Pages - Menu

21‏/07‏/2012

میدیای نوێ‌ ... كرانەوە بەڕووی جیهاندا


ئاسۆ وەهاب
چەمكی میدیای نوێ‌ تەواوی ئەو ئامرازانە دەگرێتەوە كە بە دەرن لە میدیای (نووسراو بینراوو بیستراو) واتا تەواوی ئەو ئامرازە نوێیانە دەگرێتەوە كە لە سەر تۆڕی ئەنتەرنێتن (فەیسبووك – تویتەر – لینكین – بلۆگسپۆت – وۆردپرێس - یوتووپ – هەموو خزمەتگوزارییەكانی گۆگڵ ... هیتر).

لە كاتێكدا عەرەبەكانی عێراق گەواهی ئەوەمان بۆ دەدەن كە ئێمەی كورد لەباشووری كوردستان بە چەندین ساڵ لە پێشی ئەوان بووینە لە بەكارهێنانی ئەم ئامرازانە، بەڵام لە ئەمڕۆدا ئەوان زۆر لە پێشی ئێمەوەن‌و تەواوی ئامرازەكانی میدیای نوێ‌ بە رێژەیەكی بەرچاو خستووەتەگەڕ بۆ خزمەتكردنی كێشە رەواكانی گەڵ‌و شۆڕشەكانی ئەم دواییەی وڵاتانی عەرەبی گەواهین لەسەر كارابوونی ئەم ئامرازە نوێیانەی میدیا، تەنانەت وای لێهاتووە زۆرێك لە كەناڵە بەناوبانگەكانی دوونیا پارەیەكی زۆر لەم بوارەدا خەرج دەكەن، لە ئەمڕۆدا یەك گرتەی ڤیدیۆیی دوو خولەك بە هەر جۆرە مۆبایلێك گیرابێت بەهای زۆرترە لەوەی بە كامیرایەكی تەواوی پێشكەوتوو گیرابێت، ئەمەش ئەوە دەردەخات كە چۆن (هاوڵاتی رۆژنامەوان) بووەتە جێگەی سەرنجی تەواوی دونیا، چۆن ئەمپراتۆرییەتە زەبەلاحەكانی وەك BBC‌و CNN‌و FOXNEWS‌و جەزیرە‌و ... هیتر رۆژانە‌و لەسەر  یوتیوپ ڕاوی گرتە ڤیدیوییەكان دەكەن تا بە پارەیەكی زۆر بیكڕن، نەك هەر ئەمە بگرە بلۆگی بڵۆگەرەكان بووەتە جێگەی سەرنجی تەواوی دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان‌و كۆمپانیا گەورەەكانی بەرهەمهێنانی فیلم‌و ... هەرچییەك كە بە خەیاڵتاندا دێت .
میدیای نوێ‌ فەزایەكی كراوەیە بۆ گەیاندنی دەنگت بە جیهانی دەرەوە، هەروەها زەمینەیەكی لەبارە بۆ برەودان بە تواناكان، تا لە رێگەی ئامرازەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەنگتان بگەینە جیهانی دەرەوە، شارەزایی پەیدا بكەن‌و شارەزایی خۆتان بگەینە دەرەوە .(غەیس ساڵەح) یەكێك بوو لەو گەنجانەی كە لە رێگەی لاپەڕەكەی لە وۆردپرێسەوە خەڵاتی یەكیمی گۆڤاری ناشیۆناڵ جوگرافیكی بۆ ساڵی 2011 بەدەست هێناوە، هەر لە منداڵییەوە ئارەزووی غەیس ئەوە بووە ببێتە وێنەگر، لە ئەمڕیشدا بە هۆی لاپەڕەكانی لەسەر تۆڕی نێت هەوادارێكی زۆری بۆ خۆی پەیدا كردووەو باشترین گۆڤارەكانی دونیا چاویان لەسەر وێنەكانیەتی تەنانەت بووەتە وانەبێژی كۆمپانیای ئادۆبی (Adobe)‌و لە چەند رۆژی داهاتوودا وەك خۆی وتی سەردانی دوبەی دەكات بۆ پێشكەش كردنی وانەیەك لەو گردبوونەوە ساڵانەیەی كە كۆمپانیای ئادۆبی سازیدەكات، تەمەنی ئەم گەنجەش هێشتا نەگەیشتووەتە 25 ساڵ، كەواتە چالاكبوون لەسەر تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان نەك تەنها فەزایەك بۆ پەرەپێدان بە ئارەزووەكانت دەكاتەوە بەڵكو دەبێتە دەروازەیەكیش تا سەفەر بكەیت‌و خۆت بدۆزیتەوە .
ئامانجی من ئەوەیە بڵێم دوای ئەوەی ئەم وتارە دەخوێننەوە، سەرنجی لاپەڕەكانتان بدەن‌و بزانن چەند كاتی خۆتان بە نووسینی بابەت‌و دانانی وێنەو دروستكردنی راپرسی نەگونجاو  بەفڕۆ دەدەن ، لەبری ئەوانە ئەو لاپەڕانە بەكاربهێنن بۆ ئەوەی ئارەزووەكانتان تیایدا دانێن، تا ببنە جێگەی سەرنجدانی دەرەوە، بەندە تەنها ماوەیەكی كەمە خەریكی كاركردنم بەڵام دەستكەوتی باشم بەدەستهێناوە، دووجار سەفەری دەرەوەم كردووە، بەشداری یەكەمین كۆنگرەی ئەم تۆڕی عێراقی بۆ میدیای كۆمەڵگەیی كردووەو لەگەڵ گەنجێكی خوێن گەرمی كوردی شاری رانیە بووینەتە راهێنەرو  ئەندامی ئامادەكار بۆ یەكەمین كۆنگرەی هەرێمایەتی بلۆگەرانی عەرەب‌و چەندان دەستكەوتی تر ..  

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق