۆنراوه‌ى تۆ بۆ ئه‌وان ده‌گونجێت...
خانا له ڕوویه‌كى تره‌وه كه ئامۆژگارى میرزا شه‌فیع ده‌كات و ده‌ڵێت: میرزا ئاگادارى خۆت ببه و ئه‌وان بهههڵهتدا نه‌به‌ن..
جگه له‌مه‌ش خانا تۆزێك گله‌یی ده‌كات له میرزا شه‌فیع.. بۆچی به‌و شێوه شیعر ده‌نووسێت، خانا بیرێكى جه‌بری هه‌بووه، كه قسه له‌گه‌ڵ خوادا ده‌كات، وه‌كو پیاو چاك و خراپیش قسه ده‌كات، دواییش ده‌ڵێت: خوایه‌گیان تۆ له سه‌ر هه‌قی...
وه‌كو ده‌ڵێت:
یــــا حه‌ی ئه‌ر به‌دخووم، ئه‌ر پاكیزه خۆم
گـونــاى مـــن چێشه‌ن ئـــافریدهى تۆم
واته: ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه حه‌قی، من ئه‌گه‌ر تاوانبارم، ئه‌گه‌ریش پاك و بێگه‌ردم، من هه‌ر به‌نده‌ى تۆم و گوناهی من چییه، من خوڵقێنه‌رى تۆم یان تۆ دروستكهرى منى.. خانا له‌م ته‌رجیع به‌نده‌دا چه‌ند قسه له‌گه‌ڵ خوادا ده‌كات، ئه‌وه‌نده‌ش بیری كوفری هه‌یه كه كوفر نه‌كات، به‌ڵام به‌ده‌ر له كوفر قسه ده‌كات له‌گه‌ڵ خوادا، ئه‌ى خواى گه‌وره نافه‌رمووێت له‌كاتى نوێژدا ئێوه به‌رامبه‌ر من وه‌ستاون و قسه له‌گه‌ڵ من ده‌كه‌ن، جوان بووه‌ستن و خاو و خلیچك مه‌بن.. به‌ڵگه‌شم بۆ قسه‌كانم ئه‌وه‌یه له چه‌ند شوێندا ئایه‌تى قورئانى دێنێته‌وه.. كه‌واته خانا كوفر ناكات و ده‌ڵێت: خوایه گیان به‌نده‌ى تاوانبارم له هه‌مانكاتیشدا خۆ چاكه‌م هه‌یه، ئه‌وه نییه هه‌ست به پاكى و بێگه‌ردى تۆ ده‌كه‌م، ئه‌وه نییه بڕوام به قه‌بر و قیامه‌ت و مردن و زیندووكردنه‌وه‌ى دواڕۆژ هه‌یه، ئه‌وه نییه چه‌ند زانیاریم له سه‌ر تۆ هه‌یه، ئه‌وه نییه من خوایه‌تى تۆم په‌سه‌ند كردووه، كاره‌كانت جوانن، ئه‌وه نییه ده‌ڵێم تۆی خواى من، ته‌نها هه‌ر تۆ خواى منى، ئه‌گه‌ریش خراپم ئه‌گه‌ر چاكم، هه‌ر به‌نده‌ى تۆم..
تۆش خواى منى و منیش هه‌ر تۆم هه‌یه، له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیشدا كه شه‌فاعه‌تم بۆ بكات..
خانا له چه‌ند دێرێكى دییدا ده‌ڵێت:
هه‌ر چه‌ند ئه‌ى حه‌رفه جه ئــه‌ده‌ب دووره‌ن
خـــاریج ڕاى شــهرع ئــــههل شعوورهن
قهسـهم وه زاتت گشت كـــردهى وێتــهن
گۆنـاى كه‌س نییه‌ن به‌نى ئـــاده‌م شێته‌ن
چونكـــه تـــۆ بهیتور ساحێب هیمه‌تى
(شـدید العقاب) واڵا شـــــهوكـــــهتى
به عه‌شق ڕه‌سوول ســــهیید ســـــهروهر
جه زهلزهلهى سه‌خت هــــایڵهى مه‌حشه‌ر
ڕه‌با، بێ شه‌ریك فریــــادڕهسیم كـــــهر
یــا ڕه‌حیم ڕه‌حمێ وه بێ كــهسیم كــــهر
وهرنــــه بــــهزاتت جــــه لاى زات تۆ
مــهكـــهرۆن ڕووى حه‌شر من شكات تۆ
خوایه گیان هه‌ر چه‌نده بێ ئه‌ده‌بی ده‌كه‌م له به‌رده‌م تۆدا و له ده‌ره‌وه‌ى ڕاى شه‌رع و ئه‌هلی شعووره.. من سوێند ده‌خۆم به زاتى تۆ ئه‌ى خواى گه‌وره كه تۆ خاوه‌نى هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كى باشی له پێشوودا و هیچ كه‌م و كوڕییه‌ك نییه له كاره‌كانتدا، بنیاده‌م شێت و نه‌زانه، ئه‌گینا تۆیه‌ك كه خاوه‌نى قودره‌ت و ده‌سه‌ڵات و تۆڵهسهندوهى تووندبیت له‌و كه‌سانه‌ى ده‌رده‌چن له فه‌رمانى تۆ و تاوانبارن.. تۆ خاوه‌ن شه‌وكه‌ت و شكۆ و باڵاییت..
له‌به‌ر خۆشه‌ویستى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام كه موحه‌ممه‌ده (د. خ) له زه‌لزه‌له و ڕۆژی قیامه‌ت له مه‌یدانى حه‌شر و حیسابدا، ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه زۆره‌ى تووشمان ده‌بێت به‌هۆی تاوانهكانمانهوه.. تۆ ڕه‌ئووف و بێ شه‌ریك و تاك و ته‌نیایی، تۆ ڕزگارمان ده‌كه‌ی..ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه ڕه‌حمان و ڕه‌حیم و بێ كه‌سی، فریاى ئێمه‌ى بێكه‌سیش بكه‌وه، ئه‌گه‌ر فریامان نه‌كه‌وى، ئه‌وا له قیامه‌تدا له‌كاتى حه‌شر و حیسابدا من شكات ده‌كه‌م و ئه‌ڵێم: وقالوا لجلودهم لم شهدتم علینا قالوا أنطقنا الله الذی أنطق كل شی‌ء وهو خلقكم أول مرهٍ وإلیه ترجعون.
ئه‌و دێرانه‌ى كۆتایی كه نووسراون و واى لێی گه‌یشتووین گوایه خانا به‌خوا ده‌ڵێت: من شكات له تۆ ده‌كه‌م، ئه‌وا به‌م شێوه‌یه خانا قسه له‌گه‌ڵ خوا ده‌كات كه ئاماژه‌م پێكرد.
ئه‌و دێره‌ى كه ده‌ڵێت:
وهرنــــه بــــهزاتت جــــه لاى زات تۆ
مــهكـــهرۆن ڕووى حه‌شر من شكات تۆ
واته: خوایه گیان ئه‌گه‌ر تۆ فریاى ئێمه‌ى بێكه‌س و تاوانبار نه‌كه‌وى، ئه‌وا سوێند به زاتى تۆ یان سوێند به‌خوا من له‌لاى زاتى تۆ یان خودى خۆت شكات ئه‌كه‌م له ڕۆژی قیامه‌تدا و حه‌ق و حیسابی ڕۆژی حه‌شرم له‌لاى تۆ ئه‌كه‌م... له‌پاى ئه‌و شكاتهشدا خواى گه‌وره ده‌ڵێت: ئه‌ى ده‌م بنووقێ و چاو قسه بكه و پێیان قسه بكه... دواتر هه‌موو ئه‌مانه قسه‌ى خۆیان ده‌كه‌ن، ده‌میش ده‌كرێته‌وه و ده‌ڵێت: أنگقنا الله الژی أنگق كل شی‌و... ئه‌گه‌ر به‌و بۆچوونه‌ى ئه‌وانیش لێكی بده‌ینه‌وه كه خانا شكات له خوا ده‌كات، ئه‌وا ڕاستى هه‌ر وه‌ك ئایه‌ته‌كه كه خستوومه‌ته ڕوو، كافره‌كان شكات له خوا ده‌كان و ده‌ڵێن: شایه‌دمان له خۆمان ده‌وێت.. به‌ڵام خانا لێره‌دا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر خراپم و ئه‌گه‌ر چاكیشم، كه‌واته: خانا خۆی به‌بێ تاوان نازانێت و خۆیشی به‌چاك نازانێت، هه‌ر وه‌ك ئیمامى عومه‌ر (ڕ. خ) ده‌یفه‌رموو، ئه‌گه‌ر بڵێن: یه‌ك كه‌س ده‌ڕواته به‌هه‌شته‌وه ئه‌وا منم، ئه‌گه‌ر بڵێن: یه‌ك كه‌س ده‌ڕواته دۆزه‌خه‌وه، ئه‌وا گومان ده‌كه‌م من بم، یان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر پێیه‌كم له به‌هه‌شتدا بێت و پێیه‌كى ترم له ده‌ره‌وه بێت، ئه‌وا بڕوا ناكه‌م بچمه به‌هه‌شته‌وه.. خاناش هه‌مان قسه و باسی هێناوه و ئاماژه به هه‌ندێ له ڕووداوه‌كانى پێشووى خۆی ده‌كات و به‌بیره جهبرییهكهى خۆی مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ وشه‌كاندا كردووه... كه‌واته: ئهمانهكوفر نین و گفتوگۆیهكن له‌گه‌ڵ خوادا و شیكردنه‌وه و بیری جه‌بری خانایه بۆ ئه‌و ڕۆژانه‌ى كه دینار و درهه‌م ناخوات، نه ماڵ و سهروهتى دونیا، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه خانا ته‌كفیر بكرێت، ئه‌و هه‌موو ده‌ق و ئایه‌ته قورئانیانه كه خانا داوا له خوا ده‌كات له گوناه و تاوانى خۆش ببێت و ڕه‌حمى پێ بكات، گوناهبارى خانایه.. له بارێكه‌وه ئه‌گه‌ر خانا به كافر و له دین ده‌رچوو ئه‌ژمار كرابێت، ئه‌وا بۆ له‌ناوبردنى بووه نه‌ك وه‌كو پیاو چاكێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردبێت.. وه‌كو له‌و چه‌ند دێره‌ى تریى دا كه به‌ناوى كه‌لامى موحه‌ممه‌د خاناى قوبادییه‌وه هاتووه، ده‌بینین خانا بۆنى گله‌یی له ده‌مییه‌وه دێت...
خاناى قوبادى به‌و شێوه بیری كردووه‌ته‌وه و به‌و شێوه له پارچه هۆنراوه‌یه‌كى دوور و درێژدا، كوفركردن له چه‌ند به‌رهه‌مى خانادا نابینرێت، بگره ئه‌وه‌نده خانا ئایه‌تى قورئانى هێناوه‌ته ناو شیعرى خۆیه‌وه بڕوا ناكرێت هیچ شاعیرێكى دیی ئه‌و كاره‌ى وه‌ك خانا كردبێت.. خانا له دین ده‌رنه‌چووه، بگره زیاتر به‌دینه‌وه به‌ستراوه، وه‌كو ده‌بینین كه‌م شیعرى خانا هه‌یه باسی دین و ئایه‌ت و باسی خوا له تاوان خۆشبوونى نه‌كردبێ.. زانایانیش دیاره یان به‌هه‌ڵه‌دا چوونه و ئاگایان له‌و ئایه‌تانه‌ى قورئان نه‌بووه، یان كۆلكه مه‌لا بوون یان به‌باشی له‌بیر و بۆچوونى خانا نه‌گه‌شتوون، یان ئه‌وه‌تا ده‌ستى ناحه‌ز و به‌دكار و سیاسی له پشته‌وه هه‌بووه..
یان له‌به‌ر هه‌ر پله و پایه‌یه‌كى سیاسی و به‌كرێ گیراوه‌یی یان له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و ده‌مه هه‌ر كه‌س بوون- هاتوون و ویستوویانه له‌و ڕێگه‌یه‌وه خانا له‌ناو ببه‌ن، یان ڕاوى بنێن و له پله و پایه‌ى سیاسی و ده‌سه‌ڵات بیهێننه خواره‌وه...
هه‌ر چه‌نده من بڕوام وایه ئه‌مه كارێكى سیاسی بووه بۆ له‌ناوبردنى خانا یان ده‌ركردنى، له هه‌مانكاتیشدا خانا ئه‌و كاره زۆر كاریگه‌رى له سه‌ر نه‌بووه، به‌ڵكو هۆی تر‌ى هه‌بووه وه‌كو شه‌ڕ و ئاژاوه و داگیركارى دیی له‌گه‌ڵ باجهڵانهكاندا كه گیراوه، ئه‌گینا من بڕوام به‌وه نییه خانا له سه‌ر ئه‌و ته‌رجیع به‌نده یان ڕاڤه‌ى ده‌قی ئایه‌ته‌كانى قورئان ڕاى كردبێت....
هه‌ندێ كه‌سیش له‌لاى باوهجانییهكان ده‌ڵێن: خاناى قوبادى سه‌ر به هۆزی باوه‌جانییه، ئه‌وا خاناى قوبادى خۆی له چه‌ند شوێندا ئاماژه‌ى به‌وه كردووه كه سه‌ر به‌هۆزى قوبادییه و.. دیاریشه قوبادییهكان له هۆزى جافهكانی جوانڕۆیین، مامۆستا سارۆ له بابه‌ته‌كه‌یدا كه له ئه‌نته‌رنێت بڵاوى كردۆته‌وه و له پێشتردا هه‌ندێكى ئاماژه‌م پێكردووه، به‌داخه‌وه ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى باوه‌جانى نه‌هێناوه كه ده‌ڵێن: خانا له هۆزى باوه‌جانییه.. ئه‌مه‌ش په‌رده‌ى گومانى له سه‌ره....
سه‌باره‌ت به سولاسهى باوه‌جانیش كه ده‌كه‌وێته نزیك شارى كرماشان و سه‌رپێڵ زه‌هاوه‌وه.. ده‌كرێت ئه‌م ناوچه‌یه له ژێر باڵی باجهڵانهكان بووبێت نه‌ك خاناى قوبادى، یان ئه‌گه‌ریش له ژێر ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی خاناى قوبادى دا بووبێت، ده‌كرێت خاناى قوبادى ئه‌وه‌نه ده‌سه‌ڵاتى فراوان بووبێت تاكو بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ باجهڵانهكان ببێته شه‌ڕیان، ئه‌نجامى شه‌ڕه‌كه‌ش گرتنى خاناى لێكه‌وتۆته‌وه....
په‌راوێزه‌كان :-
* ئه‌م سه‌فه‌ره‌م له ڕێكه‌وتى (1-10-2011) بوو، ڕۆژى شه‌ممه، ئه‌و شوێنانه‌ى گه‌ڕاوم و پێویست بوو بیانبینم ئه‌مانه بوون: ناوچه‌ى سه‌ریاس، سه‌لاسى باوه‌جانى، خانهگاهى، پاوه، هه‌ندێ شوێنى تری وه‌كو خان ئاشوور، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویست بوو سه‌ردانى جوانڕۆ بكه‌م و هه‌ندێ كه‌سیش له‌وێ ببینم، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونى كاته‌وه نه‌كرا ئه‌و شوێنانه‌ش ببینم....
1- بووژاندنه‌وه‌ى مێژووى زانایانى كورد له ڕێگه‌ى دهستخهكانیانهوه: محه‌مه‌د عه‌لى قه‌ره‌داغی- به‌رگی سێیه‌م، چاپی یه‌كه‌م، 2000، لاپه‌ڕه- 363-377.
تێبینى: هه‌ر له‌ناو ئه‌و ده‌ستنووسه‌دا، پارچه كاغه‌زێكى باریكمان دۆزییه‌وه و بینیمان شیعرێكى فارسی خانایه و له‌م دیوانه‌دا به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها له لاپه‌ڕه 257ى هه‌مان سه‌رچاوه‌دا باسێكى دیی ده‌ستخه‌ته‌كه هه‌یه و منیش ئه‌م زانیاریانه‌ى لێ وه‌رده‌گرم...
مه‌ولانا حه‌مزه كه خاوه‌نى كه شكۆڵهكهیه تاكو ساڵی 1138ى كۆچی له ژیاندا ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كى ترییه كه كه‌شكۆڵه‌كه له ده‌ستى خاوه‌نى دا بووه و سه‌رده‌مه‌كه‌ش سه‌رده‌مى خانایه و خاناش ته‌مه‌نى 38 ساڵ بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له لاى هه‌ندێ كه‌س بووه یان ده‌ستاوده‌ستى كردووه، هه‌ركه‌سه و چی دهستكهوتبێ به لاپه‌ڕه‌یه‌ك چهسپاندوویهتییه كهشكۆڵهكهوه....
هه‌روه‌ها له‌و كتێبه‌ى مامۆستا باسی ده‌ستخه‌تێك و دانراوێكى دیی كراوه به‌ناوى "زوهره اللغه" كه گوایه هه‌مان موحه‌ممه‌د خان یان خانا نووسیویه‌تییه‌وه، بهبڕواى من ئه‌وه نووسین نییه كه خان یان خانا خۆی
نووسیبێتییهوه، به‌ڵكو دووباره نووسی كردۆته‌وه، واته نووسخهیهكى له‌به‌ر گرتۆته‌وه، چونكه بهبۆچوونێك به‌پێی دوورى ناوچه‌گه‌رى، شێوه‌زارى گۆرانى و كرمانجى ژووروو زۆر له یه‌كه‌وه دوورن و ناشكرێ خانا ئه‌و شێوه زارهى نووسیبێته‌وه، ده‌كرێ كه‌سێك دىى نووسیبێتییهوه ناوى خاناى له سه‌ر نووسی بێت، وه‌كو كاتبى خانا بووبێت... شتێكى له‌وانه....
2 - ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه، ڕێكه‌وتى 30-10-2011، كات: 12:45 ده‌قیقه‌ى نیوه‌ڕۆ، ئه‌گه‌رچی قسه‌ى زاره‌كى له لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى دا كه‌ڵكى نییه، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونى سه‌رچاوه‌ى پێویست له‌وباره‌وه، بهبڕواى من ئه‌وا پێویست ده‌كات سوود و كه‌ڵكى لێ وه‌ربگرین، چونكه چه‌ندین قسه و باس له سه‌ر ژیانى خانا هه‌یه، ته‌نها قسه‌ى زاره‌كى و دهماودهمن، منیش لێره‌دا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كه سوودم له‌و وته و باسانه وه‌رگرتووه و هه‌ندێكیم ڕاستكردوونهتهوه، هه‌ندێكیشی به‌گومانه‌وه ماون و كاریان له سه‌ر ده‌كرێت و ده‌یانده‌مه به‌ر بارى لێكۆڵینه‌وه...
3 - بووژاندنه‌وه‌ى مێژووى زانایانى كورد له ڕێگه‌ى دهستخهكانیانهوه: محه‌مه‌د عه‌لى قه‌ره‌داغی- به‌رگی چواره‌م، چاپی یه‌كه‌م، 2002، لاپه‌ڕه- 322-325.
4 - ئه‌م شیعرانه‌م به ده‌ستنووس و تایپكراوى له مامۆستا موحه‌ممه‌د ڕهشیدى ئه‌مینى پاوه‌یی وه‌رگرتووه.
5- ئه‌م وتانه‌م له ڕێكه‌وتى 27/ 28-10-2011 به ته‌له‌فۆن وه‌رگرتووه.
6 - سووره‌تى (ق) ئایه‌تى (16) .
7 - سووره‌تى (الأعراف) ئایه‌تى (143) .
8 - سووره‌تى (فصلت) ئایه‌تى (21) .
9 - ئه‌م دوو دێره شیعره‌ش پشتگیرى قسه‌كانى مامۆستا سوڵتانى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى كه خانا و میرزا شه‌فیع و هه‌ندێ له‌و شاعیرانه ڕێچكه‌ى شیعرى هیندۆییان گرتۆته‌به‌ر... له‌باره‌ى سائیب و خاناوه، میرزا شهفیعیش ورده‌كارى زۆری له شیعره‌كانى دا كردووه و كارى باشی ئه‌نجام داوه... كاتێك كه خاناى قوبادى وه‌ڵامى سائیبى داوه‌ته‌وه و ڕێچكهكهش جوانى وشه و داهێنان و هه‌ندێ ورده باسی ترییه كه پێویست ناكات لێره‌دا له سه‌رى بڕۆین، بۆ زانیارى زیاتر له‌باره‌ى ئه‌مه‌وه ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌شه فارسییه‌كه كه مامۆستا ئه‌نوه‌ر سوڵتانى هه‌ندێ قسه‌ى له سه‌ر كردووه.
10 - بۆ نموونه: له مێژووى سیاسی كوردستان ده‌كرێت، له تێكدانى فه‌رمانڕه‌واى سۆران میر موحه‌ممه‌د پاشاى كۆره، كه مه‌لاى خه‌تێ له ڕێگاى فه‌رمووده و قورئانه‌وه توانى كاریگه‌رى خراپ دروست بكات له سه‌ر سووپاكهى موحه‌ممه‌د پاشاى كۆره، بۆ نممونه: قورئانه‌كه‌ى ڕه‌زا شاى په‌هله‌وى بۆ قه‌ده‌م خێرى لوڕستانى... چهندههاى تر‌ى....
..........................................................................................
خیانه‌ت
كـــۆمهڵه
چـــیرۆكــــێكى زۆر كـــورتوهرگێڕانى و ئاماده‌كردنى . زهردهشــت
یاده‌وه‌رى
له قسه‌كانى باپیریه‌وه هه‌ندێگ گه‌وهه‌رى خواست‌و به وردى له‌سه‌ر ئه‌و په‌ڕه سپییه‌ى وه‌ك شیره بڵاویان كرده‌وه‌و به ئاوى دڵى ئاویانى دا ...
له شه‌وێ دارێكى تازه باڵاى كرد‌و به‌رێكى رهنگاڵهى گرت ..
له به‌یانیدا كه ته‌ماشاى پهڕهكهى كرد، بینى سپییه، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌بێ یاده‌وه‌رى بێت .
ره‌خنه‌گر
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رسورمانى خۆى پێى راگه‌یاند له ئه‌نجامى شیكردنه‌وه‌ى دێڕه شیعرێكى سه‌رده‌مى كلاسیك مامۆستاى ئه‌ده‌بى كوردى پێى وت ..
- له ئایندهداو له‌بوارى ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى جێ په‌نجه‌ت دیار ده‌بێت .
بزه كه‌وته سه‌ر لێوانىو خه‌یاڵ بردى بۆ لاى ئه‌و كاتانه‌ى به په‌نجه ئهستوورهكانى ته‌ماته دهچنێو له‌ناو سه‌ندوقه پلاستیكییه‌كان به وریاییه‌وه ریزیان ده‌كات ..
شۆڕش
ئاسایى هه‌موو شته‌كان له سه‌ره‌وه ده‌كه‌ونه خواره‌وه، له‌مه‌یان سه‌لمێنراوه پوچه‌كانى نیوتن‌و سێوهكهىو فره بێژهكانى به‌ناوى سكۆلاریزمهوه هیچ داد ناده‌ن،
له‌م ساته‌وه وه‌خته ده‌مه‌وێ روانینه باوه‌كان كۆ بكه‌مه‌وه، بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌و له خواره‌وه فڕێ دامه سه‌ره‌وه‌و یاسا باوه‌كانى شكاند .
چیرۆكێكى زۆر كورت
كلیلكى له‌سه‌ر ماوسى كۆمپیوته‌ره‌كه‌ى كرد له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ى پهڕیهكى سپى ده‌ركه‌وت .. له سه‌ره‌وه له‌و شوێنه‌ى تایبه‌ته به ناونیشان نووسى (چیرۆكى زۆر كورت) جارێكى تر كلیكى كرد : هه‌ناردن .
دواى چه‌ند رۆژێك سه‌ردانى هه‌مان ئه‌و ماڵهپهڕى كرده‌وه كه هه‌موو جارێك سه‌ردانى ده‌كات، سهرسابوو، بینى پهڕهكهى دانراوه‌و له ناونیشاندا نووسراوه (چیرۆكى زۆر كورت)، له ژێریشیا به خه‌تێكى جوان‌و روون نووسراوه (وادیاره نووسهركه له بیرى چووه ده‌قه‌كان دابنێت .. بۆیه پێویستى كرد ئاگادارتان بكه‌ینه‌وه .. سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك ) ... كارگێڕى ماڵه‌په‌ڕه‌كه .
نامه
سڵاوێكى گه‌رم
... بۆت ده‌نووسم تا پێت بڵێم ئه‌م ماڵه بێ تۆ چه‌ند سامناكه، یاده‌وه‌رییه‌كان بێ تۆ هه‌میشه سفرن .
... بۆت ده‌نووسم تا پێت بڵێم له‌م كاته چه‌ند پێویستم به‌وه‌یه گوێم لێبگرى .
... بۆت ده‌نووسم تا پێت بڵێم له‌م ساته هه‌ست ده‌كه‌م ژیانێكى نوێ خه‌ریكه له دایك ده‌بێت .
... بۆت ده‌نووسم تا ئه‌وه‌ى هه‌مه پێتى بڵێم‌و بڕۆم .
... بۆت ده‌نووسم تا پێت بڵێم ئه‌م نامه‌یه‌م قه‌ت به تۆ ناگات .
به توند لاپهڕهكهى له ناو ده‌ستیا لول كرد‌و فڕێى دایه ناو سه‌به‌ته‌ى خاشاكهكهوه .
خیانه‌ت
وه‌ك گێل له به‌رده‌میا وه‌ستاو ئه‌ویش ته‌واو خۆى رووت كردبووه‌وه ..
دڵى خۆش بوو به‌ڵام خۆشى چى ئه‌مه كاتى ئه‌وه نییه .
له پڕدا تووشى شۆك بوو .. لێوه‌كانى یارى پێده‌كرد .. ته‌واو سڕ بوو .. نه‌یتوانى له‌وه زیاتر به‌رگرى بكات .
له‌ساته وه‌ختێكدا هه‌ستى كرد هه‌موو تاریكاییه‌كانى جه‌سته‌ى گڕى تێبه‌ردرا .. چاوه‌كانى داخستوو داواى لێبووردنى له خێزانه‌كه‌ى كرد .. ببوره ناتوانم ... هه‌ست ده‌كه‌م له‌وه زیاتر ناتوانم به‌رگرى بكه‌م .. هه‌موومان هه‌ڵه ده‌كه‌ین .. دواجار رووخا‌و دركى به‌وه‌كرد كه شه‌یتان زه‌فه‌رى پێبردووه .. بۆیه ده‌نكه شقارتهیهكى ده‌رهێناو ئاگرى پێوه ناو ده‌ستى كرده كێشانى .
برۆخى
له بنكه‌ى پۆلیسدا، به قیافهته دڕنده‌و ماسولكه گه‌وره‌كانیه‌وه خۆى كرد به ژووره‌وه، ترس هه‌مووانى داگرت، خۆى كرد به ژوورى لێكۆڵینه‌وه‌دا، پرسى ، ها چی‌یان وت ؟
- گه‌وره‌م گومان لێكراوه‌كه ده‌ڵێت سه‌رۆكم نهكووشتووه ..!!
ئه‌و شه‌وه‌ى سه‌رۆك كوشكى سه‌رۆكایه‌تى به‌جێهێشت
- جه‌نابى سه‌رۆك گه‌ل هاوارده‌كات برۆخى رژێم .
- ئه‌ى دواى ئه‌وه ؟؟!!
به‌هارى 2006
...........................................................................................
نـــــامـــهكـــان
كۆمه‌ڵه چیرۆكێكى ژنه نووسه‌رى كوه‌یتى ( لـهیـلا عوسـمان ) ه
وه‌رگێڕانى . ئا . زهردهشــت
كۆمه‌ڵه چیرۆكێكى ژنه نووسه‌رى كوه‌یتى ( لـهیـلا عوسـمان ) ه
وه‌رگێڕانى . ئا . زهردهشــت
خیانه‌ت
له‌ژنه‌كه‌ى پرسى:" چه‌ند جار خیانه‌تت لێ كردووم ؟؟"
وه‌ڵامى دایه‌وه:" به‌قه‌د ژماره‌ى زلهكانت "
ژنه پرسیارى له پیاوه‌كه‌ى كرد:" ئه‌ى تۆ چه‌ند جار خیانه‌تت لێ كردووم ؟؟"
وه‌ڵامى دایه‌وه:" به‌قه‌د ژماره‌ى گومانه‌كانت "... هه‌ردووكیان پێكه‌وه بورانه‌وه ..
وارس
به‌ده‌سته رهقهڵهكانى كێشاى به‌سه‌ر سنگیاو هاوارى كرد:" تا مردن ته‌ڵاقت ناده‌م "
ژنه هه‌ره‌شه‌ى كرد:" خۆم ده‌كوژم ".. به‌ره‌و حه‌مام رایكردو ده‌ستى بۆ بوتوڵى كلۆرۆكسهكه برد
پیاوه به بزه‌وه لهمالأ چووه ده‌رێ:" سبه‌ى ده‌بمه خاوه‌نى هه‌موو شتێك...من ته‌نها وارسى ئه‌وم ".
جیاوازى
له به‌رده‌م ئاوێنه‌كه وه‌ستا، راما له وێنه‌كه‌ى خۆى، سه‌رپۆش ونیقابهكهى لادا، هه‌ردوو ده‌ستكیش وكراسه شۆڕهكهى داكه‌ند، ئومێدى كرد ببێت به پشیله‌یه‌ك وبهشهقامهكاندا پیاسه بكات ..
ترس
كچه خه‌ریكبوو له‌خۆشییا بفڕێ كاتێك ئه‌و ویستى ئه‌نگوستیله‌ى هاوسه‌رێتى له په‌نجه‌ى كا، كچه هاته مێشكیا لێى بپرسێ:" بۆ دواى دهسالأ ژنه‌كه‌ت ته‌ڵاقدا ".
بهبێزێكى زۆره‌وه وتى:" ده‌موچاوى چرچ ولۆچ بوو "
كچه له‌ئاوێنه دا سه‌یرى ده‌موچاوى ساف ولوسى خۆى كرد...ئه‌نگوستیله‌كه‌ى بۆ پیاوه فڕێ دا ..
شه‌ڕكردن
ژنه وتى:" من پشیله‌م "
پیاوه وتى:" من سه‌گم "
شه‌ڕێكى زۆر توندیان كرد، كه وازیان هێنا ته‌واو بێهێزبوون..خوێناوى بوون.
ئه‌و وتى:" من ژنم "
ئه‌م وتى:" من پیاوم "...یه‌كتریان له ئامێز گرت .
نامه‌كان
هه‌موو ئه‌و نامانه‌ى له‌گه‌لأ كوڕه گۆڕابوویان كۆكرده‌وه، بڕیاریدا بیاندڕێنێ، وتى:" ئه‌مه ئاوى دڵم نادات "كچه بیریكردهوهنامهكان به ئاو بشوات، وتى:" ئاو هه‌موو ئه‌و وشانه ناسڕێته‌وه "، بیریكرده‌وه بیانسووتێنێ، گوێى له ورته‌ى وشه‌كان بوو ده‌یان وت:" دواى ساڵێك، نامه‌ى خۆشه‌ویستى تر ده‌خوێنێته‌وه‌و دواتر ده‌یانسوتێنێ " ..
بۆن
به به‌رده‌میا گوزه‌رى كرد، بۆنى بهرفامهكهى هه‌ڵمژى وله سینه‌یدا شاردییه‌وه، كاتێك چووه سه‌ر نوێنهكهىو ژنه‌كه‌ى به بۆنى رۆژانه‌یه‌وه هاته سه‌ر نوێنه‌كه، بۆنه‌كه‌ى ناو
سینه‌ى ئازادكردو
توانى بخه‌وێ .............................................................................................
چه‌ند نموونه‌یه‌ك له شیعرى
(SMS )
شیعرى :
ئه‌سعه‌د جبوورى1
له ده‌نگتا، شه‌پۆلدان هه‌بوو
رایكێشام بۆ ونبوون له جوانیا .
2
ره‌نگى خۆشه‌ویستیت چییه لهمۆبایلا،
تا دڵم ره‌نگ كه‌م به‌و ره‌نگه ئیرجوانییه .
3
خاڵه‌كانم له‌سه‌ر پیتهكانت،
پاشان جه‌سته پڕ ده‌بێ له ئه‌فسانه .
4
چاوانم پڕ بوو له‌تۆ،
تۆش رووتى
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له بۆشاییه‌كانى جهستهتیش
لۆكه بڕوێ .
5
هه‌ر له به‌یانییه‌وه چاوى مۆبایل سووره
خوا ره‌حم كا له توڕه‌ییت .
6
كه‌س ناتۆانێ له ئامێزتا بمێنێته‌وه،
بێ ئه‌وه‌ى په‌نا بۆ ئاگر كوژێنهوهیهك ببات .
7
هه‌موو رهنهیهك پێكێكه
منیش خه‌ریكه له یانه‌ى ژمارهكانا
موعتاد ده‌بم له‌سه‌ر شه‌رابى مۆبایل .
8
سڵاو له‌یه‌كه‌م چرا له‌سه‌ر ده‌رگاى جه‌سته
سڵاو له‌یه‌كه‌م پیلى سه‌رخۆش له ده‌نگه دهریاییهكهت .
9
ماره‌كان چى ئه‌كه‌ن له ئامێزدا
جگه له‌وه‌ى جله‌كانیان فڕێ ده‌نه نێو په‌نجه‌كانى ئاگر .
10
تۆ‌و مه‌ره‌كه‌ب
هه‌ردوو شاره‌زان له نووسینه‌وه‌ى هه‌ڵم .
11
تۆ‌و
گۆڕ‌و
شه‌قام،
قه‌ت پڕ نابن .
12
هه‌ر كاتێ سیمات له شاشه‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێ
رێژه‌ى ئاو له‌ژێر پێستیا زیاتر ده‌بێ.
13
گه‌ر جله‌كانت له تیڤاڵیش بێت
هه‌ر ده‌بێ بنووسێم به‌و ئاگره‌وه .
14
گه‌ر تهنورهكهت به یه‌ك فه‌رسه‌خیش له سه‌رووى ئه‌ژنۆوه بێ
ئه‌وا تۆ هه‌ر سرووده نیشتمانییه رووتهكهمانى .
15
شاشه‌ى مۆبایله‌كه‌ى كوژراوه‌ته‌وه
بۆیه رێوێكان له‌سه‌ر هێڵى ئاگر دانیشتوون .
16
گه‌ر ده‌ریا بۆ سوێر كردنى ماسێكانه،
ئه‌ى ئه‌و دیوارانه چین به‌ده‌ورى نوێنهكهتا
..............................................................................................
بڕوانن مرۆڤ چۆن گیرۆده‌ى ژیان بووه !!
سه‌ردار حه‌مید (نۆڕێ)
دواى ئه‌وه‌ى ، ئاوس بووم به تامزرۆیى مه‌رگم..
ئه‌مه‌وێ له ههستو نهستو ئاوهزمهوه بزێم..،
په‌تى بیره‌وه‌ریم هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و ڕامدهچڵهكێنێ..،
ئه‌و بهپێنووسهكهم ده‌ڵێ:
بۆ وا بهخهیاڵێكى ته‌خته‌وه لهسهرپشتت ڕاكشاوى؟
وه‌ك ئه‌وه‌ى چێژ له بینینى جوتبوونى هه‌موومان وه‌ربگریت،
پێى ده‌ڵێ: هه‌سته تۆش ڕابمێنه.،
له‌بیره‌وه‌رى گوێلێ بۆنى ڕه‌یحانه‌ى ژێرده‌ست پهروانهیهكى بێ په‌روا..
كه ناتوانێ هه‌ڵنیشێ ،
ته‌نانه‌ت له‌ژێر ساباتى له‌پێ بروسكه‌ش،
ئه‌یه‌وێ ، قه‌ڵه‌مه‌كه‌م تێبگه‌یه‌نێ له‌وه‌ى ، كه..
من سه‌ده‌یه‌ك لهمهوپێش ، ویستم ده‌ستنوێژ له‌ژیان بشۆم!
ویستم دابڕزێمه بنكڵێشهى مشتێ له خاكى نیشتمان.،
پێش ئه‌وه‌ى ، پشتى باپیره‌م به‌ر زه‌وى بكهوێتو درزى تێبخات،
پێش ئه‌وه‌ى ، جیهان شه‌هید بكرێت‌و كه‌س نه‌ڵێ بۆ؟!
پێش ئه‌وه‌ى ، سه‌ده‌یه‌ك له قوڵایى ئاوهزهكاندا مرۆڤ ئیبلیس بخه‌ڵه‌تێنێ،
له‌پێش چه‌ندینى تر‌ى له‌مانه، ویستم لێره بڕۆم،
چونكه من له ئه‌زه‌لمه‌وه...
ده‌ڵێن: گوایه لهنیوهشهوێكى تامزرۆییانهى دوونهفهریداو..
به پێلهقهى ئاره‌زویه‌كى سه‌رشێتانه..
به‌ئه‌مانه‌ت به گوێسوانه‌ى ئه‌شكه‌وتێكه‌وه ڕاگیركراوم ،
ئیتر ته‌مه‌نێك به‌ر له‌جه‌نگ ،
به‌ده‌م گریان‌و خۆشییه‌كانى دایكێكه‌وه له لێوار مه‌رگێكى سپى‌و
به‌ده‌م تلیلىو ڕۆشتن به‌ده‌م جوانییهكانهوه..
لهتاریكییهكهوه دهرپهڕێندرامه تاریكییهكى تر..،
له ژینگه‌یه‌كه‌وه فڕێ درامه ئێره‌ى نا ژینگه‌وه.،
ده‌نا به ویستى ئهستێرۆكى خۆم نه‌بووه ، كه ئێستا لێره‌م...
بۆیه ناشنام به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى..
له‌ژێر سێبه‌رى خۆڵه‌مێشیى خوادا ڕووده‌ده‌ن..!
ئێستا، ئه‌و ئه‌یه‌وێ ئێوه‌ش تێبگه‌یه‌نێ .!
كه من ئه‌مه‌وێ لێره هه‌ڵبێم..
تا چیتر له‌پێش ته‌رمى چاوه‌كانما...
قاقایهكى تر له‌بووندا نغرۆ نه‌كرێت.،
گوڵێكى تر به‌ده‌ست جوانخهڵهتێنێكى شههوهتیهوه نه‌كرێته سومبوڵ.،
ئێواره‌یه‌كى تر به‌ده‌م قهیچیهكى حه‌سره‌تیه‌وه..
پارچه پارچه نهكرێتو
نه‌برێته ژێر سێبه‌رى هه‌تاو بۆ هه‌ڵخستن.،
تابانێكى تر نهچوێندرێته چاوى كیژۆڵه‌یه‌كى مامزى، بۆ تۆزێك له‌ززه‌ت..،
بیابانێكى تر نه‌كرێته كهللهخانهى ئه‌ستێره‌و مانگ‌و خۆر ،
ئێستا، ئه‌و ئه‌یه‌وێ به ئێوه‌ى بگه‌یه‌نێ ، كه..
من ئه‌مه‌وێ لێره بڕۆم..!
تا نه‌بینینى.. نوێژى شه‌یتانێكى پیاوخوا..
له‌سه‌ر به‌رماڵى كوفرێكى قرمزى..
له‌ناو حهرهمسهراى سوڵتانێكدا.،
تا نه‌بینینى.. دووباره‌بوونه‌وه‌ى ژیان له‌ناو بۆشاییه‌كى جهنجاڵداو
به‌بیانووى به‌خێرایى به‌ره‌و ئه‌ویتر چوون.
تا نه‌بینینى.. خۆكوشتنى (چیا)یه‌كى تر‌ى وه‌نه‌وشه‌یى!
به‌ده‌م یهئسى زینده‌گییه‌وه ، به‌ره‌و كه‌نارى توڕه‌یى‌و
سه‌فه‌ركردن له‌م ماڵى عه‌زابه‌وه بۆ دیوانى عهزابستان.،
تا نه‌بینینى.. هه‌ڵواسینى مه‌مكه‌كانى ژنێكى تر..
به قهنارهى مێینه‌ییدا، له‌به‌رخاتر ناوبانگى جامبازێك..،
تا نه‌بینینى..كردنى شیعرێكى تر،
به خانه‌ى خهرابو بوخچه‌ى فریودان‌و..
به ماڵۆچكهى ڕامیارانو كۆڵه‌كه‌ى دۆڕان.. له‌هه‌موو عهیامێكدا..،
تا نه‌بینینى.. قامهتێكى تر..
له‌نوێژى مه‌رگى قه‌سیده‌یه‌كى جهههنهمى دا..،
تا نه‌بینینى.. چه‌ندینى تر‌ى له‌مانه،
بۆیه ئه‌مه‌وێ به‌ده‌م هیجره‌تى ـ با ـ وه..
بڕۆمه (یه‌سریب)ێكى خاڵىو...
كه‌مێكیش گوزه‌ر له‌گه‌لأ ـ با ـ دا ، ئه‌زموون بكه‌م..
بڕۆم‌و ..... بڕۆم‌و ..... بڕۆم..
بهئاروزووى دڵى نه‌وڕه‌سێ.،
بڕۆم به‌سه‌ر ، به‌ردو چه‌وى كه‌نارو..
سێكوچكه‌ى بهلهمو ورته‌ورتى لیته دا.،
به‌ئاره‌زووى دڵى پهپوولهیێ.،
بڕۆم به‌سه‌ر ، په‌رچه‌مى گوڵ‌و پرچى شیله‌و هه‌ناسه‌ى هه‌ڵاڵه‌و
لهحاجیلهیهكدا ، ژیان بدۆزمه‌وه بۆ چه‌ند وه‌رزێكى په‌مه‌یى..،
به‌ئاره‌زووى دڵى بێزوكهرێ.،
بڕۆم به‌سه‌ر ، ههمبانهى قهیسىو شكۆفه‌ى هه‌نارو
له مێخۆشیى تاقهكانیا پشوویه‌ك بده‌م.،
به‌ئاره‌زووى دڵى ته‌وارێ.،
بڕۆم به‌سه‌ر ، باخى هه‌ورو باخچه‌ى كڕێوه‌و جۆگه‌له‌ى هێلانه‌و
پڕِ به هۆشم هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵبمژم .،
به‌ئاره‌زووى دڵى ئیماندارێ .،
بڕۆم به ناو ، به‌هه‌شتى نێوان دوو لوتكه‌ى گڕگرتوودا..
كه به ماچ ببه‌سترێ ، نه‌ك به‌فر.،
به‌ئاره‌زووى دڵى هوزارێ .،
بڕۆم به‌سه‌ر ، جۆلانێى گه‌ڵاو فرمێسكى مێلاقهو وه‌رزى پێكهنینو
نۆته‌ى سیمفۆنیای ئاوازێكى نوێ دابنێم.،
به‌ئاره‌زووى دڵى (غه‌مبار)یش..
بڕۆم به‌سه‌ر ، لهنجهولارى ڕووبار‌و
ههڵههڵهى شه‌پۆلى ده‌ریاو
به‌سه‌ر میناى یادهوهرىو
هه‌نگوینى گریان‌و
بوكێنى سلێمانی دا..،
به‌ڵام ، دڵنیاشم بۆ هه‌ركوێ بڕۆم.،
هه‌رده‌بێ به مه‌حكومى بژیم.،!
بۆیه ، دواجار بڕیارده‌ده‌م...
به‌ئاره‌زووى دڵى نیشتمان په‌رستێك ..
ده‌ڕۆم به‌سه‌ر ، باڵاى هێمنیى پاییزه ژنێك‌و
له سنوره تاپۆكهیدا ئهنیشمهوهو وچانێ ئه‌ده‌م.،
هه‌ر له‌وێداو بۆ هه‌میشه‌یى..
قولانجێ له ته‌ختى سنگى ، ده‌كه‌مه نیشتمانى نوێم.،
تا له ئاخیره‌ت دا...
به ئیمانه‌وه بچمه‌وه وه‌نه‌وزى مردن.!
- مه‌به‌ست (جه‌مال غه‌مبار)ى شاعیره.
...........................................................................................
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق