Pages - Menu

06‏/08‏/2012

گەنجانی ئێمە لە چ خەراباتێكدا دەژین

بێكەسی شاعیر دەڵێت :
تف لە عیلم‌و سەننعەت‌و سەد كارەبا
مەرحەبا ئەی جەهلی وەحشی مەرحەبا
ئاسؤ وه هاب
ئێمە هەمیشە گلەیی ئەوە دەكەین كە بواری ئەفراندنمان نییە، حكومەت هیچ بوارێك ناڕەخسێنێت، ناوچەكەمان لە جەورو ستەمی زۆردارو كۆلۆنیالیزمی نێودەوڵەتی‌و ئەو قسە گەورانەدا دەژێت .. هەموو تاوانەكانمان دەخەینە مل بێدینەكان‌و ئیسرائیلیش دایمە حازرە تا تاوانەكانی خۆمان بخەینە ئەستۆیان .. باشە خۆ ئەنتەرنێت فەزایەكی

 كراوەیەو بە تروكەی چاوەكان گەنجانمان دەتوانن بگەنە هەر كونجێكی دونیا، گەنجە وێنەگرەكانمان وێنە بە پارەی باش بفرۆشن، رۆژنامەوانەكان هەواڵ‌و راپۆرت بفرۆشن، پەیوەندی رێكخراوەیی دروست بكەن لەگەڵ باشترین رێكخراوەكانی دونیا‌و لاپەڕەكانی فەیسبوك ریكلام بە پارەی باش بكەن .. باشە ئەمە چ خەتایەكی وڵاتانی بیانی‌و ئیسرائیلی تێدایە كە هەمووان لە وێنەیەكی وادا بەشدار دەبن (تەماشای لایك‌و بەشدارییەكان لە خوارووی وێنەكە بكە) كە نە سوودی هەیەو نە بایەخ تەنها كات بە فیڕۆ دانە، هەر كەس‌و میللەتێك بەهای كات نەگرێت بەهای خۆی نازانێت .. من لەبیرمە كاتێك هەڵمەتی رزگاركردنی رووباری دیجلەمان بەڕێوە دەبرد، هەر ئەوە مابوو لەناو كۆمپیوتەرەكەوە بچین دەستی كەسەكە ماچ بكەین تا واژوو بكات بە حاڵێكی گەن 34 هەزار واژوومان كۆ كردەوە كەچی بۆ شتێكی بێفەڕی وا بەشدارییەكی وا هەیە ... سەد حەیف ..

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق