وەرگێڕانی : مەریوان مامەسالە
زۆرجار دوو ساڵی دەوێ بۆ ئەوەی منداڵ فێری خوێندنەوە بن،بتوانن بەڕوونی بخوێننەوەو هەموو دەقەكە تێبگەن،هەڵبەتە ئەم هەوڵە بەهاكەی گرانەو زەحمەتی گەرەك،چونكە بەهەر شێوەیەك بێ ناتوانین چاوپۆشی لەفێربوونی خوێندنەوە بكەین،
ئەم ڕێنماییانە هاوكاریتان دەكات تا ئێوە لەم ڕێگەیەوە سوودمەندبن بۆ منداڵەكانتان :
منداڵانێك كەلە بچوكییەوە كتێبیان بۆ دەخوێنرێتەوەو لەگەڵ بیستنی چیرۆكگەلی خۆش وهەست بزوێن گەورە دەبن ،ئەم ئارەزووە لەواندا شێوە دەگرێت كەخۆیان ڕۆژێ بتوانن كتێبان بخوێننەوە.منداڵان لەیەكساڵیدا حەز دەكەن تەماشای كتێبگەلی وێنەدار بكەن و دوای ئەوە بەتێپەڕینی ڕۆژگار پەی بەتێگەیشتنی نووسینەكە دەبەن و حەز پەیدادەكەن،فێری خوێندنەوە ببن و تێبگەن لەكتێبدا چی نووسراوە، بەم شێوەیە پاڵنەرو پەیوەستی بەفێربوونی خوێندنەوە بەشێوەیەكی پتەوو بەهێز دێتەدی.
++ئەو ڕێنماییانەی بۆ ئەو منداڵانەی دەستیان بەخوێندنەوە كردووە یان لەخوێندنەوە لاوازن بخوێننەوە:
ئێمە خوێندنەوە تەنها بەخوێندنەوە فێردەبین.هەرچەندە ئێوە ڕێك و پێكتر لەگەڵ منداڵەكەتان كتێب بخوێننەوە،ئەو خێراترو باشتر فێری خوێندنەوە دەبێ،بەڵام هاوكات لەگەڵ خوێندنەوەدا خۆشی و چێژبەخشین لەبیرنەكەن،بۆ نمونە ماوەیەكی كەم یان چەند دەقیقەیەك منداڵەكەتان بگرنە باوەش و لەگەڵ یەكدا كتێب بخوێننەوە،وەهەروەها مۆڵەتیان بدەن خۆیان كاتی خوێندنەوە دیاری بكەن .وردە وردە سەرنجیان بدەن بەتێپەڕینی ڕۆژگار ئارەزوویان بۆ خوێندنەوە زیاتر دەبێت وە بۆ خوێندنەوەی دەقی درێژتر ئامادەییان تێدا پەیدا دەبێ ..
++ هەموو ئەندامانی خێزان بەیەكەوە بخوێننەوە :
كاتی خوێندنەوە هیچ كەسێ باتەنیا نەبێ،لەماڵدا گۆشەیەكی ئارام بۆ خوێندنەوە لەگەڵ یەكدا دروست بكەن،بۆ نمونە دوای نێوەڕۆیەكی بارانی هەینی،تەلەفزیۆن بكوژێننەوەو كاتی خواردن و خواردنەوەی شیرینی و چای هەموو لەگەڵ یەكا بخوێننەوە ،بۆ بەشداریكردنی هەموو تاكەكانی خێزان ،هەركەسێ دەتوانێ قسەكانی یەكێ لەكەسایەتییەكانی چیرۆكەكە بخوێنێتەوە،هەڵبەت لەبیری نەكەن هەرگیز خوێندنەوە نەدەنە سەر مناڵەكانداو دەرفەتیان بدەنێ هەمیشە بەخواست و مەیلی خۆیان كتێب بخوێننەوە.بۆ ئەوەی عیشق و پەیوەستی بەچیرۆكەكان لەلای منداڵەكان لەنێو نەچێت ، لەخوێندنەوە سوود وەرگرن و ئەوە بەناونیشانی ئەرك مەدەن بەسەر مناڵەكاندا..
++ناوبەناو كتێبێ پێشكەشی منداڵەكانتان بكەن :
لەكاتێكدا دەرفەت نەبوو بۆ بەیەكەوە خوێندنەوە،لەو كاتەدا بوونی كتێبخانەیەكی بچووك لەژووری منداڵەكاندا سەرنجیان بۆ خوێندنەوە ڕادەكێشێ،لەوانەیە زوو یان درەنگ ،منداڵەكەتان ئارەزوومەندانە بەسۆراغی كتێبێك بڕوات و بیخوێنێتەوە،ماوەیەك جارێ كتێبێك پێشكەشی منداڵەكانتان بكەن،تەنانەت ئەگەر خۆشحاڵیش نەبوویان خۆشی دەرنەبڕی،بەڵام لەئینجامدا كاتێ دێت كەهەمان كتێب لەكتێبخانەكە دەربكات و نوقمی خوێندنەوەی بێت كاتێ كەمنداڵ نەخۆش دەكەوێ و دەبێ لەماڵدا ئیسراحەت بكات ،پەڕە هەڵدانەوەو خوێدنەوەی كتێبێكی سەرنج ڕاكێش دەتوانێت سەرگەرمی بكات و لەم ڕێگەیەشەوە فێری خوێندنەوە دەبێت