Pages - Menu

26‏/08‏/2012

لادانی سێكسی لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت


نووسینی ئاسۆ وەهاب


یەكێك لەو نەهامەتیانەی كە بە بەردەوامی تووشی رەگەزی مرۆیی دەبێت بەكارهێنانی داهێنانە مەزنەكانە بۆ مەبەستی نامرۆیی، كە بە درێژایی مێژووی دۆزینەوە پڕ بەهاكان ئەم دیاردەیە بەروونی بەدی دەكرێت، هەمان قسەش بۆ تۆڕی زانیاری ئەنتەرنێت راستە، جونكە ئەمڕۆ لەسەر ئەو تۆڕە نەك تەنها وێنەو فلیمی ورووژێنەر دەبەخشرێتەوە بەڵكو بەها وسومبلە مرۆییەكان تێكدەشكێنرین ورێز بۆ ئەو پێگەو شوێنە پیشەییانە نەماوە كە بەڕێزەوە بۆی دەڕوانین .
ئەمڕۆ لەسەر ئەو تۆڕە بەدەگمەن وێنەی سێكس كردنی سروشتی لەبارە ئاساییەكاندا بەدی دەكرێت، بگرە رادەیی لادانەكان گەیشتووەتە رادەیەك كە زۆر جار مرۆڤ تووشی تێكچوون ورژانەوە دەبێت، رەنگە سێكس كردنی نێوان دوو ژن یان لەنێوان دوو پیاو بەگوێرەی ئەو بارە فیسولۆگی ودەروونییەی كە تیایدا دەژین شتێكی ئاسایی بێت بەلای زۆرێكەوە، بەڵام ئەوەی ئاسایی نییەو دەچێتە خانەی تاوانی مرۆییەو شكاندنی بەها مرۆییەكان، ئەو وێنەو فلیمانەیە كە لەباری سێكسی بەكۆمەڵا و سێكس كردن لە گەڵا مناڵا وكەسانی بەتەمەن وبەكارهێنانی توندو تیژیی رادەبەدەر لەگەڵا بەرامبەرو تەنانەت سێكس كردن لەگەڵا ئاژەڵان پۆپی تێكشكاندنی بەها مرۆییەكان .
ئەم هەموو بە شێوازی وێنەی فۆتۆگرافی وفلیمی ڤیدیۆیی وكاریكاتوێرو فلیمی كارتۆن بانگەشەی بۆ دەكرێت، بەهەمان شێوە هەموو ئامرازێك بەكار دەهێنرێت بۆ شكاندنی سومبول وبەهاكان هەر لەرێگەیی بەكارهێنانی ئامرازە پیشەسازییەكان تا ..... !!، تەنانەت كار لەسەر پەخشینەوەی هەندێ‌ دیاردەیی كۆمەڵایەتی ودەروونی نەگەتیف دەكرێتەوە وەك، خیانەتكردن وبێ‌ بڕوایی بە ئەندامانی خێزان و تێكشكاندنی ئیرادەو خۆراگریی دەروون لەبەردەم مەسەلە ورووژێنەرەكاندا .
بابەتەكانی ئەم لادانە لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت پێشە مرۆییە پیرۆزەكانیشی گرتووەتەوە وەك سێكس كردن بە جلی پۆلیس وسەربازو كریكارو پزیشك ووەرزشەوان وخوێندكارو مامۆستاو پیاوی ئایینی وهیتر، كە زۆریان لە شوێنی كارەكانی ئەوانەی كەناومان برد وێنەدەگیرین بەوەش بەهایی كۆمەڵایەتی ئەو شوێنانەو پیرۆزی كارەكان دەشێوێنرێت، بەوەش هیچ سومبل وبەهایەك رێزی لەژیاندا نامێنێت .
تەنانەت لادانەش لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت دەستی بۆ رەگەزی مرۆییش بردووە، وەك رەگەزی رەش پێس وسپی پێست ولاتینی وعەرەبی وئاسیایی وهتد، كە لەهەر وێنەیەكی هەر رەگەزێكدا هەڵی وێناكردنی مەبەستێك دەدرێت وكە وەك پەیامێك بگەیەنرێت، ئەویش وێناكردنی رەگەزی رەش پێستە وەكو هێمایەك بۆ پیاوەتی وهێزو توانایی سێكسی، وێناكردنی رەگەزی ئاسیایی بە جەستە لەڕو لاوازەكانیانەوە وەكو هێمایەك بۆ خێرایی خۆ بەدەستەوەدان، یان عەرەب وەكو هێمایەك بۆ برسێتی سێكسی وتێر نەبوون، لەدەرئەنجامدا دەگەین بەو بڕوایەیی كە بازاڕی سێكس یان بازرگانی گۆشتی سپی لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت بازارێكە كار بۆ تێكشكاندنی بەهاو سومبلەكان دەكات و كویلایەتی وتوندوتیژیی دەنێرێتە زەینی بینەرانیەوە، تەنانەت دەتوانین بڵێن كودەتایەكە لەسەر بەها سروشتی ومرۆییەكان، بەڵام ئایا لە راستیدا تۆڕی زانیاری ئەنتەرنێت بۆ ئەم مەبەستە داهێنراوە؟ بێگومان وەڵامی ئاسایی وژیر ئەوەیە.. نەخێر، تەنها تاكی بەكار هێنەریش دەتوانێ‌ بەهایی ئەم ئامرازە زانستییە بزانێت، چونكە گەڕانەكانی ئەم تاكە وپێشینەیی زانستی ئەو كەسە كە ئەم ئامرازە بەكار دەهێنێ‌ دیاریكەری ئاڕاستەی بەكارهێنانی ئەم ئامرازەیە ..    

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق