بە پێنووسی ولید صبر
و. ئاسۆ وەهاب
دوای بڵاوبوونەوەی تۆڕی ئەنتەرنێت لە عێراق بە شێوەیەكی بەربڵاوو كرانەوەی ئەم وڵاتە بە رووی جیهانداو بەتایبەت لە سەردەمی جیهانگیری، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانو كەناڵەكانی پەیوەندیو بەرنامەكانی، تەریب بەم كرانەوەیە چەندان دیاردەی بڤە دەركەوت كە پەیوەستن بە بەكارهێنەرانی ئەنتەرنێت بەتایبەت پیاوان لە سەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك .
واقعی گریمانەیی (تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان) زەمینەیەكی بە پیتە بۆ قۆڵبڕو چەتەكان ئەوانەی هەوڵی بە دەستهێنانی پارە دەدەن بەشێوەیەكی نا شەرعی، لە رێگەی ئیستیغلالكردنی مەسەلە سیكسییەكان (ئەمە ئەو مەسەلەیەیە كە قسەی لەسەر دەكەین) بە مەبەستی ئەوەی قوربانی كە زۆربەیان بە تاكید پیاون بخاتە داوەكەوەو قۆڵیببڕێت .
بەم دواییانە ژمارەیەكی زۆری پیاو ئەوانەی دەستڕۆیشتوون بوونەتە ئامانجی چەتەكانی ئەنتەرنێت، ئەم كارەش بە كردەوەیەكی زۆر سادە ئەنجامدراوە كە نیشانەی ئەوەیە ئەوانەی تێیكەوتوون زۆر نەفام و گێلن بەوەی رێگە بە ئارەزووەكانی داوە كۆنترۆڵی عەقڵی بكەن تا ئامادەبن بۆ بوون بە قۆربانی چەتەو قۆڵبڕەكان .
بە سادەیی شێوەی تیاكەوتنەكە بەم شێوەیەیە ، وەرگرتنی هاوڕێیەك لەسەر فەیسبوك كە بە تاكید زۆر جوانە و پۆشتەیەو لە سیمایا دیارە كە زۆر بەڕێزە ، ئەم خانمە بە زۆری خەڵكی وڵاتی تونس یان مەغریبە .
سەرەتا نامەیەكی دەستخۆشی و پاشان بە نەرمی لەگەڵتا دەست پێدەكات تا یەكتری زیاتر بناسن پرسیاری خێزانیت لێدەكاتو هەندێكجار ناڕاستەوخۆ وەسپت دەداتەوە وا دەردەخات كە بایەخێكی زۆرت پێدەدات ، پاشان داوات لێدەكات گفتوگۆیەكی ڤیدیۆیی لەسەر سكایب لەگەڵتا ئەنجام بدات .
پەیوەندییەكەتان دەستپێدەكات كاتێك دەخوازیت دەنگی ببیستی پێت دەڵێیت كە لەترسی ماڵەوە نەوەك دەنگی ببیستن ناتوانیت پەیوەندی دەنگی ئەنجام بدات یان مایكی نییە لەبنەڕەتیشدا ئەم خانمە پیاوێكەو ئەندامی تاقمێكی چەتەیە ، زۆری پێناچێت ڤیدیۆیەكت بۆ دەنێرێت كە پاشكۆی بەرنامەی سكایپە . لە نیوەی رێگا بە زانینی ئەوەی كە تۆ تەواو سڕبوویتەو بوویتەتە بووكەشووشە بە دەستییەوە بەرەبەرە دەست بە داواكانی دەكات . داوات لێدەكات هاوشێوەی ئەو خۆتی بۆ نمایش بكەیت تا تێرت لێبخوات !!! ئەگەر وا نەكەیت نمایشەكە كۆتایی دێتو تۆمەتبارت دەكات بەوەی تۆ ئیستغلالی ئەوت كردووەو ئەو باوەڕی بە تۆ بووە تۆ درۆت لەگەڵ كردووە، بۆیە ئەو ناتوانیت نمایشەكە تەواو بكات تا تۆ ئەوەی ئەو دەیەوێت بۆی بكەیت ، لێرەدا تۆ هاربوویتەو زوو گوێڕایەڵی دەبیتو كامیراكەی بۆ دەكەیتەوە تا لەشت ببینێت لەم كاتە ئەو ڤیدیۆیەك بەوەی ئەنجامی دەدەی تۆمار دەكات (ئاسایی تۆ رووتو قوت هەموو شتێكت بۆ كردووە) ئەمەش ئامانجی سەرەكی ئەوەو زۆر نابات یارییەكە كۆتایی پێدێت .
یەكەمین نامەی هەڕەشە نامەیەكە لینكێكی لەگەڵدایە هەر كە كلیكی دەكەیت یەكسەر دەستوپێت دەشكێت، داوای پارەت لێدەكات یان ڤیدیۆكەت لەسەر فەیسبوك بڵاو دەكاتەوەو لەسەر واڵی (ئەكاونتی) هاوڕێكانت دایدەنێت (بۆیە هەر زوو بە زوو بۆ پۆشینی گێلێتی خۆت دەست دەكەیتە هەناردنی پارە بۆ ئەو حیسابە تایبەتەی كە دیاری دەكات بۆت .
كێ ئەم پرۆسەیە ئەنجام دەدات :
ئەمانەی چەتەنو لە وڵاتانی باكووری ئەفریقیا دەژین، لە زۆریك لەكۆمەڵگەكانی هاوشێوەی ئێمە لە رووی پێكهاتەی دەروونیو كۆمەڵایەتی وەك وڵاتانی كەنداو بە نموونە ناسراون چونكە قۆڵی زۆریان بڕیوە .
هۆكاری بوونی عێراقییەكان بەتایبەت بە ئامانجی ئەم گروپانە :
1- عراقی تازە بە ئەنتەرنێت ئاشنایەو زانیاری تەواوی نییە لەبارەی رێگەكانی قۆڵبڕین بەتایبەت بەم شێوەیە .
2- بەكارهێنانی ئەنتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەشێوەی هەڕەمەكیو بێ پرنسیپ .
3- پیاوانو نێرەكان تامەزرۆی ئەنجامدانی پەوەیندی سێكسین لەگەڵ رەگەزەكەی تر .
4- لەناو كۆمەڵگەی عەشایەرو هۆزگەری هەڕەشەكردن لە قوربانی ئاسانەو زوو بە زوو هەوڵی پاراستنی كەرامەتو پێگەی كۆمەڵایەتی خۆی دەدات بۆیە زوو بەدەم داواكانی چەتەكانەوە دەچێت .
5- رووانینی باو بۆ ئەوەی عێراقییەكان بە شێوەیەكی گشتی لە رووی داراییەوە بە توانان .
كەواتە بەكارهێنەرانی ئەنتەرنت ژینگەیەكی بە پیتن بۆ پرۆسەكانی قۆڵبڕینو چەتكەگەری ئەنتەنێت بەتایبەت بەكارهێنانی سێكس بۆ ئەم مەبەستە، وەكو پێشتریش ئاماژەمان پێدا كۆمەڵگەی عێراقی كۆمەڵگەیەكە تازە ئاشنای جیهانی ئەنتەرنێت بووەو رۆشنبیرییەكەی ئەوتۆیان نییە لە بارەی بەكارهێنانی ئەنتەرنێت .
ئاڵۆزی ئەم بابەتەو نەبوونی رۆشنبیری لە لای بەكارهێنەری ئەنتەرنێت لە عێراق ای لێكردم ئەم بابەتە بۆ هۆشیاركردنەوەی هەمووان بنووسم، بە داخەوە لە ئێستادا هەر وەك چۆن دەوڵەتی عێراقی ناتوانیت خەڵك بپارێزێت هەروەها هیچ كۆمەڵەو دامەزراوەی پسپۆڕ نییە كە مافی خەڵك لە چەتەگەری بپارێزێت ئیدی لەبواری مامەڵە بازرگانییەكان بێت یان هەر چالاكییەكی تری سەر تۆڕی نێت .
یەكەم : ئەمە لاپەڕەی دوو لەو چەتانەیە كە دەتوانن سەردانیان بكەن ، بەڵام وریا بن ؟!
https://www.facebook.com/hind.alkhatib.33
https://www.facebook.com/profile.php?id=100004350191026
دووەم : دوو گفتوگۆ كە لە نێوان چەتەكانو دوو قوربانی ئەنجام دراوە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق