Pages - Menu

04‏/03‏/2015

گێچەڵی سێكسی لەسەر ئەنتەرنت چییە ؟


رەنگە دەگمەن بن ئەوانەی كە رۆژانە نامەیان پێناگات لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە تیایدا نێرەر نووسیویەتی (ئەكرێت یەكتر بناسین ؟) یان (من سەرسامم بە تۆ ؟) (بەڕاستی تۆ جوانی ؟) ئەمە بۆ خۆی سووكترین شێوەكانی گێچەڵن لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان . 

وێنە لە هەڵمەتی ماڵپەڕی تشارك بۆ بەگژاچوونەوەی گێچەڵی سێكسی لەسەر ئەنتەرنت 2015

لەگەڵ برەوسەندنی تەكنەلۆژیاو كەناڵەكانی پیوەندی‌و تۆڕە كۆمەڵایتییەكان ئەم مەسەلەیە دەبێتە دیاردەیەكی كۆمەڵایەتی‌و چەمكی گێچەڵی سێكسی لەسەر ئەنتەرنت سەرهەڵدەدات، كە بریتییە لە ناردنی كۆمێنت‌و نامەو وێنەو ڤیدیۆی نەگونجاو لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان یان ئیمێڵ یان مۆبایلەوە(ئیدی بە نامە بێت یان بە تەلەفۆنكردن) . 
گێچەڵی بریتییە لە هەر قسەیەك یان رەفتارێكی نەخوازراوە  كە سروشت یان ئاماژەیەكی سێكسی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی هەیە‌و ئەتكی بیستن‌و بینین‌و جەستەو تایبەتمەندی‌و هەستی تاك دەكات، ئەمە وایلێدەكات هەست بە نائارامی‌و هەڕەشەو ترس بكات یان هەست بە بێرێزی‌و سەرزەنشتكردن‌و ئەتككردن . 
یەكێك لە كۆنترین شێوەكانی گێچەڵی سێكسی پەیوەندی تەلەفۆنییە، ئەو كەسەی گێچەڵی دەكات بە مەبەست یان بێ مەبەست تەلەفۆن بۆ پەیوەندیكردن بە نێچیرەكانی بەكار دەهێنێت هەندێك جار ژمارەكە دەناسێت هی چ كەسێكەو هەندێك جار هەڕەمەكی ژمارەی لێدەدات، زۆربەی كاتەكانی كێچەڵكار لە درەنگانێ‌ شەو تەلەفۆن دەكات‌و بە مەبەست دەنگی گرتە ڤیدیۆییە سێكسییەكان دەداتە گوێی نێچیرەكەی، یان بە دەنگی خۆی ئاماژەی سێكسی  دەداتە گوێی نێچیرەكەی . 
شێوەیەكی تری گێچەڵی ناردنی وێنەو ڤیدیۆو لینگی ماڵپەڕە رووتەكانە لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، بۆ نموونە فەیسبوك و تویتەر و ئەوانی تر . یان هاك كردن یان دزینی ئەكاونتی تایبەتی نێچیرەكەو بردنی وێنەو پرنت سكرینی نامە تایبەتەكانی و دواتر بەكارهێنانی لە گێچەڵی سێكسی . هەندێك جار گێچەڵكار هەڕەشەی  بڵاوكردنەوەی وێنەو نامەكان دەكات‌و نێچیرەكەی دەستەمۆ دەكات تا تووشی لادانی بكات . 
وێنە لە گوگڵەوە 

گرنگترین شت بۆ ئەوەی تووشی گێچەڵی نەبیت ئەوەیە هۆشیاری خۆت بەرز بكەیتەوە لەبەركارهێنانی ئەنتەرنت، رەزامەند ەبە لەسەر هاوڕێتی كەسانێك نایان ناسیت بەتایبەت لەسەر تۆڕە كۆەڵایەتییەكان . بە هیچ شێوەیەك زانیاری كەسیت یان وێنەو گرتەی تایبەتی خۆت لەسەر ئەنتەرنت بڵاو مەكەرەوە كە لەوانەیە بۆ گێچەڵ پێكردن بەكار بهێنرێت . زانیاری لەبارەی خۆت‌و خێزانەكەت لەگەڵ كەسانێك مەگۆڕەوە كە نایانناسیت . وێنەی تایبەتی خۆت كە جلوبەرگی ماڵەوەت لەبەرە لەگەڵ كەس مەگۆڕەوە. هەر كات تووشی ئەم كێشەیە بوویت بەڵگەكان مەسڕەوەو خێزانەكەت لێی ئاگادار بكەرەوە . بە هیچ شێوەیەك وەڵام مەدەرەوە تەنانەت ئەگەر سەرزەنشتی گێچەڵكاریش بكەیت چونكە وەڵامدانەوە دەروازەی گفتوگۆ دەكاتەوە دەرئەنجام دەكەویتە هەڵەوە . 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق