Pages - Menu

16‏/10‏/2013

بلۆگن و مافی مرۆڤ

 ئاسۆ وەهاب
 
وێنەی رۆژنامەی ئاوێنە ..خۆپیشاندانی دژ بە پێشێلكردنی مافی ژنان
ئەمڕۆ چوارشەممە 16/10/2013 رۆژی جیهانی بلۆگنە (blog-تدوین) هەمووان بە تێكڕای جیاوازییە سروشتی‌و دەستكردەكانەوە بە هەموو زمانەكان بلۆگ دەكەن لەسەر یەك بابەتی گرنگ كە تەواوی جیهان بەگشتی‌و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوڕاست بەتایبەتی قسەو باسی لەبارەوە دەكەن . ئەویش مافی مرۆڤە، دەستبەسەراگرتنی‌و بەندكردنی چالاكوانانی GREENPEACE تایبەت بە پاراستنی ورچە سپییەكانی جەمسەری باكوور لە لایەن حكومەتی روسیاوە بە بێ‌ بیانوو، هەروەها بەندكردنی چالاكوانە بوزییەكان‌و نووسەرانی ئازادیخواز لە چین‌و بەزۆر هێشتنەوەی پەنابەرە نایاساییەكان لە ئوستورالیا لە كەمپەكانی دەستبەسەراگرتن دیارترین ئەو رووداوانەن كە لە رۆژهەڵاتی دووردا هەن، كە نموونەی زیندوون لەسەر بەندكردنی بەزۆر .
 
وێنەی ماڵپەڕی گوگڵ : خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆی سەڵاحەددین دژی تیرۆركردنی رۆژنامەوان سەردەشت عوسمان

لە رۆژهەڵاتی ناوڕاست‌و وڵاتانی مەغریبی عەرەبی كێشەی سوریا لە ترۆپكی پێشیلكارییەكانی مافی مرۆڤە، نەخشەی پێشێلكارییەكان لە باشوورەوە بە وردیش لە وڵاتی بەحرینەوە دەست پێدەكات تا دەگاتە توركمانستان‌و توركیا لە باكوور، لە پاكستانەوە لە رۆژهەڵات تا دەگاتە پێشێلكردنی مافی گەلی ئەمازیغ لە وڵاتانی مەغریب . ئەمانە جوگرافیای گڕگرتووی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤە بە هەموو جۆرەكانەوە . 
 
وێنەی ماڵپەڕی نقاش : تیرۆركردنی خۆپیشاندەران لەبەردەم لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی
لەم نێوەندەشدا هەرێمی كوردستان بەدەر نییە لەو دەیان جۆرە پێشیلكارییەی كە دژ بە هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە كراوە كە زیندووترینیان بەندكردنی بە زۆرو  بێ‌ سەروشوێنكردنی دەیان گەنج‌و پیاوی كوردن، هاوكات پێشێلكردنی ئازادییەكان‌و سەركوتكردن‌و لەناوبردنی جەستەیی دیاردەی زەقن كە هەمووان كۆكن لەسەر ئەوەی سیمایەكی ناشرین‌و نەخوازراون وكاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر وێنەی هەرێمی كوردستان لە دەرەوە ‌و جێگەی نیگەرانی ناوخۆیی‌و دڵەڕاوكێی تاكەكانی ئەم كۆمەڵگایەن .
دەستبەسەراگرتن‌و بەندكردن‌و دوورخستنەوەی بە زۆر دژی ماددەی 9 لە جاڕنامەی گەردوونی مافەكانی مرۆڤ .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق