لە رۆژانی رابردوودا بۆ یەكەمین جار سەركردەیەكی سیاسی لە هەردوو پارتە دەسەڵاتدارەكەی كوردستان، دەستی نایە سەر برینەكانو راستییەكەی وتوو تۆپەكەی فڕێدایە ناو گۆڕەپانی هەردوو لاوە، هەر زوو ئەو قسانە دەنگدانەوەی لەسەر ئاستی میللیو راگەیاندنەكان بە راگەیاندنی دەسەڵاتو ئەوەی پێی دەگوترێت ئۆپۆزسیۆن هەبوو . تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش بێ بەش نەبوو لە وێنەو بەشداریكردنی هەواڵەكەی هاوڵاتیو كۆمێنتە جۆراوجۆرەكان، چ ئەو كۆمێنتانەی كە پشتگیرییان لەو قسانە كرد یان ئەوانەی كە وەكو یەكەمین جار بۆ دەربڕینی راستییەكان ناویان برد یان ئەوانەی كە دژی وەستانەوە . ئەوەی من دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە :
1- دوو لەهەر لایەیەنگیرییەكو بە پشتگیریكردن تەنهاو تەنها لە حەقیقەت، مەلا بەختیار وەكو سیاسییەكی دەستڕۆیشتووی ناو پارتەكەی یەكەمین جار نییە قسەی لەو جۆرە دەكات . كە دانپیانانە لە لایەن سیاسەتمەدارێكەوە بەو راستیانەی كە لە لای زۆرێك لە خەڵك هەیە .
2- هەر لە گۆشەنیگای پشتگیرییكردن لە حەقیقەتو تەنها حەقیقەتو بەس، ئەوا وەڵامەكەی وتەبێژی حكومەت، زۆر ئابڕو بەرانە بوو، بۆ ؟ برام ئەوەی ئەو پیاوە دانیپیا ناوە هەمووان دەیزانن، پێویست بەوە ناكات ئەو دوو شوێنت پیشان بدات، ملی هەر هاوڵاتییەكی ئەم مەملەكەتە بگرە پێت دەڵێت لە ژێر خانی كام ماڵەو كام ماڵەیە، دۆزینەوەی زۆر سادەیە، برام با هەر خۆت بكەینە نموونە، ئەزیزم بەراوردی خۆت لە ساڵی 1991و ئێستا بكە، ئەگەر مانگانە 5 ملیۆن دیناریش موچەكەت بێت بە دڵنیاییەوە لە 1991ەوە تا ئەمڕۆ هێشتا سامانەكەت نەدەگەیشتە ئەوەی كە ئەمڕۆ هەیە .
3- بەداخەوە لە لایەن زۆرێك لەو لایەنگرانەی كە دەستیان ناوەتە سەرچاویانو كوێرانە بەرگری لە پارتەكانیان دەكەنو دەڵێن ئەو كێشەیە تەنها لە سلێمانی هەیەو هەولێری نەگرتووەتەوە، بەو دەلالەتەی كە ئەوێ ژیرانە مامەڵە دەكاتو لێرە وا نییە، ئەوا من مافی ئەوە بەخۆم دەدەم كە بڵێم (لەگەڵ رێزم جەنابی سەرۆكی هەرێمو جەنابی سەرۆك وەزیران) بە ئەرك نەبێت وەرنەخوارەوە چونكە ئێوە تەنها خۆتان بە سەرۆكی ئەوێ دەزانن، ئەگەر ئێرەش كاول بێت ئەوا حەقتان بەسەریەوە نییە .
4- بە ئەرك نەبێت پێم ناڵێن پیش 2003 ئێوە چۆن ئەم مەملەكەیەتان بەڕێوە بردووە، باشە بۆ بە تەنها شیواشۆكو قاچاخەوە دۆخی سووتەمەنی لە ئێستا باشتر بوو ؟؟؟ ئەی بە تەنها ئیبراهیم خەلیلو باشماخەوە بۆ ئەم هەرێمەتان بەڕێوەبرد ئەی ئێستا بەو هەموو داهاتەوە بۆ بانكەكان پارەی تێدا نییە ؟؟؟ بە قسەی حكومەتە ساواكەی هەولێر بێت، تەنها كەرتی گەشتوگوزار لە هەرێم دەتوانێت سكی هەمووان تێر بكات، تەبعەن بە لێدەركردنی ئەو ملیۆن كەسەی كە لە كون فە یەكونێكدا لە هەولێرو دهۆك زیادی كردووە ( بە تەصوری ئەحۆل حكومەت لەوێ هەڵمەتی هاندانی سكپڕی ئەنجام داوە لەگەڵ قەدەغەكردنی هاوردەكردنی حەپی مەنعو فلاش ؟؟؟؟!!!)
5- ئایا كاتی ئەوە نەهاتووە هاموو پارە كەڵەكە بووەكانی بانكەكانی سویسراو ئیتاڵیا بهینرێتەوە كوردستانو قازانجی تەواوی كۆمپانیاو كەشتییە بارهەڵگرەكانو قافڵەو كاروانی تەنكەرەكان بهێنرێنەوە كوردستان ...هتد .
6- چۆن حەسابی بۆ دەكەی بۆ بكە، بەڵام حەقیقەت هەر حەقیقەتەو مەلا بەختیار بە ئاماژە تەنها دانیپێدا ناوە، بەو واتایەی كە هەمووان بە بەراوردكردنی ساڵانی 1991و 2013 دەزانین پارە لە كام ژێرخاندا كەڵەكە بووە، پێویستیش ناكات كاك سەفین خۆی سەخڵەت بكات بەوە لەكام ژێرخاندا هەیە ... تەنها 10 راپۆرتی چاودێری دارایی بخوێنەوە دەزانیت ژێر خانەكان لە كوێن ؟؟؟؟
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق